ئیمام ناصر محمد یەمانی
27 - 04 - 1434 ک
09 - 03 - 2013 م
04:20 بەیانی

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...9551#post89551
ـــــــــــــــــ


ئامۆژگاری ناصر محمد یەمانی بۆ سەرجەم زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان: چۆن جیاکاری دەکەن لەنێوان حەق و بەتاڵ ..

بسم الله الرحمن الرحمن، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله وأئمة الكتاب وآلهم الطيبين وجميع المسلمين إلى يوم الدّين، أمّا بعد..

سەلام ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستەکانم لەبەر اللە زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان، سەلام لەسەر ئێمەو لەسەر بەندە چاکەکارەکان لە سەرەتاو لە کۆتاییەکان وە لە مەلەئی ئەعلا تاکو ڕۆژی دوایی، لەڕاستیدا منی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی فەتوای بەحەق ڕادەگەیەنم بەوەی کەس بانگەشەی ئەوە ناکات مەهدی چاوەڕوانکراوە تەنها ئەوەی مەس و زیانی شەیتانی نەفرەتلێکراو دەستی لێوەشاندبێت بەبێ شک و گومان تەنها مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق نەبێت کە ئەویش یەک کەسە.

وە ئامۆژگاری خزم و نزیکەکانی یاسین دەکەم بەوەی بیبەنە لای خوێنەرێک کەوا بە قورئان چارەسەری خەڵکی دەکات نەک بە جگە لەقورئان جا بەدرێژایی ماوەی کاتژمێرێک لەسەری بخوێنێت جا دواتر کەسە نامۆکە دەردەکەوێت لەسەر ڕوخساری جا دەگۆڕێت و خەریکە کەوا هێرش بکات بۆ لێدان لەوکەسەی قورئانەکەی بەسەردا دەخوێنێت لەبەرئەوەی وتەی اللە حەقە ئەو زیان و مەسە شەیتانیە دەسوتێنێت کەوا لە کەسەکە دایە لەکاتی گوێگرتنەکەی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ تَعْرِفُ فِي وُجُوهِ الَّذِينَ كَفَرُوا الْمُنكَرَ يَكَادُونَ يَسْطُونَ بِالَّذِينَ يَتْلُونَ عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَلِكُمُ النَّارُ وَعَدَهَا اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَبِئْسَ الْمَصِيرُ} صدق الله العظيم [الحج:72].

وە با ئەو ئیماندارانەش خەفەتبار نەبن کەوا دەناڵێنن بەدەست مەس و زیانە شەیتانیەکان کەوا دەستیان لێوەشاندوون لەبەرئەوەی دواتر ئەمە دەبێتە هۆی دەرکەوننی هەمان نیشانەکان یان پێکچووی ئەو، وەبەڕاستی اللە ش لەقورئانی گەورەی حەقدا شیفای داناوە بۆیان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْ‌آنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَ‌حْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ۙ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارً‌ا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

بەڵکو مەبەستمان ئەو توشبووانەی زیان و مەسەی شەیتانە کاتێک کەوا وەهم و قسەکردنێکیان بۆ دێت بەوەی مەهدی چاوەڕوانکراو یان پێغەمبەرە بەبێ زانست و بەبێ ڕێنمایی وبەبێ کتێبێکی ڕۆشن و ئاشکراو ڕووناک، جا بەڕاستی گوێم لە مەنتقەکەی یاسینی تونسی گرت جا لەپاش ئەوە بەحەق فەتوا دەدەم و دەڵێم: ئەو مەس و زیانی شەیتانی نەفرەت لێکراو دەستی لێوەشاندووە، وە ئامۆژگاری کەس و کارو بەسەرخەرەکانیشی دەکەم بەوەی بیبەنە لای هەر شێخێک کەوا چارەسەری نەخۆشی مەمسوس و زیان لێکەوتووەکان دەکات بە قورئان تاکو بۆیان ڕوون ببێتەوە بەوەی ئیمام ناصر محمد یەمانی هیچ ستەمی لەیاسین تونسی نەکردووە.

