ئیمام ناصر محمد یەمانی
20 - 10 - 1432 ک
18 - 09 - 2011 م
05:31 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...695#post_51695
ـــــــــــــــــــــــ


نێردراوو پێغەمبەرەکان بەر لە پێغەمبەرێتی مەعسوم نەبوون لە هەڵە، بەڵام دڵەکانیان پاک بوو لە درۆکردن و حەقدو ڕق و کینەو حەسودی..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله وآلهم الطيبين الطاهرين ومن تبعهم بإحسان في كل زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين..

خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، بەڕاستی خوشکەکەتان "بالقرآن نحيا" لەبەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکانە، وەهێشتا هەر لەدڵنیایەکانە بە فەرمان و کاروبارو بانگەوازەکەمان و تەنها دەیەوێت دڵەکەی ئۆقرە بگرێت بەوەی لەسەر حەقی ئاشکرایە، وەمادام ئەو دانی نا بەفەتوا حەقەکه بەوەی کەوا اللە هیچ پێغەمبەرێکی تری هەڵنەبژاردووە لە منداڵەکانی پێغەمبەری اللە یەعقوب جگە لەپێغەمبەری اللە یوسف نەبێت عليه وعلى جميع الأنبياء أفضل الصلاة وأتمّ التسليم کەوا هیچ جیاوازیەک ناکەین لەنێوان پێغەمبەرەکانی و ئێمەش تەسلیمی بووین، جا نامانەوێت ئەو قسەیەی پێ بڵێین مادام ئێمە گەیشتین بە قەناعەتی کۆتایی ئێمە هەموو بەسەرخەران و مەهدی چاوەڕوانکراو بەوەی کەوا اللە هەر دوانزە کوڕەکەی یەعقوبی هەڵنەبژاردووە بەپێغەمبەر، وە حوکمە حەقەکە بۆ هەمووان ڕوون دەبێتەوە بەوەی اللە هیچ یەکێک لە منداڵەکانی یەعقوبی هەڵنەبژاردووە جگە لەپێغەمبەری اللە یوسف نەبێت عليه الصلاة والسلام، خۆ ئەگەر ئالی فیرعەونە یەکەمەکان بیانزانیبوایە اللە لەدوای پێغەمبەر یوسف پێغەمبەرێکی تری هەڵبژاردووە لە برایەکانی ئەوکاتە بیروباوەڕیان وانەدەبوو بەوەی پێغەمبەری اللە یوسف بریتیە لەدواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان؛ بەڵکو ئالی فیرعەون نەوە لەدوای نەوە واگومانیان دەبرد بەوەی اللە هەرگیز هیچ پێغەمبەرێکی تر نانێرێت لەدوای پێغەمبەری اللە یوسف تاکو ڕۆژی دوایی، ئەمەش بیروباوەڕەکەیان بوو هەتا ئەوکاتەی تووشی سەرسامی بوون بەوەی اللە لەدوای ئەودا پێغەمبەری اللە موسای ڕەوانەکردووە عليه الصلاة والسلام، جا بۆ ئیماندارەکەی ئالی فیرعەون ڕوون بوویەوە بەوەی پێغەمبەری اللە یوسف دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان نیە هەروەکو بیروباوەڕی ئالی فیرعەون پێیان وابوو، هەر لەبەرئەوەش قسەی لەگەڵدا دەکردن و بەڵگەی بەسەردا دەهێنانەوە بەوەی کەوا پێغەمبەری اللە یوسف دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان نیە هەروەکو ئالی فیرعەونە یەکەمەکان بیرو باوەڕیان وابووە، هەرلەبەرئەوەش ئیماندارەکەی ئالی فیرعەون وتی: {وَلَقَدْ جَاءكُمْ يُوسُفُ مِن قَبْلُ بِالْبَيِّنَاتِ فَمَا زِلْتُمْ فِي شَكٍّ مِّمَّا جَاءكُم بِهِحَتَّى إِذَا هَلَكَ قُلْتُمْ لَن يَبْعَثَ اللَّهُ مِن بَعْدِهِ رَسُولًا كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ مُّرْتَابٌ} صدق الله العظيم [غافر:34].

