-6-
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
07 - ذو لقعدە - 1441 کۆچی
28 - 06 - 2020 زایینی
1:27 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...874#post331874
___________
گشتی و گرنگ بۆ سەرجەم جیهان؛ بۆ هەموو بەشەر بە موسڵمان و بێباوەڕەوە..
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیاندایە وە پەروەردگاری عەرشی گەورە ئەوەی فریشتەکانی لە نور دروستکردووەو جنەکانیشی لە ئاگر دروستکردووە وە مرۆڤیشی لە قوڕێکی خەستی وەک فەخفوری دروستکردووە ئەوەی جوڵەی هاتووچۆی خۆرو مانگی بەدەستە وە باران دەبارێنێت و درەخت دەڕوێنێت؛ پەروەردگاری ئەوەی دەڕوات لەسەرپێ یان دەفڕێت لە بچوکترین مێشوولەو لەسەرووی ئەویشەوە؛ کە ئەمەتان بریتیە لە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ پەروەردگاری نێردراوو پێغەمبەرەکان لەیەکەمیانەوە بۆ دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە؛ وە پەروەردگاری مەهدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە و بەندەکەی ناصر محمد، دروودو سڵاوی اللە لەسەر هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە تاک و تەنهایی اللە هێناوە بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن لەسەرجەم بەندەکانی لە مەلەکوتەکەی اللە لە سەرەتاو کۆتایی وە لە جیهانی سەروو تا ڕۆژی دوایی، لەدوای ئەمە..
ئەی گەلی بەشەر، لە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بترسن و گوێڕایەڵی فەرمانەکەی بکەن لە مەحکەمی زیکرەکەی قورئانی گەورەی پەیامی اللە بۆ هەموو خەڵکی جیهان بە مرۆڤ و جنەوە هەموویان؛ کە کۆکراوەی سەرجەم کتێبەکانی پێغەمبەرانی اللە یە بە ئایینی ئیسلام بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، وە ئەوەی جگە لە ئیسلام شوێن ئایینێکی تر بکەوێت هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت وە لە دواییشدا لە دۆڕاوانە، جا بگەڕێنەوە لای اللە ی پەروەردگاری من و پەروەردگارەکەتان و خۆتان بەدەستەوە بدەن بۆی و بیپەرستن بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەشێکی بۆ دابنێن وە باوەڕبهێنن بە اللە و پێغەمبەرەکانی و گوێڕایەڵی اللە بکەن و شوێنی ئەوە بکەون کە اللە دایبەزاندووە بۆ دواهەمین پێغەمبەرو نێردراوەکانی پێغەمبەری نەخوێندەوار محمد نێردراوی اللە، وە ملکەچ بن بۆ خەلیفەو بەندەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەر لەوەی اللە دەرگای سزایەکی بەئێشترو توندترتان لێبکاتەوە زیاد لەسەر ئەوەی ماندووی کردوون لە سزای نموونەی مێشوولە شاراوە نەبینراوە ئاڕاستەکراوەکە بچوکترین سەربازەکانی اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە وەک تەحەددایەک لەلایەن اللە و نموونەیەکی تازە لە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ لە بچوکترین سەربازەکانی اللە لە کتێبدا؛ کە تەحەددایەکە لەلایەن اللە ی خاوەن تۆڵەی توندو بەهێز کە هیچ ڕێگایەک نیە بۆ دەربازبوون لێی کە بریتیە لە بچوکترین سەربازەکانی اللە لە کتێبداو ئێوەش بەزانستەکەی نازانن.