جا ئاگاداربن ئەو زیانەی دەستی لە یاسین وەشاندووە وای لێکردووە قەناعەت بهێنێت بە بڕیارەکەی ناخی.بەوەی کەوا مەهدی چاوەڕوانکراوە بەبێ شک و گومان و دوودڵی لەلای یاسین، وە شەیتان کۆمەڵێک نیشانەی نیشان دەدات بە ڕێگاکەی خۆیان تاکو وەهم بۆ خەڵکی بکات بەوەی ئەمە بریتیە لە ئیمام مەهدی وەلەم نیشانانەش ئەوەیە کەوا چەند نیشانەیەکی نوسزاوی سورباو لەسەر پێستەکەی دادەنێت جا ئەگەر لە لەپی دەستی بێت یان لەهەر شوێنێکی جەستەکەی.

بەهەرحاڵ دواتر بۆ خۆشەویستەکانم لەبەر اللە و ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن چیرۆکێک دەگێڕمەوە بۆ یەکێک لە کەسەکان لەوانەی کەوا دەمناسی و ئەویش منی دەناسی، جا شەوێک لەشەوەکان کەسێک هاتە لام کەوا پێشتر دەمناسی وە لەگەڵیشیدا پیاوێکی تر هاتبوو کەبەهەمان شێوە ئەویشم دەناسی، جا پێیان وتم بەوەی کەنزێکیان هەیە کە پڕە لە ئاڵتون لە شوێنێک جا منیش پێم وتن ئەی لەبەرچی دەریناهێنن؟ ئەوانیش وتیان ئەو داوای فیدیەیەکی قورس دەکات، جا پێم وتن کێیە ئەو کەسەی داوای فیدیەکی قورس دەکات؟ جا پیاوەکە وتی داوای لەمن کردووە لە ڕوئیایەک بەوەی یەکێک لەمنداڵەکانم سەر ببڕم لەسەر کەنزەکە تاکو شەیتان نزیکم نەکەوێتەوە یان سەر بڕینی منداڵەکەم بگۆڕمەوە بەسەد وشتر جا لەپاش ئەوە دەتوانم دەری بهێنم؛ بەڵام هەردووکیان زۆر قورسن جا من سەد وشترم نیەو ناشتوانم بیکڕم وە هەندێ جاریش بیر دەکەمەوە لەوەی کەوا منداڵەکەم سەر ببڕم بەڵکو اللە وەری بگرێت بە قوربانیەکی گەورە وەکو چۆن ئیسماعیل کرا بە قوربانی. جا لەپاش ئەوە بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە زانیم بەوەی ئەم پیاوە مەس و زیانی شەیتانی نەفرەت لێکراو دەستی لێ وەشاندووە کەوا لێی دەوێت هەڵبستێت بە ئەنجامدانی تاوانێک جا منداڵەکەی خۆی سەرببڕێت یان ئاژەڵ بۆ جگە لە اللە سەر ببڕێت جا لەپاش ئەوە شەیتان زیاترو زیاتر بەسەریدا زاڵ بووە، وەهەرگیزیش شەیتان ئەوەی بۆ بەدەست نەدەهێنا کەوا خەیاڵی بۆی کردبوو. بەهیچ کەنزو گەوهەرێک.

