ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
27 - ذو الحجة - 1442 ک
06 - 08 - 2021 م
02:17 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=43054
___________


هەواڵێکی بەپەلەو زۆر زۆر گرنگ..

بسم الله الرحمن الرحيم.. وصلوات الله وسلامه على كافّة رُسل الله أجمعين مِن أوَّلهم إلى خاتمهم محمّد رسول الله بالقرآن العظيم وجميع المؤمنين في كلِّ زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين، ثمّ أمّا بعد ..

ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان لە ناوچەو شوێنە جیاوازەکانی جیهان، وەئەی گەلی ئەوانەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن لە جیهان ئەوانەی کەوا بەدواداچون دەکەن بۆ ڕاستی تاریکبوونی ڕۆشنایی مانگ بۆ کۆتاییەکانی ذي الحجە (سبەی شەممە) بەر لەوادەکەی خۆی و دەستپێکی لەدایکبوونی هیلالی موحەڕەم، جا سبەی بۆ سەیرکردن نزیکە، وەدواتریش دەزانین سبەی شەممە بەئیزنی اللە کێ درۆزنێکی خراپەکارە، جا ئایا ئەو خەلیفەی اللە یە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی؟ یان ئەوانەی نکۆڵی دەکەن لە ئایەت و نیشانەی درک کردنی خۆر بە مانگ ئەوەی کەوا اللە فەرمانی بە خەلیفەکەی ئیمام مەهدی کردووە بەوەی بۆ سەرجەمی بەشەر ڕایبگەیەنێت کەوا خۆر درکی کردووە بە مانگ جا هیلال لەدایکبووە بەر لە خۆرگیران و خۆر لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا مانگ بووە بەهیلال؟ کە ئەوەتان فەرمانێکە لە اللە وە بۆ بەندەو خەلیفەکەی لە ژمارەیەک ڕوئیای حەقدا لەلایەن اللە وە بەوەی کەوا بڵێم: "ئەی گەلی بەشەر بەڕاستی خۆر درکی بەمانگ کرد وەکو بەڕاست گەڕانێک بۆ مەرج و نیشانەیەک لەمەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت و ئایەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانان بۆ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی".

جا با سەرجەمی بەشەر ڕێگام پێبدەن (بە نێرو مێیانەوە؛ هەموو ئەوانەی گەیشتوونەتە تەمەنی پێگەیشتوویی و سەرجەم کاربەدەست و بڕیار بەدەستەکان لە عەرشی سەرجەم دەوڵەتەکانی جیهان) بەوەی پێتان بڵێم: کە ئەگەر ئایەت و نیشانەی حەقی لای پەروەردگارەکەتان بەڕاست دانا ئەوا دواتر اللە لێتان خۆش دەبێت هەرچەندە گوناهو تاوانیشتان هەبێت، وەهەرگیزیش اللە پێچەوانەی بەڵێنەکەی ناکات بۆ ئەوەی کەوا شوکری کردووە لە بەندەکانی هەموویان لە عەرەب و عەجەم بەبێ ئەوەی یەکێکی لێ دەربچێت لە سەرکردەکانی بەشەر؛ ئەگەر حەقی لای پەروەردگارەکەتان بەڕاستدانا جا ئەوا مژدە بدەن بە عزەتی لای پەڕوەردگارەکەتان جا هەرگیز اللە موڵکەکەی لێ داناماڵێت بۆ ئەوەی کەوا شوکری دەکات لە بەندەکانی، وەکو بەڕاستگەڕانێک بۆ بەڵێنەکەی اللە لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ ۖ وَلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ ‎﴿٧﴾‏ } صدق الله العظيم [ إبراهيم ].

