ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 02 - 1430ک
04 - 02 - 2009 مـ
10:06 ئێوارە
[ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=51394
ــــــــــــــــــــ

{ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ ﴿٢٧﴾ لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ ﴿٢٨﴾ }
صدق الله العظيــــم ..
واتە/ ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خەڵکی جیھان(27) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (28).

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..

ھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ قسەیەک نەکەم لەسەر اللە جگە لە حەق نەبێت بۆ ئەوەتان کەوا دەیەوێت ڕێگای ڕاست بگرێت، بەڵام ئێوە ھەرگیز ناتوانن ئەوە بھێننەجێ کەوا دەتانەوێت لەسەر ئەرزی واقع ئەگەر اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان نەیەوێت، وەئەی (علم الجهاد) جا ھێشتا دەسەڵاتی زاباترو زیاترمان لەلایە لەسەر فەتوای زانستی ھیدایەت لەمحکەمی قورئانی گەورە بەوەی کەوا اللە ویستە ھەڵبژاردەییەکەی بەدەستی عەبدەکە خۆی داناوە وە ھاتنەجێی ویستەکەش لەسەر ئەرزی واقع بەدەستی پەروەردگارە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی ھەبێت اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَلَوْ تَرَىَ إِذْ وُقِفُواْ عَلَى النَّارِ فَقَالُواْ يَا لَيْتَنَا نُرَدُّ وَلاَ نُكَذِّبَ بِآيات رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [الأنعام:27].
واتە/ وە ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ببینی له‌سه‌ر لێواری دۆزه‌خ ڕاوه‌ستێنراون جا ده‌ڵێن خۆزگه جارێکی تر بیانگێڕاینایه‌ته‌وه بۆ دنیاو ئه‌وسا هه‌رگیز نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ئایه‌ته‌کانی اللە مان به‌درۆ نه‌ده‌زانی و، باوه‌ڕی به‌تینمان پێی ده‌بوو لەئیمانداران دەبووین.

جا لەپاش ئەوە سەیری ئەو وەڵامە بکە لەسەریان لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَلَوْ رُدُّوا لَعَادُوا لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:28].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر بگێڕدرێنه‌وه بۆ (دنیا) ئه‌وه هه‌ر ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که جاران ده‌یانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن و درۆزنن.

وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتی یە لەوەی ئایا مەعقولە بەوەی کەوا ئەوانەی دەوەستێنرێن لەسەر ئاگر درۆبکەن و بەزمانەکەیان قسەیەک بکەن کەوا لەدڵەکانیاندا نەبێت بەوەی دەڵێن ئەگەر بێتو اللە گەڕاندنیەوە بۆ دنیا ئەوە دواتر ئەو کردەوانە دەکەن کەوا اللە حەزی پێدەکات و پێی ڕازیە؟ وەڵامەکەی نەخێر، بەڵکو بیرواباوەڕیان ئەوەیە کەوا دەزانن ئەگەر بێتو اللە بیان گەڕێنێتەوە بۆ دنیا ئەوا دواتر ئەوان ئەو کاروکردەوە چاکانە دەکەن کەوا پەروەردگارەکەیان فەرمانی پێکردوون نەک ئەو کردەوانەی کەوا پێشتر دەیانکرد، بەڵام من اللە دەکەم بەشاھێد کە ئەگەر بێتو بگەڕێندرێنەوە ئەوا دیسان دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کەوا لێیان قەدەغەکرابوو جا ئەوان درۆدەکەن بەم عەقیدەو بیروباوەڕە بەتاڵەیە جا پرسیارەکە ئەوەیە لەبەرچی ئەوان دواتر دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کەوا لێیان قەدەغەکرابوو؟ وەڵامەکەی: ئەوە بەھۆی نەزانی و نەفامیانە دەربارەی زانستی ھیدایەت بەوەی نازانن بەندە ناتوانێت ویستە ھەڵبژاردەییەکەی خۆی بھێبێتەجێ ئەگەر اللە نەیەوێت ئەوەی بۆی بھێنێتەجێ لەسەر ئەرزی واقع، کەواتە ویستە ھەڵبژاردەییەکە بەھۆی ئینسانەوەیەو لەلایەن ئەوەوەیە ، جا لەبەرئەوەی اللە بۆ ھەموو شتێک ھۆکاری داناوە جا ئایا ئەگەر ئێوە گەڕان لەزەوی بۆ داواکردنی رزق و ڕۆزی و بتانەوێت ڕزق و ڕۆزی پەیدا بکەن جا ئایا دەبینن بەوەی کەوا ئێوە دواتر ئەوە بھێننەجێ کەوا دەتانەوێت جا ڕزق و ڕۆزی بەدەست بھێنن ئەگەر بێتو اللە ئەوەی بۆتان نەوێت لەوساتەی کەوا بیرتان کردۆتەوە لەکوێ ڕزق و ڕۆزیتان دەست دەکەوێت جا پشتان بە اللە بەستبێت؟ وەئەوەی کەوا تەوەکولی لەسەر اللە بێت و پشت بەئەو ببەستێت جا ئەوە بەسیەتی، جا لەپاش ئەوە اللە ھیدایەتتان دەدات بۆ ڕێگای ڕزق و ڕۆزیەکەتان کەواتە ھۆکارەکان ھەرگیز ھیچ سودێکیان نابێت ئەگەر بێتو قودرەت و توانای پەروەردگارەکەیان تەداخول نەکات بۆ ھاتنەجێی ویستەکە لەسەر ئەرزی واقع ئەی (علم الجهاد)، جا ئەوە چیتە کەوا لەقسە تێناگەی؟ جا دەڕۆی بۆ مەتەڵ و مەتەڵکاری و تۆڕەڕێ کەوا بەئەنجامێک لێی دەرناچی لەقسەکەت لەوەی دەڵێی ویست و مەشیئەتی تەکوینی و مەلەکوتی! جا تۆ چ کارت بەوە داوە کەوا اللە دەیەوێت لە مەلەکوتەکەی؟ جا ئێمە قسە دەکەین دەربارەی زانستی ھیدایەت وە فەتوادەدەین بەوەی کەوا ھەردەبێت ھۆکارێک بگرینە بەر تا اللە ھیداتمان بدات بۆ ڕێگای ڕاست جا ئەو ھۆکارە بریتی یە لە ویستە ھەڵبژاردەییەکە جا عەبدەکە دەیەوێت کەوا اللە ھیدایەتی پێ ببەخشێت بەڵام ئەم ویستە ھەڵبژاردەیی یە تەنھا بریتی یە لە ھۆکارەکە کەوا وەکو ھۆکاری ڕزق و ڕۆزی پەیداکردنەکەیە، بەڵام ھەرگیز ڕزق و ڕۆزی پەیداناکەی ئەگەر بێتو اللە ڕزق و ڕۆزیت پێنەدات (تۆ تەنھا ویستە ھەڵبژاردەییەکە دەگریە بەر واتە ھۆکارەکە)،. کەواتە ویستە ئیرادەییەکەی ئینسان نە سودی ھەیە بۆ ئه‌وه‌ی گۆشتی پێبگری و پێی قه‌ڵه‌و ببی نەسودیشی دەبێت تا پێی تێرببی.ئەگەر بێتو اللە ھاتنەجێی ئەوەی نەوێت لەسەر ئەرزی واقع جا سەیری عەقیدەو بیروباوەڕی ھاوەڵانی ئاگر بکە کەوا اللە بەدرۆیان دەخاتەوە لەوەی کەوا بتوانن ئەوەی دەیانەوێت بیھێننەجێ لەسەر ئەرزی واقع، وەبەھۆی نەزانی و نەفامیان بەوەی کەوا ھاتنەجێیەکە بەدەستی پەروەردگارە ئەوا حەتمەن دواتر دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کەوا لێیان قەدەغەکراوە جا ئەوان درۆدەکەن بەم عەقیدەو بیروباوەڕە بەتاڵەیە، وە ئایەتەکەش ڕوون و ئاشکراو ڕاشکاوە اللە ی گەورەش فەرمویەتی: {وَلَوْ تَرَىَ إِذْ وُقِفُواْ عَلَى النَّارِ فَقَالُواْ يَا لَيْتَنَا نُرَدُّ وَلاَ نُكَذِّبَ بِآيات رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [الأنعام:27].
واتە/ وە ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ببینی له‌سه‌ر لێواری دۆزه‌خ ڕاوه‌ستێنراون جا ده‌ڵێن خۆزگه جارێکی تر بیانگێڕاینایه‌ته‌وه بۆ دنیاو ئه‌وسا هه‌رگیز نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ئایه‌ته‌کانی اللە مان به‌درۆ نه‌ده‌زانی و، باوه‌ڕی به‌تینمان پێی ده‌بوو لەئیمانداران دەبووین.