بەهەرحاڵ پێم وت ئەی فڵان دەربارەی ناخی خۆتم پێ بڵێ، جا ئەویش وتی هەست دەکەم بەوەی پلەو پایەکی مەزنم هەیە جگە لەوەی کەوا نازانم چیە، جا پێم وت ئەم شتە چیە وای لێکردووی هەست بە بڕیارەکەی ناخت بکەی کە تۆ پلەو پایەو جێگایەکی بەرزت هەیە؟ جا وتی هەندێک نیشانە هەن کەوا ناوبەناو لەجەستەمدا دەردەکەون و ون دەبێت، جا پێم وت وەکو چی؟ وتی نیشانەی نوسینن لەوانە (اللە محمد)، جا منیش پێم وت بەڵام اللە محمد نیە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! بەڵکو ئەوە مەس و زیانی شەیتانی نەفرەت لێکراوە کەوا دەستی لێوەشاندووی وە بەم نیشانە سورباوەش یان سەوزانەی کەوا دەردەکەون و وون دەبن لە جەستەکەتدا وەکو (الله محمد) ئەمە لە مەکرو پیلانی شەیتانەکانە هەروەکو بۆ نەصاراکانیان دروستکردووە کەوا مەمسوکە هەڵدەستێت بە دەرخستنی نیشانەکان لە جەستەی خەڵکانێک لەیەهود تاکو نەصاراکان قەناعەت پێ بهێنێت بەوەی اللە بریتیە لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم جا نیشانەی سورباوی پێستی لەسەر لەپی دەست یان پشت دەردەخات تاکو ئەگەر ئەم نەصارایانە سەیریان کرد ئەوا دەستەیەکیان بڵێن: بەڕاستی اللە بریتیە لە عیسای کوڕی مەریەم هەر لەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە ئەم فەرموودەیەی دابەزاند کەوا دەفەرموێت: {لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابن مريم وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ} صدق الله العظيم [المائدة:72].

وەلەهۆکارەکانی ئەم بیروباوەڕەش و لەڕیزیدا ئەم نیشانانەیە کەوا شەیتانە زیان لێدەرەکان لەسەر کەسانێک لە نەصاراکان دەری دەخەن کە لەسەرەوە نەصاران لەکاتێکدا لەژێرەوەش یەهودین و نەصرانیەکەی خۆیان دەردەخەن لەکاتێکیشدا لەوانیش نین، وە سەرکەوتووش بوون لە کۆتاییدا بەوەی دەستەیەک لە نەصاراکانیان والێکرد بیروباوەڕیان وابێت بەوەی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، وەبەهەمان شێوە هەمان مەکرو پیلانیش لە ئومەتەکەی محمد بەکاردەهێنن -صلى الله عليه وآله وسلم- هەروەکو لەسەر پێستەکەی یاسیندا (الله محمد) دەردەکەوێت، وەهەشیانە هەڵدەستن بە ڕەنگ کردنی موی هەندێک ئاژەڵ جا دەنوسن (الله محمد)، کەوا بریتیە لە مەکرو پیلانێکی پیس لەلایەن شەیتانەکانەوە دەیانەوێت ئومەتی محمد صلى الله عليه وآله وسلم ڕۆژێک لەڕۆژان وادابنێن بەوەی اللە بریتیە لە محمد، پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و هاوەڵی! وە ئەگەر یاسین بەردەوام بێت لەسەر بەردەوامبوون لە بانگەوازەکەی و ئەو شوێنکەوتوانەی کەوا بیر ناکەنەوە ئەوا ڕۆژێک لەڕۆژان دەبینن بەوەی فەتوایان بۆ دەدات کە ( بەڕاستی الله محمدە )، پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و هاوەڵی! پاشانیش ئەم نیشانەیان نیشاندەدات کەوا لە جەستەکەیدا دەردەکەوێت (الله محمد)، جا لەپاش ئەوە ئەوانەی وەکو ئاژەڵن و بیرناکەنەوە بەڵکو لەئاژەڵیش گومڕاترن شوێنی دەکەون ئەوانەی نایانەوێت کەس بەڕاست دابنێن هەتا چەند ئایەت و نیشانەیەک نەبینن بەگوێرەی بڕوایەکەی خۆیان گوایە ئەوانە ئایەت و نیشانەو موعجیزەن! لەکاتێکدا بریتین لەهەڵیت و پەڵیت و جوڵەی شەیتانەکان نەوەک ئایەت و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا، پاشانیش بەڕاستی دادەنێن لەکاتێکدا بریتیە لە جوڵەی شەیتانەکان و پیلانە پیسەکەیان هەروەکو ئەو احمد حسن یەمانی یە دەیکات کەوا فەتوای ئەوە دەدات بەیان و ڕوونکرنەوەی حەقی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە کە دەفەرموێت: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلاَّ أَن يَأْتِيَهُمُ اللّهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلآئِكَةُ وَقُضِيَ الأَمْرُ وَإِلَى اللّهِ تُرْجَعُ الأمُورُ} صدق الله العظيم [البقرة:210].