وە اللە ش دەکەم بەشاهێدو بەسیشە بەوەی ئەو شاهێد بێت کەوا دواتر موعجیزەیەک ڕوودەدات لەلایەن اللە خۆیەوە لەدوای چونە ناو بەرواری شەوی شەممە جا اللە تەواوی ڕۆشنایی مانگی ذي الحجة تاریک دەکات بەر لەوادە فەلەکیەکەی خۆی بە ئیزنی اللە (سبەی شەممە لە کاتی بەیانی) هەروەکو بەڵێنمان پێدابوون بەئیزنی اللە، جا هەرچەندە پەپکەی مانگ دواتر سبەی هەڵدێت لە کاتەکانی بانگی نوێژی بەیانیدا بەکاتی مەککەی پیرۆز (مەرکەزی زەوی)، جا سەرەڕای ئەوەی دواتر پەپکەی مانگ لە تاریکاییدا هەڵدێت جا یان ئەوەتا بەتەواوی ون و سڕاوەیە لەڕۆشنایی مانگی ذي الحجە جا ئەمە گرەنتیکراوە بەئیزنی اللە بەبێ هیچ شک و گومانێک، بەڵام ئەوەی کەوا دەمەوێت بیلێم بریتیە لەوەی: ئەگەر اللە بیەوێت حوجەی زیاترتان بەسەردا زیاد بکات جا ئەوا سبەی لەبەیانی شەممەدا لەتاریکایی هیلالی مانگی موحەڕەمتان نیشان دەدات لەکاتێکدا لەحاڵەتی درک کردندایە لەبەرئەوەی خۆر لەلای خۆرهەڵاتیەتی، وەدواتریش کەهەڵدێت ئاڕاستەی هەردوو قۆچەکانی هیلالەکە بەڕاستی جیاوازە لە هەردوو قۆچەکانی هیلالی کۆتایی ذي الحجەی ئەمڕۆمان هەینی، جا ئاگاداربن ئاڕاستەی قۆچەکانی هیلالی کۆتایی مانگ جیاوازە لەگەڵ قۆچەکانی هیلالی سەرەتای مانگی تازە وەهەموو زانایانی فەلەکیش ئەوە دەزانن، وە زۆرێکیش لەخەڵکی لەتەمەن گەورەکان و ئەوانەی کەوا گرنگی دەدەن بە چاودێری کردنی هیلالی مانگەکان (بەوەی هەردوو قۆچەکانی هیلالی کۆتایی مانگ جیاوازە لەگەڵ هەردوو قۆچەکانی هیلالی مانگە تازەکە).

وەئەوەی کەوا منی ناچارکرد بەوەی ئەم بەیان و ڕوونکردنەوە بەپەلەیە بنوسم ئەوەیە:
لەحاڵێکدا کە ئەگەر اللە بیەوێت هیلالی مانگی موحەڕەمتان لەسبەی بەیانی شەممەدا نیشان بدات جا ئەوکاتە بەڕاستی دەبینن قۆچەکانی جیاوازن لەگەڵ هەردوو قۆچەکەی هیلالی ئەمڕۆمان ئەم هەینیە جا ووریای فیتنەی شەیتانە بەشەرە ڕێگرەکان بن لەبەرامبەر بەڕاست دانانی ئایەت و نیشانەکانی اللە بەوەی کەوا پێتان بڵێن: "لەڕاستیدا ئەوە هیلالی کۆتایی ذي الحجە یە" جا سوکایەتی بە عەقڵەکانتان بکەن و ئێوەش بەڕاستیان دابنێن جا اللە ش لەعنەتتان لێبکات لەگەڵ ئەوان بە لەعنەتێکی گەورە لەبەرئەوەی ئەوان نکۆڵی لەحەق دەکەن لەکاتێکیشدا دەزانن، هەروەکو لە سەرەتای مانگی موحەڕەمی ڕابردوودا ڕوویدا لە سەرەتای بەروارەکەتان بو ساڵی 1442، وەهەر لەبەرئەوە ئومێدم خواست بەوەی کەوا ئەم جارە پەپکەی مانگ بەتەواوی سڕاوە بێت لە درک کردنە گەورەکەی موحەڕەم لەترسی ئەوەی ئەوان پیلان بگێڕن بە ڕێگالێگرتن لەبەرامبەر بەڕاست دانان لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە هیلالی موحەڕەمە بەحەق لە حاڵەتی درک کردنداو خۆریش لەلای خۆرهەڵاتیەتی؛ کەوا هەردوو قۆچەکانی هیلالی موحەڕەمیش جیاوازە لە هەردوو قۆچەکەی هیلالی ذي الحجەی ئەمڕۆمان ئەم هەینیە، جا ئەوەی نکۆڵی بکات لەزانایانی فەلەک سەرەڕای جیاوازی هەردوو قۆچەکەی هیلالی شەوی شەممە لەگەڵ هەردوو قۆچەکەی هیلالی شەوی هەینی (سەرەڕای ئەوەش هەر نکۆڵی بکەن) جا ئەوکاتە بزانن بەوەی ئەم کەسە شەیتانێکی نەفرەتلێکراوە، وەدواتریش اللە لەعنەتی لێدەکات هەروەکو لەعنەتی کرد لە هاوەڵانی شەممە (اصحاب السبت) وەبەڕاستی بەڵێنێکی ڕاستیشە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بۆ سەرجەم زانایانی فەلەک لەبەشەر ئەوانەی کەوا نکۆڵی دەکەن لە ئایەت و نیشانەی درک کردن لەکاتێکیشدا دەزانن ( زۆرێکیان) لەچەند ساڵی پێشوەوە بەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی کردووە بە مانگ جا هیلال لەدایک بووە بەر لە خۆرگیران جا تێیپەڕاندووە وە خۆریش لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا بەڕاستی مانگ بووە بەهیلال.

