ئیمام ناصر محمد یەمانی
21 - 10 - 1430 ک
10 - 10 - 2009 مـ
01:08 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركــة الأصلية للبيــــــان ]
https://mahdialumma.com/showthread.php?t=36
ـــــــــــــــــــــ

پرسیاری ئیمام بۆ بەسەرخەران و میوانانی مێزی حیوارو گفتوگۆو سەرجەم زانایانی ئومەت: لەبەرچی پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت (الدرجة العالية الرفيعة) ناوی لێنراوە وەسیلە؟

بسم الله الرحمن الرحيم، والصّلاة والسلام على جدّي النّبيّ الأمّي خاتم الأنبياء والمرسلين وآله التّوابين المتطهِّرين والتّابعين للحقّ إلى يوم الدّين..

برایە بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکانم و سەرجەم سەردانیکارانی میوانانی مێزی حیوارو گفتوگۆو سەرجەم زانایانی ئومەت، بەڕاستی اللە ھەواڵی پێداون بە پێشبڕکێکردنی ھەموو بەندە نزیکەکان لەسەر پلەی وەسیلە کەوا بریتی یە لە بەرزترین پلە لە نیعمەتەکانی بەھەشت و بزیکترین پلە لەلای زاتی اللە ی ڕەحمان لەبەرئەوەی لە لوتکەی نیعمەتەکانی بەھەشتەو بە عەرشە گەورەکەیەوە لکاوە پاک و بێگەردی بۆی وەناشکرێت کەس ببێت بەخاوەنی تەنھا یەک بەندە نەبێت لەناو ھەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە جا ئەوکەسە دەبێتە نزیکترین بەندە لەلای زاتی اللە ی ڕەحمان جا ھیچ لەنێوانی ئەوو نێوان زاتی اللە ی ڕەحماندا نیە پاک و بێگەردی بۆی تەنھا پەردە (حجاب) نەبێت. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧].
واتە/ بۆ لای اللە به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگارەکەیان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره.

ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوکەسەی بەدەستی دەھێنێت دواتر دەبێت بە نزیکترین بەندە لەلای اللە ی ڕەحمان لەناو ھەموو بەندەکانی اللە دا وە محمد پێغەمبەری اللە ش -صلّى الله عليه وآله وسلّم- ئەوەی پێ ناساندوون وەکو محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلّم فەرموویەتی: [الوسيلة درجة عند الله ليس فوقها درجة، فسلوا الله الوسيلة] صدق محمد رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم.

وە محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلّم: [سلوا الله الوسيلة، فإنها منزلة في الجنّة لا تنبغي إلا لعبد من عباد الله وأرجو أن أكون أنا هو] صدق رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم.

وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستەی سەرجەم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان و سەرجەم میوانە سەردانیکارەکان دەکرێت بۆ مێزی حیوارو گفتوگۆی ئەوانەی بەدوای حەق ڕاستیدا دەگەڕێن وە سەرجەم زانایانی ئومەتی ئیسلام بریتی یەلەوەی: ناساندنی پلە ھەرە بڵندو بەرزەکە لەبەھەشت کەوا لە محکەمی کتێبەکەی اللە و لەسوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی بەناوی؛ ((وەسیلە))پێناسەکراوە جا پرسیارەکە ئەوەیە لەبەرچی ناوی لێنراوە ((وەسیلە))؟ پاشان پرسیارەکە دووبارە دەکەینەوەو دەڵێین: لەبەرچی ناوی لێنراوە ((وەسیلە))؟ بۆ بۆجاری سێیەمیش پرسیارەکە دووبارە دەکەینەوەو دەڵێن: لەبەرچی ناوی لێنراوە ((وەسیلە))؟ جا ئاگاداریشبن ھەرگیز کەس نیعمەتەکانی بەھەشت بەدەست ناھێنێت تەنھا ئەوەی کەوا نیعمەتی ڕازیبوونی اللە بەدەست دەھێنێت جا ئەوەی کەوا شوێنی ڕازیبوونی اللە بکەوێت ئەوا اللە دەیخاتە ناوبەھەشتەکەی ئەوەشی کەوا شوێنی ڕازیبوونی اللە نەکەوت کاروکردەوەکانی بەتاڵ دەبێتەوەو دەیخاتە ئاگرەکەیەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَاتَّبَعُوا رِضْوَانَ اللَّهِ وَاللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَظِيمٍ} صدق الله العظيم [آل‌ عمران:١٧٤].
واتە/ شوێنی ڕه‌زامه‌ندی اللە که‌وتبوون و اللە ش هه‌ر خۆی خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزێکی زۆر گه‌وره‌یه‌.

وەبەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی ئەوەش کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَاللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَظِيمٍ} صدق الله العظيم.
واتە/ اللە ش هه‌ر خۆی خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزێکی زۆر گه‌وره‌یه‌.

ئەوە مەبەستی لە نیعمەتی بەھەشتەکەیەتی بۆ ئەوەی کەوا شوێنی ڕازیبوونەکەی دەکەوێت: وەھەرچی ھاوەڵانی ئاگرن ئەوا ڕقیان لە ڕازیبوونی اللە یە جا کاروکردەوەکانیان بەتاڵ بۆتەوەو اللە خستونیەتە ناو ئاگرەوە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ اتّبعوا مَا أَسْخَطَ اللَّهَ وَكَرِهُوا رِضْوَانَهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ} صدق الله العظيم [محمد:٢٨].
واتە/ ئه‌وە چونکه ‌ئه‌وانه‌ شوێنی ئه‌و شتانه ‌که‌وتبوون که ‌قین و خه‌شمی اللە ده‌بزوێنێت وە ڕقیان له‌ڕازیبوونی اللە یە اللە ش کاروکرده‌وه‌یانی پووچ و بێ ئاکام کردن.

وەپرسیارێکی تر: جا ئایا لە محکەمی کتێبەکەی اللە بینیوتانە بەوەی کەوا ھەموو نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەتر بێت لە نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی؟ وەڵامەکەی لەمحکەمی کتێبدا دەبیننەوە. لەوەی کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالدّين فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:٧٢].
واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که به‌هه‌شتانێکیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێریاندا ده‌ڕوات بە ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی عه‌دن دا وە ڕازی بوونێک لەلایه‌ن اللە وە کە گەورەترە ( له هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کان به‌نرخترو گه‌وره‌تره‌) ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

وەلەوساتەی کەوا مەھدی چاوەڕوانکراویش فەتوای بۆ داون دەربارەی سەرجەم نزیکەکان (مقربین) بەوەی کەوا پێشبڕکێیان کردووە لەسەر پەروەردگارەکەیان جا بەدوای بەدەستھێنانی ڕازیبوونی پەروەردگارەکەیان کەوتوون کەوا بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە ھەورەکە (النعیم الأعظم) وەکو وەسیلەو ھۆکارێک بۆ ھاتنەجێی وەسیلەی نیعمەتە بچوکەکە؛ کەبریتی تە لە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت (الدرجة العالية الرفيعة) لە بەھەشتدا، جا ئەوان گومڕانەبوونە لەڕێگای ڕاست؛ بەڵکو بەتەنھا اللە یان پەرستووە بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، منیش لەسەر ئەوە شاھێدم وە شوێنیشیان کەوتووم لە بەندایەتیکردنی اللە بەتەنھاو ھیچ شەریک و ھاوەڵیشم بۆ دانەناوە جا ئێمە یەکسان بووین لە ئیخڵاس و دڵسۆزی بۆ اللە ھەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە. جا ئاگاداربن دین بەدڵسۆزی ھەر بۆ اللە یە.

وەھەرچی فەتواکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیە لەوساتەی کەوا فەتوای داوە بەوەی سەرجەم بەندە نزیکە پێشبڕکێکارەکانی اللە بۆ لای پەروەردگارەکەیان بۆ بەدەستھێنانی پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی بەھەشت بەڕاستی ھەڵەیان کردووە لە وەسیلەکە جا من ئەو قسەیەم نەکردووە تەنھا بەحەق نەبێت، وەئێنەش ڕاستدەکەین. جا دوژمنانی اللە و ئەوانەشی کەوا نازانن ئەو فەتوایە حەقەم لە بەیان و ڕوونکردنەوەکەم دەردەھێنن و دەیانەوێت کەوا بەڵگەی پێ بەسەر بەسەرخەرەکانمدا بھێننەوە تا حوجەو بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بکەن. جا دەڵێن: "ئایا نابینن بەوەی کەوا ئیمامەکەتان ناصر محمد یەمانی دەڵێت بەوەی کەوا سەرجەم بەندە نزیکەکانی اللە لە نێردراوان و پێغەمبەرو چاکەکارە پێشبڕکێکارەکان لەسەر پەروەردگارەکەیان بەڕاستی ھەڵەیان کردووە لەوەسیلەکەدا! ئایا نابینن بەوەی کەوا بەڕاستی ئەو گومڕابووە لەشوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست؟". پاشان بەسەرخەرەکان وەڵامێک نادۆزنەوە لەسەر ئەوانەی کەوا ڕێگا دەگرن لە حەق بە ڕێگاگرتن جا پاش ئەوە ئیمام مەھدی زانستەکەیان زیاد دەکات بە ئیزنی اللە وە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی ڕاڕاو دوودڵەکان دەداتەو ە بەحەق لەپەروەردگارەکەیانەوەو دەڵێم: ئەی ئایا اللە و پێغەمبەرەکەی بۆیان ڕوون نەکردوونەتەوە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- بەوەی کەوا پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت ناوی ((وەسیلە))یە؟ وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧].
واتە/ بۆ لای اللە به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگارەکەیان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره.
وە محمد پێغەمبەری اللە ش فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلّم: [الوسيلة درجة عند الله ليس فوقها درجة، فسلوا الله الوسيلة] صدق محمد رسول الله صلّى الله عليه وأهله وسلم.

وە محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلّم: [سلوا الله الوسيلة، فإنها منزلة في الجنّة لا تنبغي إلا لعبد من عباد الله وأرجو أن أكون أنا هو] صدق رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم.

جا لێرەدا ئەو نھێنیەی ئیمام مەھدی دێتەجێ و تەواو دەبێت کەوا محمد پێغەمبەری اللە مژدەی پێداوە -صلّى الله عليه وآله وسلّم-و فەرموویەتی: [أبشركم بالمهدي].

ئەوەش لەبەرئەوەی ئەو ڕێنمایی دەکات بۆ حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (النعيم الأعظم) کەبریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە(النعيم الأعظم) ئەوەشمان بەتێرو تەسەلی بە محکەمی کتێب باسکردووە، جا کێ ھەیە کەوا قسەم لەگەڵ بکات و بەڵگەم بەسەردا بھێنێتەوە دەربارەی حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) ئەوا ھەر من بەسەریدا زاڵ دەبم بەدەسەلاتی زانستی ڕاشکاو لەقورئانی محکەم بێگومان ڕاستیش دەکەین.

وە سوێند بە اللە محمد پێغەمبەری اللە شم بینی -صلّى الله عليه وآله وسلّم- لەم شەوی ھەینیەی کەوا بەسەرچوو لەدوای نوێژی بەیانی ڕۆژی ھەینی، جا پێی وتم عليه الصلاة والسلام لەروئیا حەقەکە بۆ جاری سێ یەم: {وَقُلِ الحقّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ} صدق الله العظيم [الكهف:٢٩].
واتە/ بڵێ حه‌ق هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ڕه‌وانه‌کراوه‌ جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کافرو بێ باوه‌ڕ بێت.