جا لەپاش ئەوە احمد حسن یەمانی لە عێڕاق دەڵێت: "بەڵکو بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ ئەم ئایەتە بریتیە لە محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- کەوا لە سێبەری نورێکی وەکو پەڵە هەورێکدا دێت". جا ئەوە بەهەمان شێوە دەیەوێت بڵێت بەوەی کەوا بەڕاستی اللە بریتیە لە محمد بەڵام بەڕێگایەکی تری پیس. جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: ئەی لەعنەتی اللە لەسەرتان ئەی گەلی بانگەشەکارەکانی شەریک و هاوبەش دانان بۆ اللە بە لەعنەتێکی گەورە وەکو نموونەی احمد حسن یەمانی و ئەوەشی کەوا هاوشێوەی ئەوە لەوانەی بانگەشە دەکەن بۆ شەریک و هاوبەش دانان بۆ اللە یان لەعنەتی اللە لەسەر ناصر محمد یەمانی بێت ئەگەر ئەو ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق نەبێت لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە کەوا بانگەوازی بەشەر دەکات بۆ دەرچوون لە بەندایەتیکردنی بەندەکان بۆ بەندایەتیکردنی پەروەردگاری بەندەکان وە اللە ش دەپەرستێت بە تەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێت، وەهەرچی گەلی کوێرەوەرەکانن ئەوانەی کەوا کوێرانە شوێنی کەسەکان و قسەو گوفتارەکان دەکەون لەوانەی ئەگەر هاتوو ناوی اللە بەتەنها باسکرا ئەوا دڵیان ده‌گیرێت و بێزاری دایان ده‌گرێت وە ئەگەر بێتو شەریک و هاوبەش و هاوەڵی بۆ دابندرێت ئەوا ئیمان دەهێنن ئەوانە کەسانێکن کەوا بیرناکەنەوە تاکو جیاکاری بکەن لەنێوان بەیان و ڕوونکردنەوەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی و بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئەو مەهدیانەی کەوا بانگەشەی شەریک و هاوەشدانان دەکەن بۆ اللە ی مەزن و گەورە لەوانەی کەوا شەیتانەکان زیانیان لێداون، جا ئەوانە مژدەیان پێدەدەم بە سزای ئاگرێکی هەڵگیرساو لەدنیاو دواییدا، جا لەپاشانیش هەروەکو هاوەڵەکانی پێشتریان دەڵێن: {وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ} صدق الله العظيم [الملك:10].

جا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت، اللە بەڵگەو حوجەی عەقڵی بەسەردا جێ بەجێکردوون لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام مەهدی حەقی لای پەروەردگارەکەتان بەڵام ئێوە سەرەڕای ئەوەی عەقڵەکانیشتان ملکەچ دەبێت بۆ مەنتقی بەیان و ڕوونکردنەوەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڵام هەر پشتیش هەڵدەکەن هەتا تەنانەت لە فەتوای ئەو عەقڵانەشتان کەوا اللە نیعمەتی پێ کردووە لەسەرتان لەبەرئەوەی بینایە بیرکەرەوەکان کوێر نابن لەبەرامبەر بینینی حەقدا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَـٰكِن تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ ﴿٤٦﴾} صدق الله العظيم [الحج].