وەئەم مەشیئەت و ویستە ھەڵبژاردەییەی کەوا مەبەستیەتی لە سەرەتای حیوارو گفتوگۆیەکەدا دەربارەی زانستی ھیدایەت ئەوەیە کەوا بەدەستی بەندەکەیە، جا ئەوەی گرنگە ویستە کرداریەکەیە و ھاتبەجێیەتی لەسەر ئەرزی واقع بە کاروکردەوەی چاک، ئەم مەشیئەت و ویستەش بەدەست پەروەردگارە، بەڵام ئەوان نەزانن بەوەو دەڵێن: {أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].
واتە/ یاخود بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دنیاو کارو کرده‌وه‌ی چاک بکه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌وسا ده‌مانکرد.

وەئەم عەقیدەو بیروباوەڕەش بەتاڵە لەبەرئەوەی ئەوان ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن ئەوە بھێننەجێ ئەگەر اللە ھاتنەجێی ئەو ویستەی ئەوانی نەوێت لەسەرئەرزی واقع، وەھۆکاری نەزانیەکەشیان بەوە اللە فەتوای بۆ داون لەوەی کەوا اللە بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی دەفەرموێت:{وَلَوْ رُدُّوا لَعَادُوا لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:28].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر بگێڕدرێنه‌وه بۆ (دنیا) ئه‌وه هه‌ر ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که جاران ده‌یانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن و درۆزنن.

کەواتە ھیدایەت و ئیمان لە اللە ی ڕەحمانەوە دادەبەزێت بۆ سەر دڵی گەڕاوەو ملکەچ بوو بۆ لای اللە بەدڵسۆزی و گەڕۆک بەدوای حەق و ڕاستیدا جا اللە ش ئەوەی حەقە نیشانی دەدات و ئەوەی جگە لەویشە نیشانی دەدات کەوا بەتاڵە.

وەھەرگیزیش من پشت لەو ئایەتانە ھەڵناکەم کەوا (علم الجھاد) ھێناویەتی وەکو چۆن ئەو پشت لەو ئایەتانە ھەڵدەکات کەوا ناصر محمد یەمانی ھێناویەتی، نەخێر؛ بەڵکو دواتر چاکتر لەئەو تەفسیری بۆ دەکەم و باشتریش تەئویل و لێکدانەوەی بۆ دەکەم، جا چەکەکەی لەدەستی دەبات بەرەو لای حەق، وە دەشبینم کەوا علم الجھاد دەمەدەمێ دەکات بەوفەرموودەیەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُ الْمَلآئِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَى وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلاً مَّا كَانُواْ لِيُؤْمِنُواْ إِلاَّ أَن يَشَاءَ اللّهُ وَلَـكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ} [الأنعام:111].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌مان دابه‌زاندایه بۆ لایان و مردووه‌کان قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکردنایه‌ هه‌موو شتێکیشمان له‌به‌ر ده‌میاندا کۆ بکردایه‌ته‌وه ‌ھەر نه‌ده‌بوون به‌بڕوادار و بڕوایان نه‌ده‌هێنا مه‌گه‌ر اللە بیه‌وێت به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن (بیر ناکه‌نه‌وه و تێنافکرن

{وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيماً حَكِيماً} [الإنسان:30].
واتە/ دڵنیاش بن: ئێوه هیچتان پێناکرێت و هیچ کارێکتان پێ ئه‌نجام نادرێت مه‌گه‌ر اللە ویستی له‌سه‌ربێت، بێگومان ئه‌و اللە یە زۆر زاناو دانایه.