وە بەیادی هەمووانیش دەهێنمەوەو دەیانترسێنم بە بەڵێنەکانی اللە بۆ نکۆڵیکاران لەوەی کەوا خۆر درکی کردووە بەمانگ جا تێیپەڕاندووە، وە ئەمەش لە مەزنترین و گەورەترین و درێژترین بەشدا هەیە لە محکەمی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَـٰنِ ٱلرَّحِیمِ { وَالشَّمْسِ وَضُحَاهَا ‎﴿١﴾‏ وَالْقَمَرِ إِذَا تَلَاهَا ‎﴿٢﴾‏ وَالنَّهَارِ إِذَا جَلَّاهَا ‎﴿٣﴾‏ وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَاهَا ‎﴿٤﴾‏ وَالسَّمَاءِ وَمَا بَنَاهَا ‎﴿٥﴾‏ وَالْأَرْضِ وَمَا طَحَاهَا ‎﴿٦﴾‏ وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا ‎﴿٧﴾‏ فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا ‎﴿٨﴾‏ قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّاهَا ‎﴿٩﴾‏ وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا ‎﴿١٠﴾ } [صدق الله العظيم] الشمس.

جا ئەی گەلی زانایانی فەلەک ئایا بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە دەزانن: {وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا}؟؛ ئەمە بەو مانایەی: بەڕاستی دۆڕاوو ڕەنجەڕۆ بوو ئەوەی کەوا شاردیەوە؛ بەمانای: ئەوەی شاردەوە کەوا هیلالی مانگی تازە بەشوێنیدا دێت و نێیدەپەڕێنێت جا لە لەدایکبوونەکەی یەکەمیەتی و خۆر لە خۆرهەڵاتیەتی، جا ئەمە ئایەت و نیشانەی درک کردنە، جا ئەوە مەشارنەوە لەخەڵکی جیهان بەوەی کەوا خۆر بەڕاستی درکی کردووە بە مانگ (جا تێیپەڕاندووە لە سەرەتای مانگەکە)، جا لەعنەتی لێکردوون بە لەعنەتێکی گەورە وەهەرگیزیش لەجێگای اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک نادۆزنەوە.

وەئەی گەلی بەشەر، بەڕاستی ئایەت و نیشانەی درک کردنی خۆر بەمانگ ئاگادارکەرەوەیەکی دووبارە بووەوەیە بۆ بەشەر بەر لەوەی شەو پێش ڕۆژ بکەوێت بەهۆی هەڵهاتنی خۆر لە خۆرئاوای.

وەئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان، وەئەی گەلی ئەوانەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن، ئامادەبن بە مۆبایلەکانتان بۆ وێنەگرتنی مانگ بە ڤیدیۆکان بەتایبەتی و وێنەکان لەبەرئەوەی پەپکەی مانگ سبەی شەممە بەئیزنی اللە یان ئەوەتا بە تاریکی و شاراوەیی هەڵدێت بەتەواوی جا ئەمەش ناتوانن وێنە بگرن، یان ئەوەنا تاریک دەبێت لە ئاسمانی زەریای هادی فراوان (خۆرئاوای هەردوو ئەمریکایەکە) جا هیلالی موحەڕەم لەدایک دەبێت جا هیلالی مانگی موحەڕەم لە بەیانی شەممەدا هەڵدێت کەوا ئاڕاستەی قۆچەکانی جیاوازە لە هیلالی بەیانی ئەمڕۆمان ئەم هەینیە هەروەکو هەردوو قۆچەکانی کۆتایی ذی الحجە تان بینی لە بەیانی ئەمڕۆمان ئەم هەینیە، وە سەرەڕای ئەوەی بینینی هیلالی موحەڕەم لە حاڵەتی درک کردندا گەورەترە لەوەی مانگ هەڵبێت بەناریکی و بە بێ ڕۆشنایی جا ئەمە ئایەت و نیشانەیەکی گەورەترە ئەگەر ئێوە بترسن، وەئەگەر هەر نکۆڵیشتان لێ کرد ئەی گەلی زانایانی فەلەک یان بێدەنگ بوون لەبەرامبەر حەق و لەکاتێکیشدا دەزانن جا ئەوا دواتر مانگی بەدری زوو شەرمەزارتان دەکات بەشێوەیەک کەوا حسابتان بۆی نەکردووە، وە دەشزام سەرجەم بەسەرخەرەکان دەیانەوێت هیلالی موحەڕەم ببینن لەکاتێکدا لەحاڵەتی درک کردندایە کەوا لە شەودا لەکاتی بانگی بەیانیدا هەڵدێت جا بەڕاستی اللە ئەوەتان بۆ دەهێنێتەجێ ئەگەر بیەوێت، بەڵکو ئەوە موجریم و تاوانکارەکان وایان لێکردووم بە تاریک بوون و سڕاوە وازبهێنم.تاوەکو نەڵێن: "ئەمە هیلالی کۆتایی مانگی ذي الحجه یه" لەکاتێکیشدا دەزانن درۆدەکەن" وەلەناو ئێوەشدا کەسانێک هەن گوێیان بۆ دەگرن! وە ئەوانیش سوکایەتی بە عەقڵی زۆرێک لە بەشەر دەکەن و ڕێگاشیان لێدەگرن لەبەرامبەر بەڕاستدانانی حەقی لای پەروەردگارەکەیان تاکو لەگەڵ ئەواندا یەکسان بن لەئاگری دۆزەخ، جا ووریا بن و ووریا بن لە مەکرو پیلانی شەیتانە بەشەرەکان.

وەسەبارەت بە هیلالی ئەوەی کەوا ماوەتەوە لە ذي الحجە له پارچەیەکی شەوی هەینیدا جا بەڕاستی ئەوە وێنەی گیراوە لەلایەن بەسەرخەرەکان و ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن.

بەڵام ئەوەی دواتر هیلالی سبەی وێنە دەگرێت لە مۆبایلەکەی و هەلڵدەستێت بە دابەزاندنی لە ماڵپەڕەکەمان بەخودی خۆی جا با وێنەکە هاوشانی هەردوو قۆچەکانی هیلالەکە بکات (ئایا هەمان ئەوەیە کەوا لە مۆبایەکەدا هەیە؟)، وەهێشتاکەش ئومێد دەکەم بەوەی کەوا تریک و سڕاوە بێت بەتەنها تاکو نەتوانن وێنەی بگرن، بەڵام سەرجەم بەسەرخەرەکان لەپەروەردگارەکەیان دەوێت کەوا هیلالی موحەڕەم ببینن لەکاتێکدا لەحاڵەتی درک کردندایە، وەئەمەش بریتیە لەحەقەکەو ڕوونکردنەوەی زیاتر.

بەڵکو دڵ لادەرە ڕێگرو بەربەستدانەرە نکۆڵیکارەکان لە زانایانی فەلەک و هەندێک زانایانی ئایینی منیان ناچار کرد لەسەر نوسینی ئەم تێبینیە وەدواتریش اللە تۆڵە لەوانە دەستێنێت کەوا ڕێگا دەگرن لەبەرامبەر حەقی لای پەروەردگارەکەیان، لەکاتێکیشدا دەزانن، جا هەرچی ئەوانەن کەوا دەرچوون و سەیری هەردوو قۆچەکانی هیلالی ذي الحجەیان کرد لەوەی کەوا ماوەتەوە لە بەیانی ئەمڕۆمان ئەم هەینیە جا ئەوا هەرگیز هیچ یەکێک ناتوانێت تووشی فیتنەیان بکات لەبەرئەوەی ئەوان تەرکیزیان کردۆتە سەر ئاڕاستەی هەردوو قۆچەکانی هیلالەکە (هموو کەسێک بەگوێرەی ئاسۆی هەڵهاتنەکەی وەلەسەر ئەرزی واقعی ڕاستیدا)، بەڵکو لەسەر فیتنەی ئەوانە دەترسین کەوا پشت بە زانیاریەکانی ئینتەرنێت دەبەستن بەتەنها، وە لەئەنتەرنێتیشدا زۆرێک لە بەربەستدانەرو ڕێگرەکان هەن، حوکم و دادوەری جیاکەرەوەش هەر بۆ اللە یە کەوا بڵندو بەرزو گەورەیە.

وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ لله ربِّ العالمين..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_________________