النتائج 1 إلى 2 من 2

الموضوع: وەڵام لەسەر نوسەری درۆزن محمد عیسا داوود..

  1. افتراضي وەڵام لەسەر نوسەری درۆزن محمد عیسا داوود..

    ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
    15 - ربيع الآخر - 1442 ک
    30 - 11 - 2020 م
    08:29 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://mahdialumma.com/showthre...663#post339663
    ________

    وەڵام لەسەر نوسەری درۆزن محمد عیسا داوود..

    بسم الله الرحمن الرحيم والصلاة والسلام على كافة الأنبياء والمُرسَلين من أولهم إلى خاتمهم محمدٍ رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم وعلى كافة الصالحين من عباده أجمعين في الأولين وفي الآخرين وفي الملأ الأعلى إلى يوم الدين، أما بعد..


    ئەی نوسەری درۆزن محمد عیسا داوود بەسەرهاتەکەی تۆ چیە؟ ئایا تۆ درۆزنێکی ماسۆنی سەهیۆنی؟ جا سوێند بە اللە توڕە بوونەکەی من لێت لەبەرئەوە نیە کەوا تۆ دەعوەو بانگەوازەکەی من لەبەر نەزانی و نەفامی خۆت بەدرۆ دەزانی بەڵکو ئەوەی کەوا منی توڕە کرد ئەوەیە کە تۆ بوێری ئەوە دەکەی کەوا درۆ لەسەر من بکەی بە ئەنقەست بەوەی گوایە من پەیوەندیم پێوە کردووی و سەردانتم کردووە بۆ میسر وەبەیەکەوە پیاسەمان کردووە وە سەردانی چەند گۆڕێکمان کردووە قسەشت لەگەڵدا کردووین دەربارەی هەندێ کاروبار، ئایا شەرم لەخۆت ناکەی ئەی پیاو؟ تۆ چ نوسەرێکی بەناوبانگی؟! وە لەبەرئەوەی کەوا تۆ ناتوانی حوجەو بەڵگە بەدەسەڵاتی زانست بەسەر ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی دا جێبەجێ بکەی جا هیچت بۆ ناکرێت تەنها ئەوە نەبێت کەوا بێیت بەهەموو بێ شەرمیەکەوە بدەی بەلای درۆکردندا، یان دەتەوێت کەوا ئەو ناوبانگەت تازە بکەیەوە کەوا ئاودیوبووە لەخۆڵدا لەوساتەی کەوا ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامت دەداتەوە؟ جا مژدە بێت کەوا بەناوبانگت دەکەم بە خراپترین ناوبانگ بەبێ ستەم کردن و دەڵێم: سوێند دەخۆم بە اللە ی مەزن و گەورە ئەوەی کەوا ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو پروتوکاو بووە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە و پەروەردگاری عەرشی گەورە بەوەی کەوا من قەت لەژیانمدا پەیوەندیم پێوە نەکردووی وەقەتیش داوای چاوپێکەوتنم لەتۆ نەکردووە لە ژیانمدا وەقەت ڕووبەڕووت نەبووم لەژیانمدا.

