ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
29 - ڕەمەزان - 1442 ک
11 - 05 - 2021 م
10:51 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.com/showthread.php?t=42428
___________________

بەپەلە لەئیمام مەهدی بۆ هەموو موسڵمانێکی تەسلیم بوو بۆ پەروەردگاری هەموو جیهان..

بسم الله الرحمن الرحيم والصلاة والسلام على محمدٍ رسول الله وجميع المُرسَلين ومَن تبِعَهم بإحسانٍ إلى يوم الدين..

سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی الله و نیعمەتی رازیبوونەکەیتان لەسەربێت خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان، هەموو ساڵێکتان لەباشی و چاکیدا بێت وەلەسەر حەقیش جێگیرو ڕاوەستاوبن ئەی بەسەرخەرە ڕێزلێگیراوکان، وە اللە هیدایەتی موسڵمانانیش بدات بۆ ڕێگا ڕاستەکەی، خۆزگە موفتی ناوچەو شوێنی موسڵمانەکان و سەرکردەکانیان لە اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان دەترسان جا فەتوای ڕۆژی جەژنیان نەدابا هەتاکو شاهێدی بینینی هیلالی شەوال دەبوون بە چاوی سەرەوە یاخود هەتا تەنانەت بە گەورەترین تەلەسکۆبەکانیشیان ئەوەش تاوەکو بۆ هەموو خەڵکی جیهان ڕوون ببایەوە بەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی کردووە بەمانگ وەبەوەی کەوا بەڕاستی چوونەتە ناو سەردەمی مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەتەوە لەکاتێکدا ئەوان لە بێئاگاییدا پشت هەڵدەکەن.وە سەرەڕای ئەوەی کەوا ئەم شەوە لەدوای ئاوابوونی خۆری سێ شەممەی شەوی چوارشەم بریتیە لە شەوی یەکی شەوال بەگوێرەی درک کردن (ادراک) دەبوایە ئەوان جەژنی ڕەمەزان ڕانەگەیەنن تەنها لەدوای سەلمانی هیلالی شەوال (شەوی سێ یەم لە شەوال) نەبێت ئەوا ئەوکات چاکتربوو بۆیان لەلای پەروەردگارەکەیان، ئەوکات لە دەرگاکانەوە دەچونە ماڵەکانەوە وە بۆ هەموو خەڵکی جیهانیش ڕوون دەبوویەوە بەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی کردووە بە مانگ لەبەرئەوەی ئەوان هەرگیز نایبینن تەنها لە شەوی سێ یەم نەبێت؛ وەدەشزانم و تێدەگەم لەوەی کەوا چی دەڵێم لەبەرئەوەی من بەهەمان شێوە درک کردنەکە دەبینم لە محکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بەوەی کەوا هەرگیز هیلالی مانگ نابینن هەتا تەنانەت بە گەورەترین تەلسکۆبەکانیشیان جا هەرگیز خەڵکی نایبینن سەرجەمیان تەنها بەیەک وێنەی یەکسان نەبێت کەوا بە دووشەوە یان سێ شەوە بۆیان دەردەچێت (ابن ليلتين أو ثلاث)، ئەمە ئەگەر ئەوان پابەندبوونایە بە فەرمانەکەی اڵلە و پێغەمبەرەکەی جا بەڕۆژوو نەبوونایە هەتا ئەوکاتەی هیلالیان دەبینی وە جەژنیشیان ڕانەگەیاندبووایە هەتا ئەوکاتەی کەوا دەیانبینی، بەڵام ئەوان فەرمانەکەی اللە و پێغەمبەرەکەیان فڕێداوەتە پشتی دیوارەوە سەرەڕای ئەوەی کەوا ئەوان چاودێری هیلالیشیان کردووە لەڕۆژی بیست و نۆی شەعبانەوەو نەشیان بینیوە وەبەهەمان شێوەڕۆژی سی شەعبان (شەوی سی و یەک) و نەشیان بینیوە لەدوای ئاوابوونی خۆری دووشەممەی شەوی سێ شەممەدا، جا لەپاش ئەوە بەڕۆژووبوون بە سەرپێچی کردن لە فەرمانەکەی اللە و پێغەمبەرەکەی ئەوەش لەبەر سەرکەشی و خۆبەگەورەو زل زانی و غروریانەوە، ئەوەش تاکو خەڵکی جیهان لە ڕۆژی سێ یەمی شەوی چوارشەممەدا نەیبینن جا بڵێن: (دووشەوەیە دەچێتە ناو سێ شەو).