وەئەی ئومەتی ئیسلام، بەڕاستی من اللە و فریشتەکانیشی دەکەم بەشاهێد لەسەرتان کەوا لە لای ڕاست و چەپتاندا هەن وە بەسیشە اللە شاهێد بێت بەوەی بەڵگەی بانگەشەکار بۆ لای اللە بەحەق بریتیە لە زیادکردنی دەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی اللە کەوا عەقڵ و مەنتق قبوڵی دەکات، جا سەیری یاسین تونسی بکەن دەبینن بەوەی قسەکەی نە عەقڵ نەمەنتق قبوڵی ناکات وە دەیەوێت قورئاان لەسەر هەواو نەفسی خۆی لەلایەن خۆیەوە تەفسیر بکات.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "بەڵام ئەی ئیمام ناصر محمد هەروەکو بڵێی فەتواکەی یاسین خەریک بێت لەگەڵ فەتواکەی تۆ ڕێک بکەوێت لە وشەی (التواطؤ) سەرەڕای ئەوەی (تواطؤ) ی لەناودا لەڕووی زمانەوە شینەکردۆتەوە".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڕاستی ئەمە شتێکە کەوا هیچ دووکەسێک لە خاوەن شارەزاکان لەزمان لەسەری جیاوازو ناکۆک نین لەهەموو جیهان، خۆ ئەگەر لەهەر یەکێک بپرسی لە زانایانی موسڵمانان کە ئایا مەبەست چیە لە التواطؤ ئەوا ڕاستەوخۆ پێت دەڵێت مەبەست پێی (التوافق-ڕێککەوتن) ـە، وەهەرگیزیش یەک کەس نابیننەوە لە زانایانی زمان لە جیهاندا کەوا فەتواتان بۆ بدات بەوەی (تواطؤ) مەبەست (تطابق) بێت.

وەبەهەمان شێوە دواتر بەسەرخەرەکانی یاسین دەبینن کەوا یاسین لەکاتێکی نزیکدا پێیان دەڵێت ئەو پێغەمبەرێکە لە لایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە، جا لەپاش ئەوە ناوەکەی خۆی دەهێنێت بەگوێرەی بڕوایەکەی خۆی کە گوایە ئەو پیتانە تەفسیر دەکات کەوا لە سەرەتاکانی هەندێک سوڕەتەکانی قوراندا هاتوون جا بە بەسەرخەرەکانی دەڵێت: ئایا نازانن من پێغەمبەرێکم لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە وەئەگەر کوفریشتان کرد بەوەی من پێغەمبەر بم ئەوا اللە بەسە تاکو ببێتە شاهێد بەوەی بەڕاستی من پێغەمبەرێکم لە لایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {يس (1) وَالْقُرْآنِ الْحَكِيمِ (2) إِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ (3) عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (4) تَنْزِيلَ الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ (5)} صدق الله العظيم [يس].

جا ئەوەیە یەکێک لە پەیوەندیکارەکان لەبەسەرخەرەکانی ئەو مەبەستی بوو لە قسەکەیدا بەوەی یاسین تەفسیری ئەو پیتانە دەهێنێت کەوا لەسەرەتای هەندێک لەسورەتەکاندا هەن، جا لەپاش ئەوە پێیان دەڵێین: بەڵکو ئەمە لەجوڵەی شەیتانەکانە کەوا شەیتانەکان وەحی دەکەن بۆ ئەوانەی بانگەشەی مەهدیەت دەکەن بە ناحەق، ئەوەش تاکو موسڵمانان جیاکاری نەکەن لەنێوان مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق و نێوان ئەو مەهدیانەی کەوا زیانی شەیتانەکان دەستیان لێوەشاندوون هەروەکو ئەوەی کەوا هات بۆ لامان و براکەی فەتوای بۆ داین بەحەق دەربارەی برایەکەی، جا لەپاش ئەوە بردی بۆ لای خوێنەرێکی قورئان جا لەسەری خوێند تا هاواری کردو مەس و زیانەکه سوتا لەبەر گوێگرتنی کەلامە حەقەکەی اللە لەقورئانی گەورە،، جا لەپاش ئەوە برایەکەی گەڕایەوە بۆ لامان و وتی: "ئەی شێخ ناصر سوێند بە اللە ئەگەر فەتوا بەحەقەکەی تۆ نەبووایە دەربارەی برایەکەم ئەوا دەکەوتینە ناو بەڵایەکی گەورەوە، وە ڕێک دەکەوتم لەگەڵیدا لەسەر سەربڕینی منداڵەکەی یان سەربڕینی ئاژەڵ بۆ جگە لە اللە".