    بەهەرحاڵ، ناکرێت نوسەرێکی بیرمەندی ئیسلامی بەم پلەیە بوێری درۆکردن بکات لەسەر کەسێک بەئەنقەست لەکاتێکدا دەشزانی بەوەی کەوا تۆ لەدرۆزنانی و منیش لەتەمەنمدا پەیوەندیم پێوە نەکردووی بۆ داواکردنی سەردانیکردنت وەلەتەمەنیشمدا سەردانم نەکردووی وە نەشم ناسیوی وە لەتەمەنیشمدا چاوپێکەوتنم لەگەڵتدا نەکردووە لەهیچ شوێنێک لەسەر ڕووی زەوی، جا سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت‌ ئەوە زۆر سەرنجی ڕاکێشام لەوەی کەوا پیاوێکی وەکو تۆ بانگەشە‌ی ئەوە دەکات کە بیرمەندێکی ئیسلامیەو درۆش بکات! وەلەسەر ئەوەش بۆ ئەوانەی کەوا متابەعەت دەکەن ڕوون دەبێتەوە بەوەی کەوا تۆ دووڕوێکی درۆزنی سەهیۆنی شەیتانی لەوانەی کەوا ئیمانەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفرو پیلانەکەشیان دەشارنەوە، بەڵگە گەورەکەش درۆیەکەتە لەسەر من بەوەی کە گوایە من سەردانتم کردووەو چاوپێکەوتنم لەگەڵتدا کردووە بەڵگەیەکی تری گەورەش بریتی لە موبالەغەو زێدەڕەویەکەت دەربارەی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم، جا لەیەکێک لەچاوپێکەوتنەکانت لە کەناڵە ئاسمانیەکان لەهەمان ئەم کەناڵەدا گوێم لێبوو کەوادەڵێی گوایە محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم (حجاب) پەردەی پەروەردگاری هەموو جیهانە؛ بەو مانایەی کەوا ئەو پەردەی پەروەردگارە لەنێوان بەندەکان و پەروەردگاری پەرستراودا! جا ئایا قەبارەی محمد پێغەمبەری اللە ت کردووە بە گەورەترین شت کەوا اللە دروستی کردبێت تاکو بەندەکان دابپۆشێت لەبەرامبەر بینینی اللە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی بۆی؟! بەڵکو پەردەکەی پەروەردگار بریتیە لە سیدرەتولمونتەها کە بریتیە لەخودی عەرشی گەورە کە گەورەترین شتە اللە دروستی کردبێت لە کتێبدا وەهەر لەبەرئەوەش بەندەکان دادەپۆشێت لەبەرامبەر بینینی پەروەردگاری پەرستراودا لەبەرئەوەی ئەوە گەورەترین شتە لەهەموو دروستکراوانی اللە لە مەلەکوتدا وەهەر لەبەرئەوەش دەبێتە ڕێگر لەنێوان بینینی بەندەکاندا -لەبەرئەوەی گەورەترە لەوان- لەبەرامبەر بینینی پەروەردگاری پەرستراودا؛ بەڵکو بریتیە لە (درەختی) سیدرەتولمونتەها بۆ بەرزبوونەوە بۆ لای پەروەردگار کەوا لەلای ئەم (سیدرەتولمونتەها) یەشدا بەهەشتی مەئوا هەیە، هەرچەندە کەوا بەهەشتی مەئوا پانتاییەکەی هەروەکو پانتایی ئاسمانەکان و زەویە، هەرلەبەرئەوەش اللە سیدرەی کردووە بە نیشانەیەک بۆ نیشان دانی ئەو شوێنەی کەوا بەهەشت بوونی هەیە کەوا بریتیە لە سیدرەتولمونتەها لەبەرئەوەی سیدرە گەورەترین شتە کەوا اللە دروستی کردبێت لەقەبارەدا هەر لەبەر ئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَىٰ ﴿١﴾ مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَىٰ ﴿٢﴾ وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ ﴿٣﴾ إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ ﴿٤﴾ عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَىٰ ﴿٥﴾ ذُو مِرَّةٍ فَاسْتَوَىٰ ﴿٦﴾ وَهُوَ بِالْأُفُقِ الْأَعْلَىٰ ﴿٧﴾ ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّىٰ ﴿٨﴾ فَكَانَ قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَىٰ ﴿٩﴾ فَأَوْحَىٰ إِلَىٰ عَبْدِهِ مَا أَوْحَىٰ ﴿١٠﴾ مَا كَذَبَ الْفُؤَادُ مَا رَأَىٰ ﴿١١﴾ أَفَتُمَارُونَهُ عَلَىٰ مَا يَرَىٰ ﴿١٢﴾ وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَىٰ ﴿١٣﴾ عِندَ سِدْرَةِ الْمُنتَهَىٰ ﴿١٤﴾ عِندَهَا جَنَّةُ الْمَأْوَىٰ ﴿١٥﴾ إِذْ يَغْشَى السِّدْرَةَ مَا يَغْشَىٰ ﴿١٦﴾ مَا زَاغَ الْبَصَرُ وَمَا طَغَىٰ ﴿١٧﴾ لَقَدْ رَأَىٰ مِنْ آيَاتِ رَبِّهِ الْكُبْرَىٰ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [سورة النجم].
    واتە/ سوێند به ئه‌ستێرەکە (جەھەننەم) کاتێک کەوا دێت (1) هاوه‌ڵ وهاوڕێی ئێوه گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه‌ له‌رێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه‌ (2) قسه‌و گوفتاریشی له‌هه‌واو هه‌وه‌س و لەخۆیەوه ‌نیه‌ (3) ئه‌مه‌ ته‌نها نیگاو وه‌حی اللە یە (4) جوبره‌ئیلی فریشته خاوه‌نی هێزو توانای زۆر قورئانی فێر کردووه‌ (5) ئه‌و جوبره‌ئیله‌ی کەوا لەسەر شێوەی (بەشەرێکی تەواو) بۆی دەرکەوت (6) له‌کاتێکدا له‌ئاسۆی هه‌ره ‌به‌رزو بڵنده‌وه بوو (7) له‌وه‌ودوا تا ده‌هات زیاتر نزیک ده‌بۆوه لە پێغەمبەر (8) ئه‌وه‌نده ‌لێی نزیک بۆوه نێوانیان به‌قه‌ده‌ر دووکه‌وان یان که‌متریش بوو (لەبەرئەوەی جبریل جێگیر نەبوو لەجووڵەدا بۆیە وەسفەکەی اللە زۆر ووردە بەھۆی جوڵەکەی جبریلەوە جاری واھەبوو بەقەد دووکەوان بوو جاری واش بوو کەمتر دەبوویەوە)(9) ئینجا اللە له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌، نیگای کرد بۆ به‌نده‌ی خۆی لەوەی کەوا نیگای بۆ (جبریل) کردبوو (10) ئه‌وسا ئه‌وه‌ی که‌به‌چاوی سه‌ری بینی، له‌ناخ و ده‌رونیه‌وه بڕوای پێی هه‌بوو، ناخ و ده‌روونی ڕاستیه‌کانی به‌درۆنه‌دانی (11) جا ئایا ڕاسته‌ ئێوه موجاده‌له‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن له‌سه‌ر شتێک که‌ئه‌و دڵنیایه له‌دیتنی؟ (12) سوێند بە اللە بێگومان جارێکی تریش له‌دابه‌زینێکی تردا جوبره‌ئیلی بینیووه (بەڵام لەسەر شێوەی فریشیەیی یەکەی خۆی نەک لەسەر شێوەی بەشەرێک) (13) له‌کاتێکدا له (سدر‌ه‌المنتهی) دا بوو (14) که‌ لەلایدا‌ به‌هه‌شتی (مەئوا) هه‌یه (واتە درەختی سیدرە لەبەھەشتی مەئواش گەورەترە) (15) کاتێک ئه‌وه‌ی _ سدره‌_ ی داپۆشی کە نوری ڕووی پیرۆزی اللە بوو دایپۆشی (لەبەرئەوەی درەختی سیدرە پەردەیە لەنێوان اللە و دروستکراوەکانیدا) (16) جا بینینی ئه‌و به‌دیهێنراوانه له‌و شه‌وه‌دا وه‌نه‌بێت چاوبه‌ست له‌پێغه‌مبه‌ر کرابێت و چاوی لێ لادا بێت (17) بێگومان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌و شه‌وه‌دا له‌به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه گه‌وره‌کانی په‌روه‌ردگاری بینیووه‌ (18).