وەلەمیانەی ئەوەدا سەرجەم زانایانی موسڵمانان و هەموو موسڵمانانیش بەگشتی دەزانن بەوەی ئەگەر ئالی فیرعەون بیانزانیبوا بەوەی اللە لەبراکانی یوسف پێغەمبەرێکی تری هەڵبژاردووە ئەوا بڕوایان بەم بیروباوەڕە نەدەبوو بەوەی پێغەمبەری اللە یوسف بریتیە لە دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان. بەڵام بۆ ئیماندارەکەی ئالی فیرعەون ڕوون بوویەوە بەوەی پێغەمبەری اللە یوسف دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەر نیە لەبەرئەوەی اللە لەدوای ئەودا پێغەمبەری اللە موساو هارونی ڕەوانەکرد عليهما الصلاة والسلام، وە بۆی ڕوون بوویەوە بەوەی ڕەوانەکردنی نێردراوو پێغەمبەرەکان هێشتا نەپچڕاوە تا ڕێنمایی بەشەر بکەن بۆ ڕێگای ڕاست و ڕاستکردنەوەی بیروباوەڕی ئیمان بەنێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە وە بۆ ئەوەی هەموو بەسەرخەرەکان بیروباوەڕیان حەق و ڕاست و دروست بێت تاکو ئیمان بهێنن بەوەی کەوا (ٲسباط) بریتین لەچەند پێغەمبەرێک لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە وەئەوان بریتی نین لە کوڕەکانی یەعقوب، لەبەرئەوەی اللە لەدوانزە کوڕەکەی یەعقوب (أسباط يعقوب) هیچ کەسێکی تری ڕەوانە نەکرد جگە لەپێغەمبەری اللە یوسف نەبێت.

جا بۆ هەمووان ڕوون دەبێتەوە بەوەی کەوا (ٲسباط) مەبەستی لە هەرسێ ئەو برایەیە کەوا لەمحکەمی قورئانی گەورەدا باسکراون لەوەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَاضْرِ‌بْ لَهُم مَّثَلًا أَصْحَابَ الْقَرْ‌يَةِ إِذْ جَاءَهَا الْمُرْ‌سَلُونَ ﴿١٣﴾ إِذْ أَرْ‌سَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُم مُّرْ‌سَلُونَ﴿١٤﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا بۆ هەمووان ڕووندەبێتەوە بەوەی هەرسێ پێغەمبەرەکە بران بەبێ هیچ شک و گومان و دوودڵیەک، وەبەوەی ئەو پەیامەیان کەوا اللە پێی دان یەک پەیام بوو، جا بەڕاستی اللە هەرسێکی ڕاسپارد بە گەیاندنی بۆ گەلەکەیان لە ئاوەدانیەکەیان، وەهەر لەبەرئەوەش اللە فەرمانی پێکردوون بەئیمان هێنان بەهەرسێ پێغەمبەرە براکە (الأسباط) و بەکتێبە دابەزێندراوەکە بۆسەر (الأسباط). هەرلەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُوراً} [النساء:163].

خۆ ئەگەر من شوێنی گومان کەوتبام ئەوا ئەوکات پێتانم دەوت ئایا نابینن بەوەی اللە باسی هەرسێ پێغەمبەرە براکەی کردووە لەیەک نەوە (ٲسباط) جا لەپاش ئەوە باسی عیسا پێغەمبەر هاتووە لە دوایان ڕاستەوخۆ؟ بەڵام من دەزانم کە ئەوە بەڵگەی ئاشکرا نیەو هەریەکێک لە زانایان دەتوانێت گفتوگۆم لەگەڵدا بکات جا دەڵێت: ئەی ئایا لەدوای باسکردنی پێغەمبەری اللە عیسا پێغەمبەری اللە ئەیوب و یونس و هارون و سولەیمان و داوود نەهاتووە هەرچەندە ئەوانی لەپێش عیساشدا ڕەوانەکردووە؟ جا لەپاش ئەوە بەڵگەکەم بەحەق بەتاڵ دەبێتەوە ئەگەر بێتو پشتم بەست بەگومان کەوا هیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا هەروەکو ئەوانەی پشتیان بەستووە بەوەی کەوا (ٲسباط) منداڵەکانی یەعقوبن لەبەرئەوەی لەدوای باسکردنی ناوی پێغەمبەری اللە یەعقوبدا باسکراون.

