ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
03 - ڕەجەب - 1442 ک
15 - 02 - 2021 م
01:55 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...67#post_343567
____________


ببن بەشاهێدی بەحەق لەسەر ڕێگرو بەربەستدانەرە خاوەن قسە کەم و کورتەکان، وەلەسەر ئەو ئاژەڵانەی کەوا ئەوان سوکایەتی و یاری بەعەقڵەکانیان دەکەن جا ئەوانیش بەڕاستیان داناون!

سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت ئەی گەلی بەشەر ئەوانەی کە ئەگەر بێتو حەقیان بۆ ڕوون بوویەوە شوێنی دەکەون. لەبەرئەوەی ئەوان عەقڵەکانیان بەکاردەهێنن جا هیچ یەکێک ناتوانێت سوکایەتی و یاری بەعەقڵەکانیان بکات لەبەرئەوەی ئەوان هەرگیز ڕێگا بەوە نادەن؛ ئەوانە بریتین لەوانەی اللە هیدایەتیان دەدات وەئەوانە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکانن لەهەموو زەمان و کات و شوێنێکدا، وەهەرلەبەر ئەوەش فەتوا حەقەکە دەبینن لەلایەن اللە وە دەربارەی هۆکاری چونە ناو ئاگری دۆزەخیەکان کە بریتیە لە سوکایەتی و یاریکردن بەعەقڵەکان و بەکارنەهێنانی، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١٠﴾} صدق الله العظيم [الملك].

لەوەیە سەرجەمی ئەوانەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن بیانەوێت بڵێن: "جا کێ دەتوانێت سوکایەتی و یاری.بەعەقڵەکانمان بکات؟ جا ئێمە بەشەرین اللە جیای کردووینەتەوە لە ئاژەڵەکان بە نیعمەتی عەقڵ، وە ئەوەی عەقڵەکەی بەکارنەهێنێت ئەوە هەروەکو ئاژەڵەکانە، جا نە تۆ ئەی ناصر محمد یەمانی دەتوانی سوکایەتی و یاری بەعەقڵەکانمان بکەی نە سەرجەم ئەوانەش کەوا ڕێگا دەگرن لەبەرامبەر ئایەت و نیشانە بەڕاستدانەرەکان لەلایەن اللە وە بۆ بانگەوازەکەت،؛ ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیان بیت ئەوا حەتمەن اللە بەتەنها خۆی بەڕاستت دەگرێت جا ڕێگرو بەربەست دانەرەکانیش لەدرۆزنان دەبن." جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڵگەو حوجە بەسەر هەموواندا جێبەجێ دەکات و دەڵێم: لە گوگڵ و کەناڵەکاندا وشەیەکی گەڕان بنوسن بەمشێوەیە: "رُبّ ضارة نافعة فيروس كورونا"
"لەوەیە شتێکی زەرەمەند بەسود بێت ڤایرۆسی کۆڕۆنا"

جا دواتر ئەوە بەدی دەکەن بەوەی زانایانی کەش و ئاوو هەوا بە وەکالەی ناساشەوە وەبەهەمان شێوە پڕۆفیسۆرو ئەوانەشی کەوا دەگەڕێن بەدوای زانست و ڕاستیدا دەڵێن: "بەڕاستی ڤایرۆسی کۆڕۆنا توانی ئەوە بێنێتەجێ کەوا ڕێککەوتننامەی پاریس بۆ کەش و ئاووهەوا نەیهێنایەجێ! لەبەرئەوەی کارگەکانی بەشەرو ئۆتۆمبێلەکانیان وەستا؟ هەتا ئەو ڕاددەیەی کارگەکانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی بەرزبووەوە بۆ بەرگەهەوای گۆی زەوی کەم بوویەوە؛ جا ئەمە واتە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کێشەی کەش و ئاووهەوای چارەسەرکرد لەبەرئەوەی حەتمەن پەنجا لەسەدی لە دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی بەرزبووەوەی سوکترو کەمتر کرد بۆ دانیشتوانی زەوی لە بەرگە هەوای سەروودا، وەئەمەش مانای ئەوەیە زۆر لەقەتیس بوونی گەرمای سوکترو کەمتر کردەوە، وەلەڕاستیدا ئەمەش مژدەیە." کەواتە کارەساتە سروشتیەکان سوکترو کەمتر دەبێتەوە لەلافاوو زریان و گەردەلول و بوومەلەرزەکان و جگە لەوانەش لە کارەساتە سروشتیەکان ئەوانەی وایان داناوە کە ئەوە بەهۆی قەتیس بوونی گەرمیەوەیە، جا ئەوەبوو ئەوان شاگەشکە بوون لە هاوینی بیست بیستدا بەشێوەیەک کەوا حسابیان بۆی نەکردبوو، جا کارەساتە سروشتیەکان هیچ کەمی نەکردبوو بەڵکو چەندین ئەوەندە لافاوو زریانە دەریایی و وشکانیەکان و بوومەلەرزەکان و جگە لەوانەش زیاتری کرد بۆ ئەوەی ناویان لێناوە ( کارەساتە هەڵگەڕاوە کەش و ئاووهەواییەکان) بەهۆی قەتیس بوونی گەرماوە.

جا اللە بەدرۆی خستنەوە بەحەول و قوەتەکەی و بیردۆزی قەتیس بوونی گەرمای تێک و پێک شکاند! تاکو بەشەرە تێگەیشتووەکان بزانن کە بەڕاستی ئەو کارەساتە گۆڕانکاریە کەش و ئاووهەواییانە بەهۆی قەتیس بوونی گەرماوە نیە بۆ زەوی؛ بەڵکو هۆکارەکەی هەسارەی سزای (نیبیرۆ) سەقەرە ئەوەی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ماوەی شانزە ساڵە هۆشداری پێ دەدات، وەهەر لەبەرئەوەش اللە ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناردووە تاکو هەڵبەستراوەکانیان بسەلمێنێت جا بیردۆزی قەتیس بوونی گەرما تێکو پێک بشکێنێت! تاکو بۆ سەرجەم بەشەر ڕوون ببێتەوە ئەوەی کەوا مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ئاگادارو ووریای پێ دەکردەوەو هۆشداری دەدا پێی لەماوەی شانزە ساڵدا بەهۆی جەنگێکی کەش و ئاووهەوایی اللە یە کە هەر بەڕاستی بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەرەوەیە.

جا کاریگەری ڕوویداوە لەجەنگە کەش و ئاوو هەواییەکەی اللە بەر لە تێپەڕبوونەکەی وەکو ئاگادارکەرەوەیەک بۆ بەشەر، جا ئایا ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی کەموکورتی کردووە لەقسەکانیدا؟ بەڵکو ئەوە بەربەست دانەرە موجریم و تاوانکارەکانن لەبەرامبەر ڕاستی و دروستی ئایەت و نیشانەکانی اللە کەموکورتی دەکەن لەقسەکانیان و سوریشن لەسەر خۆبەگەورەو زل زانی و غروریەکەیان، وەئەوانەشی شوێنیان کەوتوون یاری و سوکایەتی بە عەقڵەکانیان دەکەن جا گومڕاو سەرلێشێواویان کردوون وەهەرگیزیش ئەوان ناتوانن هیچ سودێکیان پێبگەیەنن لە سزاکەی اللە، وەئەوەشی لەمەودوا دێت گەورەترە، ئەی اللە بەڕاستی ئەوە من ڕامگەیاند..ئەی اللە شاهێدبە.

وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
___________