ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
15 - ڕەجەب - 1442 ک
27 - 02 - 2021 م
02:04 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...41#post_344241
_____________


وەڵام لە کتێب لەسەر ئەوانەی کەوا درۆ هەڵدەبەستن بەوەی گوایە کەسانی تر من فێر دەکەن..

سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت برای پرسیارکارم من تۆو هاوشێوەکانی تۆش بە ناحەق دەبینم کەوا دەڵێن گوایە کەسانی تر من فێر دەکەن! جا لەپاش ئەوە بەڵگەو حوجەتان بەحەق بەسەردا جێبەجێ دەکەم و دەڵێم:

یەکەم: ئایا ئەوەی کەوا دەیبینی لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام مەهدی حەقە یان بەتاڵە؟ جا ئەگەر وەڵامەکە بەم شێوەیە بوو: بەڵکو بەیان و ڕوونکردنەوەکەت حەقە ئەی ناصر محمد یەمانی و ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، جا لەپاش ئەوە بەڵگەو حوجەت بەسەردا جێبەجێ دەکەم بەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {تِلْكَ آيَاتُ اللَّـهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَ اللَّـهِ وَآيَاتِهِ يُؤْمِنُونَ﴿٦﴾} [الجاثية].

جا ئەگەر وتیان بەڵکو کەسانی تر فێرت دەکەن، جا ئەوان (بەسەرتدا) دەخوێننەوە بەیانیان و ئێواران تۆش بەیان و ڕوونکردنەوکان دەنوسیت ئەی ناصر محمد جا لەپاش ئەوە بەڵگەو حوجەتان بەسەردا جێبەجێ دەکەم لەکتێبەکەی اللە بەوەی کەوا بەڕاستی ئەم کەسانەی (وادەڵێن) گەلێکن تێناگەن، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَـٰذَا إِلَّا إِفْكٌ افْتَرَاهُ وَأَعَانَهُ عَلَيْهِ قَوْمٌ آخَرُونَ ۖ فَقَدْ جَاءُوا ظُلْمًا وَزُورًا ﴿٤﴾ وَقَالُوا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ اكْتَتَبَهَا فَهِيَ تُمْلَىٰ عَلَيْهِ بُكْرَةً وَأَصِيلًا ﴿٥﴾ قُلْ أَنزَلَهُ الَّذِي يَعْلَمُ السِّرَّ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ إِنَّهُ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿٦﴾} [سورة الفرقان].

جا لێرەدا هەواڵی دوودڵ و ڕاڕایەکان هەیە لە سەردەمی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی، لەبەر ئەوەی ئەو بەیان و ڕوونکردنەوەکان بە پێنووسی بێدەنگ دەنوسێت، وەهەرچی محمد پێغەمبەری اللە یە صلى الله عليه وآله وسلّم جا ئەو نەخوێندەواربوو نە دەیخوێندەوەو نە دەشینوسی، بەپشتڕاستکڕدنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَا كُنتَ تَتْلُو مِن قَبْلِهِ مِن كِتَابٍ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ ۖ إِذًا لَّارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ ﴿٤٨﴾ بَلْ هُوَ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ فِي صُدُورِ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا الظَّالِمُونَ ﴿٤٩﴾} [العنكبوت].

دووەم: وەهەرچی قسەی دوودڵ و ڕاڕاو بەشک و گومانەکانە: ئەوەیە کەوا بانگەشەکارە حەقەکەی لای پەروەردگارەکەتان بەڕاست دانەنێن هەتا ئەوکاتەی گوێبیستی دەنگەکەم دەبن و سەیری وێنەکەشم دەکەن، جا لەپاش ئەوە بەڵگەو حوجەیان بەسەردا جێبەجێ دەکەم بەحەق و دەڵێم: بانگەوازی هیدایەت تەنها بە گۆێبیستبوونی دەنگ و ڕەنگ و وێنە نیە تا هیدایەت بدرێن، جا هیدایەت لە گوێبیست بوونی لەرەلەری دەنگەکەمدا نیە، بەڵکو اللە مەبەستی دوودڵ و ڕاڕایە ڕێگرو بەربەست دانەرەکانە لەبەرامبەر شوێنکەوتنی محکەمی ئایەتەکانی پەروەردگارەکەیان لە قورئان.

جا لە سوپاسگوزاران بە خۆشەویستەکەم لەبەر اللە، لەبەر ئەوەی هیدایەت لە گوێبیست بوونی دەنگەکەمدا نیە نە لە سەیرکردنیش بۆ وێنەکەم! بەڵکو بەڵگەو حوجە لە دەسەڵاتی زانستە حەقەکەم دایە! کەوا عەقڵ و مەنتق قبوڵی دەکات، نەوەک هیدایەت لەلایەن اللە وە لەگوێبیست بوونی دەنگم و سەیرکردندا بێت بۆ وێنەکەم، بەڵکو لەووردبوونەوەدایە لە دەسەڵاتی زانستەکەم، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تُسْمِعُ الصُّمَّ وَلَوْ كَانُوا لَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٢﴾وَمِنْهُم مَّن يَنظُرُ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تَهْدِي الْعُمْيَ وَلَوْ كَانُوا لَا يُبْصِرُونَ ﴿٤٣﴾}[يونس].

جا ئایا تەنها بەڵگەی ئاشکرام بۆ نەهێناون لە محکەمی قورئانی گەورەدا؟ جا ئەوەی ویستی با ئیمان بهێنێت ئەوەشی ویستی با کوفر بکات، وە بەڵێنە حەقەکەش نزیک بۆتەوە، جا ئەوەی ڕووی لێ وەربگێڕێت لە دوودڵ و ڕاڕایە ڕێگرو بەربەستدانەرەکان لەبەرامبەر شوێنکەوتنی بانگەشەکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان بە دەسەڵاتی زانستی ئایەتەکانی لە قورئانی گەورەدا؟! جا ئەوە وەیل و سزا بۆیان لە سزای ڕۆژێکی گەورە!

وسلامٌ على المُرسَلين، والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
____________