    وە یەکێک لەوانەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە بینی لەشەوی ئیسراو میعڕاج دا لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی پەروەردگارەکەی بریتیە لە سیدرەتولمونتەها لەوشوێنەی کەوا مامۆستاکەی جبریلی بینی لە دابەزینێکی تریدا لەسەر شێوە فریشتەییەکەی خۆی لەبەرئەوەی ئەو هەردەم بەشێوەی بەشەرێکی تەواو دەیدی لەوساتەی کەوا خۆی دەگۆڕی لەبەردەمی پێغەمبەری اللە تا ئەوەی فێربکات کەوا اللە وەحی بۆ بەندەکەی محمد دەکرد صلى الله عليه وجميع المؤمنين الصادقين وأسلِّم تسليماً، وە محمد پێغەمبەری اللە ش تەنها بەشەرێکە وەکو ئێمە جا چۆن دەیکات بە پەردەی پەروەردگار؟! اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ صَرَّفْنَا لِلنَّاسِ فِي هَـٰذَا الْقُرْآنِ مِن كُلِّ مَثَلٍ فَأَبَىٰ أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا ﴿٨٩﴾ وَقَالُوا لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفْجُرَ لَنَا مِنَ الْأَرْضِ يَنبُوعًا ﴿٩٠﴾ أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌ مِّن نَّخِيلٍ وَعِنَبٍ فَتُفَجِّرَ الْأَنْهَارَ خِلَالَهَا تَفْجِيرًا ﴿٩١﴾ أَوْ تُسْقِطَ السَّمَاءَ كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا أَوْ تَأْتِيَ بِاللَّـهِ وَالْمَلَائِكَةِ قَبِيلًا ﴿٩٢﴾ أَوْ يَكُونَ لَكَ بَيْتٌ مِّن زُخْرُفٍ أَوْ تَرْقَىٰ فِي السَّمَاءِ وَلَن نُّؤْمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَيْنَا كِتَابًا نَّقْرَؤُهُ ۗ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّي هَلْ كُنتُ إِلَّا بَشَرًا رَّسُولًا ﴿٩٣﴾} [سورة الإسراء].
    واتە/ سوێند به اللە بێگومان ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ته‌نها ڕێبازی کوفر نه‌بێت هیچی تر وه‌رناگرن (89) وتیان هه‌رگیز ئێمه باوه‌ڕ به تۆ ناکه‌ین تا کانی و سه‌رچاوه‌یه‌کمان له زه‌ویه‌وه بۆ هه‌ڵنه‌قوڵێنیت (90) یاخود ده‌بێت خاوه‌نی باخێک بیت که پڕ بێت له دارخورماو ڕه‌زو چه‌نده‌ها ڕووبار له‌ناویدا هه‌ڵبقوڵێنیت و به‌خوڕو ڕه‌وان به‌ژێریاندا بڕوات (91) یاخود ئاسمان پارچه پارچه به‌سه‌رماندا، هه‌ر وه‌کو خۆت پڕوپاگه‌نده ده‌که‌ی دابارێنه‌، یاخود خوای گه‌وره‌و فریشته‌کانی بهێنه‌و ڕوو به‌ڕوومانی بکه‌!! (92) یان کۆشك و ته‌لارو ماڵێکت هه‌بێت که نه‌خشێنرابێت و زه‌خره‌فه کرابێت یان (ببینین)که به‌ره‌و ئاسمان بڵندو به‌رز ده‌بیته‌وه‌ ئێمه هه‌رگیز به‌وه‌ش باوه‌ڕ ناکه‌ین هه‌تا کتێبێک دانه‌به‌زێنیت و بیخوێنینه‌وه‌ تۆش پێیان بڵێ پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارم من ته‌نها پێغه‌مبه‌رێکم لەبەشەرو هیچی تر نیم (93).