پاشان ئەو وەعدو بەڵێنەی اللە ی بەیادھێنامەوە بەحەق کەوا ھیچ نەزان یان زانایەک نیە قسەو گفتوگۆم لەگەڵ بکات ئەوا لەوکاتەدا ھەر من بەڵگەی بەسەردا دەھێنمەوە لە محکەمی قورئانی گەورە جا یان ئیمان بەقورئانی گەورە دەھێنێت یان کوفری پێدەکات جا ھیچ ھەڵبژاردەیەکی تری بۆ نیە، ئەوەش لەبەرئەوەی ھەندێ جار ناچاردەبم بە مراوەغەکردن لەترسی توشبوونی بەسەرخەرە پیشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان بە فیتنە، وە شتانێکیش لەزانستی سەلمێنراو دەشارمەوە، بەڵام لەنێوانی من و نێوان بەندەکانی اللە شتێک ھەیە کەوا ھیچ لادانێکی بۆ نیە وە ناشیگۆڕمەوە ھەرگیز کەوا بریتی یە لە دەعوەو بانگەوازکردن بۆ لای پەرستن و بەندایەتیکردنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن بەو شێوەیەی کەوا پێویستەو ڕەوایە بپەرسترێت بۆ ھاتنەجێی ھەدەف و ئامانجەکە لە دروستکردنەکەیان، ئەگینا ئاگاداربن سوێند بە اللە ھەدەف و ئامانجەکە لەدروستکردنەکەیان لەپێناوی ئەودا نایەتەجێ ھەتا ئەوکاتەی کەوا اللە ئیمام مەھدی ڕەوانە دەکات بۆ ھاتنەجێی ھەدەف و ئامانجە حەقەکە لەدروستکردنەکەیان، اللە ش دەکەم بەشاھێد بەوەی کەوا من لە وەڵامدەرەوەکانی دەعوەو بانگەوازی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانم بۆ لای عەبدایەتی وپەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێم، جگە لەوەی کەوا ئیمام مەھدی بەدوای نیعمەتە ھەرە گەوەکە (النّعيم الأعظم) ناکەوێت وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی وەسیلە، وەسوێند دەخۆم بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت وە ھیچ پەرستراوێکی تر نیە بێجگە لەئەو نەبێت بەوەی کەوا من ھەرگیز پاشەکشە ناکەم لە دەستگرتن بە بانگەوازو دەعوە حەقەکەم ھەتا ئەگەر تەنانەت بێتو سەرجەم بەندەکانی اللە لەئاسمانەکان و زەویش کوفر بەدەعوەو بانگەوازەکەم بکەن.

وەئەی گەلی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، بەڕاستی من بانگی سەرجەم بەندەکانی اللە دەکەم بەوەی کەوا قەدرو ڕێزی اللە بگرن بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت جا ئەو اللە یەکی باڵادەست و بەعزەت و داناو کاربەجێ و خۆبەگەورەزانە پەرستتنەکەی لەکتێبدا لەبەرامبەر پاداشتێکی ماددی کڕین و فرۆشتندا داناوە. وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّ اللّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الجَنَّةَ} صدق الله العظيم [التوبة:١١١].
واتە/ به‌ڕاستی اللە گیان و ماڵی له ئیمانداران کڕیوه به‌وه‌ی کەوا لەبەرامبەردا به‌هه‌شت بۆ ئه‌وانه‌و به‌شیانه.

وە اللە ش بەڵێنی داوە بەپێدانی بەھەشتەکەی بەوانەی کەوا دەیپەرستن جا شوێنی ڕازیبوونەکەی دەکەون لە پەرستنیدا وەئەوەی کەوا ڕقی لەرازیبوونەکەی ببێتەوە ئەوا وەعدو بەڵێنی پێداوە بە ئاگرەکەی جا کڕین و فرۆشتنەکە بوەتە شتێکی جبری و بەزۆر لە کتێبدا جا یان ئەوەتا خۆیان و ماڵیان دەفرۆشن لەبەرامبەر بەھایەکی ماددی کە نیعمەتەکانی بەھەشتە کەوا بەنەمری تێیدا دەمێننەوە ئەگەر ڕووشیان وەرگێڕا جا ئەوا ئاگر شوێن و جێگایانەو خراپترین چارەنوسیشە، بەڵام ئەو ئیمام مەھدیەی کەوا اللە زانستی کتێبەکەی پێداوە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشتی (الدرجة العالية الرفيعة)ڕەت کردۆتەوە ئەوەی کەوا لەکتێبدا ناوی لێنراوە وەسیلە.

جا ھەندێک لە گێڕانەوەو بەسەرھاتەکانی ئیمام مەھدیتان بۆ دەگێڕمەوە پێش ئەوەی کەوا اللە زانستی کتێبەکەی پێبدات، جا کۆچی کرد بۆ لای پەروەردگارەکەی لە شەوێکی تاریکدا بۆ شوێن و جێگایەکی دوور لە ئاوەدانیەکەی تا بەدەنگێکی بەرز بپاڕێتەوەو بکڕوزێتەوە فرمێسکیش لەچاوەکانی بەخوڕ دەھاتنەخوار ھەتا تەنانەت ڕیشەکەی تەڕکردبوو پاشان سنگیشی تەڕکردبوو بە فرمێسک لەکاتێکدا بەدەنگی بەرز دەکڕوزایەوەو دەپاڕایەوە لەلای پەروەردگارەکەی و دەیوت: "ئەی پەروەردگار بەڕاستی تۆ فەرمانت بە بەندەکانت کردووە بەوەی کەوا بتپەرستن جا خۆیان و ماڵیان بەتۆ بفرۆشن بەوەش لەبەرامبەردا بەھەشتیان بۆ ھەیە بەڵام بەندەکەت بەڕاشکاوی پێت دەڵێت کەوا بەڕاستی من نیعمەتی بەھەشتەکەت ڕەت دەکەمەوە جا بگاتە ھەرچەندێک و ھەرچەندیش بێت و ببێتە ھەرچەندەش چەندەھا نیعمەتی بەھەشتی تریش زیاتر بکەی ھەتا تەنانەت ئەگەر بەقەد گەردیلەکانی ھەموو ئەم گەردوونە گەورەیەش زیادی بکەی بۆ عەبدەکەت: بەڵکو تەنانەت من ھەموو ئەو مەلەکوتەت ڕەت دەکەنەوە لەبەرامبەر پەرستنەکەتدا پاک و بێگەردی بۆت، جا ئۆف لە مەلەکوتی دنیا وە ئۆف لە مەلەکوتی ئاخیرەت وەئۆفیش لەبەھەشتەکەت کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە، وەسوێدن دەخۆم بە عزەت وشکۆو پایەبەرزیت بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ ناتوانی توشی فیتنەم بکەی لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە مەلەکوتی ھەموو دنیاو ئاخیرەت لەدوای ئەوەی زانیم لەنەفسی خۆم بەوەی کەوا نیعمەتە ھەرە گەورەکە بریتی یە لەنیعمەتی ڕازیبووونەکەت، وەھەرگیزیش وازناھێنم بە نیعمەتی ڕازیبوونەکەت لەسەر بەندەکەت بەتەنھا بەڵکو دەتپەرستم ھەتا ئەوکاتەی تۆ ڕازی دەبیت لەنەفسی خۆت، جا چۆن عەبدەکەت دەتوانێت چێژ وەربگرێت لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا تۆش ڕازی نەبی لەنەفسی خۆت بەھۆی زوڵم و ستەمی عەبدەکانت لەنەفسی خۆیان؟

وەمن تۆ دەکەم بەشاھێد ئەی پەرەردگارەکەم بەوەی کەوا من نیعمەتی بەھەشتم لەسەر خۆم حەرام و قەدەفەکردووە ھەتا نیعمەتە ھەرە گەورەکەم (النّعيم الأعظم) بۆ دێتەجێ کەوا گەورەترە لەنیعمەتەکانی بەھەشت ھەتا ئەوکاتەی تۆ ڕاز دەبیت لەنەفسی خۆت چیتر نە متحسر نە خەفەتبارو نە توڕە، بەڵام ئەی اللە ی من بەڕاستی ئەوەی کەوا بووەتە ڕێگر لەنێوان من و نێوان ھاتنەجێی نیعمەتی ڕازیبوونی تەواوت بریتین لەزۆریک لە بەندەکانت جا ئەی لەبەرچی منت دروستکردووە ئەی اللە ی من؟ جا عەبدەکەت نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسی تۆ دەپەرستێت وە دەشبینم کەوا ئەوانەی تۆیان پەرستووەو نیشتەجێت کردوون لە بەھەشتەکەت بەڕاستی ڕازی بوونە پێی وە دڵخۆش و شادومان و ئاسودەن بەوەی کەوا اللە پێی داون لەفەزڵ و ڕێزی خۆی! جا ئای سەرسامیم لەوان چۆن ئۆقرە دەگرن بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا خۆشەویسترین کەس و شتیش لەلایان خەفەتبارەو ڕازی نیە لەنەفسی خۆی بەھۆی زوڵم و ستەمی عەبدەکانی لەنەفسی خۆیان، جا دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِنْ كلّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].
واتە/ (اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌ت و خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

پاشان ئەو ئایەتەم دووبارە دەکردەوە
لە موناجاتەکەم بۆ پەروەردگارم لە شوێن و جێگایەکی دوور لەخەڵکی لە شەوێکی تاریکدا کەوا دەنگەکەم سەدایەکی گەورەی ھەبوو لەم شوێن و جێگا دوورەوە، وەبەم شێوەیە ڕۆیشم لە بێدەنگی شەودا بۆ لای ئەو جێگایەو نوێژم کرد لەسەر بەردێک، جا چەندەم خۆشدەویست لەبەر اللە ئەگینا سوێند بە اللە ی گەورە لە ھەندیک شەودا فرمێسکی چاوەکانم لەبەر زۆری بە تەنیشتەکانیدادەچۆڕێتەوە لە سوژدەبردنەکەم لە دڵۆپە فرمێسکەکان، ئەوەش زیادەڕەوی کردن نیە بەناحەق وەھیچیش لەلام گرنگ نیە بەوەی کەوا ئەوە بزانن، بەڵام من دەمەوێت ئێوە بزانن کەوا من چەندە پاڕامەوە لەپەروەردگارم بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم)، وەھەر بۆ ئەوەش دروستی کردوون.

وەئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان، لەم ئایەتانە وورد ببنەوە:

سورة الأنعام: {أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَبْلِهِمْ مِنْ قَرْنٍ مَكَّنَّاهُمْ فِي الأرض مَا لَمْ نُمَكِّنْ لَكُمْ وَأَرْسَلْنَا السَّمَاءَ عَلَيْهِمْ مِدْرَارًا وَجَعَلْنَا الْأَنْهَارَ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمْ فَأَهْلَكْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ وَأَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قَرْنًا آخَرِينَ} صدق الله العظيم [الأنعام:٦].
واتە/ ئایا نه‌یانبینیووەو نه‌یانزانیووه چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه که پایه‌دارو جێگیرمان کردبوون له زه‌ویدا به‌شێوه‌یه‌ک ئێوه‌مان ئاوا پایه‌دارو جێگیر نه‌کردووەو بارانی زۆرمان به‌رده‌وام بۆ ده‌باراندن (که ده‌بووه هۆی پێگه‌یشتنی جۆره‌ها ڕوه‌ک و به‌روبووم) چه‌نده‌ها جۆگه‌و ڕووباریشمان له‌ناو کێڵگه‌و باخ و شاره‌کانیاندا بۆ ڕه‌خساندبوون خوڕه‌می ده‌کرد به‌نێو دره‌خت و کۆشک و ته‌لاریاندا به‌ڵام به‌هۆی لادان و گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن و نه‌وه‌ی ترمان له دوای ئه‌وان هێنایه کایه‌وه‌.

{وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَىٰ أُمَمٍ مِنْ قَبْلِكَ فَأَخَذْنَاهُمْ بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ ﴿٤٢﴾ فَلَوْلَا إِذْ جَاءَهُمْ بَأْسُنَا تَضَرَّعُوا وَلَٰكِنْ قَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿٤٣﴾ فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كلّ شَيْءٍ حَتَّىٰ إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ ﴿٤٤﴾ فَقُطِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّذِينَ ظَلَمُوا وَالْحَمْدُ لِلَّهِ ربّ العالمين ﴿٤٥﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ سوێند بێت بێگومان ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی زۆرمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر قه‌وم و گه‌لانی تر (جا کاتێک سه‌رکه‌ش و یاخی بوون) تووشی تاڵاوو به‌ڵاو ته‌نگانه‌مان کردن بۆ ئه‌وه‌ی لێمان بپاڕینه‌وه‌و بلاڵێنه‌وه‌و بکڕوزێنەوە (42) ئه‌وانه کاتێک تۆڵه‌و سزای ئێمه‌یان بۆ هات، بۆ نزاو پارانه‌وه‌ی به‌کوڵیان نه‌کرد به‌ڵام دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو شه‌یتانیش ئه‌و کاروکرده‌وه ناپه‌سه‌ندانه‌ی بۆ ڕازاندبوونه‌وه که ده‌یانکرد (43) ئینجا کاتێک ئه‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ی که یادیان خرابۆوه فه‌رامۆشیان کرد، ئێمه‌ش ده‌روازه‌کانی هه‌موو شتێکمان بۆ واڵا کردنه‌وه هه‌تا کاتێک دڵخۆش و شادمان بوون به‌وه‌ی که پێیان درا ئیتر له‌ناکاو گرتمانن و هه‌موویانمان سه‌رگه‌ردان و ڕیسواکرد ئینجا ئه‌وان بێ ئومێد بوون (44) ئینجا ئیتر ئه‌و گه‌له‌ی سته‌میان کرد و بێ بڕوا بوون بنبڕ کران سوپاس و ستایشیش بۆ پەروەردگاری ھەموو جیھان (45).

سورة الأعراف: {وَكَمْ مِنْ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا فَجَاءَهَا بَأْسُنَا بَيَاتًا أَوْ هُمْ قَائِلُونَ ﴿٤﴾ فَمَا كَانَ دَعْوَاهُمْ إِذْ جَاءَهُمْ بَأْسُنَا إِلَّا أنْ قَالُوا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ چه‌نده‌ها ئاوەدانی و شارو دێهاتمان وێران و کاول کرد له کاتێکدا له شه‌ودا خه‌وتبوون یان له‌کاتی ئیسراحه‌تدا بوون کتوپڕ سزاو تۆڵه‌ی ئێمه یه‌خه‌ی پێگرتن (4) ئه‌و کاته که سزای ئێمه یه‌خه‌ی پێگرتن ئینجا قسه‌و گوفتار و دوعا و نزایان هیچ نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌یانوت به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین (5).

{وَمَا أَرْسَلْنَا فِي قَرْيَةٍ مِنْ نبيّ إِلَّا أَخَذْنَا أَهْلَهَا بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَضَّرَّعُونَ ﴿٩٤﴾ ثُمَّ بَدَّلْنَا مَكَانَ السَّيِّئَةِ الْحَسَنَةَ حَتَّىٰ عَفَوْا وَقَالُوا قَدْ مَسَّ آبَاءَنَا الضَّرَّاءُ وَالسَّرَّاءُ فَأَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿٩٥﴾ وَلَوْ أنَّ أَهْلَ الْقُرَىٰ آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالأرض وَلَٰكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ ﴿٩٦﴾ أَفَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَىٰ أنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا بَيَاتًا وَهُمْ نَائِمُونَ ﴿٩٧﴾ أَوَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَىٰ أنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا ضُحًى وَهُمْ يَلْعَبُونَ ﴿٩٨﴾ أَفَأَمِنُوا مَكْرَ اللَّهِ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ ﴿٩٩﴾ أَوَلَمْ يَهْدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ الأرض مِنْ بَعْدِ أَهْلِهَا أنْ لَوْ نَشَاءُ أَصَبْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ وَنَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ ﴿١٠٠﴾ تِلْكَ الْقُرَىٰ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَائِهَا وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالبيّنات فَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا بِمَا كَذَّبُوا مِنْ قَبْلُ كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ اللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ الْكَافِرِينَ ﴿١٠١﴾ وَمَا وَجَدْنَا لِأَكْثَرِهِمْ مِنْ عَهْدٍ وَإِنْ وَجَدْنَا أَكْثَرَهُمْ لَفَاسِقِينَ ﴿١٠٢﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ له هیچ ئاوەدانی و شارو وڵاتێکدا هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان نه‌ناردوه ( که خه‌ڵکه‌که‌ی بەدرۆیان زانی بێت و به‌گوێیان نه‌کردبێت) مه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و شوێنه‌مان به‌ته‌نگانه و ناخۆشی گیرۆده کردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی (دابچڵه‌کێن و تێفکرن) و ده‌ست بکه‌ن به‌نزاو پاڕانه‌وه‌و لاڵانه‌وه‌و کڕوزانەوە (94) پاشان شوێنی ته‌نگانه‌و ناخۆشیه‌که‌مان گۆڕی به‌شوێنی خۆشی و کامه‌رانی هه‌تا به‌ته‌واوی له هه‌موو ڕویه‌که‌وه زیادیان کردو که‌وتنه خۆشیه‌وه و (وایان لێهات که خۆشی و ناخۆشی به‌تاقیکردنه‌وه دانه‌نێن) جا وتیان: به‌ڕاستی ناخۆشی و خۆشی تووشی باوو باپیرانیشمان بووه (ئه‌مه شتێکی ئاساییه‌!!) ئێمه‌ش کتوپڕ گرتمانن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌ستیان نەدەکرد (95)خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئاوەدانیەکان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان بهێنایه‌و خۆیان بپاڕاستایه‌ ئه‌وا بێگومان ئێمه ده‌رگای فه‌ڕو به‌ره‌که‌تی ئاسمان و زه‌وییان له‌سه‌ر ده‌کردنه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وان که په‌یام و پێغه‌مبه‌رانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، جا ئێمه‌ش به‌هۆی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد گرتمانن و له‌ناومان بردن (96) جا ئایا خه‌ڵکی ئاوەدانیەکان له‌وه دڵنیان و ناترسن که تۆڵه‌ی ئێمه بێت بۆیان له شه‌ودا له کاتێکدا که ئه‌وان نوستوون؟ (97) ئایا خه‌ڵکی ئاوەدانیەکان دڵنیاشن و ناترسن له‌وه‌ی که تۆڵه‌ی ئێمه بێت بۆیان له چێشته‌نگاودا له‌کاتێکدا ئه‌وان سه‌رگه‌رمی یاری و گه‌مه‌و ڕابواردنن (98) جا ئایا دڵنیاو بێباک بوون له نه‌خشه‌و پیلانی اللە؟ جا که‌س بێباک نابێت له نه‌خشه و پیلانی اللە جگه له قه‌ومی خه‌ساره‌تمه‌ندان نه‌بێت (99) ئایا ده‌ریشنه‌که‌وت بۆ ئه‌وانه‌ی دێن به‌دوای ده‌سته‌و چینه‌کانی پێش خۆیان پاش له‌ناوچوونی ئه‌وانه‌ی که تیایدا نیشته‌جێ بوون که ئه‌گه‌ر بمانویستایه‌ ئه‌وه به‌هۆی گوناهه‌کانیانه‌وه تووشمان ده‌کردن (وه‌ک چۆن خه‌ڵکانی پێش خۆیانمان له‌ناو برد)و مۆرمان ده‌نا به‌سه‌ر دڵه‌کانیاندا، جا ئه‌وان نابیستن. (100) ئه‌و ئاوەدانیانه هه‌ندێک له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته‌کانیانت بۆ ده‌گێڕینه‌وه‌ سوێند به‌ اللە بێگومان پێغه‌مبه‌رانیان بۆ هات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها موعجیزه‌دا، ئیتر وه‌نه‌بێت ئه‌وانه باوه‌ڕیان هێنابێت به‌وه‌ی که پێشتر بڕوایان پێی نه‌بوو ئا به‌و شێوه‌یه اللە مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵی بێ باوه‌ڕاندا (101) به‌شی زۆری ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه‌مان ده‌ست نه‌که‌وت که په‌یمان شکێن نه‌بن و به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌مان به‌ده‌رچوو له ئاینی اللە ده‌ستکه‌وت (102).

سورة الأنفال: {كَدَأْبِ آلِ فِرْعَوْنَ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ إنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ شَدِيدُ الْعِقَابِ} صدق الله العظيم [الأنفال:٥٢].
واتە/ هه‌ر وه‌کو داب و نه‌ریتی دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێشیان وایه‌ که له (سه‌رده‌مه‌) پێشووه‌کاندا هاتوون ئه‌وانه بڕوایان نه‌بوو به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی اللە و بێباوەڕ بوون پێی جا اللە ش خه‌شمی لێ گرتن و له‌ناوی بردن به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه‌ به‌ڕاستی اللە به تواناو به‌زه‌بره له تۆڵه‌دا (52).

{كَدَأْبِ آلِ فِرْعَوْنَ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ كَذَّبُوا بِآيَاتِ ربّهم فَأَهْلَكْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ وَأَغْرَقْنَا آلَ فِرْعَوْنَ وكلّ كَانُوا ظَالِمِينَ} صدق الله العظيم [الأنفال:٥٤].
واتە/ هه‌ر وه‌کو داب و نه‌ریتی دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێشیان وایه‌ که به‌ڵگه‌و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان به‌درۆ ده‌زانی له ئه‌نجامدا ئێمه‌ش به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن و دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ونیشمان نوقمی ده‌ریا کرد هه‌مووشیان سته‌مکار بوون.

