ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
22 - ڕەبیعی دووەم - 1444 کۆچی
16 - 11 - 2022 زایینی
05:40 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=400594
__________


بەپەلە بۆ هەر کەسێک کە ڕێز لە عەقڵەکەی خۆی دەگرێت وەکو مرۆڤێک..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر..
بۆ هەر مرۆڤێکی تێگەیشتوو، ئەم پرسیارە ئاڕاستەی عەقڵ و مەنتق دەکرێت: ئایا مەعقولە شازادەی جێنشینی سعودی محمد بن سەلمان وەک سەرۆکی شاندەکەی شانشینی عەرەبی سعودیە بۆ بەشداری کردن لە لوتکەی کۆمەڵەی بیست دەوڵەتەکە بگاتە لوتکەکەو پاشانیش نەیبینین وێنەی بگیرێت؟! لەکاتێکدا دەبینین سەرجەم سەرکردەکانی لوتکەکە وێنەی پێشوازییەکەیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گیراوە لە کاتی هاتنی ئەو سەرکردانەی کە سەرۆکایەتی شاندەکانیان دەکەن لەسەر هەوا ڕاستەوخۆ بە کامێرای پەیامنێرەکەی کەناڵی فەرمی سعودیە لەسەر هەوا ڕاستەوخۆ هەرچەندە نەشیانویستووە وە جگە لەوانیش زۆرێک لە کەناڵەکانی عەجەم بە وێنەگرتنی ڕاستەوخۆوە؟! وە پەیامنێرەکەی کەناڵی سعودیە لەسەر نیازو مەبەستەکەی خۆی دەیویست ساتی گەیشتنی ئاغاکەی شازادەی جێنشین محمد بن سەلمان بگوازێتەوە بە ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها پاشانیش دابەزێت تا لەسەر فەرشە سورەکە بڕوات وەکو ئەوانی جگە لەخۆی لە سەرکردەکانی کۆمەڵەی بیست دەوڵەتەکە، پاشانیش سەرکردەی ئەندەنووسی پێشوازی لێبکات کە وەستابوو لە دەروازەی هۆڵەکە بۆ تەوقە لەگەڵ کردن و بەخێرهاتن لێی و گرتنی وێنە لەگەڵ سەرکردەی ئەندەنووسی بەکەمێک پێش چوونە ژوورەوەی هۆڵەکە هەروەک لەگەڵ هەموو سەرکردەکانی لوتکەی بیست دەوڵەتەکە ئەنجامیدا، بەهەمان شێوە سەرکردە بانگهێشت کراوەکان بۆ ئامادەبوون لە کۆمەڵەی بیست دەوڵەتەکە، جا -پەیامنێرەکەی کەناڵی سعودیە- چاوەڕێی ساتی گەیشتی ئاغاکەی شازادە محمد بن سەلمان بوو، کە دەیوت: "ئێمە لە چاوەڕوانی گەیشتنی شاندەکەی گەورەو ئاغایەکەی شازادە محمد بن سەلمانین بۆ هۆڵی گرێدانی کۆمەڵەی بیست دەوڵەتەکە"، وە هەر کاتێک یەکێک لە کاروانی سەرکردەکانی لوتکەکە دەگەیشت ئەو مژدەی دەدا بەوەی ئەمە کاروانەکەی شازادەی جێنشین محمد بن سەلمانە، بەپێی گومان و بۆچوونەکەی خۆی تا لەسەر هەوا ڕاستەوخۆ بیگوازێتەوە؛ لەبەرئەوەی وێنەگرتنەکە لەسەر هەوا ڕاستەخۆ بوو بۆ هەموو کەناڵەکان، جا حاڵی وێنەگرەکانی ڕاگەیاندنەکانی سعودیە لەدۆخێکدا بوو کە بەزەییت پێیاندا دەهاتەوە، جا ئەوەبوو هەمان ئەوەیان بەسەرهات کە شاعیر دەڵێت: "هەر جارێک هەوا لە دەرگا دەدات دەڵێم ئەوە خۆشەویستەکەمە... هەواو دەرگاکەش درۆزنن و ئەمەش تەنها دەیەوێت من تاقی بکاتەوە"!