جا ئەو کەسەی کەوا نەزانە لە بەرامبەر بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق دواتر واگومان دەبات بەوەی کەوا (علم الجھاد) دەسەلاتێکی زانستی محکەمی ئاشکرای ھێناوە لەقورئانی گەورەدا، ھەتا ئەوکاتەی کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەکەی ناصر محمد یەمانی دێت جا لەپاش ئەوە ڕوون دەبێتەوە بۆ ئەوانەی کەوا حەقیان دەوێت بەوەی ئەوە حەقە لەپەروەردگارەکەیانەوە کە لەبەیان و ڕوونکردنەوەکەی ناصر محمد یەمانیدا ھاتووە، ئێستاش بۆ بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق دەربارەی ھۆکاری ئیمان نەھێنانەکەیان لەگەڵ ھاتنی موعجیزەکانیش: جا ئەوە بەھۆی عەقیدەو بیروباوەڕە بەتاڵەکەیانە لە ناخ و نەفسی خۆیاندا بەوەی پێیان وایە ئەگەر بێتو اللە پشتگیری پێغەـبەرەکەی بکات بە موعجیزەکان جا ئەوان دواتر ئیمان دەھێنن بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک، جا ئەوە عەقیدەو بیروباوەڕێکی بەتاڵە، وەھەر لەبەرئەوەش ھەرگیزاو ھەرگیز اللە ھیچ لەو ویست ومەشیئەتەیان بۆ ناھێنێتەجێ لەدوای ڕەوانەکردنی موعجیزەکان بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی ئەوان نەزانن بەوەی کەوا ھەر اللە یە نێوانی کەسەکەو دڵەکەیان دەگۆڕێت (نەک خۆیان) کەواتە ھەرگیز ھیدایەت وەرناگرن بۆ ھەمیشە بەھۆی ئەم عەقیدەو بیروباوەڕە بەتاڵە، کەوا بریتی یە لەو عەقیدەو بیروباوەڕەیان پێیان وایە بەوەی ئەوان دواتر وەفا دەکەن بەوەی ویستویانەو وەعدو بەڵێنیان داوە پێی یەکسەر لەدوای ڕوودانی موعجیزەکە وە وا گومان دەبەن بەوەی کەوا ئەگەر بێتو اللە ئایەت و نیشانەی بەڕاست دانەرەوە ڕەوانە بکات لەگەڵ پێغەمبەرەکانی ئەوا دواتر یەکسەر ئیمان دەھێنن ئەمەش عەقیدەو بیروباوەڕێکی بەتاڵە ھەرگیز ھیچ شتێک لەم مەشیئەت و ویستەیان نایەتەجێ ھەرچەندە اللە ئایەت و نیشانەی بەڕاستدانەرەوەش بنێرێت. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِنْ جَاءَتْهُمْ آية لَيُؤْمِنُنَّ بِهَا قُلْ إِنَّمَا الآيات عِنْدَ اللَّهِ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَا إِذَا جَاءَتْ لا يُؤْمِنُونَ (109) وَنُقَلِّبُ أَفْئِدَتَهُمْ وَأَبْصَارَهُمْ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُوا بِهِ أوّل مَرَّةٍ وَنَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (110) وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمْ الْمَلائِكَةَ وَكَلَّمَهُمْ الْمَوْتَى وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلا مَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا إِلا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ (111)} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ ئەوانە سوێندی گه‌وره‌یان بە اللە ده‌خوارد بەوەی که سوێند بێت ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه بێگومان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن بڵێ به‌ڕاستی هه‌موو به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کان ته‌نها لای اللە یەو به‌ده‌ست ئه‌وه‌ جا ئێوه چووزانن چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و داخوازی و موعجیزەو به‌ڵگانه‌شیان بۆ پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن (109) ئه‌و کاته دڵ و چاوه‌کان و بیناییەکەیان هه‌ڵده‌گێڕینه‌وه هه‌روه‌کو چۆن یه‌که‌مجار له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان نه‌هێنابوو ئێمه جارێ وازیان لێ ده‌هێنین تا له سته‌م و سه‌رکه‌شی خۆیاندا سه‌رگه‌ردان بن و ڕۆبچن (110) خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌مان دابه‌زاندایه بۆ لایان و مردووه‌کان قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکردنایه‌ هه‌موو شتێکیشمان له‌به‌ر ده‌میاندا کۆ بکردایه‌ته‌وه ‌ھەر نه‌ده‌بوون به‌بڕوادار و بڕوایان نه‌ده‌هێنا مه‌گه‌ر اللە بیه‌وێت به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن (بیر ناکه‌نه‌وه و تێنافکرن (111).