سورة التوبة: {كَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ كَانُوا أَشَدَّ مِنْكُمْ قُوَّةً وَأَكْثَرَ أَمْوَالًا وَأَوْلَادًا فَاسْتَمْتَعُوا بِخَلَاقِهِمْ فَاسْتَمْتَعْتُمْ بِخَلَاقِكُمْ كَمَا اسْتَمْتَعَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ بِخَلَاقِهِمْ وَخُضْتُمْ كَالَّذِي خَاضُوا أُولَٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنيا وَالْآخِرَةِ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿٦٩﴾ أَلَمْ يَأْتِهِمْ نَبَأُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَقَوْمِ إِبْرَاهِيمَ وَأَصْحَابِ مَدْيَنَ وَالْمُؤْتَفِكَاتِ أَتَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالبيّنات فَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿٧٠﴾} صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ وه‌ک ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ن له پێش ئێوه‌دا بوون که ئه‌وان له ئێوه به‌هێزتر بوون و ماڵ و منداڵیشیان له ئێوه زیاتر بوو ئینجا ماوه‌یه‌ک به‌و به‌شه‌ی که هه‌یانبوو ڕایانبوارد ئێوه‌ش ماوه‌یه‌ک ڕاتانبوارد به به‌شه‌که‌ی خۆتان، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه ڕایانبوارد به به‌شه‌کانی خۆیان ئێوه‌ش ڕۆچوون له ئاره‌زووبازیدا وه‌ک چۆن ئه‌وان ڕۆچوون له ئاره‌زووبازیدا ئا ئه‌وانه هه‌موو کارو کرده‌وه‌یه‌کیان پووچه‌ڵ بۆته‌وه و به‌که‌ڵکیان نه‌هات له دنیاوقیامه‌تدا ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان ڕه‌نج به‌خه‌سارن (69) ئایا ئه‌وانه هه‌واڵی گرنگی قه‌ومه‌کانی پێش خۆیان پێ نه‌گه‌یشتووه (به‌تایبه‌تی) قه‌ومی نوح و عادو ثمودو قه‌ومی ئیبراهیم و نیشته‌جێکانی مه‌دیه‌ن هه‌روه‌ها ڕه‌فتار نزم و بێ ڕه‌وشته‌کان (قه‌ومی لوط) جا هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرایان بۆ هێنان جا به‌ڕاستی وه‌نه‌بێت اللە سته‌می لێکردبن به‌ڵکو ئه‌وان خۆیان سته‌میان له خۆیان کرد (70).

سورة يونس: {وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا الْقُرُونَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَمَّا ظَلَمُوا وَجَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالبيّنات وَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا كَذَٰلِكَ نَجْزِي الْقَوْمَ الْمُجْرِمِينَ} صدق الله العظيم [يونس:١٣].
واتە/ بێگومان ئێمه له‌سه‌ده‌کانی پێش ئێوه‌دا خه‌ڵکێکی زۆرمان له‌ناو بردووه کاتێک سته‌میان کردووه‌و ڕۆچوون تیایدا له‌کاتێکیشدا پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگه‌ی زۆره‌وه بۆ هات و (په‌یامی اللە ێان پێ ڕاگه‌یاندن) وه‌نه‌بوو باوه‌ڕیشیان پێبهێنن (ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن) ئا به‌و شێوه‌یه تۆڵه له‌قه‌وم و گه‌لانی تاوانبار ده‌که‌ینه‌وه.

سورة هود: {ذَٰلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْقُرَىٰ نَقُصُّهُ عَلَيْكَ مِنْهَا قَائِمٌ وَحَصِيدٌ ﴿١٠٠﴾ وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ وَلَٰكِنْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ فَمَا أَغْنَتْ عَنْهُمْ آلِهَتُهُمُ الَّتِي يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ لَمَّا جَاءَ أَمْرُ ربّك وَمَا زَادُوهُمْ غَيْرَ تَتْبِيبٍ ﴿١٠١﴾ وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ ربّك إِذَا أَخَذَ الْقُرَىٰ وَهِيَ ظَالِمَةٌ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ ﴿١٠٢﴾} صدق الله العظيم [هود].
واتە/ ئه‌وه‌ی که باسکرا هه‌ندێك بوو له هه‌واڵی خه‌ڵکی ئه‌و شارو شارۆچکانه‌ بۆت ده‌گێڕینه‌وه‌ هه‌ندێك له‌و شارو دێهاتانه ماون و هه‌ندێکی تری به‌ته‌واوی وێران بوون (100) ئێمه سته‌ممان لێنه‌کردن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان کرد ئه‌وسا ئه‌و په‌رستراوانه‌یان که له‌جیاتی اللە هاواریان لێ ده‌کردن فریای هیچ شتێکیان نه‌که‌وتن کاتێك فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری تۆ هات، هیچیان بۆ زیاد نه‌کردن جگه له تیاچوون نه‌بێت (101) ئا به‌و شوێوه‌یه‌ش تۆڵه‌سه‌ندنی په‌روه‌ردگاری تۆ کاتێك تۆڵه ده‌سێنێت له خه‌ڵکی ئاوەدابیەکان له‌حاڵێکدا که یاخی و سته‌م پیشه بوون به‌ڕاستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌که‌ی زۆر به‌ئێش و به‌هێزو توونده‌ (102).

سورة إبراهيم: {أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَأُ الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَالَّذِينَ مِن بَعْدِهِمْ لاَ يَعْلَمُهُمْ إِلاَّ اللّهُ جَاءتْهُمْ رُسُلُهُم بِالبيّنات فَرَدُّواْ أَيْدِيَهُمْ فِي أَفْوَاهِهِمْ وَقَالُواْ إِنَّا كَفَرْنَا بِمَا أُرْسِلْتُم بِهِ وَإِنَّا لَفِي شَكٍّ مِّمَّا تَدْعُونَنَا إِلَيْهِ مُرِيبٍ (9) قَالَتْ رُسُلُهُمْ أَفِي اللّهِ شَكٌّ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالأرض يَدْعُوكُمْ لِيَغْفِرَ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرَكُمْ إِلَى أَجَلٍ مُّسَـمًّى قَالُواْ إِنْ أَنتُمْ إِلاَّ بَشَرٌ مِّثْلُنَا تُرِيدُونَ أنْ تَصُدُّونَا عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ آبَآؤُنَا فَأْتُونَا بِسلطان مبين (10) قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِنْ نَّحْنُ إِلاَّ بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ وَلَـكِنَّ اللّهَ يَمُنُّ عَلَى مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَمَا كَانَ لَنَا أنْ نَّأْتِيَكُم بِسلطان إِلاَّ بِإِذْنِ اللّهِ وَعلَى اللّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (11) وَمَا لَنَا أَلاَّ نَتَوَكَّلَ عَلَى اللّهِ وَقَدْ هَدَانَا سُبُلَنَا وَلَنَصْبِرَنَّ عَلَى مَا آذَيْتُمُونَا وَعَلَى اللّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُتَوَكِّلُونَ (12) وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُواْ لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّـكُم مِّنْ أَرْضِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا فَأَوْحَى إِلَيْهِمْ ربّهم لَنُهْلِكَنَّ الظَّالِمِينَ (13) وَلَنُسْكِنَنَّـكُمُ الأرض مِن بَعْدِهِمْ ذَلِكَ لِمَنْ خَافَ مَقَامِي وَخَافَ وَعِيدِ (14) وَاسْتَفْتَحُواْ وَخَابَ كلّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ (15) مِّن وَرَآئِهِ جهنّم وَيُسْقَى مِن مَّاء صَدِيدٍ (16) يَتَجَرَّعُهُ وَلاَ يَكَادُ يُسِيغُهُ وَيَأْتِيهِ الْمَوْتُ مِن كلّ مَكَانٍ وَمَا هُوَ بِمَيِّتٍ وَمِن وَرَآئِهِ عَذَابٌ غَلِيظٌ (17)} صدق الله العظيم [إبراهيم].
واتە/ ئایا هه‌واڵی قه‌ومه پێشووه‌کانتان پێ نه‌گه‌شتووه‌ قه‌ومی نوح و عاد و ثمود ئه‌وانه‌ش که له دوای ئه‌وان هاتوون ته‌نها اللە نه‌بێت که‌س نازانێت کێ بوون ئه‌وانه پێغەمبەرەکانیان به به‌ڵگه‌ی زۆره‌وه هاتن دووپاتیان ده‌کرده‌وه که پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌ردگارن که‌چی ئەوان بەدەمیان وەڵامیان دەدانەوەو ده‌یانوت بێگومان ئێمه باوه‌ڕمان به‌م په‌یام و به‌رنامه‌یه نیه که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه کراوه‌ به‌ڕاستی ئێمه‌ش له دوو دڵیه‌کدان که خه‌ڵکیش ده‌خاته گومانه‌وه له‌وه‌ی که ئێوه با‌نگه‌وازی ئێمه‌ی بۆ ده‌که‌ن (9) پێغه‌مبه‌رانیان وتیان با‌شه‌ ئاخر گومان له چی ده‌که‌ن؟ ئایا له اللە ی په‌روه‌ردگاردا گومان هه‌یه‌؟ به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی؟! ئه‌و زاته بانگتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی لێتان خۆش ببێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانتان چاوپۆشی بکات و مۆڵه‌تیشیتان ده‌دات تا کاتێکی دیاریکراو که‌چی (اللە نه‌ناسان ڕوو به‌پێغه‌مبه‌ران) وتیان ئێوه ته‌نها به‌شه‌رن وه‌کو ئێمه هیچی تر نین و ده‌تانه‌وێت ڕێگرو دژ به‌وه بن که باو و باپیرانمان ده‌یانپه‌رست (ده‌ی ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن) به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرامان بۆ بهێنن و نیشانمان بده‌ن (10) پێغه‌مبه‌رانیان پییان وتن ئێمه ته‌نها به‌شه‌رێکین وه‌کو ئێوه و هیچی تر به‌ڵام اللە ویستی هه‌ر که‌سێکی ببێت له به‌نده‌کانی خۆی منه‌ت ده‌خاته‌سه‌ری ئێمه بۆمان نه‌بووه هیچ به‌ڵگه و موعجیزه‌یه‌کتان بۆ بهێنین مه‌گه‌ر به ویست و مۆڵه‌تی اللە نه‌بێت ده‌با ئه‌وانه‌ی که ئیماندارن هه‌ر پشت بە اللە ببه‌ستن (11) جا ئه‌وه چیمان هه‌یه ئێمه ئه‌گه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری مه‌زن نه‌به‌ستین له‌کاتێکدا که به‌ڕاستی ئه‌و زاته هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردووین بۆ هه‌موو ڕێگه‌و ڕێبازێکی چاك و به‌سوود مه‌رج بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نا‌خۆشی و ئازاره‌وه که ئێوه بۆ ئێمه‌تان پێش هێناوه خۆگرو به‌ئارام بین ده‌با ئه‌وانه‌ی که پشتیوانیان پێویسته هه‌ر پشت بە اللە ببه‌ستن (12) ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون به پێغه‌مبه‌رانی خۆیانیان وت به‌ڕاستی له وڵاتمان ده‌رتان ده‌که‌ین یان ده‌بێت بێنه‌وه ڕیزی ئاینه‌که‌ی ئێمه‌ ئه‌وسا په‌روه‌ردگاریان په‌یامی بۆ ناردن که‌: دڵنیابن ئێمه سته‌مکاران له‌ناو ده‌به‌ین و ده‌یانفه‌وتێنین(13) بێگومان نیشته‌جێتان ده‌که‌ین له‌و وڵاته‌دا له دوای ئه‌وان ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که له وه‌ستانیان له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی مندا ده‌ترسن و هه‌ڕه‌شه‌کانی من بیم و ترسیان هه‌یه‌ (14) ئه‌وسا ئیتر پێغه‌مبه‌ران داوای سه‌رکه‌وتنیان له په‌روه‌ردگاریان کردو هه‌موو زۆردارو سته‌مکارو سه‌رسه‌خت و دڵ ڕه‌شێك نائومێد و مایه‌پووچ بوو (15) (هه‌ریه‌ك له‌وانه‌) له داهاتوودا دۆزه‌خ چاوه‌ڕێیه‌تی و تیایدا کێم و زووخاوی ده‌رخوارد ده‌درێت (16) جا ئه‌و کێم و زووخاوه قوم قوم به‌ناچاری ده‌خواته‌وه و به‌ئاسانی بۆی قوت نادرێت مه‌رگیش له هه‌موو لایه‌که‌وه هێرشی بۆ ده‌هێنێت که‌چی ناشمرێ، له‌وه‌ودواش سزاو ئازاری هه‌مه‌جۆرو ناخۆش و گران یه‌خه‌ی به‌رنادات (17).