وە پەیامنێرەکەی کەناڵی شانشین چەندین جار کەوتە بارودۆخێکی سەختەوە لەمیانەی وێنەگرتنە ڕاستەوخۆکەی سەرکردەی شاندەکانی سەرکردەکانی لوتکەی بیست دەوڵەتەکە؛ وا گومانی دەبرد کاروانەکەی شازادەی جێنشین محمد بن سەلمان گەیشت تا ئەوکاتەی هەموو شاندەکان یەک لەدوای یەک گەیشتن و چوونە ژوورەوە جا لەم کاتەدا پەیامنێرەکەی کەناڵی سعودیە سەری سوڕما لەوەی گەیشتنی سەرجەم سەرکردەو سەرۆکەکانی کۆمەڵەی بیست وڵاتەکە گەیشتنە هۆڵەکە، کە دوا کەس لەوانەی گەیشتنە دەروازەی شەڕەف بۆ چوونە ژوورەوەی هۆڵەکە بریتی بوو لەسەرکردەی ئەمریکی (جۆ بایدن)، جا لێرەدا پرسیارەکان دێنە پێشەوە: ئایا هۆکار چیە کە کەسە دەمامکدارەکە نەهاتە ناو ڕیزی شەمەندەفەری شاندەکانی سەرکردەی لوتکەی بیست دەوڵەتەکە؟! پرسیارەکەش بۆ جاری دووەم دووبارە دەکەینەوەو دەڵێین: هەرچەندە ئەو دەمامکدارەی خۆی خستۆتە سەر کەسایەتی محمد بن سەلمان دەتوانێت بێتە ناو ڕیزی هێڵی شاندە فەرمیەکان بە شکۆو ڕێزلێگیراویەوە لە دەروازەی شەڕەفەوە جا بە کاروانێکی شکۆو ڕێزلێگیراوەوە دەهاتە ژوورەوە، بەڵام شەیتانەکانی بنەماڵەی سەلمان دەترسن لە دەرەنجامەکانی ئەوکاتەی دواتر شانۆگەریەکەیان ئاشکرا دەبێت لە زنجیرەی هێڵی شاندەکان بۆ دەروازەی شەڕەف بەشێوەیەکی فەرمی کاتێک سەرکردە لەدوای سەرکردە دەهاتنە ژوورەوە کە بە شکۆو ڕێزلێگیراویەوە سەرکردەی ئەندەنووسی پێشوازی لێ دەکردن لە دەروازەی شەڕەف -خانەخوێی کۆنگرەی کۆمەڵەی بیست دەوڵەتەکەی ئەم ساڵی 2022 ی زایینی- بەڵام پێدەچێت سەرکردەی ئەندەنووسیش بەهەمان شێوە ترسی ئەوەی هەبووبێت وەکو بنەماڵەی سەلمان خۆی بخاتە ناو کارەسات و درۆیەکی مێژووییەوە کە متمانەی دەوڵەتەکەی و ئەندامێتیەکەی لە سەرکردەکانی کۆمەڵەی بیست دەوڵەتەکە لەدەست بدات.

وە ئەو پرسیارەی کە بۆ جاری چوارەم ئاڕاستە دەکرێت بریتیە لەوەی: هۆکاری ئەوە چیە ئەو دەمامکدارەی خۆی خستۆتە سەر کەسایەتی بن سەلمان ڕازی بێت بە سوکایەتی کردن بە شازادەی جێنشین و شانشینی عەرەبی سعودیە؟! وە پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم چەند ڕەفتارو هەڵسوکەوتێکی نامۆی ڕیسواکەر هەیە، کە سوێند بە اللە سەرنجی هەر مرۆڤێکی تێگەیشتوو ڕادەکێشێت کە بەعەقڵەکەی سەرنج دەدات و بڕوا بە هەموو ئەوانە ناکات کە لەشاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە گوێی لێدەبێت هەتا ئەوکاتەی ڕاستیەکە ڕوون دەبێتەوە، وە ئەمڕۆش چەندە بە دوێنی دەچێت! جا هەروەک چۆن خاوەن زنجیرەی (نماییشەکان) ـی بنەماڵەی سەلمان