ئەی گەلی هەموو جیهان، ئایا دەزانن هەربۆ اللە یە هەموو سەربازەکانی ئاسمانەکان و زەوی لە مێشوولە شاراوەکەوە کە لە بچوکترین پۆلەکانی مێشوولەی زیرەکەو ئەوەی لەسەرووی ئەویشەوەیە؟ ئەم اللە یە فەرمانی پێکردووە کە دروستی کردووە (فەرمانی پێکردووە) هەموو خەڵکی جیهان ملکەچ بکات تا گوێڕایەڵی فەرمانی بەندەی اللە خەلیفەکەی لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بکەن، هەمیشەو هیچ کاتیش شتێک ناڵێم لەسەر اللە تەنها حەق و ڕاست نەبێت، وەک بەڕاستدانانێک بۆ بەڵێنەکەی اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ ۞ إِنَّ ٱللَّهَ لَا یَسۡتَحۡیِۦۤ أَن یَضۡرِبَ مَثَلاً مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوۡقَهَاۚ فَأَمَّا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ فَیَعۡلَمُونَ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّهِمۡۖ وَأَمَّا ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ فَیَقُولُونَ مَاذَاۤ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَـٰذَا مَثَلاًۘ یُضِلُّ بِهِۦ كَثِیرًا وَیَهۡدِی بِهِۦ كَثِیرًاۚ وَمَا یُضِلُّ بِهِۦۤ إِلَّا ٱلۡفَـٰسِقِینَ ٱلَّذِینَ یَنقُضُونَ عَهۡدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مِیثَـٰقِهِۦ وَیَقۡطَعُونَ مَاۤ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦۤ أَن یُوصَلَ وَیُفۡسِدُونَ فِی ٱلۡأَرۡضِۚ أُو۟لَـٰۤىِٕكَ هُمُ ٱلۡخَـٰسِرُونَ كَیۡفَ تَكۡفُرُونَ بِٱللَّهِ وَكُنتُمۡ أَمۡوَ ٰتًا فَأَحۡیَـٰكُمۡۖ ثُمَّ یُمِیتُكُمۡ ثُمَّ یُحۡیِیكُمۡ ثُمَّ إِلَیۡهِ تُرۡجَعُونَ }صدق الله العظيم [البقرة: 26 - 28].
{ قَالُوا۟ رَبَّنَاۤ أَمَتَّنَا ٱثۡنَتَیۡنِ وَأَحۡیَیۡتَنَا ٱثۡنَتَیۡنِ فَٱعۡتَرَفۡنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلۡ إِلَىٰ خُرُوجٍ مِّن سَبِیلٍ ذَ ٰلِكُم بِأَنَّهُۥۤ إِذَا دُعِیَ ٱللَّهُ وَحۡدَهُۥ كَفَرۡتُمۡ وَإِن یُشۡرَكۡ بِهِۦ تُؤۡمِنُوا۟ۚ فَٱلۡحُكۡمُ لِلَّهِ ٱلۡعَلِیِّ ٱلۡكَبِیرِ } صدق الله العظيم [غافر: 11 - 12].
وە ئەی گەلی بەشەر، ئایا نازانن سەربازەکانی ئاسمانەکان و زەوی هەر بۆ اللە یە؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ وَلِلَّهِ جُنُودُ ٱلسَّمَـٰوَ ٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِیزًا حَكِیمًا } صدق الله العظيم [الفتح: 7].
وە هۆکاری ئەوەی اللە تەحەدداتان دەکات بە بچوکترین دروستکراوەکانی لە سزای نزم بەهۆی پشتهەڵکردنەکەتانە وە بەهۆی خۆبەگەورەزانینی دوژمنەکانی اللە یە لە ئێوە ئەوانەی لە خۆبەزل زانی دان و لوت بەرزن لە زەوی و دژایەتیکەرن بۆ ئایینی اللە و کتێبەکەی قورئانی گەورە، جا واگومانیان بردووە هێزێکن نابەزێندرێن وە دەیانەوێت نورەکەی اللە بکوژێننەوە جا اللە ش تەحەددای کردن بێ ئەوەی بزانن بە بچوکترین سەربازە شاراوە نەبینراوەکانی لەبەر بچوکی قەبارە ئاڕاستەکراوەکەی لەکتێبدا، کە لەهەموو بارودۆخە ئاووهەواییە جیاجیاکاندا دەژی لە ساردو سڕی توند وە لە گەرمای توند وە لە بارودۆخی ئاووهەوای ئاسایی وەک موعجیزەیەک لە لایەن اللە وە؛ کە لە هەموو وەرزێکی زەوی لە پانتایی و درێژیدا دەژی؛ کە بوونەوەرێکی زیندووی تازەیە وە نموونەیەکی تازەیە لە پۆلەکانی مێشوولە، بەڵکو لە بچوکترینیانە لەقەبارەدا کە بچوکترین مێشوولەی خوێنە ئەی نەوەی ئادەم؛ ئەمەتان بریتیە لە سزایەکی هاوبەش (الرِّجز) لە کتێب ئەوەی اللە فیرعەون و سەربازەکانی پێ ملکەچ کرد، بچووکە لە قەبارەیداو گەورەیە لە زەبرو لێدانەکەی، بەڵکو