سورة الحجر: {وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ فِي شِيَعِ الْأَوَّلِينَ ﴿١٠﴾ وَمَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿١١﴾} صدق الله العظيم [الحجر].
واتە/ به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌رانمان پێش تۆ ڕه‌وانه کردووه‌ بۆ سه‌ر گه‌ل و هۆزو میلله‌تانی پێشوو (١٠) ئەوانە هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نه‌هاتووه که گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت (١١).

سورة النحل: {قَدْ مَكَرَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ فَأَتَى اللَّهُ بُنْيَانَهُمْ مِنَ الْقَوَاعِدِ فَخَرَّ عَلَيْهِمُ السَّقْفُ مِنْ فَوْقِهِمْ وَأَتَاهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ} صدق الله العظيم [النحل:٢٦]
واتە/ بێگومان پێش ئه‌مانیش پیلانیان گێڕا ئینجا اللە ی به‌ده‌سه‌ڵاتیش کۆشك و ته‌لارو نه‌خشه‌یانی له بن و بێخ ده‌رهێنا سه‌قفه‌که‌شی له سه‌ره‌وه داڕمان به‌سه‌ریانداو له شوێنێکه‌وه به‌ڵاو سزا یه‌خه‌ی پێگرتن که هه‌ستیان پێ نه‌ده‌کردو به‌ته‌مای نه‌بوون.

{تَاللَّهِ لَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَىٰ أُمَمٍ مِنْ قَبْلِكَ فَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَهُوَ وَلِيُّهُمُ الْيَوْمَ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} صدق الله العظيم [النحل:٦٣].
واتە/ سوێند بێت پێش تۆ بۆ گه‌ل و قه‌ومه‌کانی تریش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه کردووه‌ به‌ڵام شه‌یتان کارو کرده‌وه‌ی (نادروست و هه‌ڵه‌یانی) بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه‌ جا هه‌ر ئه‌و پشتیوانیانه و سزای به‌ئێش بۆ ئه‌و جۆره قه‌وم و که‌سه نا له‌بارو ناحاڵیانه ئاماده کراوه‌.

سورة الإسراء: {وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِنَ الْقُرُونِ مِنْ بَعْدِ نُوحٍ وَكَفَىٰ بِربّك بِذُنُوبِ عِبَادِهِ خَبِيرًا بَصِيرًا} صدق الله العظيم [الإسراء:١٧].
واتە/ چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان له دوای نوح له‌ناو بردووه‌ به‌سیشه بۆ په‌روه‌ردگاری تۆ که ئاگادارو بینایه به گوناهو تاوانی به‌نده‌کانی و هیچ شتێکی لێ شاراوه نیه‌.

سورة مريم: {وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنْ قَرْنٍ هُمْ أَحْسَنُ أَثَاثًا وَرِئْيًا} صدق الله العظيم [مريم: ٧٤].
واتە/ چه‌نده‌ها قه‌وم و خه‌ڵکی ناله‌بارمان پێش ئه‌مان له‌ناوداوه‌ که‌لوپه‌ل و ناوماڵیان له‌مان چاکتر بووه‌ سیماو قیافه‌شیان له‌مان ڕێکو پێکتر بووه.

{وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنْ قَرْنٍ هَلْ تُحِسُّ مِنْهُمْ مِنْ أَحَدٍ أَوْ تَسْمَعُ لَهُمْ رِكْزًا} صدق الله العظيم [مريم: ٩٨].
واتە/ ئێمه چه‌نده‌ها قەرنی ناله‌بارمان پێش ئه‌مان له‌ناوبردووه‌ ئایا هه‌ست ده‌که‌یت که یه‌کێ له‌وانه مابێت،یان سرته‌یه‌ک، چرپه‌یه‌ک مشه‌یه‌کیان لێوه بێت؟.

سورة طه: {أَفَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ يَمْشُونَ فِي مَسَاكِنِهِمْ إِنْ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِأُولِي النُّهَىٰ} صدق الله العظيم [طه:١٢٨].
واتە/ ئایا بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه که چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه‌ به‌ناو شوێنه‌وارو ماڵ و حاڵیاندا هاتوچۆ ده‌که‌ن به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ خاوه‌ن بیرو هۆشمه‌نده‌کان.

سورة الأنبياء: {وَكَمْ قَصَمْنَا مِن قَرْيَةٍ كانت ظَالِمَةً وَأَنشَأْنَا بَعْدَهَا قَوْماً آخَرِينَ (11) فَلَمَّا أَحَسُّوا بَأْسَنَا إِذَا هُم مِّنْهَا يَرْكُضُونَ (12) لَا تَرْكُضُوا وَارْجِعُوا إِلَى مَا أُتْرِفْتُمْ فِيهِ وَمَسَاكِنِكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْأَلُونَ (13) قَالُوا يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ (14) فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَاهُمْ حَتَّى جَعَلْنَاهُمْ حَصِيداً خَامِدِينَ (15)} صدق الله العظيم [الأنبياء].
واتە/ چه‌نده‌ها ئاوەدانیمان کاول کرد که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکار بوون و به‌دوایاندا گه‌لانی ترمان هێناوه‌ته مه‌یدانه‌وه‌ (11) جا کاتێک ئه‌وانه هه‌ستیان کردووه که تۆڵه و سزای ئێمه به‌ره‌و ڕوویان هاتووه و نزیکه یه‌خه‌یان بگرێت ئه‌وه ده‌ست به‌جێ ڕایان کردووه لێی و سه‌ریان لێشێواوه‌ (12) )ئه‌وسا پێیان وتراوه‌ ڕامه‌که‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ڕابواردنه و بۆ ئه‌و ماڵ و حاڵه‌ی که تیایدا ده‌ژیان بۆ ئه‌وه‌ی پرس و ڕاتان پێ بکرێت و کارێک یان ئیشێک چاوه‌ڕێتان بکات (13) ئه‌وسا ده‌یانوت هاوار بۆ ئێمه به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین (14) جا به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌وه قسه‌یانه‌ هه‌تا هه‌موویانمان دروێنه و خامۆش کرد (15).

سورة الحج: {فَكَأَيِّنْ مِنْ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا وَهِيَ ظَالِمَةٌ فَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَبِئْرٍ مُعَطَّلَةٍ وَقَصْرٍ مَشِيدٍ} صدق الله العظيم [الحج:٤٥].
واتە/ وە چه‌نده‌ها ئاوەدانیمان له‌ناوبرد له‌کاتێکدا دانیشتوانی سته‌مکار بوون خانووبه‌ره‌کانیان به‌سه‌ریه‌کدا ته‌پیووه‌ بیری ئاوی له‌کار خراو، کۆشك و ته‌لاری به‌رزو بڵندی زۆریشمان به‌چۆڵی هێشه‌ته‌وه و بێ خاوه‌ن ماوه‌ته‌وه (که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خه‌شم و قینی اللە لێیان).

{وَكَأَيِّنْ مِنْ قَرْيَةٍ أَمْلَيْتُ لَهَا وَهِيَ ظَالِمَةٌ ثُمَّ أَخَذْتُهَا وَإِلَيَّ الْمَصِيرُ} صدق الله العظيم [الحج:٤٨].
واتە/ وەچه‌نده‌ها ئاوەدانی هه‌بوون که من مۆڵه‌تمداون له‌کاتێکدا ده‌نیشتوانی سته‌مکاریش بوو، دوای ماوه‌یه‌ك له‌ناوم بردوون سه‌رئه‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای منه‌.

سورة المؤمنون: {ثُمَّ أَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قُرُونًا آخَرِينَ ﴿٤٢﴾ مَا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَأْخِرُونَ ﴿٤٣﴾ ثُمَّ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا تَتْرَىٰ كلّ مَا جَاءَ أُمَّةً رَسُولُهَا كَذَّبُوهُ فَأَتْبَعْنَا بَعْضَهُمْ بَعْضًا وَجَعَلْنَاهُمْ أَحَادِيثَ فَبُعْدًا لِقَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [المؤمنون].
واتە/ پاشان له دوای ئه‌وان چه‌ند گەلێکی ترمان هێنایه کایه‌وه (42) هه‌ر ئومەتێک کاتێك بڕیاری له‌ناو بردنی ده‌درێت ئه‌و بڕیاره نه پێش ده‌که‌وێت نه دوا ده‌خرێت به‌ڵکو له کات و ساتی خۆیدا ڕووده‌دات (43) پاشان پێغه‌مبه‌رانی خۆمانمان یه‌ك به دوای یه‌ك ڕه‌وانه کرد هه‌ر ئوممه‌تێك کاتێك پێغه‌مبه‌ری له خۆی بۆ ڕه‌وانه ده‌کرا (زۆر به‌یان به‌رنامه‌که‌یان) به درۆ ده‌زانی ئێمه‌ش ئه‌و ئومەتەمان به شوێن یه‌کدا (له ناو برد) و کردمانن به باس و خواسی ناو خه‌ڵکی و (په‌ندو عیبره‌ت) ده‌با ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن له‌وه‌و لاترچن (44).

سورة النور: {وَلَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ آيَاتٍ مُبَيِّنَاتٍ وَمَثَلًا مِنَ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ وَمَوْعِظَةً لِلْمُتَّقِينَ} صدق الله العظيم [النور:٣٤].
واتە/ سوێند بێت بێگومان ئێمه چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانی ئاشکراو ڕوونمان بۆ دابه‌زاندوون و هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نموونه و سه‌رگوزه‌شته‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتان که تێپه‌ڕیان کردووه‌ له‌گه‌ڵ په‌ندو ئامۆژگاری بۆ پارێزگاران.

سورة الفرقان: {وَعَادًا وَثَمُودَ وَأَصْحَابَ الرَّسِّ وَقُرُونًا بَيْنَ ذَٰلِكَ كَثِيرًا ﴿٣٨﴾ وَكُلًّا ضَرَبْنَا له الْأَمْثَالَ وَكُلًّا تَبَّرْنَا تَتْبِيرًا ﴿٣٩﴾ وَلَقَدْ أَتَوْا عَلَى الْقَرْيَةِ الَّتِي أُمْطِرَتْ مَطَرَ السَّوْءِ أَفَلَمْ يَكُونُوا يَرَوْنَهَا بَلْ كَانُوا لَا يَرْجُونَ نُشُورًا ﴿٤٠﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].
واتە/ هه‌روه‌ها هۆزی عاد و ثمود خاوه‌ن چیاكان چه‌نده‌ها قه‌ومی زۆری تریش له نێوانیاندا (38) هه‌مووانیانمان به سه‌ختی له ناو برد و وردو خاشمان کردن (39) خۆ ئەوانە سه‌ردانی ئه‌و شارۆچکه‌یان کردووه که‌کاتی خۆی به‌رد بارانی سه‌خت و دژواری به‌سه‌ردا باری ئایا ئاسه‌واری ئه‌و کاول کاریه‌یان نه‌بینیووه‌؟ نه‌خێر هۆی نه بینین نی‌ی، به‌ڵکو ئه‌وانه به‌ته‌مای لێپرسینه‌وه و زیندوو بوونه‌وه نین؟ (40).