بەڵام هەرگیز لەبەیان و ڕوونکردنەوەکەی ئیمام مەهدی ئەوە نابینن کەموکورتی هەبێت لەگەڵ کتێبەکەی اللە دا لەیەک وشەش بەئیزنی اللە، هەرلەبەرئەوەش ئەوەی کەوا گفتوگۆم لەگەڵدا بکات لەقورئان ئەوا هەرگیز ناتوانێت بمبەزێنێت پێی بەشتێک، لەبەرئەوەی اللە هەرگیز وای نەکردووە ئەو کەسە هیچ دەسەڵاتێکی هەبێت لەسەر ئیمام مەهدی بەقورئان. وەکو بەڕاستدانانێک بۆ ئەم ڕوئیا حەقەی: [ولا يجادلك أحدٌ من القرآن إلا غلبته].

وەهەرچی سەبارەت بە براکانی یوسفن جا ئەوە فەتوامان نەداوە بەوەی ئەوان لە هاوەڵانی ئاگرن بەڵکو فەتوامان بۆ داون بەفەتوای برایەکەیان یوسف دەربارەی ئەوان لەوانەی کەوا شاهێدیان دا لەدژی برا بچوکەکەیان لەکاتێکدا لە وڵات و ناوچەیەکی غەریبدا بوو، جا هەرچەندە گەلەکان ئەگەر بێتو کۆمەڵێکی خۆیان لە وڵاتێکی غەریبدا بن ئێوە نایان بینن بەوەی هەندێکیان پشتگیری هەندێک نەکەن بەڵکو برایەتیان لەلا هەیە هەرچەندە هیچ خزمایەتی و نزیکیەکیش لەنێوانیاندا نیە تەنها ئەوە نەبێت کەوا ئەوان سەر بەهەمان دەوڵەتن جا ئەی دەبێت لە گەڵ برادا چۆن بن؟ جا ئەوان چەندە دڵەکانیان ڕەق بوو هەروەکو بەرد بەڵکو لەبەردیش ڕەقتر! جا چۆن دڵەکانیان ڕازی بوو بەوەی کەوا برا بچوکەکەیان بخەنە ناو قوڵایی بیرەوە جا بەجێی بهێڵن لەکاتێکدا کەوا دەگریا بە گریانێکی بەکوڵ؛ گریانی کەسێکی ستەملێکراو لەبەرئەوەی ئەو قەت هیچ شتێکی لەگەڵدا نەکردبوون؟ بەڵام سەرەڕای ئەوەش وازیان لێهێنا لە قوڵایی بیرەکەدا!

لەوەیە یەکێک لە ڕاڕاو دوودڵەکان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڕاستی ئەم کارە شەرمەزارکەرەیان لەکاتێکدابوو کەوا هێشتا ئەوان بچوک بوون بەڵام لەوساتەی کەوا گەورەبوون دڵەکانیان پاک و خاوێن بوویەوەو تێگەیشتن لەوساتەی کەوا گەیشتنە تەمەنی پێگەیشتوویی". جا لەپاش ئەوە بەحەق وەڵامیان دەدەینەوە، جا دەڵێین اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿٢٢﴾ وَرَ‌اوَدَتْهُ الَّتِي هُوَ فِي بَيْتِهَا عَن نَّفْسِهِ وَغَلَّقَتِ الْأَبْوَابَ وَقَالَتْ هَيْتَ لَكَ قَالَ مَعَاذَ اللَّـهِ إِنَّهُ رَ‌بِّي أَحْسَنَ مَثْوَايَ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