    وەدەشزانم کەوا ئامانجەکەت چیە لە موبالەغەو زێدەڕەویکردنەکە دەربارەی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم ئەمە تاکو موسڵمانان دەربهێنی لە نورو ڕۆشنایی بۆ تاریکاییەکان جا زێدەڕەوی بکەن دەربارەی پێغەمبەرەکانیان تاکو شەریک و هاوبەش و هاوەڵ بۆ اللە بڕیار بدەن، جا هەردەبێت بەوەی کەوا تۆ بیرمەندێکی مەمسوس بیت لە سەهیۆنیە شەیتانەکان کەوا ئیمانەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفرەکەشیان دەشارنەوە بۆ موبالەغەو زێدەڕەوی کردن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە جا هەڵیان بگەڕێنیەوە لەدوای هیدایەتیان تا ببنە کەسانێکی موشریک و هاوبەش دانەر بۆ پەروەردگاری هەموو جیهان هەروەکو مەسیحیەکان تێی کەوتن لەلایەن گەلێکی ترەوە کەوا بریتی بوون لە مەسیحیە سەهیۆنیەکان لەدوای ئەوەی کەوا اللە ڕوحی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی بەرزکردەوە عليه الصلاة والسلام، جا لەدوای ئەوە بە تێپەڕبوونی ماوەیەک سەهیۆنیەکان لە یەهود هانن لەوانەی کەوا ئیمانەکەیان دەردەخەن بەپێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و کوفرو پیلانەکەشیان دەشارنەوە جا هاتنە ڕیزی نەصاراکان جا موبالەغەو زێدەڕەویان کرد دەربارەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بەوەی کەوا گوایە ئەو اللە یە وە کوڕی اللە یە جا نەصاراکانی شوێنکەوتەی عیسای کوڕی مەریەم شوێنی هەواو ئارەزووی مەسیحیە سەهیۆنیەکان لەیەهود کەوتن جا شەریک و هاوەڵیان بۆ اللە دانا جا ئەوانیان هەڵگەڕاندەوە لەدوای ئیمانەکەیان و بوون بەکەسانی موشریک و هاوبەش دانەرە گومڕایەکان لەڕێگای ڕاست، وەهەر لەبەرئەوەش اللە ئەهلی کتێب دەدوێنێت لەنەصارا موسڵمانەکان وەکو اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ غَيْرَ الْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعُوا أَهْوَاءَ قَوْمٍ قَدْ ضَلُّوا مِن قَبْلُ وَأَضَلُّوا كَثِيرًا وَضَلُّوا عَن سَوَاءِ السَّبِيلِ ﴿٧٧﴾ لُعِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَىٰ لِسَانِ دَاوُودَ وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا وَّكَانُوا يَعْتَدُونَ ﴿٧٨﴾ كَانُوا لَا يَتَنَاهَوْنَ عَن مُّنكَرٍ فَعَلُوهُ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَفْعَلُونَ ﴿٧٩﴾ تَرَىٰ كَثِيرًا مِّنْهُمْ يَتَوَلَّوْنَ الَّذِينَ كَفَرُوا ۚ لَبِئْسَ مَا قَدَّمَتْ لَهُمْ أَنفُسُهُمْ أَن سَخِطَ اللَّـهُ عَلَيْهِمْ وَفِي الْعَذَابِ هُمْ خَالِدُونَ ﴿٨٠﴾ وَلَوْ كَانُوا يُؤْمِنُونَ بِاللَّـهِ وَالنَّبِيِّ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مَا اتَّخَذُوهُمْ أَوْلِيَاءَ وَلَـٰكِنَّ كَثِيرًا مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ ﴿٨١﴾ لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا ۖ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُم مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ ﴿٨٢﴾}صدق الله العظيم [سورة المائدة].
    واتە/ بڵێ ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن له ئاینه‌که‌تاندا به‌زیاده‌ڕه‌وی نابه‌جێ و له سنووری حه‌ق و ڕاستی ده‌رمه‌چن شوێنی ئاره‌زووی ئه‌و که‌سانه مه‌که‌ون که بێگومان پێشتر گومڕا بوون و زۆر که‌سیشیان گومڕا کردو ئه‌وانیش گومڕابوون و له‌و ڕێگه‌و ڕێبازه ڕاسته لایاندا (77) نه‌فرین کراوه له‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر زاری داودو عیسای کوڕی مه‌ریه‌م ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان یاخی و سه‌رکه‌ش بوون و ده‌ستدرێژیان ده‌کرد (78) ئه‌وانه قه‌ده‌غه‌ی یه‌کتریان نه‌ده‌کرد له خراپه‌و تاوانێک که ده‌یانکرد سوێند بێت بە اللە ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر خراپ و ناپه‌سه‌نده‌ (79) زۆربه‌یان ده‌بینیت ڕازین به‌خۆشه‌ویستی و پشتیوانی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون سوێند به اللە ده‌ست پێشکه‌رییه‌کی خراپیان بۆ خۆیان ئه‌نجامداوه که اللە یان له خۆیان تووڕه کردووه (له قیامه‌تیشدا) له‌ناو سزای دۆزه‌خدا ده‌بێت بۆ هه‌میشه بمێننه‌وه‌ (80) خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه باوه‌ڕیان بە اللە و به‌م پێغه‌مبه‌ره‌و ئه‌و قورئانه ببوایه که بۆی دابه‌زیوه‌ ئه‌وه ئه‌وانه‌یان نه‌ده‌کرد به‌خۆشه‌ویست و سه‌رپه‌رشتیاری خۆیان و پشتیان به‌وان نه‌ده‌به‌ست به‌ڵام زۆربه‌یان تاوانبارو لاده‌رو یاخین (81) سوێند بە اللە ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت سه‌ر سه‌خترینی خه‌ڵک له دوژمنایه‌تیدا به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌ یه‌هودو جوله‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان بۆ اللە داناوه وه‌ ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت نزیکترینیان له سۆزو خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه ئه‌وانه‌ن که ده‌یانوت به‌ڕاستی ئێمه نه‌صارایان ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌وان قەشەی دیندارن و هه‌ندێکیشیان که‌سانی اللە پەرستن و خۆیان به‌گه‌وره دانانێن (82).