سورة القصص: {وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَرْيَةٍ بَطِرَتْ مَعِيشَتَهَا فَتِلْكَ مَسَاكِنُهُمْ لَمْ تُسْكَنْ مِنْ بَعْدِهِمْ إِلَّا قَلِيلًا وَكُنَّا نَحْنُ الْوَارِثِينَ} صدق الله العظيم [القصص: ٥٨].
واتە/ زۆر شارو ئاوەدانیمان‌ له‌ناوبرد كه دانیشتوانی یاخی و له سنوور ده‌رچوو بوون له ژیانی دنیایاندا جا ئه‌وه‌ته خانووبەره و شوێنه‌كانیان چۆڵه‌، مه‌گه‌ر كه‌مێك نه‌بێت هه‌ر ئێمه‌ش خاوه‌نی موڵك و خانووبه‌ره و سامانیان بووین.

سورة العنكبوت: {وَعَادًا وَثَمُودَ وَقَدْ تبيّن لَكُمْ مِنْ مَسَاكِنِهِمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ وَكَانُوا مُسْتَبْصِرِينَ ﴿٣٨﴾ وَقَارُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَلَقَدْ جَاءَهُمْ مُوسَىٰ بِالبيّنات فَاسْتَكْبَرُوا فِي الأرض وَمَا كَانُوا سَابِقِينَ ﴿٣٩﴾ فَكُلًّا أَخَذْنَا بِذَنْبِهِ فَمِنْهُمْ مَنْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِبًا وَمِنْهُمْ مَنْ أَخَذَتْهُ الصَّيْحَةُ وَمِنْهُمْ مَنْ خَسَفْنَا بِهِ الأرض وَمِنْهُمْ مَنْ أَغْرَقْنَا وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿٤٠﴾} صدق الله العظيم [العنكبوت].
واتە/ هه‌روه‌ها ( عاد ) ی قه‌ومی ( هود ) و ( ثمود ) ی قه‌ومی ( صالح ) یشمان له‌ناو برد كه ئاشكرا بوو بۆتیاچوونیان له شوێنه‌واری كاولیانه‌وه‌ شه‌یتانیش كرده‌وه‌ی نادروست و ناپه‌سندیانی بۆ ڕازاندبونه‌وه‌، له ڕێگا و ڕێبازی ڕاست و دروست وێڵی كردبوون له‌كاتێكدا ئه‌وان خاوه‌نی بینایی و عه‌قڵ و بیر و هۆشیش بوون (38) قاروون و فیرعه‌ون و هامانیشمان له ناوبرد سوێند بێت بێگومان موسا به‌ڵگه‌ی زۆری بۆ هێنان كه‌چی خۆیان زۆر به‌گه‌وره دانا له زه‌ویدا سه‌رئه‌نجام نه‌یان توانی له سزاو تۆڵه‌ی اللە خۆیان ڕزگار بكه‌ن (39) ئێمه هه‌ر یه‌كێك یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له وانه‌مان به سزای تاوانی خۆی گه‌یاند جا هه‌یان بوو به‌رد بارانمان كرد هه‌یان بوو کارەساتی لەناکاوو به هێز له‌ناوی برد هه‌یان بوو به ناخی زه‌ویدا بردمانه خواره‌وه‌ هه‌شیان بوو نوقمی ده‌ریامان كرد جا وه نه‌بێت اللە سته‌می لێ كردبن به‌ڵکو خۆیان سته‌میان له خۆیان ده كرد. (40).

سورة السجدة: {أَوَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَبْلِهِمْ مِنَ الْقُرُونِ يَمْشُونَ فِي مَسَاكِنِهِمْ إِنْ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ أَفَلَا يَسْمَعُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:٢٦].
واتە/ ئایا ئه‌وه په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رناگرن له‌وه‌ی: ئێمه پێش ئه‌مان چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان له‌ناوبردوه‌ به‌ناو ماڵه‌کانیاندا دێن و ده‌چن به‌ڕاستی ئا له‌و دیمه‌نانه‌دا به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ ئایا ئه‌وه نابیستن؟.

سورة سبأ: {وَكَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَمَا بَلَغُوا مِعْشَارَ مَا آتَيْنَاهُمْ فَكَذَّبُوا رُسُلِي فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ} صدق الله العظيم [سبأ:٤٥].
واتە/ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی پێش ئه‌مانێش (پێغه‌مبه‌رانی اللە یان) به‌درۆ خسته‌وه به مه‌رجێك به‌قه‌ده‌ر ده‌یه‌کی ئه‌وانه‌ ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتدارو خاوه‌ن دارایی نین که‌چی پێغه‌مبه‌ره‌کانی منیان به‌درۆ خسته‌وه‌ ئایا نابینن چۆن تۆڵه‌م لێ سه‌ندن و چیم به‌سه‌رهێنان؟.

سورة الصافات: {وَلَقَدْ ضَلَّ قَبْلَهُمْ أَكْثَرُ الْأَوَّلِينَ ﴿٧١﴾ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا فِيهِمْ مُنْذِرِينَ ﴿٧٢﴾ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُنْذَرِينَ ﴿٧٣﴾} صدق الله العظيم [الصافات].
واتە/ ئه‌وانه به‌شوێنیاندا به‌تاڵۆکه و هه‌ڵه‌داوان چوون (باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ران و ئیمانداران نه‌کرد) (70) سوێند بێت بێگومان زۆربه‌ی پێشینانیان هه‌ر گومڕا بوونل (71) هه‌رچه‌نده ئێمه به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی بێدارکه‌ره‌وه‌مان بۆ ڕه‌وانه کردبوون (72) جا ئیتر ته‌ماشابکەو سه‌رنج بده‌ سه‌رئه‌نجامی بێدارکراوه‌کان چی بوو (73)ً.

سورة ص: {كَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَبْلِهِمْ مِنْ قَرْنٍ فَنَادَوْا وَلَاتَ حِينَ مَنَاصٍ} صدق الله العظيم [ص:٣].
واتە/ چه‌نده‌ها گه‌ل و نه‌وه‌مان پێش نه‌مان له‌ناو بردووه (له‌کاتی ده‌سپێکردنی سزای ئێمه‌دا)هاواریان ده‌کردو شیوه‌ن و زاریان بوو به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازابوو وه‌ختی ڕزگاربوون به‌سه‌رچوو.

سورة الزمر: {كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ فَأَتَاهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ ﴿٢٥﴾ فَأَذَاقَهُمُ اللَّهُ الْخِزْيَ فِي الْحَيَاةِ الدُّنيا وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَكْبَرُ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌بوو زۆری پێ نه‌چوو تۆڵه و سزا یه‌خه‌ی پێگرتن له شوێنێکه‌وه که به‌ته‌مای نه‌بوون و هه‌ستیان پێنه‌ده‌کرد (25) ئه‌وسا اللە هه‌ر له ژیانی دنیادا تاڵاوی کرد به گه‌روویاندا و ڕیسوای کردن بێگومان سزای قیامه‌ت سه‌ختتره بۆیان ئه‌گه‌ر بیانزانیایه‌ (26).

سورة غافر: {كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَالْأَحْزَابُ مِنْ بَعْدِهِمْ وَهَمَّتْ كلّ أُمَّةٍ بِرَسُولِهِمْ لِيَأْخُذُوهُ وَجَادَلُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الحقّ فَأَخَذْتُهُمْ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ} صدق الله العظيم [غافر:٥].
واتە/ پێش ئه‌مانیش قه‌ومی نوح و گه‌لێ ده‌سته و گرۆی تریش باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ره‌کانیان نه‌کرد هه‌ر گه‌لێک په‌لاماری پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌دا تا ده‌ستگیری بکات و ئازاری بدات و له به‌رنامه‌که‌ی لای بدات هه‌روه‌ها موجاده‌له و ده‌مه‌ده‌مێیان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق داپۆشن و نه‌یهێڵن جا منیش پێچامنه‌وەو له‌ناوم بردن بڕوانن چۆن تۆڵه‌یه‌کم لێسه‌ندن!.

سورة فصلت: {فَإِنْ أَعْرَضُوا فَقُلْ أَنْذَرْتُكُمْ صَاعِقَةً مِثْلَ صَاعِقَةِ عَادٍ وَثَمُودَ} صدق الله العظيم [فصلت:١٣].
واته‌/ جا ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵکرد پێیان بڵێ من ئاگادارو وریاتان ده‌که‌م له‌وه‌ی که کاره‌سات و سزایه‌كی له‌ ناوبه‌رتان به‌سه‌ر بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر عاد و ثموددا هات.

سورة الزخرف: {وَمَا يَأْتِيهِمْ مِنْ نبيّ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٧﴾ فَأَهْلَكْنَا أَشَدَّ مِنْهُمْ بَطْشًا وَمَضَىٰ مَثَلُ الْأَوَّلِينَ ﴿٨﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].
واتە: بێگومان هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نه‌هاتووه که ئه‌وان گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت (7) که‌واته ئه‌بێت ئه‌م بێ بڕوایانه چاوه‌ڕێی چی بکه‌ن له‌کاتێکدا ئێمه دڕنده‌تر و به‌هه‌ڵمه‌تترمان له‌وان له‌ناو بردووه‌ ئیتر به‌سه‌رهات و ڕووداوی پێشینان به‌سه‌رچووه و تێپه‌ڕ یووه‌ (8).

سورة الدخان: {أَهُمْ خَيْرٌ أَمْ قَوْمُ تُبَّعٍ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ أَهْلَكْنَاهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ} صدق الله العظيم [الدخان:٣٧].
واتە/ ئایا ئه‌مانه چاکترن یان قه‌ومی _تبع_ (که قه‌ومێکی ده‌سه‌ڵاتدار بوون له پێش ئیسلامدا قوڕه‌یش ده‌نگوباسی بیستبوو) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پێشیان ئێمه هه‌موانیانمان له‌ناوبرد به‌ڕاستی هه‌رهه‌موویان تاوانبار بوون.

سورة الأحقاف: {وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا مَا حَوْلَكُمْ مِنَ الْقُرَىٰ وَصَرَّفْنَا الْآيَاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿٢٧﴾ فَلَوْلَا نَصَرَهُمُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ قُرْبَانًا آلِهَةً بَلْ ضَلُّوا عَنْهُمْ وَذَٰلِكَ إِفْكُهُمْ وَمَا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الأحقاف].
واتە/ بێگومانیش ئێمه دانیشتوانی شارو دێهاته‌کانی ده‌وروبه‌رتانمان له‌ناو برد به‌ڵگه و نیشانه‌ی جۆراو جۆریشمان خسته‌به‌ر چاویان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه(27) جا ئه‌وانە‌ی که ‌به‌ته‌ما بوون لە اللە نزیکیان بخه‌نه‌وه‌و له‌کاتی ته‌نگانه‌دا فریایان بکه‌ون ده‌با فریایان بکه‌وتنایه‌؟ به‌ڵکو هه‌ر لێیان ون بوون و ئاسه‌واریان نه‌ما ئا ئه‌وه‌بوو درۆکانیان و ئه‌وه‌ش بوو که‌هه‌ڵیانده‌به‌ست (28).

سورة محمد: {وَكَأَيِّنْ مِنْ قَرْيَةٍ هِيَ أَشَدُّ قُوَّةً مِنْ قَرْيَتِكَ الَّتِي أَخْرَجَتْكَ أَهْلَكْنَاهُمْ فَلَا نَاصِرَ لَهُمْ} صدق الله العظيم [محمد:١٣].
واتە/ زۆر ئاوەدانیمان له‌ناو برد له‌و شاره‌ی که‌تۆیان ده‌رکرد به‌هێزتر بوون هیچ که‌سیش نه‌یتوانی پشتیوانیان بێت.