ڕازی بوون بە سوکایەتی کردن پێیان لە لوتکەی کەش و هەوا؛ بەهەمان شێوە ڕازیش بوونە بە سوکایەتی کردن پێیان لە لوتکەی کۆمەڵەی بیست دەوڵەتەکە، هەرچەندە شانشینی عەرەبی سعودیە بریتیە لە تاکە دەوڵەت لە کۆمەڵەی ئەندامانی کۆمەڵەی بیست دەوڵەتە ئابووریە گەورەکە لە جیهان، بەڵام سعودیە سوکایەتی پێکرا -بە زنجیرەی ئەلقەکانی براکانی شازادە محمد بن سەلمان- جا هەتا کەی بنەماڵەی سەلمان ڕازی دەبن بە سوکایەتی کردن بەخۆیان و دەوڵەتەکەیان؟! جا سەرەڕای ئامادەبوونی دەمامکدارەکەش لە بارەگای لوتکەی بیست دەوڵەتەکە؛ بەڵام لە ڕیزی شاندی سەرکردەکاندا نەبوو لە هۆڵەکە بە شێوەیەکی فەرمی هەروەکو سەرکردەکانی تری لوتکەی بیست دەوڵەتەکە یان سەرکردەی دەوڵەتەکانی تر کە بانگهێشت کرابوون بۆ ئامادەبوون تێیدا، وە بەهەمان شێوە پێشوازی کردنیان بە شێوەیەکی فەرمی بەوشێوەیەی شایەنی پێگەکەیانە لەساتی گەیشتنی شاندەکانیان بۆ دەروازەی هۆڵەکە بۆ گرێدانی کۆنگرەی کۆمەڵەی بیست دەوڵەتەکە، جا سەرکردەی ئەندەنووسی لە دەروازەی هۆڵی شەڕەف پێشوازیان لێبکات، لەکاتێکدا سەرکردەی شاندەکەی شانشینی عەرەبی سعودیە محمد بن سەلمانمان نەبینی لە نێو شاندە ڕێزلێگیراوەکان بە شێوەیەکی فەرمی لە دەروازەی شەڕەفی بارەگای گرێدانی لوتکەکە، سەرەڕای ڕاگەیاندنی هەڵسانی فڕۆکەکەی لە پایتەختی ڕیازەوە بەئاڕاستەی ئامادەبوونی لوتکەی کۆمەڵەی بیست دەوڵەتەکە؛ لەبەرئەوەی سعودیە بریتیە لە تاکە دەوڵەت لە دەوڵەتە عەرەبیەکان کە پێشتر كورسیەکی لە کۆمەڵەی بیست دەوڵەتە ئابووریە گەورەکانی جیهان بەدەستهێناوە، هەرچەندە من بەڵگەیان بەسەردا ناهێنمەوە بەمە بەڵکو بەڵگە جێبەجێکراوەکەم کە هەرگیز لێی لانادەم بریتیە لە: دەرکەوتنەکەی ئەو دەربارەی بابەتێکی تازە کە لەدوای مردنەکەی محمد بن سەلمان ڕوویداوە، ئەمەش بریتیە لەوەی: بەزمانەکەی خۆی قسە بکات دەربارەی جەنگەکەی ڕووسیاو ئۆکڕانیا، جا هەرگیز ڤیدیۆیەکی محمد بن سەلمان دەربارەی ئەم پرسە نادۆزنەوە کە تێیدا محمد بن سەلمان قسە بکات دەربارەی جەنگە ڕووسی ئۆکڕانیەکەو بانگهێشت کردنیان بۆ پێشکەش کردنی وتارێک بەزمانەکەی خۆی بە دەنگ و وێنەوە بۆ وەستاندنی جەنگەکە و پەنا بردنە بەر مێزی گفتوگۆ، بەڵکو خەریکە اللە ڕێگە بە کارەساتی سامناکی کۆڤیدی مەرگ بدات هەموویان بمرێنێت یان بە جیا جیا کە دواکەوتن و هەڵسانەوەو بە ئاگاهاتنەوەی تێدا نەبێت، وە ئەوانەشی کە هاوشێوەی ئەوانن لە شەیتانە بەشەرە خۆبەگەورەو زل زانەکان لە حزبی تاغوتی زایۆنیزمی جیهانی لە عەرەب و عەجەم.