زیانەکەی توندترە لە لافاوو گەردەلول و کوللەو ئەسپێ و بۆقەکان؛ بەڵکو بریتیە لە خوێن نەخۆشیەکی ڕاستەوخۆ تووشی نەوەی ئادەم دەبێت لە سزا نزمەکان بۆ پشتهەڵکەرەکان لە بەرامبەر کتێبەکەی اللە، وە هەر نیشانەیەکیشیان نیشان بدەین گەورەترە لەوەی پێش خۆی کە بریتیە لە نیشانەی پێکچوو و جیاواز لە زەبرو لێدانەکەو تووشکردنەکان کە اللە پشتگیری پێ لە هەموو پێغەمبەرێک کردووە جا گەلەکانیان پێی تووشی سزای نزم بوون، جا پێغەمبەرەکانیش پێیان وتوون بەڕاستی ئەمە سزای هاوبەش (رجز) تان بەسەردا درا لەسزای پەروەردگارەکەتان کە بریتیە لە سزای نزم بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە تا داوا بکەن لە اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەشێکی بۆ دابنێن، جا ئەوانیش خۆیان بەزل و گەورە گرتووە تا ئەوکاتەی ناخۆشی و بەڵاکانیان لەسەر توندتر بۆتەوە لە زۆری تووشکردنەکان و لەوەی اللە ویستبێتی لە مردووان پاشان داوایان کردووە لە اللە بەتەنها بە ملکەچی و گوێڕایەڵی و دڵسۆزیەوە جا بەڵێنیان بە پەروەردگارەکەیان داوە شوێنی بانگەوازکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان بکەون بەوەی ئەم سزایەیان لێ لابدات کە زیانی تووشکردوون، جا اللە ش وەڵامی داونەتەوەو ئەم زیانەی تێیدابوون لێی لاداون، جا فەرمانی بەم سەربازانەی کردووە کە بەسەریاندا درابوو لە زەویەکەیان بە جێهێشتنی زەویەکەیان جا اللە شیفای داون، بەڵام بەداخەوە لەدوای ئەوەی چاکبوونەتەوە لەوەی تووشی ببوون وتوویانە ئەمە بەتەنها دەردو درم و پەتایەک بوو کە لەڕاستیدا تووشی باوک و باپیرانیشمان بووە لە پێشترداو شیفاشیان بۆ هاتووە لەپێش ئێمەدا، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{ وَمَاۤ أَرۡسَلۡنَا فِی قَرۡیَةٍ مِّن نَّبِیٍّ إِلَّاۤ أَخَذۡنَاۤ أَهۡلَهَا بِٱلۡبَأۡسَاۤءِ وَٱلضَّرَّاۤءِ لَعَلَّهُمۡ یَضَّرَّعُونَ ثُمَّ بَدَّلۡنَا مَكَانَ ٱلسَّیِّئَةِ ٱلۡحَسَنَةَ حَتَّىٰ عَفَوا۟ وَّقَالُوا۟ قَدۡ مَسَّ ءَابَاۤءَنَا ٱلضَّرَّاۤءُ وَٱلسَّرَّاۤءُ فَأَخَذۡنَـٰهُم بَغۡتَةً وَهُمۡ لَا یَشۡعُرُونَ } صدق الله العظيم [الأعراف: 94 - 95].
بەڵکو لەسزای نزمدا پلەی چۆراوجۆر هەیە، وە بۆ هەریەکێک پلەی جۆراوجۆر لەسزا هەیە لەوەی کردوویانە بەڵام زۆربەی خەڵکی نایزانن، وە ئایا اللە بۆ چ شتێکی تر تووشی ئەوەی کردوون تەنها وەکو ئاگادارکردنەوەیەک نەبێت بۆ ئەوان تا هەموویان لەناو نەبات بە سزایەکی گەورەتر لەکاتێکدا بێباوەڕن؟ بەڵام بەداخەوە..لەدوای ئەوەی ملکەچ بوون بۆلای پەروەردگارەکەیان و لێی پاڕاونەتەوە بەدڵسۆزی و گریاون اللە ڕەحمی پێکردوون جا ئەمەی لێ لاداون کە لەسەریان بووە جا لەدوای ئەمە پەیمانەکەیان شکاندووەو لەسنور ترازاون و چوونەتەوە دۆخی جاران و دڵیان ڕەق بووە لەدوای ملکەچ بوون و پاڕانەوەکە بەدڵسۆزی! اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{ وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَاۤ إِلَىٰۤ أُمَمٍ مِّن قَبۡلِكَ فَأَخَذۡنَـٰهُم بِٱلۡبَأۡسَاۤءِ وَٱلضَّرَّاۤءِ لَعَلَّهُمۡ یَتَضَرَّعُونَ فَلَوۡلَاۤ إِذۡ جَاۤءَهُم بَأۡسُنَا تَضَرَّعُوا۟ وَلَـٰكِن قَسَتۡ قُلُوبُهُمۡ وَزَیَّنَ لَهُمُ ٱلشَّیۡطَـٰنُ مَا كَانُوا۟ یَعۡمَلُونَ فَلَمَّا نَسُوا۟ مَا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ فَتَحۡنَا عَلَیۡهِمۡ أَبۡوَ ٰبَ كُلِّ شَیۡءٍ حَتَّىٰۤ إِذَا فَرِحُوا۟ بِمَاۤ أُوتُوۤا۟ أَخَذۡنَـٰهُم بَغۡتَةً فَإِذَا هُم مُّبۡلِسُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام: 42 - 44].