وە لەپاشانیش دەڵێین ئەی گەلی موسڵمانان: بەیەک شت ئامۆژگاریتان دەکەین ئەویش بەوەی کەوا هەڵبستن بۆ اللە دوو دوو وە بەتەنها پاشان بیربکەنەوە لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ناصر محمد یەمانی بۆ قورئانی گەورە کە بریتیە لەو مەرجەعەی ناصر محمد یەمانی پشتی پێ دەبەستێت و بنەمای بانگەوازەکەی لەسەر بنیاد دەنێت بۆ لە بێژنگ دانی سوننەتی نەبەوی و لەبێژنگ دانی تەورات و لەبێژنگ دانی ئینجیل.

جا ئایا مەرجەعیەکەی ناصر محمد خەونە کەوا بەڵگەی پێ بەسەر بەشەردا دەهێنێتەوەو ئەوەشی بەس بێت؟ یان مەرجەعیەکەی ناصر محمد سوێند خواردنە بە اللە ی مەزن و گەورە و بەمەش واز بهێنێت؟ یان مەرجەعیەکەی ناصر محمد وەهمە لەلایەن خۆیەوەو ئەوەشی بەس بێت؟ یان مەرجەعیەکەی ناصر محمد یەمانی بریتیە لە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان لەو ئایەتانەی کەوا دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن کەوا ڕوون و ئاشکران و بەڵگەو حوجەی اللە یە لەسەر زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان و هەموو خەڵکیش؟ کەوا لەمیانەیدا دەتوانین بۆ هەموو زانایانی موسڵمانان و موسڵمانان بەگشتی ئەوە ڕوون بکەینەوە بەوەی کامە لە فەرموودە نەبەویەکان حەقن و کامەشیان بەتاڵی هەڵبەستراون کەوا لەلای اللە و پێغەمبەرەکەیەوە نین بەو پەڕی سوک و ساناییەوە هەروەکو نموونەیەکمان هێنایەوە لە بەیان و ڕوونکردنەوەکەی ئێوارە جا بیروباوەڕی ئەوانەمان تێک شکاند کەوا پێیان وایە عبد اللە ی کوڕی عبدالمطلب و خێزانەکەی ئامینەی کچی وەهەب لە ئاگردان، جا لەپاش ئەوە کۆمەڵێک فەرموودەی هەڵبەستراوی لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی هێناوە تاکو ئەوە بسەلمێنن بەوەی گوایە دایک و باوکی محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- لەئاگردان.

جا ئێستاش هەڵدەستین بە دابەزاندنی جارێکی تری ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەم کەوا لە ئێوارەدا نوسیومە بەڵکو بیر بکەنەوە..
ـــــــــــــــــــ

ئیمام ناصر محمد یەمانی
‎26 - 04 - 1434 ک
‎08 - 03 - 2013 مـ
‎04:17 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=89373
‎ــــــــــــــــــــــ


سەیری ڕێگای ڕاست و دروست و حەق بکەن بۆ ئاشکراکردنی ئەو فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوانەی کەوا نە لەلایەن اللە وەن و نە لایەن پێغەمبەرەوەش..

‎بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله، يا أيّها الذين آمنوا صلّوا عليه وعليهم جميعاً وآلهم الطيبين وسلّموا تسليماً، أمّا بعد..

‎ئەی خۆشەویستانم لەبەر اللە ئەگەر دەتانزنی چەندە کارەکە سوک و ئاسانە بۆ ئاشکراکردنی فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوەکان وەکو ئەو دوو فەرموودەیەی کەوا بەدرۆو بوختانکردنەوە لەسەر پێغەمبەرەوە دراوەتە پاڵی، کەوا بەم شێوەیە:

[وفي صحيح مسلم عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: استأذنت ربي أن أستغفر لأمي، فلم يأذن لي، واستأذنته أن أزور قبرها، فأذن لي.
‎وفيه أيضاً عن أنس أن رجلاً قال: يا رسول الله، أين أبي؟ قال: في النار، فلما قضى دعاه، فقال: إن أبي وأباك في النار]
انتهى.