    بەهەرحاڵ ئەی ئەو کەسەی وادادەنێیت بەوەی کەوا بیرمەندێکی ئیسلامی؛ ئەوەی کەوا پێت دەڵێن محمد عیسا داوود، هەرچەندە کەوا من بڕیاڕی ئەوەم داوە بە چیتر حیوارو گفتوگۆ نەکردن لەگەڵ هیچ کەسێکدا تەنها موفتی ناوچەو شوێنەکان نەبن بەڵام تەنها تۆ دەردەهێنم بۆ حیوارو گفتوگۆ کردن لەگەڵتدا بەڕەچاوکردنی مەترسی کتێبەکانت لەسەر ئومەتی ئیسلام، دواتریش دەیسەلمێنم بەوەی کەوا تۆ یان ئەوەتا دووڕوێکی کەوا ئیمانەکەت دەردەخەی و کوفرەکەشت دەشاریەوە یان ئەوەتا ڕێگای ڕزگاریت بۆ ڕوون دەبێتەوە لە دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی جگە لەوەی لەکاتێکدا تۆ ئەوەت بەدی کردووە کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی دانراوەکانی کتێبە بەتاڵەکانت بەتەواوی تێک و پێک دەشکێنێت جا هەروەکو خۆڵه‌مێشێکی لێدەکات که له ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوودا به‌توندی لێی دابێت.
    وەاللە ش تووشی ڤایرۆسی لێدەری پتەوت دەکات ئەگەر بیەوێت.