بەهەرحاڵ، بەسە بەکارنەهێنانی عەقڵ ئەی گەلی بینەرەکان لە گەلانی عەرەب بەتایبەتی، وە هەرچەندە کەناڵی هەواڵی سعودیەش چاڵاکیەکانی لوتکەی کۆمەڵەی بیست وڵاتەکەی گواستەوە؛ بەهەمان شێوە هەمان پەخشە ڕاستەوخۆکەی کەناڵی سعودیەش هەرچەندە نەشیانویستووە؛ لەبەرئەوەی لوتکەی کۆکەرەوەی سەرکردە ئابووریە گەورەکانی جیهانە، کۆمەڵەی بیست دەوڵەتەکە، جا چۆن بینەرەکان لە گەلانی عەرەب کە گوێیان لە مشت و مڕی کەناڵە هەواڵیەکان بووە بڕوا بە ساختەکاری ئامادەبوونەکەی شازادەی جێنشین محمد بن سەلمان دەکەن لەکاتێکدا هەرگیزاو هەرگیز ئەوە نابینن ئەو پێشوازی لێکرابێت بەشێوەیەکی فەرمی لەکاتی گەیشتنی سەرکردەکانی لوتکەی بیست دەوڵەتەکە بۆ بارەگای گرێدانی لوتکەکە؟! وە بەسە هێنانەوەی بەڵگەی یەکلاکەرەوەی ئاشکرا لەسەرئەمە، بەڵکو ئەمە بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەی تازەیە لەسەر شەرمەزاری ساختەکاریەکەی خۆبەگەورەو زل زانە ڕیسوایەکان لە بنەماڵەی سەلمان، ئایا کاتی بەکارهێنانی عەقڵ و مەنتق نیە ئەی گەلی ڕۆشنبیرەکان بەڵکو بەهەمان شێوە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان؟! جا ئایا محمد بن سەلمان بۆ خۆی ئەمە قبوڵ دەکات کە لە کەسە شکۆدارو ڕێزلێگیراوەکان نەبێت وەکو وێنەگرتنی شاندی سەرکردەکانی کۆمەڵەی بیست دەوڵەتەکە؟! جا ئایا شازادەی جێنشینی سعودیتان بینیوە لە ڕیزی شاندە ڕێزلێگیراوە گەیشتووەکان بۆ دەروازەی هۆڵی بارەگای گرێدانی لوتکەی بیست دەوڵەتەکە؟! وە لەلایەن کەناڵی سعودیەوەش ڕاستەوخۆ وێنە گیراوە لە ڕیزی وێنەگرەکان بەوەی دواتر شاندەکەی خاوەن پایە شازادە محمد بن سەلمان دەگات، جا لەم کاتەدا ئەوان توشی حاڵەتێکی لەناکاوو سەرسامی دەبن بە ڕاگەیاندنی تەواوبوونی شاندەکانی سەرکردەی دەوڵەتەکان، وە بۆ پەیامنێرەکان ڕووندەبێتەوە بەوەی شاندەکەی خاوەن زنجیرە نماییشەکە پێشتر چوونەتە ژوورەوەی هۆڵەکە بەبێ گەیشتنێکی فەرمی لە دەروازەی شەڕەفەوە، جا ئایا لە دەرگای (خێزانی دواوە) خراونەتە ژوورەوە بەبێ پێشوازی کردن لە دەروازەی فەرمی سەرکردەکان؟!

جا ئەمە ڕاستیەکەیە، کە دواتر لەسەر ئەرزی واقع دەیبیننەوە، وە بەهەمان شێوە گەشتی شازادەی جێنشین ئەوکەسەی خۆی خستۆتە سەر کەسایەتی محمد بن سەلمان بۆ سەرجەم دەوڵەتەکانی جیهان ئەگەر بتوانێت، جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە هەرگیزاو هەرگیز کۆنگرەیەکی ڕاستەوخۆی نابینن لەگەڵ هەر سەرکردەیەک، جا بەدڵنێاییەوە گەشتەکەی خاڵیە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕاستەوخۆ هەتا ئەگەر تەنانەت ئەو کەسەی خۆی خستۆتە سەر کەسایەتی شازادە محمد بن سەلمان بە دەوری سەردانیکردنی سەرجەم سەرکردەکانی جیهانیشدا بخولێتەوە ئەوا دواتر بە دەستەوسانی دەمێنێتەوە لە گرێدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕاستەوخۆ؛ لەبەرئەوەی ڕۆژنامەوانەکان پێویستە لەسەریان چەند پرسیارێکی ئاڕاستە بکەن دەربارەی ئەو بابەتە تازانەی لەسەر گۆڕەپانی جیهانی گوزەراوە هەروەکو دواتر ڕوودەدات لەم گەشتەی ئێستای، وە پێشوەختەش بە حەق تەحەددا دەکەین بەوەی ئەو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەربکەوێت لەگەڵ یەکێک لەو سەرکردانەی دواتر سەردانی دەوڵەتەکانیان دەکات وە ئەم تەحەددایەشم پێشتر کردووە لەکاتی دەستپێکی گرنگترین ڕووداوەکە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی لەسەر ئاستی جیهان ڕاستەوخۆ لەدوای مردنەکەیان کە بریتیە لە: جەنگەکەی ڕووسیا لەسەر ئۆکڕانیا.