وە هەیانبووە سزای داون بە گەردەلول و گێژەڵوکەی دەریایی کاتێک لە دەریادابوونە جا شەپۆڵی دەریایان بۆ هاتووە لە هەموو شوێنێکەوە لە هەر چوار ئاڕاستەوە جا واگومانیان بردووە ئیتر گەمارۆدراون وە ئەوان وا نقوم دەبن بەبێ هیچ شک و گومان و دوودڵیەک، جا بانگەوازی پێغەمبەرەکەیان بەبیر هاتۆتەوە بەوەی داوا لە اللە بکەن بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەشێکی بۆ دابنێن کە ئەی اللە ئەگەر ڕزگارت کردین لەمە سوێند بە اللە لە سوپاسگوزارە شوێنکەوتووەکان دەبین بۆ بانگەوازکارەکەی اللە، لەبەرئەوەی هەیانبووە اللە سزای داون بە ترس و تۆقینی نقوم بوون لە دەریادا لەگەشت جا دڵەکان گەیشتوون بە گەروو لەسەردەمی ڕەوانەکردنی پێغەمبەرێک بۆیان، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{ وَإِذَاۤ أَذَقۡنَا ٱلنَّاسَ رَحۡمَةً مِّنۢ بَعۡدِ ضَرَّاۤءَ مَسَّتۡهُمۡ إِذَا لَهُم مَّكۡرٌ فِیۤ ءَایَاتِنَاۚ قُلِ ٱللَّهُ أَسۡرَعُ مَكۡرًاۚ إِنَّ رُسُلَنَا یَكۡتُبُونَ مَا تَمۡكُرُونَ هُوَ ٱلَّذِی یُسَیِّرُكُمۡ فِی ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِۖ حَتَّىٰۤ إِذَا كُنتُمۡ فِی ٱلۡفُلۡكِ وَجَرَیۡنَ بِهِم بِرِیحٍ طَیِّبَةٍ وَفَرِحُوا۟ بِهَا جَاۤءَتۡهَا رِیحٌ عَاصِفٌ وَجَاۤءَهُمُ ٱلۡمَوۡجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّوۤا۟ أَنَّهُمۡ أُحِیطَ بِهِمۡ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخۡلِصِینَ لَهُ ٱلدِّینَ لَىِٕنۡ أَنجَیۡتَنَا مِنۡ هَـٰذِهِۦ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّـٰكِرِینَ فَلَمَّاۤ أَنجَىٰهُمۡ إِذَا هُمۡ یَبۡغُونَ فِی ٱلۡأَرۡضِ بِغَیۡرِ ٱلۡحَقِّۗ یَـٰۤأَیُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَا بَغۡیُكُمۡ عَلَىٰۤ أَنفُسِكُمۖ مَّتَـٰعَ ٱلۡحَیَوٰةِ ٱلدُّنۡیَاۖ ثُمَّ إِلَیۡنَا مَرۡجِعُكُمۡ فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ }[يونس: 21 - 23].
وە ئەم پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت بریتیە لەوەی: جا ئەوە کێ بایەکی هێواشی چاکی بۆ ناردوون پاشان پلەکەی بەرزکردۆتەوە بۆ گێژەلووکە؟ وە ئەوە کێیە گێژەڵوکەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ بایەکی هێواش و چاک لەدوای ئەوەی داوا لە اللە دەکەن ڕزگاریان بکات؟ جا گێژەڵووکەکە گەڕاوەتەوە بۆ بایەکی هێواش و چاک بۆ ئەوەی کەشتیە چارۆکەدارەکانیان بەردەوام بێت لە ڕۆیشتن؟ جا ئەگەر اللە بیویستبایە ئەوا بایەکەی دەوەستاند جا ئەوانیش پەکیان دەکەوت و کەشتیەکەیان لەناوەڕاستی دەریادا ماوەیەکی درێژ دەمایەوە جا دەمردن لەبرسان، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{ وَمِنۡ ءَایَـٰتِهِ ٱلۡجَوَارِ فِی ٱلۡبَحۡرِ كَٱلۡأَعۡلَـٰمِ إِن یَشَأۡ یُسۡكِنِ ٱلرِّیحَ فَیَظۡلَلۡنَ رَوَاكِدَ عَلَىٰ ظَهۡرِهِۦۤۚ إِنَّ فِی ذَ ٰلِكَ لَـَٔایَـٰتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ أَوۡ یُوبِقۡهُنَّ بِمَا كَسَبُوا۟ وَیَعۡفُ عَن كَثِیرٍ وَیَعۡلَمَ ٱلَّذِینَ یُجَـٰدِلُونَ فِیۤ ءَایَـٰتِنَا مَا لَهُم مِّن مَّحِیصٍ }[الشورى: 32 - 35].
لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، بەڵام ئێمە گەلێکین کەشتی گەورە دروست دەکەین و ئەمەش پێوستی بە با نیە تا بیجوڵێنێت و بەڕێی بخات لە دەریادا بەڵکو بە بزوێنەری سوتەمەنی نەوتیەوە دەڕوات، وە لەبەرئەوەی تۆ دەڵێی ئەم قورئانە هەواڵی ئێمەو هەواڵی پێش ئێمەشی تێدایە، جا ئایا اللە هەواڵی داوە بە کەشتیە دروستکراوەکانی ئەمڕۆی بەشەر؟ لەبەرئەوەی ئەوانەی ئەمڕۆ پشت بە با نابەستن، بەڵکو چەند کەشتیەکن پشت دەبەستێت بە چەند بزوێنەرێکی کارپێکراو بە دەرهێنراوەکان لە پێکهاتەکانی نەوت" جا لەپاش ئەمە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: " پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە! جا ئایا ئێوە لەچ شتێکی تر دروستتان کردووە تەنها لە دروستکراوی اللە نەبێت؟ وە بەهەمان شێوە هەر ئەو پاک و بێگەردی بۆی سوتەمەنیەکەیانی دروستکردووە جا ئێوەی ئاگادار کردووە بە زانستەکەی خۆی و ئێوەش دۆزیوتانەوە لە ناوەوەی زەویەکەتان، وە اللە ش بەم کەشتیە گەورانەتان دەزانێت کە چارۆکەدار نین بەڵکو لەسەر بزوێنەرەکانن، وە اللە ش نیعمەتەکانی خۆیتان لەسەر بەیاد دەهێنێتەوە وە بەوەی لە اللە بترسن و سوپاسگوزاری بن، وە وریاشتان دەکاتەوە بەوەی ئێوە هەرچەندە کەشتی واش دروست بکەن کە بەرگەی شەپۆڵەکانی دەریا بگرێت ئەوا با لەخۆبایی و سەرگەردانتان نەکات جا ئەمە لە پارێزراویدا نیە لەبەرامبەر پیلانەکەی اللە، ئەگەر بیەوێت ئەوا نقومی دەکات جا كەسیش نیە بەهاواریان بگات!" اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{ وَءَایَةٌ لَّهُمۡ أَنَّا حَمَلۡنَا ذُرِّیَّتَهُمۡ فِی ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ وَخَلَقۡنَا لَهُم مِّن مِّثۡلِهِۦ مَا یَرۡكَبُونَ وَإِن نَّشَأۡ نُغۡرِقۡهُمۡ فَلَا صَرِیخَ لَهُمۡ وَلَا هُمۡ یُنقَذُونَ إِلَّا رَحۡمَةً مِّنَّا وَمَتَـٰعًا إِلَىٰ حِینٍ }[يس: 41 - 44].
لەوەیە یەکێک لەوانەی لەقسەو گوفتار تێناگەن بیەوێت بڵێت: "کوانێ ئەم کەشتیانەی بەهۆی باوە ڕێناکەن بەڵکو بە بزوێنەرەکانی سوتەمەنین؟" جا لەپاش ئەمە ئیمام مەهدی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: "ئەی ئایا اللە هەواڵی پێنەداون بە کەشتیەکانی تری وەکو ئەو، کەشتیە دەریاییە نا چارۆکەدارەکان؟ وە اللە ئاگاداری کردوونەتەوە بەوەی ئەمە تووشی لەخۆبایی بوونتان نەکات وە ئەگەر بیەوێت نقومی دەکات"، هەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{وَءَایَةٌ لَّهُمۡ أَنَّا حَمَلۡنَا ذُرِّیَّتَهُمۡ فِی ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ وَخَلَقۡنَا لَهُم مِّن مِّثۡلِهِۦ مَا یَرۡكَبُونَ وَإِن نَّشَأۡ نُغۡرِقۡهُمۡ فَلَا صَرِیخَ لَهُمۡ وَلَا هُمۡ یُنقَذُونَ إِلَّا رَحۡمَةً مِّنَّا وَمَتَـٰعًا إِلَىٰ حِینٍ } صدق الله العظيم [يس: 41 - 44].