ئایا نابینن بەوەی کەوا مەشیئەت و ویستی ھەڵبژاردەیی ھەرگیزاو ھەرگیز نایەتەجێ لەسەر ئەرزی واقعی کردەیی ھەتا اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان دەیەوێت؟ جا بەو شێوەیە نی یە کەوا تۆ بیروباوەڕت وایە ئەی (علم الجهاد) بەوەی کەوا مەشیئەت و ویستی ھەڵبژاردەیی شیرک و ھاوبەشدانانە لەگەڵ تواناکانی پەروەردگار، پاک و بێگەردی بۆی بەڕاستی تۆ لە ھەڵەکارانی. وە ڕوون بوویەوە کەوا فەتواکەی ناصر محمد یەمانی حەقە بەوەی کەوا مەشیئەت و ویستی زاتی بەندەکە ھەرگیزاو ھەرگیز ھیچ شتێکی لێ نایەتە جێ ئەگەر بەندەکە بڕوای وابێت بەوەی کەوا دواتر وەفا دەکات بەم وەعدو بەڵێنەی داویەتی وەبەوەی کەوا ئەوان ھەرگیز بەڕاستدانان و شوێنکەوتن دوانخەن بە گەیشتنی موعجیزە بەڕاستدانەرەوەکان بەڵکو لەپاش ئەوە بەڕاستی دادەنێن و شوێنی دەکەون، جا ئەمە عەقیدەو بیروباوەڕێکی بەتاڵە لەبەرئەوەی ھاتنەجێی مەشیئەت و ویستەکە بەدەستی اللە یە. کەواتە ئەی (علم الجهاد) بەڕاستی ئەو مەشیئەت و ویستە ھەڵبژاردەیی یەی کەوا خۆتت بەگەورەگرتووە لێی کەوا بەدەستی بەندەکەیە وا بەڕاستی زانیمان ھیچ نرخێکی نی یە ئەگەر بێتو لەسەر ئەرزی واقع نەیەتەجێ، جا سەیری ئەوانە بکە کەوا دەڵێن ئەگەر بێتو اللە لەفەزڵ و ڕێزی خۆی ماڵمان پێبدات ئەوا دەیبەخشین و دەبین بە چاکەکار وەسوریشن لەسەرئەوەی کەوا ھەرگیز دواناکەون لەسەر جێبەجێکردنی ئەگەر بێتو اللە لە فەزڵ و ڕێزی خۆی ماڵی پێدان جا ئەمە عەقیدەو بیروباوەڕێکی پوچ و بەتاڵە، جا نەخێرو ھەرگیز ئەوە نایەتەجێ کەوا ئەوان دەیانەوێت بەھۆی عەقیدەو بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەکە بەوەی کەوا باوەڕیان وایە دواتر ئەوە دەکەن بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک، ئەوەش لەبەرئەوەی ھاتنەجێی ویستە ھەڵبژاردەییەکە بەدەستی پەروەردگارەو ئەوان ھیچ کارو فەرمانێکیان لەبەرامبەر ھاتنەجێیدا بەدەست نی یە تەنھا ھەڵبژاردنەکە نەبێت پاش ئەوەی کەوا دەگەڕێتەوەو ملکەچ دەبێت بەدڵسۆزی بۆ پەروەردگار تا دڵەکەی جێگیرو ڕاوەستاو بکات لەسەر ھاتنەجێی ئەوەی کەوا وەعدو بەڵێنیان بێ بە پەروەردگارەکەیان داوە لەوساتەی کەوا لەفەزڵ و ڕێزی خۆی پێیان دەدات؛ گەرنا ئەوا دواتر کە اللە لەفەزڵ و ڕێزی خۆی پێیان دەدات لەپاش ئەوە دڵەکانیان وەردەگێڕێت و لادەدات (لەسەر ئەوەی بەڵێنیان دابوو) جا پێچەوانەی ئەو بەڵێنە دەکەن کەوا بە اللە یان دابوو بەھۆی عەقیدەو بیروباوەڕە بەتاڵەکە لە ناخیاندا بە یەقین و دڵنیابوون لەنەفس و ناخیاندا بەوەی کەوا پێیان وایە دواتر ئەوە دەھێننەجێ. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَمِنْهُمْ مَنْ عَاهَدَ اللَّهَ لَئِنْ آتَانَا مِنْ فَضْلِهِ لَنَصَّدَّقَنَّ وَلَنَكُونَنَّ مِنَ الصَّالِحِينَ (75) فَلَمَّا آتَاهُمْ مِنْ فَضْلِهِ بَخِلُوا بِهِ وَتَوَلَّوْا وَهُمْ مُعْرِضُونَ (76) فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِي قُلُوبِهِمْ إِلَى يَوْمِ يَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُوا اللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ (77)} صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ که‌سانێک هه‌ن که په‌یمان و به‌ڵێنی بە اللە داوه‌ دەڵێن سوێند بە اللە ئه‌گه‌ر اللە ماڵ و سامان و دارایمان پێببه‌خشێت، به‌ڕاستی دەیبەخشین و خێری لێده‌که‌ین و بێگومان له ڕیزی که‌سانی چاک و اللە ناسیشدا ده‌بین (75) جا کاتێک اللە له فه‌زڵ و به‌ره‌که‌تی خۆی پێیدان و به‌هره‌وه‌ری کردن ئه‌وان ڕه‌زیلیان تێدا کردو پشتیان له به‌ڵێنه‌که‌یان کرد له‌کاتێکدا که ئه‌وان هه‌میشه له به‌ڵێن و په‌یمان پشت هه‌ڵکه‌رن (76) ئه‌وسا ئیتر به‌هۆی ئه‌و به‌ڵێن شکاندنه‌یانه‌وه‌ اللە نه‌خۆشی دووڕوویی له دڵ و ده‌روونیاندا چه‌سپاندو دامه‌زراند تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ئاماده ده‌بن (له‌به‌رده‌م دادگای اللە دا) بۆ لێپرسینه‌وه‌، چونکه نافه‌رمانی و سه‌رپێچیان کردووه له‌و به‌ڵێنه‌ی که دایان به اللە و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که درۆیان ده‌کرد (77).

