ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
15 - رجب - 1442 ک
27 - 02 - 2021 م
02:04 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.com/showthread.php?t=41902
_____________

وەڵام لە کتێب لەسەر ئەوانەی کەوا درۆ هەڵدەبەستن بەوەی گوایە کەسانی تر من فێر دەکەن..

سەلامی اللە و ڕەحمەت و بەرەکەتەکەیتان لەسەربێت برای پرسیارکارم من تۆو هاوشێوەکانی تۆش بە ناحەق دەبینم کەوا دەڵێن گوایە کەسانی تر من فێر دەکەن! جا لەپاش ئەوە بەڵگەو حوجەتان بەحەق بەسەردا جێبەجێ دەکەم و دەڵێم:

یەکەم: ئایا ئەوەی کەوا دەیبینی لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام مەهدی حەقە یان بەتاڵە؟ جا ئەگەر وەڵامەکە بەم شێوەیە بوو: بەڵکو بەیان و ڕوونکردنەوەکەت حەقە ئەی ناصر محمد یەمانی و ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، جا لەپاش ئەوە بەڵگەو حوجەت بەسەردا جێبەجێ دەکەم بەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {تِلْكَ آيَاتُ اللَّـهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَ اللَّـهِ وَآيَاتِهِ يُؤْمِنُونَ﴿٦﴾ }[الجاثية].
واتە/ ئا ئه‌وانه ئایەتەکانی اللە ن ده‌یخوێنینه‌وه به‌سه‌ر تۆدا سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌ جا لەدوای اللە و ئایەتەکانی به چ گوتارو قسەیەکی تر باوه‌ڕ ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن.

جا ئەگەر وتیان بەڵکو کەسانی تر فێرت دەکەن، جا ئەوان (بەسەرتدا) دەخوێننەوە بەیانیان و ئێواران تۆش بەیان و ڕوونکردنەوکان دەنوسیت ئەی ناصر محمد جا لەپاش ئەوە بەڵگەو حوجەتان بەسەردا جێبەجێ دەکەم لەکتێبەکەی اللە بەوەی کەوا بەڕاستی ئەم کەسانەی (وادەڵێن) گەلێکن کەوا تێناگەن، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَـٰذَا إِلَّا إِفْكٌ افْتَرَاهُ وَأَعَانَهُ عَلَيْهِ قَوْمٌ آخَرُونَ ۖ فَقَدْ جَاءُوا ظُلْمًا وَزُورًا ﴿٤﴾ وَقَالُوا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ اكْتَتَبَهَا فَهِيَ تُمْلَىٰ عَلَيْهِ بُكْرَةً وَأَصِيلًا ﴿٥﴾ قُلْ أَنزَلَهُ الَّذِي يَعْلَمُ السِّرَّ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ إِنَّهُ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿٦﴾}[سورة الفرقان].
واتە/ ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون وتویانه ئه‌مە درۆو هەڵبەستراو نه‌بێت که خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه شتێکی تر نی‌یه که‌سانی تریش یارمه‌تیانداوه به ڕاستی ئه‌وانه (به‌و گوفتاره‌یان) سته‌م و بوختانێکی گه‌وره ده‌که‌ن و قسه‌یه‌کی ناڕه‌وایان کردووه (4) وە وتویانه ئه‌مە داستانی پێشینه‌کانه‌ کە دەینوسێتەوە جا (کەسانێک) بەسەرتدا دەیخوێننەوە به‌یانیان و ئێواران (5) بڵێ ئه‌و زاته‌ دایبه‌زاندووه هه‌موو نهێنیه‌ک ده‌زانێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر ئه‌ویش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبوو میهره‌بانه (6).