    وە ئەوەی کە وای لێکردم شک ببەم بەوەی کەوا تۆ شەیتانێکی سەرسەختی چۆن شەرم ناکەی لەوەی کەوا درۆ لەسەر ناصر محمد یەمانی بکەی بەئەنقەست لەکاتێکیشدا خۆت دەزانی بەوەی کەوا تۆ لەدرۆزنەکانی؟ جا سوێند بە اللە هەرگیزاو هەرگیز هیچ بیرمەندێکی ئیسلامی تاکو ئەم پلەیە بوێری درۆکردن ناکات تەنها دووڕووێک نەبێت یان بەهۆی خۆبەگەورەو زل زانینەکەت لەبەرامبەر ئەو حەقەی کەوا بەدژو مخالف هاتووە بۆ هەواو ئارەزووەکەت جا ڕوون بۆتەوە بۆت بەوەی کەوا لە دەسەڵاتی زانستەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیدا ڕێگای ڕزگاری هەیە کەوا ئەو گومڕایە بەتاڵ دەکاتەوە کە لە کتێبەکانتدا هەیە جا بەگوناه خۆت بەگەورەو زل گرتووە جا لەپاش ئەوەش اللە دڵەکەتی لادا هەروەکو چۆن دڵی زۆرێک لەزانایانی ئومەتی لادا لەوانەی کەوا خۆیان بەگەورەو زل گرت بەهۆی ئەوەی کەوا ڕێگای ڕزگاریان بۆ ڕوون بۆتەوە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە جگە لەوەی کەوا مخالف و دژو پێجەوانەی زۆرێک لەوەیە کەوا لەسەرین جا خۆیان بەگەورەو زل گرت پاشانیش اللە دڵەکانیانی لادا، وەهەرچەندە کەوا لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانم پێدان جا هەرگیز شوێنی نەکەوتن لەبەرئەوەی ئەوان ڕێگای ڕزگاری تێدا دەبینن بەڵام اللە دڵی زۆرێکیانی لاداوە لەبەرامبەر شوێنکەوتن بەهۆی خۆبەگەورەو زل زانینەکەیان بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {سَأَصْرِفُ عَنْ آيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَإِن يَرَوْا كُلَّ آيَةٍ لَّا يُؤْمِنُوا بِهَا وَإِن يَرَوْا سَبِيلَ الرُّشْدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا وَإِن يَرَوْا سَبِيلَ الْغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَكَانُوا عَنْهَا غَافِلِينَ ﴿١٤٦﴾} صدق الله العظيم
    [سورة الأعراف].
    واتە/ ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ناحه‌ق فیز ده‌که‌ن له زه‌ویداو خۆیان به‌گه‌وره ده‌نوێنن له‌مه‌ودوا ڕووی دڵیان وه‌رده‌چه‌رخێنم له ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانم خۆم ئه‌وانه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌ک ببینن ئه‌وه باوه‌ڕی پێناکه‌ن ئه‌گه‌ر ڕێبازی ڕاست و به‌رژه‌وه‌ندی دنیاو قیامه‌ت ببینن ئه‌وه نایگرنه‌به‌ر خۆ ئه‌گه‌ر ڕێبازی گومڕایی ببینن ئه‌وه ده‌یگرنه به‌رو په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان بڕوایان به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو لێیان بێئاگا بوون.

    بەهەرحاڵ ئەی بیرمەندی ئیسلامی محمد عیسا داوود، ئەگەر تۆ پیاوی وەرە لەم ماڵپەڕەدا ڕووبەڕووم ببەوەو ڤیدیۆیەک تۆماربکە بەوەی کەوا دواتر تۆ گفتوگۆ لەگەڵ ناصر محمد یەمانی دەکەی وە بەوەی کەوا داوای بەشێک دەکەی لە ڕووکاری ماڵپەڕەکەمان، بەو مەرجەی لەدوای تۆمارکردنی ڤیدیۆکە بەم داوایەت بڵاوی بکەیەوە لە یوتیوب، هەرچەندە کەوا من لەئێستاوە دەڵێم گومان نابەم پێت کە دواتر بوێری بکەی لەسەر تۆمارکردنی ڤیدیۆیەک بۆ داواکردنی حیوارو گفتوگۆ لەگەڵ ناصر محمد یەمانی لەبەرئەوەی تۆ خۆت دەزانی کەوا لە درۆزنەکانی.

    وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ لله ربِ العالمين..
    خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
    _____________

  2. افتراضي وەڵامی داوای موباهەلەکردن بۆ ماسۆنی سەهیۆنی محمد عیسا داوود..

    ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
    27 - ربيع الآخر - 1442 ک
    12 - 12 - 2020 م
    12:39 ئێوارە
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://mahdialumma.com/showthread.php?p=340222
    ________

    وەڵامی داوای موباهەلەکردن بۆ ماسۆنی سەهیۆنی محمد عیسا داوود..

    بسم الله الرحمن الرحيم والصلاة والسلام على خاتم الأنبياء والمرسَلين مُحمدٍ رسول الله صلى الله عليه وعلى مَن تَبعه بإحسانٍ إلى يوم الدين، ثم أما بعد ..

    لەئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ دۆست و یاوەری شەیتانەکان محمد عیسا داوود بانگەشەکار بۆلای شیرک و هاوبەش دانان بۆ اللە وەئەو دوژمنەی اللە کەوا بەکتێبەکانی و بانگەوازەکەی خەڵکی دەردەهێنێت لەنورو ڕۆشنایی بۆ تاریکاییەکان تاکو شەریک و هاوبەش دابنێن بۆ اللە بە پێغەمبەرەکەی و ئالی بەیتەکەی وەفەتوا دەدات بەبانگەوازەکەیان لەگەڵ اللە بە بێئاگایی لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّـهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّـهِ أَحَدًا ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [سورة الجن].
    واتە/ وەدڵنیابن که‌ مزگه‌وته‌کان تایبه‌تی اللە ی گه‌وره‌ن ده‌بێت هه‌ر ئه‌وی تێدا بپه‌رسترێت جا لەگەڵ اللە داوا لە ھیچ که‌سێکی تر نه‌کەن.

    وەبەبێئاگایی لەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إِنَّ اللَّـهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّـهِ فَقَدِ افْتَرَىٰ إِثْمًا عَظِيمًا ﴿٤٨﴾} صدق الله العظيم [سورة النساء]
    واتە/ به‌ڕاستی اللە خۆش نابێت ئه‌گه‌ر شەریک و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت بێجگه له‌وه له هه‌ر گوناهێکی تر بیه‌وێت خۆش ده‌بێت بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆ اللە بڕیار بدات ئه‌وه ئیتر به‌ڕاستی تاوانێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵبه‌ستووه‌.