وە پرسیارەکەش بۆ ملیۆنەمین جار دووبارە دەکەینەوە: جا کێیە ئەو کەسەی سوکایەتی بە عەقڵی گەلانی عەرەب بەتایبەت دەکات لەدوای گواستنەوەی مەراسیمی پێشوازیکردنەکەی سەرکردەکانی کۆمەڵەی.بیست دەوڵەتەکە لەلایەن کەناڵی سعودیەوە لە سەرەتاوە تا گەیشتنی دوایین شاندەکان سەرکردەی ئەمریکی جۆ بایدن؟! جا لەپاشان چوونە ژوورەوەی سەرکردەی ئەندەنووسی بە یاوەری سەرکردەی ئەمریکی بۆ ناو هۆڵەکە پاشانیش وتاری دەستپێک -لەلایەن سەرکردەی ئەندەنووسی خانەخوێی لوتکەکە- جا لەپاشان بۆ پاراستنی ئاشکرا نەبوونی ئەوکەسەی خۆی خستۆتە سەر کەسایەتیەکەی (محمد بن سەلمان) لەوکاتەی قسە دەکات لە وتارەکان دەربارەی بابەتە تازەکان جا دەنگەکەی ئاشکرای دەکات بۆ گەلانی جیهان؛ لەبەرئەمە سەرکردەی خانەخوێ (سەرکردەی ئەندەنووسیا) فەرمانی کرد بە دەرکردنی سەرجەم ڕۆژنامەوانە ڕاگەیاندکارەکان لە هۆڵی بارەگای گرێدانی لوتکەی بیست دەوڵەتەکە لەدوای وتەی دەستپێکەکە بەشێوەیەکی نائاسایی؛ لەبەرئەوەی ئەندامانی کۆمەڵەی لوتکەی بیست دەوڵەتەکە بە شێوەیەکی ئاسایی لەسەر هەوا ڕاستەوخۆ وتارەکان پێشکەش دەکەن، جا سەرکردەی ئەندەنووسی پڕۆتۆکۆڵێکی تازەی جێبەجێکرد بە دەرکردنی ڕۆژنامەوانەکان تا ئەوکەسە دەمامکدارەی خۆی خستۆتە سەر کەسایەتی محمد بن سەلمان ئاشکرا نەبێت لەبەردەم بینەرانی گەلانی جیهان ئەوانەی خۆشیان دەوێت و ڕقیان لێیەتی.

هەرچی ئێستایە ئەوا جێتان دەهێڵم بۆ ڤیدیۆکە بۆ ئەوەی سەیری ئەم ڕووداوە بکەن کە ڕاستەوخۆ وێنەگیراوە پاشانیش ئەم ساختەکاریە دەدۆزنەوە کە بەم دواییانە بەدرۆ بینیتان لەلایەن -ئاژانسی هەواڵی سعودی- (واسی پادشایەتی) بەوەی گوایە پێشوازی لە شازادە محمد بن سەلمان کراوە وەکو شاندەکانی تر لە دەروازەی هۆڵی شەڕەف و تێپەڕبوونەکەی بەلای ڕاگەیاندکارو ئاڵاکانی کۆمەڵەی بیست دەوڵەکە پاشانیش لەباوەشگرتنی سەرکردەی ئەندەنووسی لە دەروازەی پێشوازی کردن هەرچەندە ئێوە هەرگیزاو هەرگیز ئەمە لە ڤیدیۆ سەرەکیەکەدا نابینن؛ لەبەرئەوەی ئێمە توانیمان ڤیدیۆ ڕاستیەکەتان بۆ ئامادە بکەین، جا کێ تێناگات لەدوای هەموو ئەو ڕووداوانەی کە هەموو جارێک لە زنجیرەی نماییشە ڕوون و ئاشکراکان ڕوودەدەن بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان جا لەپاشان لەکەسە دڵنیایەکان بێت بەوەی محمد بن سەلمان ئەگەر بهاتبا زیندوو بوایەو ڕۆزی بدرابا ئەوا هەرگیزاو هەرگیز ئەم سوکایەتیانەی قبوڵ نەدەکرد، ئایا تێناگەن ئەی خەڵکی گەلانی عەرەبە خوێندکارەکان ئەوانەی دەربارەی کەسایەتیەکەی شازادەی عەرەبی محمد بن سەلمان دەخوێننەوە؟!