جا سەیرکەن کەی یوسف گەیشتە تەمەنی پێگەیشتوویی لەماوەی چەند ساڵێک بەر لەوەی کەوا بخرێتە بەندینخانەوە جا ئەی چی دەربارەی ئەو برایانەی کەوا بەچەندین ساڵ لەئەو گەورەتر بوون بەجیاوازیەکی گەورە، ئایا بەڕاستی ئەوان نەگەیشتبوونە تەمەنی پێگەیشتوویان؟ بەڵام بەداخ و ئەسەفەوە شاهێدیان لەسەر برا بچوکەکایاندا بە دزیکردن، جا وتیان: {قَالُواْ إِن يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَّهُ مِن قَبْلُ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفْسِهِ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ قَالَ أَنتُمْ شَرٌّ مَّكَاناً وَاللّهُ أَعْلَمْ بِمَا تَصِفُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:77].

جا سەیری حەسودی و حەقدو ڕق و کینە شاراوەکەیان بکەن جا نایان بینن بەوەی ئەوان قەت پەشیمان بوبێتنەوە لەوەی کەوا بەیوسفی براکەیان کرد! وەنایان بینن بەوەی قەت پەشیمان بوبێتنەوە لەسەر کردەوەکەیان لەکاتێکدا باوکیان دەدی دەگریێت و هەموو جارێک کەوا یوسفی بەیاد دەهاتەوە چاوەکانی بەخوڕ فرمێسکی دەڕشت لە خەم و خەفەتی لەسەر یوسف! جا سەڕەرای کەوا ئەوان باوکیان دەدی وا ئازار دەکێشێت لەسەر جیابوونەوەی یوسف قەت پەشیمانیش نەدەبوونەوە لەسەر ئەوەی کەوا کردبوویان! ئەوانە گەلێک بوون اللە ڕەحم و میهرەبانی لەدڵەکانیاندا داماڵی بوو، جا چۆن دەکرێت ئەم دڵانە ڕۆژێک لەڕۆژان ببن بە دڵی پێغەمبەران هەرچەندە کەوا پێغەمبەرەکانیش مەعسوم نین لەهەڵەکردن بەڵام ئایا ئەوەی کەوا هەڵدەستێت بەکردنی هەر هەڵەیەک دەیبینن اللە دڵەکەی داماڵی بێت لە ڕەحم و میهرەبانی ئەی قەوم؟ مەگەر تەنها ئەو موجریم و تاوانکارانەی کەوا دڵەکانیان وەکو بەردە یان لە بەردیش ڕەقتر هەروەکو براکانی یوسف؟ جا چۆن ئەم دڵانە بۆ ڕۆژێک لەڕۆژان دەبن بەدڵی پێغەمبەرەکان؟ جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەگەر تەنانەت بهاتبا ئەوان داوێنپیسی و فاحیشەشیان بکردبووایە ئەوا اللە هەر دووری نەدەخستنەوە لەوەی کەوا ڕۆژێک لەڕۆژان ببن بە پێغەمبەر لەبەرئەوەی اللە زۆر لێخۆشبوو بەبەزەیی و میهرەبانە بۆ ئەوەی کەوا تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوەو مل کەچ دەبێت بەدڵسۆزی بۆ لای لەدوای خراپەکردن خراپەکە دەگۆڕێتەوە بە چاکەکردن، بەڵام کێشەکە لەدڵەکانیاندا بوو جا اللە پاک و خاوێنی نەکردبوویەوە لە حەسودی و حەقدو ڕق و کینە، وەهەر لەبەرئەوەش دەیانبینن بەوەی هێشتا هەر حەقدو ڕق و کینەیان هەبوو لەسەر یوسف سەرەڕای ئەوەی کەوا پێشیان کردبوو لەستەم، جا لەپاش ئەوە لەدوای چەندین ساڵی زۆریش هەر دەڵێن: {قَالُواْ إِن يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَّهُ مِن قَبْلُ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفْسِهِ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ قَالَ أَنتُمْ شَرٌّ مَّكَاناً وَاللّهُ أَعْلَمْ بِمَا تَصِفُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:77].