سورة ق: {وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنْ قَرْنٍ هُمْ أَشَدُّ مِنْهُمْ بَطْشًا فَنَقَّبُوا فِي الْبِلَادِ هَلْ مِنْ مَحِيصٍ ﴿٣٦﴾ إِنْ فِي ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِمَنْ كَانَ له قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى السَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ ﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [ق].
واتە/ خۆ ئێمه چه‌نده‌ها گەل و نه‌ته‌وه‌ی پێش ئه‌وانمان له‌ناو برد که‌ئه‌وان له‌مان به‌ده‌سه‌ڵاتترو به‌تواناتر بوون خۆ ئه‌وان به‌شاره‌کان و شوێنه‌واره‌کاندا گه‌ڕاون و تێپه‌ر بوون ئایا هیچ ده‌ربازبوونێک له‌سزاکانیان به‌دی کرد؟! (36) به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا یاده‌وه‌ری هه‌یه بۆ که‌سێک دڵێکی زیندووی هه‌بێت یاخود گوێ ڕادێرێت و شاھێدیشە لەسەر ئەوانە (37).

سورة النجم: {وَأَنَّهُ أَهْلَكَ عَادًا الْأُولَىٰ ﴿٥٠﴾ وَثَمُودَ فَمَا أَبْقَىٰ ﴿٥١﴾ وَقَوْمَ نُوحٍ مِنْ قَبْلُ إِنَّهُمْ كَانُوا هُمْ أَظْلَمَ وَأَطْغَىٰ ﴿٥٢﴾ وَالْمُؤْتَفِكَةَ أَهْوَىٰ ﴿٥٣﴾ فَغَشَّاهَا مَا غَشَّىٰ ﴿٥٤﴾} صدق الله العظيم [النجم].
واتە/ هه‌ر ئه‌و زاته‌ش قه‌ومی عادی یه‌که‌می له‌ناو برد (50) سمودیشی له‌ناو برد و هیچی نه‌هێشتن(51) زووتریش قه‌ومی نوحی له‌ناو برد که‌بێگومان ئه‌وانیش سته‌مکارو سه‌رکه‌شتر بوون (52) هه‌ر ئه‌و زاته ‌تاوانباران و شه‌رواڵ پیسانیشی ژێره‌و ژوورکرد(53) ئینجا ئه‌و دێهاتانه‌ی داپۆشی ئه‌وه‌ی که‌دای پۆشی(به‌به‌رد باران) (54).

سورة القمر: {وَلَقَدْ جَاءَهُمْ مِنَ الْأَنْبَاءِ مَا فِيهِ مُزْدَجَرٌ ﴿٤﴾ حِكْمَةٌ بَالِغَةٌ فَمَا تُغْنِ النُّذُرُ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم [القمر].
واتە/ بێگومان ئه‌وه‌نده ‌هه‌واڵی تیاچوونی سته‌مکارانیان پێگه‌یشتووه تا داچڵه‌کێن (4) ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌حیکمه‌تی گرنگ و په‌ند و ئامۆژگاری زۆری تێدایه‌ به‌ڵام بۆ ئه‌وانه بێدارکردنه‌وه بێ سووده‌ (5).

{وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا أَشْيَاعَكُمْ فَهَلْ مِنْ مُدَّكِرٍ} صدق الله العظيم [القمر:٥١].
واتە/ بێگومان ئێمه زۆر له‌پێشینانی وه‌ک ئێوه‌مان له‌ناو بردوه‌ جا ئایا که‌س هه‌یه ده‌رس و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرێت

سورة التغابن: {أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَبْلُ فَذَاقُوا وَبَالَ أَمْرِهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} صدق الله العظيم [التغابن:٥].
واتە/ ئایا هه‌واڵی ئه‌وانه‌تان پێ نه‌گه‌یشتووه که پێشتر بێ بڕوا بوون چۆن سزاو ئازاری کارو کرده‌وه‌کانیان چه‌شت له دنیادا له قیامه‌تیشدا سزای به‌ئێش و ئازار بۆتان ئاماده‌یه.

سورة الطلاق: {وَكَأَيِّنْ مِنْ قَرْيَةٍ عَتَتْ عَنْ أَمْرِ رَبِّهَا وَرسله فَحَاسَبْنَاهَا حِسَابًا شَدِيدًا وَعَذَّبْنَاهَا عَذَابًا نُكْرًا ﴿٨﴾ فَذَاقَتْ وَبَالَ أَمْرِهَا وَكَانَ عَاقِبَةُ أَمْرِهَا خُسْرًا ﴿٩﴾} صدق الله العظيم [الطلاق].
واتە/ له سه‌ده‌کانی پێشوودا چه‌ندەها ئاوەدانی یاخی بوون له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان و پێغەمبەرەکانی ئێمه زۆر به‌توندیی حسابمان بۆ کردن و سزایه‌کی توندو پڕ ئێشمان بۆ پێشهێنان (8) ئیتر گیرۆده‌ی به‌ڵای خۆیان بوون و ئه‌و سزایه‌یان چه‌شت که خۆیان ده‌ست پێشخه‌ریان بۆ کردبوو سه‌رئه‌نجامی کارو کرده‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شوێنانه‌ش زیانێکی گه‌وره بوو (9).

بەڵام ئیمام مەھدی لە اللە ی بەخشندەو میھرەبانەوە بینی کەوا لەنەفسی خۆیدا دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِنْ كلّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].
واتە/ اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

جا ئای سەرسامیم لەوانەی کەوا ڕازیبوون بە نیعمەتی حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا خۆشەویسترین کەس و شتیش لەلایان متحسرو خەفەتبارە لەسەر عەبدەکانی و توڕەو بە ئەسەفە لەسەر ئەو بەندانەی کەوا ستەمیان لەنەفسی خۆیان کرد اللە ش ستەمی لێنەکردوون بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان لەخۆیان کردووە اللە ش گوێی لە تەحەسورو پەشمانیانە لەسەر نەفسی خۆیان لەدوای بەھیلاک بردنیان. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أنْ يَأْتِيَكُمُ ژالْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾ أنْ تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَىٰ مَا فَرَّطْتُ فِي جَنْبِ اللَّهِ وَإِنْ كنت لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦).

پاش ئەوە اللە لەنەفسی خۆی وەڵامیان دەداتەوە جا دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِنْ كلّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].
واتە/ اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

جا ئەی ئەوانەی کەوا اللە خۆشەویسترین کەس و شتە لەلاتان، بە اللە سوێندتان دەدەم چۆن دەتانەوێت کەوا چێژ وەربگرن لە نیعمەتی بەھەشت و حۆری چاوگەش لەکاتێکدا وا بەڕاستی من ھەوالی حاڵی اللە ی ڕەحمانم پێدان کەوا پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە کەوا اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە؟

جا ئەی عەبدە نزیکەکانی اللە ئەی ئەوانەی کەوا اللە تان خۆشدەوێت چۆن ئۆقرە دەگرن بە حۆری چاوگەش و نیعمەتەکانی بەھەشت؟ وەھەتا تەنانەت باپیرەشم محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- مونافەسەو پێشبڕکێی بەندە نزیکەکانی دەکرد تا وەسیلە بەدەست بھێنێت کەوا بریتی یە لەپلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت وەھۆکارەکەش ئەوەیە چونکە ئەو بەحاڵی ئەو اللە یەی نەدەزانی کەوا بەڕەحم و میھرەبانترە بۆ عەبدەکانی لەمحمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- ئەو پێغەمبەرەی کەوا خەریک بوو خۆی لەناوببات بە خەفەت خواردن لەسەر بەندەکانی اللە جا ئەگەر ئەوە حاڵی ئەو بێت، ئەی دەبێت حاڵی ئەو اللە یە چۆن بێت کەوا ئیستیوای کردووە لەسەر عەرش ئەو اللە یەی کەوا لە محمد پێغەمبەری اللە بەڕەحم و میھرەبانترە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- کەوا بریتی یە لە اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر؟ وەھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ الرَّحْمَٰنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا} صدق الله العظيم [الفرقان:٥٩].
واتە/ ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی وا له نێوانیاندایه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه پاشان له‌سه‌ر عه‌رش ئیستیوای کرد اللە په‌روه‌ردگارێکی میهره‌بانه جا لەوکەسە بپرسە ئەو شارەزاو خەبیرە پێی.

وەھەرلەبەرئەوەش ئیمام مەھدی پلە ھەرەبڵندو بەرزەکەی بەھەشتی (الدرجة العالية الرفيعة) ڕەت کردۆتەوە کەوا ناوی لێنراوە ((وەسیلە)) جا کردوویەتی بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنە جێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لەو پلەیە ئەوەش تاوەکو اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی وەھەرلەبەرئەوەش پەروەردگارم دروستی کردووم تا نیعمەتی ڕازیبوونەکەی بپەرستم جا ھەرگیز ڕازی نابم ھەتا اللە ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی، جا چۆن ڕازیش دەبێت لەنەفسی خۆی؟ ئەوە ھەتا ھەموو عەبدەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆیەوە، جا پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە! ھەرچەندە ھەموو نێردراوو پێغەمبەرو نزیکەکانیش بەڕاستی ئەوەیان زانیوە کەوا ناوی پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت بریتی یە لە ((وەسیلە)) پاشانیش بیریان لەوە نەکردۆتەوە بۆچی اللە ناوی لێناوە ((وەسیلە))؟ جا فەتواتان بۆ دەدەم بەحەق ئەوە لەبەرئەوەی ئەوە مەبەست و غایەو ئامانجەکە نیە لە دروستکردنەکەی ئێمەدا بەڵکو اللە دروستی کردووین تا نیعمەتە ھەرە گەورەکە بپەرستین (النّعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لەو پلەیە کەئەویش بریتی یە لە نیعنەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر ھەموو بەندەکانی. بەپشتڕاستژردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:٥٦].
واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

جا اللە دروستی نەکردوون تا ڕازیبوونی اللە کە نیعنەتە ھەرە گەورەکەیە (النّعيم الأعظم) بکەن بەوەسیلە بۆ ھاتنەجێی وەسیلە (کە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشتە) ھەرچەندە ئەوانیش ھیچ شەریک و ھاوبەشێکیان بۆ اللە دانەناوە وەھەرگیزیش اللە حسانیان لەگەڵ ناکات لەسەر ئەوە لەبەرئەوەی اللە یەکی بەعزەت و خۆبەگەورەزانە وەھەر لەبەرئەوەش بەندایەتیەکەی بە بەرامبەر داناوە. اللە ی گەورە فەرموویەتی: {لَوْ أَنْزَلْنَا هَٰذَا القرآن عَلَىٰ جَبَلٍ لَرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُتَصَدِّعًا مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ﴿٢١﴾ هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ هُوَ الرَّحْمَٰنُ الرَّحِيمُ ﴿٢٢﴾ هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلَامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ الْعَزِيزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ سبحان اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٢٣﴾ هُوَ اللَّهُ الْخَالِقُ الْبَارِئُ الْمُصَوِّرُ له الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ يُسَبِّحُ له مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿٢٤﴾} صدق الله العظيم [الحشر].
واتە/ ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان داببه‌زاندایه سه‌ر که‌ژو کێوێك ده‌تبینی ملکه‌چ ده‌بوو وردو و خاش ده‌بوو شه‌ق و په‌ق ده‌بوو له ترسی فه‌رمانی اللە له هه‌یبه‌تی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی اللە ئێمه ئه‌م نموونانه ده‌هێنینه‌وه بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه (21) اللە ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و پەرستراوێکی تر نیه زانایه به هه‌موو نهێنی و ئاشکراکان ئه‌و اللە یە به‌خشنده و میهره‌بان و دلۆڤانه کانگای ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ (22) اللە ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و پەرستراوێکی تر نیه پاشای هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌ پاك و بێگه‌ردە ئاشتی خواز و ئاشتی په‌روه‌ره‌ ئاسایش به‌خش و په‌ناگای ئیماندارانه‌ ده‌سه‌ڵاتداره و چاودێری دروستکراوه‌کانیه‌ت باڵاده‌سته‌ خاوه‌نی خێری بێسنووره‌ گه‌وره‌یه و خۆی به‌گه‌وره ده‌زانێت پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و اللە یەیە له‌وه‌ی تینه‌گه‌یشتوان شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن (23) هه‌ر ئه‌و اللە یە به‌دیهێنه‌رو دروستکاوه‌ نه‌خشه و وێنه کێشه‌ره‌ ناوه پیرۆزو جوانه‌کان هه‌مووی شایسته‌ی ئه‌ون هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ستایشی ئه‌و ده‌که‌ن به‌ڕاستی ئه‌و زاته اللە یەکە خاوەن عزەت نەفسی بەرزەو داناو کاربەجێیە‌ (24)

جا سەیری پێناسەی ناوی (العزیز) بکەن کەوا ھەڵساوین بە گەورەکردنی لەم ئایەتەدا جا ھەرچی ھی یەکەمیانە: {الْعَزِيزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ} جا ئەوە سیفەتی عزەتی بڵندی دەسەڵات و ھێزو جەبەروت و گەورەییەکەیەتی لە دنیاو ئاخیرەتدا پاک و بێگەردی بۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْعِزَّةَ فَلِلَّهِ الْعِزَّةُ جَمِيعًا} [فاطر:10].

پاشان دێینە سەر ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە کەوا لەھەمان بابەتدا ناوەکەی {الْعَزِيزُ}ی دووبارەکردۆتەوەو فەرموویەتی: {وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ} صدق الله العظيم.

جا مەبەستی لەوە عزەت نەفسەکەیەتی پاک و بێگەردی بۆی وەھەرلەبەرئەوەش فەرزی نەکردووە لەسەر عەبدەکانی بەفەرزێکی جبری بەزۆر بەوەی کەوا بیپەرستن لەبەر خۆشەویستی زاتی و حەزو تەماحی ڕازیبونەکەی پاک و بێگەردی بۆی بەڵام عزەتی نەفسەکەی نایەڵێت کەوا لەسەریان فەرز بکات کەوا لەبەر حەزو تەماحی خۆشەویستی و نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسەکەی بیپەرستن ھەرچەندە نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەشی بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتی بەھەشتەکەی بەڵام سیفەتی عزەت نەفسەکەی نایەڵێت کەوا نەفسەکەی بەسەریاندا فەرز بکات بەڵکو بەماددە بۆ عیبادەتەکەی فرۆشتووە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَىٰ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ} صدق الله العظيم [التوبة:١١١].
واتە/ به‌ڕاستی اللە گیان و ماڵی له ئیمانداران کڕیوه به‌وه‌ی کەوا لەبەرامبەردا به‌هه‌شت بۆ ئه‌وانه‌و به‌شیانه.

بەڵام پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە! کێ لە اللە بەخشندەترە؟ جا ئەوەی کەوا دواتر اللە دەپەرستێت لەبەر خۆشەویستیەکەی لەزاتی ئەو لەبەر حەزو تەماحی خۆشەویستی و نزیکیەکەی و پشت دەکاتە بەھەشتەکەی تاکو پەروەردگارەکەی ڕازیبێت لەنەفسی جا ئەوە تەمەنناو ئاواتی بەدەستھێنانی پەروەردگارەکەی دەکات جا دەیپەرستێت بەو شێوەیەی کەوا ڕەوایە بپەرسترێت نەلەبەر حەزو تەماحی مەلەکوتی دنیا نەئاخیرەتیش پاشان اللە بەخشندەترە لە عەبدەکەی ئیمام مەھدی جا دواتر اللە مەلەکوتەکەی دنیاو ئاخیرەتی پێدەدات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَمْ لِلْإِنْسَانِ مَا تَمَنَّىٰ ﴿٢٤﴾ فَلِلَّهِ الْآخِرَةُ وَالْأُولَىٰ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [النجم].
واتە/ یان بۆ ئینسان ھەیە ئه‌وه‌ی کەوا تەمانناو ئاواتی ده‌کات (24) ‌جا هه‌ر بۆ اللە یە دنیا و دوایی (ئه‌ی بۆ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و زاته ‌ناده‌ن؟) (25).

وە لەبیریشم نەکردووە کەوا وەڵامی ئەوەت بدەمەوە ئەی پرسیارکار کەوا دەڵێی: ئەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی جا ئەگەر تۆ ئەو پلەیەی خۆت بەخشی کەوا اللە پێی بەخشیوی لە زانستی کتێب بە باپیرەت محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- جا ئەی کەوایە شوێنەکەی تۆ لەکوێ دەبێت لەبەھەشتدا؟

جا لەپاش ئەوە وەڵامت دەدەمەوە بەحەق و دەڵێم: "سەبارەت بەمن جا بەڕاستی ئەوە بەخشیومە بە باپیرەم لەدوای مژدەکە کاروفەرمانەکانیش بۆ اللە یە لەسەرەتاو دواییدا وە ھیچ ئەو شوێنەشم لەلا گرنگ نیە، بەڵکو دەیکەم بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی ئەو غایەو ئامانجەی کەوا اللە ئێمەی ھەموو دروستکردووە لەپێناویدا تاکو اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی جا ئەوەیە نیعمەتە ھەرە گەوەکە (النّعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە وەسیلە، جا چۆن نیعمەتە ھەرە گەورەکە(النّعيم الأعظم) بکەم بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە بچوکەکە؟ بەڵکو پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشتم (الدرجة العالية الرفيعة) کردووە بەوەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی غایەو ئامانجەکە کەئەویش بریتی یە لەوەی تاکو اللە لەنەفسی خۆی ڕازی بێت، وەھەر لەبەرئەوەش ناوی لێنراوە ((وەسیلە)) بەومانایەی وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی ئەم غایەو ئامانجە جا ئایا وام دەبینی بەویە کەوا لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرابم؟ جا سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت وەھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت کەس نکۆڵی لەو زیادەیە (المزيد) ە ناکات لە باسکردنەکەی دەربارەی حەقیقەتی وەسیلەو غایەو ئامانجەکەی تەنھا ئیماندارە موشریک و ھاوبەشدانەرەکان نەبن بۆ اللە بە نێردراوو پێغەمبەرەکانی لەوانەی کەوا مونافەسەو پێشبڕکێکردنیان حەرام و قەدەغە کردووە لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لە اللە وە تایبەتیان کردووە بە عەبدە نزیکەکانی اللە لە نێردراوو پێغەمبەرەکان، کەوا ئەوانیش چەند بەندەیەکن وەکو ئێوە ئەوەی دەربارەی اللە بۆئەوان ھەیە بۆ ئێوەش ھەیە جا ئەوانیش بەشەرێکن وەکو ئێوە اللە منەتی بەسەردا کردوون، جا بەھەمان شێوە اللە پاداشتی چاکەکاران دەداتەوە، جا اللە پێشبڕکێکردنی لەسەر پەروەردگارەکەیان تایبەت نەکردووە بەوان بەبێ ئیمانداران؛ بەڵکو ئەوانیش وەکو ئێوە بەندەی ئیمانداری اللە ن. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَنَادَيْنَاهُ أنْ يَا إِبْرَاهِيمُ ﴿١٠٤﴾ قَدْ صَدَّقْتَ الرُّؤْيَا إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿١٠٥﴾} صدق الله العظيم [الصافات].
واتە/ ئێمه‌ بانگمان لێکرد ئه‌ی ئیبراهیم (104) به‌ڕاستی خه‌وه‌که‌ت هێنایه دی ئێمه هه‌ر ئاوا پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (105).

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {سَلَامٌ عَلَىٰ نُوحٍ فِي الْعَالَمِينَ ﴿٧٩﴾ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿٨٠﴾ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُؤْمِنِينَ ﴿٨١﴾} صدق الله العظيم [الصافات].
واتە/ سڵاو له‌سه‌ر نوح له لایه‌ن سه‌رجه‌م خەڵکی جیھانەوە (79) به‌ڕاستی ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (80) به‌ڕاستی ئه‌و له‌به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه‌ (81).

جا اللە ڕێزو تەکریمی تایبەت نەکردووە بەوان بەتەنھا پاک و بێگەردی بۆی بەڵکو فەتوای بۆ داون پاک و بێگەردی بۆی.بەو شێوەیەی کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ} صدق الله العظيم.
واتە/ به‌ڕاستی ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه.

ئەگینا ئاگاداربن پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت- کەوا مونافەسەو پێشبڕکێی لەسەر دەکرێت- کانی و چاوگی خواردنەوە پاک و سەرمۆرەکە (عین الرحیق المحتوم) ی لێ ھەڵدەقوڵێت تا نزیکەکان (مقربین) لێی بخۆنەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {كَلَّا إِنَّ كِتَابَ الْأَبْرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ ﴿١٨﴾ وَمَا أَدْرَاكَ مَا عِلِّيُّونَ ﴿١٩﴾ كِتَابٌ مَرْقُومٌ ﴿٢٠﴾ يَشْهَدُهُ الْمقربونَ ﴿٢١﴾ إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ ﴿٢٢﴾ عَلَى الْأَرَائِكِ يَنْظُرُونَ ﴿٢٣﴾ تَعْرِفُ فِي وُجُوهِهِمْ نَضْرَةَ النّعيم ﴿٢٤﴾ يُسْقَوْنَ مِنْ رَحِيقٍ مَخْتُومٍ ﴿٢٥﴾ خِتَامُهُ مِسْكٌ وَفِي ذَٰلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [المطففين].
واتە/ نه‌خێر (ده‌سته‌ی سه‌رفرازان دوورن له‌و ته‌نگانه‌یه‌) به‌ڵکو کتێبی کرده‌وه‌کانیان وا له شوێنه به‌رزو بڵنده‌کاندا (18) جا تۆ چووزانی (علیون) چیه‌و چۆنه‌ (19) کتێب و دۆسیەیەکی مۆرکراوە (20) کەوا فریشته نزیکهکانی لای اللە شاھێد‌ی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن (21) به‌ڕاستی چاکان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی خۆشی و شادی ده‌به‌نه سه‌ر (22) له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن (23) خۆشی و خۆشگوزه‌رانی ناسک په‌روه‌ری له ڕووخساریاندا ده‌بینیت (24) خواردنەوەیەکیان پێشکه‌ش ده‌کرێت که پاک و سه‌رمۆره‌ (25) که نۆشکرا کۆتایەکەی میسکە جا با له پێناوی ئه‌وه‌دا پێشبڕکێکه‌ران پێشبڕکێ بکه‌ن (26).

وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
براتان خەلیفەی اللە بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (عبد النّعيم الأعظم)؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________