وە ئەی ئەو لەناوچووانەی ماونەتەوە لە کەسە ساختەکارەکانی بنەماڵەی سەلمان ئەوانەی چاوەڕێی گەڕانەوەی تڕامپ دەکەن بۆ سەر عەرشی ئەمریکی تا بیانخاتە سەر عەرشەکانیان، ئایا کاتی ئەوە نیە فەرمانەکەم جێبەجێ بکەن بە دەرهێنانی پشتیوانە سعودیەکانم ئەی بنەماڵەی سەلمان؟! وە ئەگەر سورو پێداگریش بوون لەسەر خۆبەگەورەو زل زانینەکەتان؛ ئەوا ئەوکاتە تەحەددای خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانیتان نەکردووە بەڵکو تەحەددای اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانتان کردووە، وە سەرپێچیتان کردووەو زۆر دوورکەوتوونەتەوە لە جێبەجێکردنی ئەوەی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی فەرمانی پێکردوون.

هەرچی ئێستایە جێتان دەهێڵم بۆ سەیرکردنی گرتە سەرەکیە ڕاستەوخۆیەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی، جا هەرگیز دۆکیۆمێنتی پێشوازیکردنەکەی شازادە محمد بن سەلمانی تێدا نابینن هەرچەندە وێنەگری پەیامنێرەکەی کەناڵی سعودیەش پابەندە بە وێنەگرتنی ڕاستەوخۆوە؛ لەبەرئەوەی کۆنگرەی لوتکەی سەرکردەکانی کۆمەڵەی بیست دەوڵەتەکە بەتەنها سەردانیکردنێکی تاکەکەسی نیە بۆ سەرکردەی دەوڵەتێک هەرلەبەرئەمەش ناچارە بەوەی کامێراکەی بە ئینتەرنێتەوە پەیوەست بکات بۆ وێنەگرتنی ڕاستەوخۆ جا لێرەدا ناتوانێت شتێکی لێ بگۆڕێت لەدوای پەخشی ڕووداوە زیندووە ڕاستەوخۆیەکە وە لەپێش ئەمە چەند کاتژمێرێک لەچاوەڕوانی گەیشتنی سەرکردەی شاندەکەی شانشین شازادە محمد بن سەلمان بوو بۆ بەشداریکردنی لوتکەی بیست دەوڵەتەکە کە لە دوورگەی (بالی لە دەوڵەتی ئەندەنووسیا) بەڕێوەچوو، وە -پەیامنێرەکان- گومان دەبەن دواتر وێنەی ساتی گەیشتنەکەی شاندی خاوەن پایەی پاشایەتی شازادە محمد بن سەلمان دەگرن، بەڵام -پەیامنێرەکانی پەخشە زیندووە ڕاستەوخۆیەکە- تووشی سەرسامی و حاڵەتێکی لەناکاو بوون بەوەی شاندەکەی سعودیە چوونەتە ژوورەوەی هۆڵەکە لەدەرگایەکی تری جگە لەدەروازەکەی شەڕەف لە بارەگای لوتکەی بیست دەوڵەتەکە وە بەبێ هیچ مەراسیمێکی پێشوازی کردنی ڕێزلێنانەوە، جا سەیری ڤیدیۆکە بکەن بە تەواوی بۆ ڕیسواکردنی ئەو گرتەیەی کە ئاژانسی (واسی پادشایەتی) درۆزن بانگەشەی بۆ دەکات، وە بۆ سەرجەم توێژەران و سیاسەتمەدارو سیاسی و ڕاگەیاندکارەکان و هەموو مرۆڤێکی تێگەیشتووش درۆی ئاژانسی واسی پادشایەتی ڕوون دەبێتەوە، جا کێ بڕواتان پێ دەکات