جا ئەمەش بەڕاست دانانی فەتواکەمانە بەحەق بەوەی کەوا ھاتنەجێی مەشیئەت و ویستە کردەییەکە بەدەستی پەروەردگارە ھەرچەندە ئینسانەکەش بیەوێت وە ھەرچەندە ویستی لەسەربێت، جا تۆ دەتەوێت و منیش دەمەوێت بەڵام اللە ئەوەی بیەوێت دەیکات وەھەرگیزیش مەشیئەت و ویستە کردەییەکە نایەتەجێ تەنھا ئەگەر اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان بیەوێت.

وەئەی گەلی بەسەرخەران بەڕاستی جیاوازیەکەی نێوان من و بێوان (علم الجهاد) بریتی یە لە جیانەکردنەوەی نێوان ھەردوو مەشیئەت و ویستەکە، مەشیئەت و ویستی عەبدو مەشیئەت و ویستی پەروەردگار پاک و بێگەردی بۆی، جا ھەرچی (علم الجهاد) ە ئەوا کردوویەتی بەیەک مەشیئەت و ویست وەفەتوای داوە بەوەی کەوا مەشیئەت و ویستی ھەڵبژاردەیی و مەشیئەت و ویستی کردەیی ھەمووی بۆ اللە یە وە عەبدەکە ھیچ شتێکی بۆ نیە لەچوونەناو ئەو باسەوە، کەواتە ئەی قەوم ئەی لەبەرچی اللە حساب و لێپرسینەوە لەگەڵ عەبدەکانی بکات لەکاتێکدا ئەو ھیچ شتێک ناخاتە سەر شانی کەسێک تەنھا بەقەد ھەوڵ و تواناکەی خۆی نەبێت جا ئەگەر اللە توانای ھەڵبژاردنی پێنەدات جا کەواتە بۆچی حساب و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکات ئەی (علم الجهاد) جا دەیخاتە ئاگری دۆزەخەوە؟ جا لەدوای ئەوە نموونەیەکت بۆ دەھێنمەوە لەسەرئەوە ئەی (علم الجهاد)، ئەگەر بێتو اللە پێتی فەرموو ئەی (علم الجهاد) ئەم چیایە بەرز بکەوە سەر سەری خۆت جا لەپاش ئەوە تۆش ڕۆیشتی و نەت توانی بەرزی بکەیەوە، جا ئەگەر اللە سزای دای بەھۆی بەرزنەکردنەوەی ئایا نابینی کەوا ئەوە زوڵم و ستەم بێت لەلایەن پەروەردگارەکەتەوە پاک و بێگەردی بۆی گەر ئەوەی کرد پێت لەبەرئەوەی ئەو قودرەت و توانایەی پێنەداوی بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانەکەی؟ کەواتە ئەی (علم الجهاد) بەڕاستی ھۆی موحاسەبەکردن و لێپرسینەوەی اللە لەعەبدەکانی دەربارەی خراپی ھەڵبژاردنەکەیەتی لەبەرئەوەی اللە تواناکەیانی سەرپشک کردووە لەسەر ھەڵبژاردن یان ئەوەتا دەیەوێت ببێت بەکەشێکی سوپاسگوزار یان کافربوو، جا ئەوەی کەوا ئەوە ھەڵبژێرێت کە اللە پێی ڕازی دەبێت ئەوا اللە ش دڵەکەی لادەدات بۆ ئەوەی کەوا حەزی پێدەکات و ڕازیە پێی و اللە ش ئەوکارو کردەوە چاکەی لەنەفس و باخیاندا خۆشەویست دەکات وە دەشی ڕازێنێتەوە لە دڵەکانیان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الإِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ أُوْلَئِكَ هُمُ الرَّاشِدُونَ} صدق الله العظيم [الحجرات:7].
واتە/ به‌ڵام اللە ئیمان و باوه‌ڕی له‌لا خۆشه‌ویست کردوون و له‌دڵ و ده‌رونتاندا ڕازاندویه‌تیه‌وه له‌و لا‌یشه‌وه کوفرو بێ باوه‌ڕی وگوناهوو یاخی بوون له‌فه‌رمانی اللە ی لا تاڵ و ناشیرین کردوون ئا ئه‌وانه‌هه‌ر خۆیان ڕێگه‌ی ژیری و سه‌رفرازیان گرتۆته‌به‌ر.

بەڵام اللە کوفرو تاوان و خراپەو سەرپێچیکردن بۆ بێباوەڕەکان ناڕازێنێتەوە ئەوەش لەبەرئەوەی اللە بە کوفرکردن و تاوان و سەرپێچیکردنی بەندەکانی ڕازی نابێت، بەڵام بەھۆی پشتھەڵکردنیان ئەوا اللە شەیتانێکیان بەسەردا دەکاتە دەسەڵاتدار جا دەبێتە دۆست و یاوەری بەتاڵەکەو شەیتانیش بەدەوریدا کوفرو تاوان و سەرپێچیکردنیان لەدڵەکانیاندا بۆ دەڕازێنێتەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَهُوَ وَلِيُّهُمُ الْيَوْمَ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} صدق الله العظيم [النحل:63].
واتە/ جا شه‌یتان کارو کرده‌وه‌ی (نادروست و هه‌ڵه‌یانی) بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه‌ ئه‌مڕۆ له دنیادا هه‌ر ئه‌و پشتیوانیانه و سزای به‌ئێش بۆ ئه‌و جۆره قه‌وم و که‌سه نا له‌بارو ناحاڵیانه ئاماده کراوه‌.

وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ فَهُمْ لا يَهْتَدُونَ} صدق الله العظيم [النمل: 24].
واتە/ وه (شه‌یتان) کاروکرده‌وه‌کانیانی شیرین و جوان کردبوو له به‌رچاویان هه‌ر بۆیه به هۆی ئه‌وه له ڕێگا لایان داوه‌و هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:43].
واتە/ وە شه‌یتانیش ئه‌و کاروکرده‌وه ناپه‌سه‌ندانه‌ی بۆ ڕازاندبوونه‌وه که ده‌یانکرد.