‎جا وەرن با ھەڵسین بە نیشاندانی ئەم دوو فەرموودەیە بە محکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە جا ئەگەر ھاتوو چەند ئایەتێکی محکەمی ڕوون و ئاشکرامان بینی بۆ زانایانی ئومەت و موسڵمانان بەگشتی کەوا ھاتبن بە مخالفی و دژو پێچەوانە بۆ ئەم دوو فەرموودەیە جا ئەوە بەڕاستی زانیومانە بەوەی ھەردوو فەرموودەکە ھەڵبەستراون لەسەر پێغەمبەر. جا ئێستاش بۆ جێبەجێکردنەکەی بۆ بەڕاستدانان:

‎جا ئایا ھەنگاوی یەکەم چیە کەوا پێویستە لەسەرمان بگەڕێین لێی لەقورئانی گەورەدا؟ جا ئەمەش ھەنگاوی یەکەم بۆ ئێوە، سەرەتا پێویستە لەسەرمان بەوەی لە قورئاندا بگەڕێین کە ئایا پێشتر پێغەمبەرانێک ڕەوانەکراوە بۆ لای عبداللە ی کوڕی عبدالمطلب و ئامینەی کچی وەھەب و ئومەت و خەڵکەکانیان؟ جا ئێوەش دەزانن بەوەی ئەوانە دایک و باوکی محمد پێغەمبەری اللە بوون صلّى الله عليه وعليهم وأسلّمُ تسليماً. جا لەپاش ئەوە وەڵامەکەی لە محکەمی کتێبدا دەبینن لەوەی کەوا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {يس ﴿1﴾ وَالْقُرْآنِ الْحَكِيمِ ﴿2﴾ إِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿3﴾ عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿4﴾ تَنزِيلَ الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ ﴿5﴾ لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّا أُنذِرَ آبَاؤُهُمْ فَهُمْ غَافِلُونَ ﴿6﴾} صدق الله العظيم [يس].

‎جا ئەوە مانای ئەوەیە کەوا بەڕاستی اللە پێغەمبەرێکی کوڕەوانە نەکردووە بۆلایان تا ئاگاداریان بکاتەوە بەوەی اللە بپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیار نەدەن. وە ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئایا دەبێت ئەوەی کەوا مردبێت لەم باوک و باپیرانە لەپێش ڕەوانەکردنی محمد پێغەمبەری اللە بۆیان؛ جا ئایا دەبێت دواتر اللە سزایان بدات جا بیانخاتە ئاگرەوە ھەرچەندە پێغەمبەرێکیشی بۆیان ڕەوانە نەکردبوو؟ جا لەپاش ئەوە وەڵامەکە ڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگار جێدەھێڵین لە محکەمی کتێبدا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولًا} صدق الله العظيم [الإسراء:15].

‎کەواتە ئەم بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵە بۆ موسڵمانان ڕوونبوویەوە، جا ئەوە ستەم و ھەڵبەستراوو درۆیەکی گەورەیە بەوەی بیروباوەڕتان وابێت کەوا باوکی محمد -پێغەمبەری اللە- ئەو دایکەشی کەوا لێی بووە لەئاگرن، بەڵکو بۆتان ڕوون بوویەوە بەوەی ئەوان لەسزادراوان نین. جا لە اللە بترسن و گوێڕایەڵیم بکەن وە وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە بدەنەوە تا حوکم بکەین لەنێوانتان لەسەر ئەو شتانەی کەوا لەسەری جیاوازو ناکۆکن، پاشان له دڵ و دەروونتاندا هیچ ناڕەزاییەک دروست نەبێت لە بەرامبەر ئەوەی بڕیار دەدەم لەنێوانتان بەحوکمی اللە و بەتەواویی تەسلیم بن و ڕازیی بن پێی.

‎وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين.
‎براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
‎ـــــــــــــــــــــــ