لەدوای ڕیسوایی ئەم ساختەکاریەی ڕوویدا لە گرتەیەک کە لە پەخشە ڕاستەوخۆیەکەدا نەمانبینی لە سەرەتاوە تا کۆتاییەکەی؟! مەبەستیشم لەساختەکاری پێشوازیەکەیە نەک قسەکردنی ئەو کەسە بێدەنگەی خۆی خستۆتە سەر کەسایەتی ئەو لەگەڵ عەجەم، کە زۆرێکیان ئەوە جیاناکەنەوە ئەو کەسەی لەبەردەمیەتی محمد بن سەلمان نیە، جا چەندە بە جوڵەکانیان شوێنکەوتووەکان بە لاڕێدا دەبەن تا عەقڵیان دووربخەنەوە لە سەرنج دان لەو کاتەی ئەو ڕووداوە دێت کە ئەوە ئاشکرا دەکات ئەوان شاردبوویانەوە بۆ مردنەکەی محمد بن سەلمان بەمردنی کلینیکی لە بەرواری: (02 - 03 - 2022 زایینی)، جا من دەست بەتاڵ نیم بۆ بەدواداچوونی نماییشەکانیان و چاوەڕێی بڕیارە جیاکەرەوەکەی اللە ی ڕەحمان دەکەم دەربارەی بنەماڵەی سەلمان.

وە داوای لێبووردنیش دەکەم لەسەر درێژە دان بەمە، هەرچی ئێستایە دەچین بۆ بەستەری ڤیدیۆکەی کەناڵی شانشینی عەرەبی سعودیە تا سەیری گرتە سەرەکیەکە بکەن، جا ئایا دەبینن پێشوازی فەرمی لە شازادەی جێنشین محمد بن سەلمان کرابێت لەنێو سەرکردەکان؟!

جا سەیربکەن و لێی بکۆڵنەوە، وە شاهێدێکیش لە کەس و کارەکەی شاهێدی دا بەبێ ئەنقەست بەوەی؛ ئەو چاوەڕێی گەیشتنی ئاغاکەی محمد بن سەلمان بوو؛ تا پێشوازیەکی سەرنج ڕاکێش دۆکیۆمێنت بکات، هەرلەبەرئەمەش وتەکەی دووبارە کردەوە بەوەی هێشتا چاوەڕێی گەیشتنی شاندەکانە بۆ دەروازەی شەڕەف و پێشوازیکردنێکی سەرنجڕاکێش وەکو کەسانی جگە لەئەو لە سەرکردەکانی کۆمەڵەی بیست دەوڵەتە ئابووریە گەورەکە لە جیهان، جا ئەوەبوو پێشوازیکردنی هەموویانی دۆکیۆمێنت کرد تەنها دۆکیۆمێنت نەکردنی گەیشتی سەرکردەی شاندەکەی شانشین شازادەی جێنشین شازادە محمد بن سەلمان نەبێت هەرچەندە ئەو تەنها چاوەڕێی دۆکیۆمێنت کردنی گەیشتنی سەرکردەی شاندەکەی شانشین خاوەن پایەی پاشایەتی شازادەی جێنشینی سعودی شازادە محمد بن سەلمان بن عەبدولعەزیزی دەکرد، جا ئەمەش بەستەری ڤیدیۆکەیه بەتەواوی بۆ ئێوە، سەیری بکەن لە سەرەتاوە تا کۆتاییەکەی:
https://youtu.be/F5f_vr6w5dE


وە بۆ هەزارەمین جاریش دەیڵێمەوە: کێیە ئەوەی سوکایەتی بە عەقڵی گەلانی عەرەب دەکات؟! ئایا خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی یان ئەو خۆبەگەورەو زل زانانەی بنەماڵەی سەلمان کە ماونەتەوە؟! جا پەندو وانە وەربگرن ئەی خاوەن بیناییەکان.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
_____________