جا لێرەدا هەواڵی دوودڵ و ڕاڕایەکان هەیە لە سەردەمی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی، لەبەر ئەوەی ئەو بەیان و ڕوونکردنەوەکان بە پێنووسی بێدەنگ دەنوسێت، وەهەرچی محمد پێغەمبەری اللە یە صلى الله عليه وآله وسلّم جا ئەو نەخوێندەواربوو نە دەیخوێندەوەو نە دەشینوسی، بەپشتڕاستکڕدنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَا كُنتَ تَتْلُو مِن قَبْلِهِ مِن كِتَابٍ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ ۖ إِذًا لَّارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ ﴿٤٨﴾ بَلْ هُوَ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ فِي صُدُورِ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا الظَّالِمُونَ ﴿٤٩﴾}[العنكبوت].
واتە/ وە پێش ناردنی ئه‌م قورئانه هیچ کتێبێکت نه‌ده‌خوێنده‌وه‌ به ده‌ستی خۆیشت هیچ شتێکت نه‌نووسیووه‌ (چونکه نه‌خوێنده‌وار بوویت) خۆ ئه‌گه‌ر شتیکی وات ئه‌نجام بدایه‌ له‌و کاته‌دا نه‌فام و حەق بەتڵ کەرەوەکان دنیایان پڕ ده‌کرد له شک و گومان (که گوایه قورئان دانانی تۆیه‌) (48) به‌ڵکو قورئان چه‌ند ئایه‌تێکی ڕوون و ئاشکران له سێنه‌و دڵ و ده‌روونی ئه‌و که‌سانه‌دا عیلم و زانستیان پێبه‌خشراوه به‌ڕاستی جگه له سته‌مکاران که‌س به‌رهه‌ڵستی و نکوڵی له ئایه‌ته‌کانی ئێمه نیه (49).

دووەم: وەهەرچی قسەی دوودڵ و ڕاڕاو بەشک و گومانەکانە: ئەوەیە کەوا بانگەشەکارە حەقەکەی لای پەروەردگارەکەتان بەڕاست دانەنێن هەتا ئەوکاتەی کەوا گوێبیستی دەنگەکەم دەبن و سەیری وێنەکەشم دەکەن، جا لەپاش ئەوە بەڵگەو حوجەیان بەسەردا جێبەجێ دەکەم بەحەق و دەڵێم: بانگەوازی هیدایەت تەنها بە گۆێبیستبوونی دەنگ و ڕەنگ و وێنە نیە تا هیدایەت بدرێن، جا هیدایەت لە گوێبیست بوونی لەرەلەری دەنگەکەمدا نیە، بەڵکو اللە مەبەستی دوودڵ و ڕاڕایە ڕێگرو بەربەست دانەرەکانە لەبەرامبەر شوێنکەوتنی محکەمی ئایەتەکانی پەروەردگارەکەیان لە قورئان.

جا لە سوپاسگوزاران بە خۆشەویستەکەم لەبەر اللە، لەبەر ئەوەی هیدایەت لە گوێبیست بوونی دەنگەکەمدا نیە نە لە سەیرکردنیش بۆ وێنەکەم! بەڵکو بەڵگەو حوجە لە دەسەڵاتی زانستە حەقەکەم دایە! کەوا عەقڵ و مەنتق قبوڵی دەکات، نەوەک هیدایەت لەلایەن اللە وە لەگوێبیست بوونی دەنگم و سەیرکردندا بێت بۆ وێنەکەم، بەڵکو لەووردبوونەوەدایە لە دەسەڵاتی زانستەکەم، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تُسْمِعُ الصُّمَّ وَلَوْ كَانُوا لَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٢﴾وَمِنْهُم مَّن يَنظُرُ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تَهْدِي الْعُمْيَ وَلَوْ كَانُوا لَا يُبْصِرُونَ ﴿٤٣﴾}[يونس].
واتە/ وە که‌سانێک هه‌یه گوێ بیستت دەبێت گوێ ڕادەگرێت جا ئایا تۆ قسه‌و گوفتاری خۆت دەدەی به‌گوێی که‌سانێکدا که که‌ڕه‌واڵه‌ن نایبیستن ئه‌گه‌ر چی تێ نه‌ده‌گه‌یشتن و عه‌قڵ و ژیریان نه‌ده‌خسته‌کار (42) هه‌شیانه سەیریشت دەکات جا ئایا تۆ هیدایه‌تی کوێرو نابینایان ده‌ده‌یت؟ ئه‌گه‌ر کوێراییان داهاتبێت و حەق نه‌بینن؟ (43).

جا ئایا تەنها بەڵگەی ئاشکرام بۆ نەهێناون لە محکەمی قورئانی گەورەدا؟ جا ئەوەی ویستی با ئیمان بهێنێت وەئەوەشی ویستی با کوفر بکات، وە بەڵێنە حەقەکەش نزیک بۆتەوە، جا ئەوەی کەوا ڕووی لێ وەربگێڕێت لە دوودڵ و ڕاڕایە ڕێگرو بەربەستدانەرەکان لەبەرامبەر شوێنکەوتنی بانگەشەکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان بە دەسەڵاتی زانستی ئایەتەکانی لە قورئانی گەورەدا؟! جا ئەوە وەیل و هاوار بۆیان لە سزای ڕۆژێکی گەورە!

وسلامٌ على المُرسَلين، والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
____________