وە بەهەمان شێوە هۆکارەکانی گەیاندنی جگە لە وشترو ئەسپەکان و ماین و هێسترو گوێدرێژ، جا بەهەمان شێوە ئێوە هۆکارەکانی تری گەشت کردن لە دروستکراوی اللە دروست دەکەن لە کانزاکانی زەوی، وە بەهەمان شێوە اللە پێکهاتە نەوتیەکانی لەناوەوەی زەویەکەتاندا داناوە، یان پێتان وایە ئەوە ئێوەنە کانزاکانی و سوتەمەنیەکانیتان لە پێکهاتە نەوتیەکاندا دروست کردووە ئەگەر ڕاست دەکەن، یان ئەوە اللە یە دروستی کردووە پاک و بێگەردی بۆی؟ وە ئێوە بەهیچ شتێک لەزانستەکەی ئەو نازانن تەنها ئەوەی خۆی دەیەوێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{ وَتَحۡمِلُ أَثۡقَالَكُمۡ إِلَىٰ بَلَدٍ لَّمۡ تَكُونُوا۟ بَـٰلِغِیهِ إِلَّا بِشِقِّ ٱلۡأَنفُسِۚ إِنَّ رَبَّكُمۡ لَرَءُوفٌ رَّحِیمٌ وَٱلۡخَیۡلَ وَٱلۡبِغَالَ وَٱلۡحَمِیرَ لِتَرۡكَبُوهَا وَزِینَةً وَیَخۡلُقُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ وَعَلَى ٱللَّهِ قَصۡدُ ٱلسَّبِیلِ وَمِنۡهَا جَاۤىِٕرٌ وَلَوۡ شَاۤءَ لَهَدَىٰكُمۡ أَجۡمَعِینَ } صدق الله العظيم [النحل: 7 - 9].
جا خاوەن وشترو ئەسپەکان و ماین و هێسترو گوێدرێژەکان بریتین لەوانەی اللە دەدوێت دەربارەیان بە فەرموودەکەی پاک و بێگەردی بۆی:
{ وَیَخۡلُقُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ }.
وە هەر ئەوە ئێوەی ئاگادارکردووە پێی ئەی ئوممەتی ئاخر زەمان، ئایا سوپاسگوزار نابن؟
بەهەرحاڵ..ئەی گەلی موسڵمانان و بێباوەڕان نیشانەکانی بەڕاستدانانی گەردوونی بۆ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڕاست دابنێن؛ کە نیشانەی ڕەحمەت و ئاگادارکەرەوەیە لە بەڵایەک خراپەی لێدەبارێت و پەرش و بڵاوەو توندترو تاڵترە، جا ئەمە بەڕاست دابنێن خۆر درکی بەمانگ کردووە جا هیلال لەدایکبووە بەر لەخۆرگیران جا لەگەڵ خۆردا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا مانگ بووە بەهیلال، هەر لەبەر ئەمەش دواتر شەوی بەدری یەکەم دەبینن لە ئێوارەی شەممەی شەوی یەکشەممەدا؛ کە ئەمەتان بریتیە لە شەوی ناوەڕاست لە ذی لقعدەی ئەمساڵتان ئەم 1441 ـەی حەجکردنی تێدا پچڕاو هۆکارەکەشی ئەم سزای کۆڕۆنایەیە کە تووشی خەڵکی جیهان بووە بەهۆی پشتهەڵکردنی دەوڵەتەکانی موسڵمانان و بێباوەڕان لەبەرامبەر وەڵامدانەوەی بانگەوازەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن و جێگیربوون بە بەڵێنێک لەلایەن اللە وە لەشەوێکدا ئێوەش ملکەچ و شەرمەزار دەبن؛ ئەوەی ڕووی وەرگێڕاو خۆی بەزل و گەورە گرتووە لە بڕیار بەدەستەکان و زاناکانیان ئەوانەی خۆیان بەزل و گەورەگرت لەبەرامبەر بانگەوازکاری حەق ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لەدوای ئەوەی بۆیان ڕوونبوویەوە ئەو ئیمام مەهدیە، جا هەیانە خۆی بەزل و گەورە گرتووە وە هەشیانە بێدەنگ بووە لەبەرامبەر ڕاگەیاندنی مژدەکە بە ڕەوانەکردنی خەلیفەی اللە مەهدی، بەڵام بەهۆی خۆبەگەورەو زل زانین و بێدەنگیەکەیان ئەوانن گەلەکانیان گومڕاکردووە بەهۆی شوێنکەوتنی پێشینەکانیان بەشوێنکەوتنی کوێرانە بەبێ ئەوەی هەڵسن بەوەی ئەوەی پێشینەکانیان لەسەری بوونە بە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەی نیشان بدەن، وە ئەوەی لەسەری بوونەو دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە جا ئەمە بەتاڵی هەڵبەستراوەو لەلایەن جگە لە اللە و پێغەمبەرەکەیەوە هاتوون و مەدسوسن لە سوننەتی نەبەویدا، جا لە اللە بترسن ئەی گەلی موسڵمانان، چۆن ئەمە ڕاست نیە لەکاتێکدا اللە فەتوای بۆ داون بەوەی قورئانی گەورە پارێزراوە لە دەستکاریکردن و شێواندن و زاڵە بەسەر تەورات و ئینجیلدا وە ئەوەی هاتووە بە دژو پێچەوانە لەگەڵیدا بەتاڵە؟! جا ئەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئان لەقسەی ئەوانەیە کە لەسەر اللە و بەناوی اللە وە درۆیان کردووەو دەشزانن درۆدەکەن (لە ئەهلی کتێب) لەوانەی فەرموودەی اللە دەستکاری دەکەن و دەیشێوێنن لە تەورات و ئینجیل و لەشوێنێکی دادەنێن لەکاتێکدا جێگای خۆی نیە لە تەورات و ئینجیلدا لەدوای ئەوەی تێیگەیشتوون، هەربۆیەش اللە قورئانی گەورەی پاراستووە لە دەستکاری و شێواندن کە زاڵە بەحوکم، جا ئەوەی دژو پێچەوانە بێت بە مەحکەمەکەی تێیاندا ئەوا بەتاڵی هەڵبەستراوە، جا چۆن اللە قورئانی گەورە زاڵ ناکات بۆ ئەوەی زانایانی فەرموودە لەسەری جیاوازو ناکۆکن لەسوننەتی نەبەوی، ئایا تێناگەن؟ وە ئایا ئەم سزایەی ناوتان لێناوە کۆڕۆنا تەنها ووریاکردنەوەیەک نیە بۆ ئێوە لەلایەن اللە وە ئەی گەلی پشتهەڵکەرەکان لەبەرامبەر بانگەوازکاری اللە و بەندەو خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی؟ جا من بەدرێژایی زیاتر لە پانزە ساڵە وا بانگەوازتان دەکەم بەیەک بانگەواز بەبێ گۆڕان و جیاوازی، وە بۆ بانگەوازە حەقەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی نیەو نابێت لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە بانگەوازەکەی بگۆڕێت نە لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن نە لەدوای دەرکەوتن و جێگیربوون بەفەتحێکی ئاشکرا لەسەر هەموو جیهان لەشەوێکدا کە خۆبەگەورەو زل زانەکان شەرمەزارو ملکەچ دەبن بەفەرمانێک لەلایەن اللە وە بەسزایەکی بەئێش ئەی گەلی پشتهەڵکەرەکان لەبەرامبەر بانگەوازکاری اللە بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی قورئانی گەورەو کوفرکردن بەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی زیکری قورئانی گەورە جا ئەگەر ئەم دژو پێچەوانەیە لە تەورات و ئینجیلدا بێت یان لە فەرموودەکانی بەیاندا بێت لەسوننەتی نەبەوی، جا ئیمام مەهدی ناصر محمد پێویستی بەم زانستە نیە کە لەلاتانە، جا کەمێکی لێ حەق و ڕاستەو زۆربەی بەتاڵە، بەڵکو بانگەوازتان دەکەین بۆ نیشاندانی ئەوەی لەلاتانە بە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، جا ئەوەی دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ مەحکەمی زیکری پارێزراو لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن کە قورئانی گەورەیە ئەوا بەتاڵی هەڵبەستراوە ئەگەر ئێوە باوەڕتان پێی هەیە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلذِّكۡرَ وَخَشِیَ ٱلرَّحۡمَـٰنَ بِٱلۡغَیۡبِۖ فَبَشِّرۡهُ بِمَغۡفِرَةٍ وَأَجۡرٍ كَرِیمٍ } صدق الله العظيم [يس: 11].