جا چۆن ئەم دڵانە ڕۆژێک لەڕۆژان دەبن بەدڵی پێغەمبەران ئەی گەلی زانایانی ئومەت لەوانەی کەوا بیروباوەڕتان وایە بە پێغەمبەرێتی ئەوانە، ئایا لە اللە ناترسن؟

وە ئەی قەوم بەڕاستی ئێوە پێغەمبەرەکانی اللە دەبینن بەوەی کەوا خۆشەویست بوونە لەلای گەلەکانیان بەر لەوەی اللە ڕەوانەیان بکات بەهۆی ئەوەی کەوا ئەوان بەناوبانگ بوون بە ڕاستگۆیی و ئەمانەت پارێزی، جا سەیری قسەی گەلەکەی پێغەمبەری اللە صالح بکەن: {قَالُواْ يَا صَالِحُ قَدْ كُنتَ فِينَا مَرْجُوًّا قَبْلَ هَـذَا أَتَنْهَانَا أَن نَّعْبُدَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا} صدق الله العظيم [هود:62].

جا ئەوە مانای ئەوەیە ئەو بەناوبانگ بووە بە ڕاستگۆیی و ئەمانەت پارێزی، وەهەرلەبەرئەوەش دەبینن پێغەمبەری اللە صالح خۆشەویست بووە لە ناواخنی گەلەکەی بەڕەچاوکردنی ئەو سیفەتە باش و چاکانەی کەوا هەڵیگرتووە، وەبەهەمان شێوە محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم بەناوبانگ بووە بەسیفەتە باش و چاکەکان لەپێش ئەوەی اللە ڕەوانەی بکات بەپێغەمبەر، بەو پلەیەی کەوا گەلەکەی ناویان لێناوە ڕاستگۆی ئەمانەت پارێز (الصادق الٱمین) جا ئەگەر قەت درۆی لەگەڵ خەڵکیدا نەکردبێت، چۆن درۆ لەسەر اللە دەکات؟ وەهەرلەبەر ئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَقَدْ لَبِثْتُ فِيكُمْ عُمُرً‌ا مِّن قَبْلِهِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿١٦﴾ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَ‌ىٰ عَلَى اللَّـهِ كَذِبًا}صدق الله العظيم [يونس:16-17].

ئەوەش مانای ئەوە نیە پێغەمبەرەکان مەعسومن لەهەڵەکردن نەخێر بەڵام دڵەکانیان پاک و خاوێن بووە لە درۆکردن و حەقدو ڕق و کینەو حەسودی، بەڵام براکانی یوسف بەپێچەوانەی ئەوە دڵەکانیان ڕەق و تەق بوو هەروەکو بەرد یان لەبەردیش ڕەقتر، وەبەهەمان شێوە پڕ بوو لەحەقدو ڕق و قین و حەسودی و درۆو بوختانکردن و قسە هەڵبەستان، جا ئەم دڵانە چۆن دەبن بەدڵی پێغەمبەران ئایا لە اللە ناترسن ئەی گەلی ئەو زانایانەی واتان داناوە ئەوان پێغەمبەرن؟ جا لە اللە بترسن و قسە لەسەر اللە مەکەن لەکاتێکدا نازانن بەدڵنیایی و گومانتان لێی هەیە بەڕاستی من بۆ ئێوە ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم. وە مژدەتان پێدەدەم بە (الأسباط؛ کە بریتین لەهەرسێ پێغەمبەرەکە؛ ئیلیاس و ئیدریس و یەسەع) و عیسا لەنێردراوە چاکەکارەکان لەپێغەمبەران. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُوراً}[النساء:163].

وەئەی بەسەرخەر "بالقرآن نحيا" وەئەی گەلی بەسەرخەرە ڕێزلێگیراوەکان ئیمان بهێنن بە الأسباط سێ پێغەمبەرەکەو هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە و کتێبەکانی و ئەوە بڵێن کەوا اللە فەرمانی پێکردوون بیڵێن لەمحکەمی کتێبەکەی: {قُولُواْ آمَنَّا بِاللّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:136].

وسلام على المرسلين، والحمد لله رب العالمين..
براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