وەئەی گەلی سەرکردەکانی موسڵمانان و موفتی ناوچەو شوێنەکانیان سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئێوە سەرپێچی فەرمانەکەی ناصر محمد یەمانیتان نەکردووە بەڵکو سەرپێچی فەرمانەکەی اللە و پێغەمبەرەکەیتان کردووە.

بەهەرحاڵ.. ئەگەر چوارشەممە تەواو بوو ئەوا بڕیارەکە لەسەر بینینی هیلالە لەبەرئەوی ڕەوانیە بۆتان بەوەی کەوا جەژن بۆ خەڵکی ڕابگەیەنن هەتا ئەوکاتەی کەوا هیلالی شەوال دەبینن بەڵام ئەگەر هیلالی شەوال نەبینن لەدوای ئاوابوونی خۆری ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنج شەممەدا ئەوا ئەوکاتە چۆن سەلماندنی هیلالی شەوال ڕادەگەیەنن بەدرۆو بوختان و شاهێدی درۆوە ئێوەش دەزانن بەوەی کەوا ئێوە درۆ دەکەن و بۆ خەڵکی ڕایدەگەیەنن بەوەی کەوا بیکەن بەجەژن بەر لە پینینی هیلالی شەوال؟! ئایا لە اللە ناترسن و پارێزکار نابن؟ محمد پێغەمبەری اللە ش صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [ نحن أمة لا نَحسِب فصوموا لرؤيته وافطروا لرؤيته ] صدق عليه الصلاة والسلام؛ مەبەستیشی ئەوەیە بەوەی کەوا ئێمە ئومەتێکین لە دەرگاکانیانەوە دەچینە ناو ماڵەکانەوە جا بەڕۆژوو نابین بەگوێرەی زانستەکەمان بە حسابی ئیقتیرانی مانگ لەوکاتەی دەگەڕێتەوە سەر شێوازە کۆنەکەی (العرجون القدیم) ئەوەی کەوا زانایانی فەلەکی ناویان لێناوە بەحسابی فەلەکی لەدوای تێپەڕبوونی ئەوەی کەوا مانگ دەگەڕێتەوە سەر شێوازە کۆنەکەی (العرجون القدیم) وە دەرکەوتن و هەڵهاتنی ڕۆشنایی هیلالی مانگە تازەکە بۆ ئەوانەی چاودێری دەکەن، هەر لەبەرئەوەش محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [ صوموا لرؤيته وافطروا لرؤيته ]؛ بەڵکو تەواوبوونی وادەکە بەگوێرەی بینینەکەیەتی بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام: [ لا تصوموا حتى تروا الهلال ولا تفطروا حتى تروه ] صدق عليه الصلاة والسلام.

ئەمەش وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە محکەمی کتێبەکەی لەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ ۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۗ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ‎﴿١٨٥﴾‏ } صدق الله العظيم [ سورة البقرة ].
واتە/ مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه‌) كه قورئانی تیادا دابەزیوە له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه‌ له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق جا كه‌سێک له ئێوه مانگی بینی ده‌با ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه‌ اللە ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فه‌رزه‌كانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه دیاریكراوه ته‌واو بكه‌ن و اللە به‌گه‌وره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێنموویی كردوون

وەبەهەمان شێوە اللە فەرمانی پێکردووین لە محکەمی کتێبەکەی بەتەواوبوونی وادەی ڕەمەزان هەتاکو هیلال دەبینین لەبەرئەوەی چەند ڕۆژێکی دیاریکراوە بۆ بینینی هیلالی شەوال بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ ۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۗ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ‎﴿١٨٥﴾‏ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ ‎﴿١٨٦﴾‏ } صدق الله العظيم [ سورة البقرة ].
واتە/ مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه‌) كه قورئانی تیادا دابەزیوە له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه‌ له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق جا كه‌سێک له ئێوه مانگی بینی ده‌با ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه‌ اللە ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فه‌رزه‌كانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه دیاریكراوه ته‌واو بكه‌ن و اللە به‌گه‌وره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێنموویی كردوون (١٨٥) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیارت لێبكه‌ن ده‌رباره‌م ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه‌ به هاناو هاواری دوعاکانیانە‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێک لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن ده‌با ئه‌وانیش به‌ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن و باوه‌ڕی دامه‌زراو به من بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنه‌به‌ر (١٨٦).

وەهەرچی ئەوکاتەیە کەوا بەشەر دەچێتە ناو سەردەمی مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەتەوە جا ئەوە سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت نایبینن تەنها بەیەکسانی نەبێت وەکو یەک؛ جا ئەگەر لە شوێنە کراوەکان بێت یان داخراوەکان لەڕۆژی دەرچوونەکەی لەسەریان بۆ یەکەم جار ئەوا ئەوکاتە پێشوەختە دەبینرێت بۆ هەموو خەڵکی جا دەوترێت: (دووشەوە یان سێ شەوەیە) ئەمەش بەهۆی ئەوەی کەوا خۆر درکی بە مانگ کردووە، وە شەعبان درکی بە ڕەمەزان کردووە، وە ڕەمەزان درکی بە شەوال کردووە، جا هەموو مانگێک درک بە ئەوەی پێش خۆی دەکات وەهیچیشتان لەسەر نیە بۆ ئەوە، وەهەگیز هیچیش لە ڕۆژووەکەتان کەم ناکات ئەگەر بێتو ئێوە ڕۆژووی ڕەمەزان ڕانەگەیەنن تەنها لەدوای ئاوابوونی خۆری سێ شەممەی شەوی چوارشەممە نەبێت لەدوای ئەوەی کەوا هەموو خەڵکی هیلالی ڕەمەزانیان بینیوە بە ئەستوری-منتفخ (بە دووشەوە یان سێ شەوە - ابن ليلتين ليلة الثالث) جا هەموو موسڵمانان ئیمان دەهێنن بەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی بەمانگ کردووە وەبەوەی کەوا ئەوان چونەتە ناو سەردەمی مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەتەوە جا مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد بەڕاست دادەنێن وەبەهەمان شێوە بەڕۆژوو دەبن؛ جا دواتر ڕۆژووی ڕەمەزان دەگرن بە سی ڕۆژ لەسەرەتاوە بۆ ئەم ساڵە 1442(لەسەرەتاوە کە چوارشەممەیە)؛ (وە سی لە پێنج شەممەدا)،جا لەپاش ئەوە بە ئەستوری هیلالی شەوال دەبینن بە دووشەوە (بەو مانایەی دووشەوەیە لەشەوی چوارشەممەو دووشەوە لە پێنج شەممە) جا سەرجەم خەڵکی دەیبینن لە دوای ئاوابوونی خۆری پێنج شەممەی شەوی هەینی (شەوی سێیەم لە شەوال بۆ ئەمساڵتان 1442) ئەمەش مادام خۆر درکی بەمانگ کردووە هەتا ئەوکاتەی کەوا شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت بەهۆی هەڵهاتنی خۆر لە خۆرئاواوە وەکو بەڕاستگەڕانێک بۆ مەرج و نیشانەیەکی تر لەمەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت؛ جا بەڕاستی وا مەرج و نیشانەکانی هات لەکاتێکدا ئێوەش لە بێئاگاییدا پشت هەڵدەکەن، جا کێ پەنای تاوانکاران دەدات لە سزای پەروەردگاری هەموو جیهان ئەوانەی کەوا بەربەست دادەنێن و ڕێگا دەگرن لەخەڵکی لەبارامبەر بەدواکەوتنی بانگەشەکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان نەک بە نەزانی خۆیان بەڵکو لەکاتێکدا دەشزانن؟ وەلەزانایانی فەلەکی هەیە کەوا هیلالی شەوالی دیوە بەر لەئاوابوونی خۆری سێ شەممەی شەوی چوارشەم لەکاتێکدا لەحاڵەتی درک کردندا بوو بەهەمان ئەو کامێرایەی کەوا محمد عودە وێنەی پێدەگرت بۆ ئیقتیرانی مەریخ بۆ مانگی ڕەمەزان لە نیوەڕوانی ڕۆژی ئیقتیرانی مەریخ لەدوای چەند ڕۆژێک کەوا بەسەرچوو بوو لە ڕەمەزان، جا بەم کامێرایە بەهەمان شێوە هیلالی مانگەکە دەبینن لەکاتێکدا لەحاڵەتی درک کردندایە بەر لەئاوابوونی خۆر لەبەرئەوەی تاریک دەبێت لە تیشکی گەرمی خۆرو ڕۆشنایەییەکەش دەمێنێتەوە، جا لەبەرچی وێنەی هیلالی مانگەکە ناگرن لە حاڵەتی درک کردندا بە وێنەی زیندوو بە ڤیدیۆی کامێراکەی محمد عودە ئەوەی کەوا وێنەی مانگ و هەسارەی مەریخی پێگرتووە لە نیوەڕواندا وەبەتەنهاش بەشاهێدی دانی حەقی لای پەروەردگارەکەیان ئەوە ڕابگەیەنن کەوا بەڕاستی خۆر درکی کردووە بە مانگ جا هیلال لەدایک بووە بەر لەئیقتیرانی مەرکەزی (بەر لەوەی ڕێکی خۆر بێت) وە خۆر لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا بەڕاستی مانگ بۆتە هیلال؟ جا وەیل و سزاو ئازار پاشانیش وەیل و سزاو ئازار بۆ ئەوەی کەوا شاهێدی حەقەکەی شاردەوە بەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی کردووە بە مانگ وەبەوەی هیلال لەدایک بوو بەر لە خۆر گیران و خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێدا مانگ بۆتە هیلال وەکو ئایەت و نیشانەیەک بۆ بەڕاستدانانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی، یان ئێوە ئەی محمد عودەو ئەی زانایانی فەلەکی لە شاری عبدالعزیزی فەلەکی و ئەوەشی کەوا هاوشێوەیانە لەجیهان نازانن مەبەستەکە چیە لە سویندە گەورەکەی اللە بەوەی کەوا دەفەرموێت (وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا)؟ ئەمە بەومانایەی: ٚدۆڕاوو ڕەنجەڕۆو ناپوخت بوو ئەوەی کەوا لەخەڵکی جیهانی شاردەوە (أخفاها) بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { وَالشَّمْسِ وَضُحَاهَا ‎﴿١﴾‏ وَالْقَمَرِ إِذَا تَلَاهَا ‎﴿٢﴾‏ وَالنَّهَارِ إِذَا جَلَّاهَا ‎﴿٣﴾‏ وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَاهَا ‎﴿٤﴾‏ وَالسَّمَاءِ وَمَا بَنَاهَا ‎﴿٥﴾‏ وَالْأَرْضِ وَمَا طَحَاهَا ‎﴿٦﴾‏ وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا ‎﴿٧﴾‏ فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا ‎﴿٨﴾‏ قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّاهَا ‎﴿٩﴾‏ وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا ‎﴿١٠﴾‏ } صدق الله العظيم [ سورة الشمس ].
واتە/ سوێند به خۆر و تیشكی خۆرەکەی کە له سه‌ره‌تایی ڕۆژدا (کاتی چێشتەنگاودا) سه‌رهه‌ڵده‌دا) (1) سوێند به مانگ، کاتێک به‌شوێنیدا دێت (2) سوێند به ڕۆژ کاتێک که خۆر ده‌رده‌خات (3) سوێند به شه‌و که ڕۆژ داده‌پۆشیت (4) سوێند به ئاسمان و به‌و زاته به ده‌سه‌ڵاته‌ی دروستی کردووه‌ (5) سوێند به زه‌وی و به‌و زاته‌ی که به‌شێوه‌ی (گۆیی) مەیلەو هێلکه‌یی دایناوه‌ (6) سوێند به ده‌روون و ئه‌و زاته‌ی که به ڕێک و پێکی به‌دیهێناوه‌ (7) جا توانای خراپه و پارێزکاری تێدا دابین کردووه‌ (8) به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که نه‌فسی پاک و پوخته کردووه بە (شاهێدی دانە حەقەکەی) (9) بێگومان دۆڕاوو ڕەنجەڕۆو ناپوخت بوو ئه‌و که‌سه‌ی (شاهێدی دانە حەقەکەی) شاردەوە (10).

جا مەبەست لەو فەرموودەی اللە ی گەورە: { وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا ‎﴿١٠﴾‏ } بەومانایەی: بەڕاستی دۆڕاوو ڕەنجەڕۆو ناپوخت بوو ئەوەی کەوا شاردیەوە.

یان ئێوە نازانن مانای زمانەوانی عەرەبی بۆ وشەی (الدّس) چیە؟ ئەوە بریتیە لە شاردنەوە (الإخفاء).

جا ئاگاداربن ئیمام مەهدی ناگەڕێتەوە لای کۆکراوەی فەرهەنگەکانتان بۆ تێگەیشتنی لە قورئان؛ بەڵکو دەگەڕێتەوە لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، جا وەرن تا بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە مانای وشەی (الدّس) بزانین کەوا بریتیە لە شاردنەوە (الإخفاء) بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِالْأُنثَىٰ ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ ‎﴿٥٨﴾‏ يَتَوَارَىٰ مِنَ الْقَوْمِ مِن سُوءِ مَا بُشِّرَ بِهِ ۚ أَيُمْسِكُهُ عَلَىٰ هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُ فِي التُّرَابِ ۗ أَلَا سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ ‎﴿٥٩﴾‏ } صدق الله العظيم [ سورة النحل ].
واتە/ وە ئه‌گه‌ر مژده‌ی بوونی کچ بدرێت به یه‌کێک له‌وانە ئەوا ڕووی گرژو تاڵ ده‌بێت و ڕه‌ش داده‌گیرسێت و سینه‌ی پڕ ده‌بێت له خه‌م و په‌ژاره‌ (58) له داخ و خه‌فه‌تی ئه‌و مژده ناخۆشە خۆی ده‌شارێته‌وه له خه‌ڵکی و به‌ته‌نها (بیر ده‌کاته‌وه‌): ئایا بیهێڵێته‌وه به زه‌لیلی و سووکی و بێ نرخی یاخود لە خاک و خۆڵدا بیشارێتەوە ئای که چه‌نده خراپه ئه‌و بڕیاره‌ی که ده‌یده‌ن (59).

کەواتە وشەی (دسَّاها) لەسەر وەزنی (أخفاها) یە، ناشمانەویت لە بابەتەکە دەربچین بەڵکو تەنها تاکو لە مانا زمانەوانیەکە تێبگەین بۆ ووشەی (دسَّاها) لەقورئانی گەورە کە بریتیە لە: (أخفاها؛ شاردیەوە).

بەڵکو بەگەورەترین سوێند هاتووە لە کتێبەکەی اللە لەسەر ڕاستی ڕەوانەکردنی خودی ئیمام مەهدی و بەڵگەکەی لە خۆرو مانگ وەبەڕاستیش سەرفراز بوو ئەوەی کەوا بە شاهێدی دانە حەقەکەی خۆی پاک کردۆتەوە بەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی کردووە بە مانگ وەکو بەڕاستدانانی نەفسی ئەو هەڵبژێردراوە، وەبەڕاستیش ئەوکەسەی کەوا شاردیەوە (دسَّاها) ڕەنجەڕۆو دۆڕاو ناپوخت بوو؛ بەو مانایەی: ئەوەی شاهێدی دانە حەقەکەی لەلای خۆی شاردەوە (ٱخفی) بەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی کردبێت بەمانگ، جا بەڕاستی ئەوە دۆڕاوو ڕەنجەڕۆو ناپوخت بوو ئەوەی کەوا شاردیەوە (دسَّاها)، دواتریش دەزانن..جا ئەوەی کەوا تۆبە نەکات و نەگەڕێتەوەو بۆ خەڵکی ڕوونی نەکاتەوە ئەوا دواتر اللە لەعنەتی لێدەکات و لەعنەتکارانیش لەعنەتی لێدەکەن.

وەبەهەمان شێوە هیچ بەهانەیەک نیە بۆ بەشەر لەبەرئەوەی مانگی بەدر بەر لەوادەکەی خۆی بریتیە لەبەڵگەیەکی گەورەتر، هەروەکو دواتر لەدوای ئاوابوونی خۆری ڕۆژی سێ شەممەی شەوی چوارشەممەدا ڕوودەدات شەوی تەواو بوونی مانگی بەدر بۆ مانگی شەوال.

وەئەی خەڵکی فەڵەستین بەڕاستی پێشر چەندین بەیان و ڕوونکردنەوەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی دەرچووە بۆ کاربەدەست و بڕیار بەدەستەکان لە جیعانی ئیسلامی (بەعەرەب و عەجەمەوە) جا هەرگیز بەیان و ڕوونکردنەوەیەکی تازە نانوسین لەسانی ڕووداوەکەدا.

وهەموو ساڵێکیشتان لە باشی و چاکی دابێت وەلەسەر حەقیش جێگیرو ڕاوەستاو بن هەموو موسڵمانانیش، وە لەعنەتی اللە ش لەسەر ستەمکارە تاوانکارە دەستدرێژکارەکان بێت لەسەر مزگەوتی حەرامی ئەقصا لە فەڵەستین، وە یەهودیش لەدۆست و یاوەرە دڵسۆزەکانی نیە لەکاتێکدا شاهێدن لەسەر خۆیان بە کوفرکردن بە ئاشکراو پەنهانەوە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { مَا كَانَ لِلْمُشْرِكِينَ أَن يَعْمُرُوا مَسَاجِدَ اللَّهِ شَاهِدِينَ عَلَىٰ أَنفُسِهِم بِالْكُفْرِ ۚ أُولَٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ وَفِي النَّارِ هُمْ خَالِدُونَ ‎﴿١٧﴾‏ إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَن يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ ‎﴿١٨﴾‏ } صدق الله العظيم [ سورة التوبة ].
واته‌/ بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نەبووە که مزگه‌وته‌کانی اللە ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌ له‌کاتێکدا خۆیان شایه‌تن له‌سه‌ر خۆیان بەکوفرکردن ئه‌وانه هه‌موو کارو کرده‌وه‌کانیان بێ نرخه و پووچه‌ڵ بۆته‌وه‌ وە له‌ناو ئاگردان بە نەمری (17) به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی اللە ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه که باوه‌ڕی پته‌وی بە اللە و به‌رۆژی دوایی هێناوه و نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی ده‌رکردووه و له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له اللە جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن (١٨).

وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ لله ربِّ العالمين..
خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
___________________