وە دەست بگرن بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەو واز لەوە بهێنن دژو پێچەوانەیە لەگەڵیدا ئەوکاتە هیدایەت دەدرێن، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ یَـٰۤأَیُّهَا ٱلنَّاسُ قَدۡ جَاۤءَكُم بُرۡهَـٰنٌ مِّن رَّبِّكُمۡ وَأَنزَلۡنَاۤ إِلَیۡكُمۡ نُورًا مُّبِینًا فَأَمَّا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَٱعۡتَصَمُوا۟ بِهِۦ فَسَیُدۡخِلُهُمۡ فِی رَحۡمَةٍ مِّنۡهُ وَفَضۡلٍ وَیَهۡدِیهِمۡ إِلَیۡهِ صِرَ ٰطًا مُّسۡتَقِیمًا } صدق الله العظيم [النساء: 174 - 175].
جا لە موسڵمانان نیە ئەوکەسەی ڕووی وەربگێڕێت لە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ فَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۖ إِنَّكَ عَلَى ٱلۡحَقِّ ٱلۡمُبِینِ إِنَّكَ لَا تُسۡمِعُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَلَا تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَاۤءَ إِذَا وَلَّوۡا۟ مُدۡبِرِینَ وَمَاۤ أَنتَ بِهَـٰدِی ٱلۡعُمۡیِ عَن ضَلَـٰلَتِهِمۡۖ إِن تُسۡمِعُ إِلَّا مَن یُؤۡمِنُ بِـَٔایَـٰتِنَا فَهُم مُّسۡلِمُونَ } صدق الله العظيم [النمل: 79 - 81].
وە هێشتا هەر سەربازە بچوکەکانی اللە وەکو ئەم مێشوولە شاراوەیەی بە زاستەکەی نازانن جەنگەکەکەی توندتر دەکاتەوە لەسەر دەوڵەتە گەورەکان؛ بەتایبەتی ئەوانەی واگومان دەبەن هێزێکن نابەزن جا اللە بەزاندنی بە بچوکترین دروستکراوەکانی لە کتێبدا بۆ ئەوەی ببێتە پەندو یادەوەری بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان، وە بەهەمان شێوە دەوڵەتە بچوکەکانیش بەشێکیان بۆ هەیە بەگوێرەی خۆیان جا هەرگیز خۆبەگەورەو زل زانەکان هیچ سودێکیان پێناگەیەنن و ناشتوانن سەریان بخەن لەسزای اللە و نە خۆشیان سەردەکەون، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ وَٱلَّذِینَ تَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا یَسۡتَطِیعُونَ نَصۡرَكُمۡ وَلَاۤ أَنفُسَهُمۡ یَنصُرُونَ } صدق الله العظيم [الأعراف: 197].
وە هێشتا کارەساتەکانی سزا بەردەوامە تا ئەوکاتەی بەڵێنەکەی اللە دێت بە دەرخستنی خەلیفەکەی لەسەر خۆبەگەورەو زل زانەکان لەشەوێکدا لەکاتێکدا شەرمەزارو ملکەچن، جا خۆتان دەرباز بکەن ئەی گەلی موسڵمانان، کێ پەناتان دەدات لەسزای اللە؟ جا کوفر مەکەن بە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای قورئانی گەورە کە زیکرو یادەوەری ئێوەو زیکرو یادەوەری هەموو جیهانیشە بەسەرجەمیەوە، وە هێشتا ئیمام مەهدی ناصر محمد قاچی لەسەر قاچ داناوە هەروەکو اللە فەرمانی بێکردووە بە چاوەڕوانکردن، وە هەرئەوە سەرپەرشتی دەرکەوتنەکەی و جێگیرکردنەکەی دەکات بەسەر هەموو جیهانەوە بە هێزو توانایەکەی خۆی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ خَـٰشِعَةً أَبۡصَـٰرُهُمۡ تَرۡهَقُهُمۡ ذِلَّةٍ وَقَدۡ كَانُوا۟ یُدۡعَوۡنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ وَهُمۡ سَـٰلِمُونَ فَذَرۡنِی وَمَن یُكَذِّبُ بِهَـٰذَا ٱلۡحَدِیثِۖ سَنَسۡتَدۡرِجُهُم مِّنۡ حَیۡثُ لَا یَعۡلَمُونَ وَأُمۡلِی لَهُمۡۚ إِنَّ كَیۡدِی مَتِینٌ } صدق الله العظيم [القلم: 43 - 45].
ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند..ئەی اللە شاهێدبە، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________