ئەوەش لەبەرئەوەی اللە شەیتانی بەسەردا کردووە بەدەسەڵاتدار بەھۆی پشتھەڵکردنێان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {اسْتَحْوَذَ عَلَيْهِمُ الشَّيْطَانُ فَأَنْسَاهُمْ ذِكْرَ اللَّهِ أُولَئِكَ حِزْبُ الشَّيْطَانِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ الشَّيْطَانِ هُمُ الْخَاسِرُونَ (19)} صدق الله العظيم [المجادلة].
واتە/ ئه‌وانه شه‌یتان زاڵ بووه به‌سه‌ریانداو داگیری کردوون به‌و هۆیه‌وه یادی اللە ی له‌بیر بردوون ئا ئه‌وانه ده‌سته و تاقم و حزبی شه‌یتانن ئاگاداربن که بێگومان ده‌سته و تاقم و حزبی شه‌یتان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.

جا یەک شەیتان نی یە، بەڵکو ھەموو پشتھەڵکەرێک ئەگەری ئەوەی ھەیە کەوا اللە شەیتانێکی نزیکی بەسەردا زاڵ بکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَنْ يَعْشُ عَنْ ذِكْرِ الرَّحْمَانِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَانًا فَهُوَ لَهُ قَرِينٌ (36) وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنْ السَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ مُهْتَدُونَ (37) حَتَّى إِذَا جَاءَنَا قَالَ يَالَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِقَيْنِ فَبِئْسَ الْقَرِينُ (38)} صدق الله العظيم [الزخرف].
واتە/ وە ئەوەی خۆی کوێر بکات له ئاستی قورئان و یادی اللە ی میهره‌بان و پشتی لێبکات ئه‌وه ئێمه شه‌یتانێک ده‌که‌ینه مڵۆزمی و هه‌میشه ده‌بێته یارو یاوه‌ری و له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت (36) بێگومان ئه‌و شه‌یتانانه‌ ڕێگه‌ی ڕاستیان لێ ده‌گرن و وایان لێده‌که‌ن که واحساب بکەن به‌دڵنیایی له‌سه‌ر ڕێبازێکی چاك و ڕاستن (37) تا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵه‌تاوه‌که دێته لامان (له قیامه‌تدا خۆی و شه‌یتانه‌که‌ی ئاماده ده‌کرێن بۆ لێپرسینه‌وه‌) ئه‌وه به شه‌یتانه‌که‌ی ده‌ڵێت خۆزگه نێوانی من و تۆ به قه‌ده‌ر دوو خۆرھەڵاتەکە له‌یه‌ک دوور بوایه‌ ئای که هاوڕێیه‌کی ناله‌بارو خراپ بوویت (38).

وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ (27) قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ (28) مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ (29) يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ (30)} صدق الله العظيم [ق].
واتە/ هاوه‌ڵ و قەرینە شه‌یتانه‌که‌شی پاکانه‌ده‌کات و ده‌ڵێت په‌روه‌ردگارا، خۆ من له‌خشته‌م نه‌بردووه‌و من سه‌رکه‌شم نه‌کردووه‌، به‌ڵکو خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقووم بوو بوو ٢٧ (اللە بێ ده‌نگیان ده‌کات) وده‌فه‌رموێت شه‌ڕه ده‌مێ له‌لای مندا مه‌که‌ن،به‌ڕاستی من پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌م خستبووه ‌به‌رچاوتان و پێم ڕاگه‌یاندبوون ٢٨ ئیتر قسه‌و بڕیاری من ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه من هیچ کات سته‌مکاریش نیم له‌به‌نده‌کانم ٢٩ ڕۆژێک دێت به‌دۆزه‌خ ده‌ڵێین ئایا پڕ بوویت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئایا که‌سی زیاتر نیه؟ ٣٠.

جا ھەموو بەڵگەو حوججە تێرو تەواوو گرنگەکان بۆ اللە یە جا شوێنم بکەون ڕێنمایتان دەکەم بە زیکری کتێب بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ إِنَّكَ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (43) وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَكَ وَلِقَوْمِكَ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ (44)} صدق الله العظيم [الزخرف].
واتە/ جا تۆدەست بەوە بگرەو پابه‌ندی ئه‌وه‌به که نیگات بۆ کراوه‌ چونکه تۆ به‌ڕاستی له‌سه‌ر ڕێگه و ڕێباز و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستیت (43) وە به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ خۆت و بۆ قه‌ومه‌که‌ت، له ئاینده‌شدا پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی. (44)

بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری بەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ خەلیفەی اللە ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