    جا وەرە ئەی محمد عیسا داوود تاکو لەکتێبەکەی اللە دا لە زانستی غەیب و نهێنی و شاراوەدا چارەنووسی هاوەڵانی بانگەوازەکەت ببینین دەربارەی چوونە ناو ئاگرتان، ئەمە لەبەرئەوەی تۆو ئەوەشی کەوا هاوشێوەی تۆیە لە بانگەشەکارەکانی شیرک و هاوبەش دانان بۆ اللە کاتێک کەوا بانگەوازی خەڵک دەکرێت بۆ لای پەروەردگارەکەیان بەتەنها ڕاستەوخۆ بەبێ واسیتەو نێوەندێک لە دوعاکانیان کوفر دەکەن لەو ساتەی کەوا بانگەشەکارەکە دەبینن کە بانگەواز بۆ لای اللە دەکات بەتەنها وەهەر لەبەرئەوەش بەحەق فەتوا دەدەم بەوەی کەوا تۆ لەهاوەڵانی ئاگری دۆزەخی لەبەرئەوەی تۆ لەوانەی کەوا بانگەشە دەکەن بۆ گۆڕەکان بۆ هاتنەجێی شیرک و هاوبەش دانان بۆ اللە تۆش لەسەرئەوە لەشاهێدەکانی جا تۆ لە هاوەڵانی دۆزەخی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنَادَوْنَ لَمَقْتُ اللَّـهِ أَكْبَرُ مِن مَّقْتِكُمْ أَنفُسَكُمْ إِذْ تُدْعَوْنَ إِلَى الْإِيمَانِ فَتَكْفُرُونَ ﴿١٠﴾ قَالُوا رَبَّنَا أَمَتَّنَا اثْنَتَيْنِ وَأَحْيَيْتَنَا اثْنَتَيْنِ فَاعْتَرَفْنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلْ إِلَىٰ خُرُوجٍ مِّن سَبِيلٍ ﴿١١﴾ ذَٰلِكُم بِأَنَّهُ إِذَا دُعِيَ اللَّـهُ وَحْدَهُ كَفَرْتُمْ ۖ وَإِن يُشْرَكْ بِهِ تُؤْمِنُوا ۚ فَالْحُكْمُ لِلَّـهِ الْعَلِيِّ الْكَبِيرِ} صدق الله العظيم [سورة غافر].
    واتە/ بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن بوون بانگیان لێ ده‌کرێت که ڕق و خه‌شم و قینی اللە زۆر زیاتره له ڕق و خه‌شم و قینی ئێوە چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ ئیمان و باوه‌ڕ که‌چی ڕێبازی کوفرتان به‌رنه‌دا و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بوون (10) (لەرۆژی دوایی لەدۆزەخدا) ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا تۆ دووجار ئێمه‌ت مراندووه و دووجار ئێمه‌ت زیندوو کردۆته‌وه ئایا چاره‌سه‌رو ڕێبازێک نیه‌ بۆ ڕزگاریمان؟ (11) ئێستاش ئه‌و بارودۆخه‌ی که تێی که‌وتوون به‌هۆی ئه‌وه‌‌وه‌یه‌، به‌ڕاستی کاتێک بانگه‌واز بکرێت بۆ په‌رستنی اللە ی تاک و ته‌نها ئێوه باوه‌ڕ ناهێنن خۆ ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت و ڕێبازی تەوحید که‌ناربخرێت ئێوه باوه‌ڕ به‌وه ده‌هێنن ئێستاش فه‌رمان، هه‌ر فەرمانی اللە ی به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه (12).

    بەڵکو بوختانکارێکی گوناهکاری لەسەر اللە و خەلیفەکەی لەوەی کەوا نەموتووە لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانمداو بوختان هەڵدەبەستی لەسەرمان بە سەردانیکردنت، جا چۆن من سەردانی شەیتانێکی سەرسەحتی وەکو تۆ دەکەم؟! جا سوێند بە اللە ئەی محمد عیسا داوود بەڕاستی تۆ دەزانی بەوەی کەوا من دەزانم تۆ لە درۆزنانی، وەهەر لەبەرئەوەش لە حیوارو گفتوگۆکردنی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی هەڵدێیت لەبەرئەوەی تۆ دەزانی بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە بەوەی کەوا هیچت لەپێش نیە.بۆ حیوارو گفتوگۆ کردن لەگەڵ ئەوکەسەی کەوا اللە زانستی کتێبەکەی پێداوە جا کەس نیە کەوا قسەو گفتوگۆم لەگەڵدا بکات بەقورئان ئەوا لەو کاتەدا هەر من دەیبەزێنم، وەهەرلەبەرئەوەش ئێستا داوا دەکەی لەسەر زمانی هۆزەکەت بەوەی کەوا چاوپێکەوتنەکە بۆ موباهەلەکردنە نەوەک بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەبەرئەوەی دەستوری موباهەلەکردن لەدوای حیوارو گفتوگۆکردنە.

    بەهەرحاڵ جا حیوارو گفتوگۆ یان موباهەلەکردن هەڵبژاردنەکە بۆ ئێوەیە، جا پێویست بە گەشت و گوزاریش ناکات جا تۆو دۆست و یاوەرەکانت ئامادە دەبن لەم بەشە تایبەتکراوەدا بۆ موباهەلەکردن پاشان دەپاڕێینەوە لەلای اللە جا با لەعنەتی اللە لەسەر درۆزن و دووڕووەکان بێت، جا ئێمە چاوەڕێی گەیشتنەکەت دەکەین بەوپەڕی پشو درێژیەوە.بۆ خۆتۆمارکردن لە ماڵپەڕەکەمان ئەگەر لە ڕاستگۆیانی، وە نەسەلامی اللە شت لەسەربێت نە ڕەحمەتەکەی و نە بەرەکەتەکەیشی.

    سەلامیش لەسەر پێغەمبەرو نێردراوان و هەموو ئیماندارانی بەدڵ و بەگیان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.

    خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
    ______________

المواضيع المتشابهه

  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 20-02-2020, 06:41 AM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 08-11-2019, 05:28 AM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 02-11-2019, 12:30 PM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 30-10-2019, 01:10 PM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 30-06-2019, 10:42 PM

ضوابط المشاركة

  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •