ئیمام ناصر محمد یەمانی
22 - موحەڕەم - 1441 کۆچی
21 - 09 - 2019 زایینی
11:26 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=317036
ــــــــــــــــــــــــ


بۆ ھەموو باوەڕدارێک بە اللە کە پێی وایە لە بەسەرخەرانی اللە و محمد بەندەو پێغەمبەرەکەیەتی..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر محمد پێغەمبەری اللە و هەموو پێعەمبەران لەپێش ئەو وە لەسەر پشتیوانەکانیان و شوێنکەوتەی پێڕەوەکانیان جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی و ئێمەش تەسلیم دەبین بۆی، لەدوای ئەوە..

ئەی گەلی گەورە زانایانی موسڵمانان ھەموو موفتیەک بۆ گەلەکەی لە ھەموو دەوڵەتە ئیسلامیە عەرەبیەکان یان عەجەمیەکان، بەڕاستی منی ئیمام مەھدی خەلیفەی اللە لەزەوی داوا لەھەموو موفتیە گشتیەکان دەکەم لەھەموو دەوڵەتە عەرەبیەکان یان عەجەمیەکان بۆ دابەزین لە خۆبەگەورەزانین و لەخۆباییەکەیان لەبەرامبەر گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیمام مەھدی لە مێزی گفتوگۆی جیھانی ئەم ماڵپەڕەم (منتديات البشرى الإسلامية) بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیمام مەھدی لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتنە نزیکەکەی، وە ھەموو موفتیەک ھەڵبستێت بە وەڵامدانەوەی ئەم بەیانەم لە بەشە تایبەتکراوەکەی خۆی بەناوو وێنەکەی خۆیەوە بە ڕەچاوکردنی ئەوەی تاکو دەرکەوێت ئایا من مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمدم یان درۆزنێکی خراپەکار جا پێویستە لەسەرتان بەرگری بکەن لەبەھا پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلام، جا ئەگەر بینیتان بەڕاستی من بانگتان دەکەم بۆ لای حەق و بە کتێبەکەی اللە ش فێرتان دەکەم وە دەستیشم پێوەی گرتبوو بەتوندی وە ڕێنمایی دەکەم بە مەحکەمی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ئەوا ئەوکاتە پشتگیریم بکەن و سەرم بخەن وە بەناوبانگم بکەن بەحەق بۆ سەرجەم گەلانی موسڵمانان، وە ئەگەر منیشتان بینی بەوەی گومڕابوومە لەڕێگای ڕاست جا ئەوە بەناوبانگم بکەن بۆ سەرجەم گەلانی موسڵمانان بەوەی بەڕاستی من لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرام وە ڕێنماییم بکەن بۆ ڕێگای ڕاست بە ڕێنماییەکی چاکتر لە کتێبەکەی اللە و ئەم سوننەتە نەبەویە حەقەی کەوا دژو پێچەوانە نیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە.

وە منیش ھیچم لەسەر ئێوە نیە تەنھا یەک مەرج نەبێت بەتەنھا ئەویش ئەوەیە ئەو اللە یە قبوڵ بکەن کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە بەوەی دادوەر بێت لە نێوانتان لەسەر ئەوەی جیاوازو ناکۆکن لەسەری لەئایینەکەتان، وە لەسەر ئیمام مەھدی ناصر محمدیش ھیچ نیە تەنھا ئەوە نەبێت حوکمەکەی اللە تان بۆ دەربھێنێت لەنێوانتان جا لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بۆتان بیھێنم، جا مەرج بێت لەسەر ئێمە بەمەرجێکی وا کە بەدرۆنەخرێتەوە بەوەی حوکمەکە بەگشتی ھەمووتان لێی تێبگەن چ جای زاناکانتان لە ئایین لەبەر زۆر ڕوونی و ڕاشکاویەکەی!

وە ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر خۆشەویستی اللە سەرجەم زانایانی موسڵمانان و گەلەکانیان، سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ھەرگیزاو ھەرگیز کەس شوێنم ناکەوێت تەنھا ئەوەی بڕوادارە بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو ئەو سوننەتەی محمد پێغەمبەری اللە کەوا دژو پێچەوانە نیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە جا ئەوە لەنێوانی من و نێوان ھەموو موفتیەک دابێت بۆ گەلەکەی لەھەموو دەوڵەتە ئیسلامیە عەرەبیەکان یان عەجەمیەکان، جا لەبەرئەوەی من دەزانم بەڕاستی من خەلیفەی اللە مەھدیم و درۆو بوختانم ھەڵنەبەستووە لەسەر اللە جا بە عەقڵ و مەنتق ئەنجامی گفتوگۆکەی نێوان من و نێوان ئێوە ڕادەگەیەنم بەوەی دواتر من زاڵ دەبم بەسەرتاندا بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەم لەقورئانی گەورە ھەتا ئەوکاتەی دەتانخەمە نێوان دوو ھەڵبژاردەوە کە سێیەمی نیە یان ئەوەتا باوەڕدەھێنن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە یان ئەوەتا کوفر دەکەن بەقورئانی گەورە جا اللە ش لەگەڵ بێباوەڕەکان بەقورئانی گەورە لەجیھان سزاتان دەدات وە ھەرگیزاو ھەرگیزیش جگە لە اللە ھیچ پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆتان نادۆزنەوە ئەمەش سوننەت و یاسای اللە یە بۆ ئەوانەی لەپێش ئێوە ڕۆیشتن وە ھەرگیزیش بۆ سوننەت و یاسای اللە گۆڕینەوە نی یە، جا ووریا بن لە توڕەیی اللە بەھۆی کوفرکردن بەقورئانی گەورە یان بەھۆی پشتھەڵکردن لێی، جا ئاگاداربن بەڕاستی پشتھەڵکردن لێی بۆ ئەوانەی باوەڕیان پێی ھەیە باری تاوانەکەی گەورەترە لەلای اللە لەباری تاوانی ئەوانەی بێباوەڕن پێی لەبەرئەوەی بێباوەڕەکان نازانن ئەمە حەق و ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە ھەرلەبەرئەوەش قورئانی گەورە بەڕاست دانانێن، جا ئایا لە باری گوناھو تاواندا ئەوانە یەکسانن لەلای اللە؟ بەڵکو توڕەیی اللە لەسەر ئەوانەی باوەڕیان بەقورئانی گەورە ھێناوەو پاشانیش پشتیان لێی کردووەو دەست پێوەگرتنیان پێی ڕەتکردۆتەوە وە کوفرکردنیان بەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئان ڕەتکردۆتەوە ئا ئەوانە وێنەیان وەکو وێنەی ئەو کەسانەیە کە حەقی لای پەروەردگارەکەیان لەلای خەڵکی بێدەنگ دەکەن لەکاتێکیشدا دەزانن ئەمە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، جا ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان ئەمانەو نێوان پشتھەڵکەرەکان لێی لەشەیتانە بەشەرەکان لەبەرئەوەی ھەردوولا دەزانن ئەمە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوەو ڕێگریش دەکەن لە شوێنکەوتنی، جا ئەوانە اللە نەفرەتی لێکردوون و نەفرەتکارانیش نەفرەتیان لێدەکەن لەبەرئەوەی دەزانن ئەمە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوەو ڕێگری لەخەڵکیش دەکەن لەشوێنکەوتنی و دەستگرتن پێوەی، ھەر لەبەرئەمەش اللە لێیان توڕە دەبێت و نەفرەتیشیان لێدەکات وە نەفرەتی ھەموو خەڵکیشتان بۆ حەڵاڵ دەکات، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنزَلْنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ وَالْهُدَىٰ مِن بَعْدِ مَا بَيَّنَّاهُ لِلنَّاسِ فِي الْكِتَابِ ۙ أُولَـٰئِكَ يَلْعَنُهُمُ اللَّـهُ وَيَلْعَنُهُمُ اللَّاعِنُونَ ﴿١٥٩﴾ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَبَيَّنُوا فَأُولَـٰئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ ۚ وَأَنَا التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ﴿١٦٠﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا شاھێدبن لەسەر ئەم سوێندەم سەرجەم موسڵمانان و ئەوانەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن لە جیھان لەوانەی اللە ئاگاداری کردوون بەسەر بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، وە ببن بەشاھێد لەسەرم لەسەرئەوەی بەڕاستی سوێندم خواردووە بە اللە ی گەورە ئەو اللە یەی ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو پڕوتوکاو بووە بە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیاندایە وە پەروەردگاری عەرشی گەورە بەوەی سەرجەم موفتیەکان لەھەموو دەوڵەتە ئیسلامیە عەرەبی و عەجەمیەکان ناتوانن بەدەسەڵاتی زانست لەقورئانی گەورە بەسەر ناصر محمد یەمانیدا زاڵ ببن ھەرچەندە ھەندێکیشیان ببن بە پاڵپشت بۆ ھەندێکیان.

وەھا ئەوە من بۆ ھەریەکێک لەوان بەشێکم داناوە لە ڕووکاری ماڵپەڕەکەم؛ ماڵپەڕی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی (منتديات البشرى الإسلاميّة)، جا دەڵێم: وەرن بۆ گفتوگۆکردن وەھەندێکیشتان ببن بەیارمەتیدەرو بەسەرخەر بۆ وەڵامدانەوەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەدەسەڵاتی زانست لە مەحکەمی قورئانی گەورە، جا بەڵگەتان لەسەر من نیە ھەتا ئەوکاتەی بەڵگەم بەسەردا دەھێننەوە لەقورئانی گەورە، جا ئەگەر ئەوەتان کردو لەکاتێکدا ھەرگیزیش ناتوانن بیکەن ئەوا ئەوکاتە بەدڵنیاییەوە نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیش حەڵاڵ دەبێت لەسەر ناصر محمد یەمانی، وە ئەگەر بۆشتان ڕوون بوویەوەو زانیتان بەوەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی بانگ دەکات بۆ حەق وە ڕێنمایی دەکات بە قورئانی گەورە بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری و پاشانیش شاھێدی بەحەقتان لە ناخەکانتاندا بێدەنگ کردو ڕێتان گرت لە بەدواکەوتنی بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەدوای ئەوەی بۆتان ڕوون بوویەوە بەوەی ئەو ئیمام مەھدیە بەقورئانی گەورە بۆ ڕێگای ڕاست پاشان پشتان ھەڵکرد لێی و ڕێتان گرت لەبانگەوازەکەی ئەوا ئەم کاتە بەڕاستی لەسەر ئێوەیە نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیش، لەبەرئەوەی گەلەکانتان چاوەڕوانی فەتوای ئێوەن دەربارەی بانگەوازەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی ئێوەش بێدەنگن لەوەی فەتوایان بۆ بدەن یان ڕێدەگرن ھەرچەندە بۆ زانایانی موسڵمانان و شەیتانە جن و مرۆڤەکانیش ڕوون بوویەوە بەوەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی ڕێنمایی دەکات بەقورئانی گەورە بۆ ڕێگای ڕاستی لای پەروەردگارەکەتان، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللَّـهِ رَبِّي وَرَبِّكُم ۚ مَّا مِن دَابَّةٍ إِلَّا هُوَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهَا ۚ إِنَّ رَبِّي عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [هود].

لەوەیە سەرجەم گەورە زانایانی موفتی ناوچەکان لە ھەموو دەوڵەتە ئیسلامیەکان بەیەک زمان بیانەوێت بڵێن: "ئەی ناصر محمد یەمانی لەسەرخۆ لەسەرخۆ، جا یان ئەوەتا تۆ شێتی و شێتیش ھونەرە! یان ئەوەتا بەڕاستی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمدی حەق خەلیفەی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانی، جا بەڕاستی وا چەند بەشێکی تایبەتت کردۆتەوە بۆ ھەموو موفتی دەوڵەتە ئیسلامیە عەرەبی و عەجەمیەکان تاکو بەتەنھا خۆت گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەی، وە ڕێشت گرتووە لە سەرجەم پشتیوانەکانت بەوەی ھەریەکێکیان بێن خۆیان هەڵبقورتێنن لە بەشە تایبەتکراوەکان بۆ گفتوگۆکردنەکە لەنێوان ئێمەو تۆدا؛ بەڵکو دەبینین تۆ پێشوەختە بڕیارت داوە بە ئەنجامی گفتوگۆکە بەوەی بەڕاستی ھەر تۆی کەوا زاڵدەبیت بەسەر ھەموومان بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا لەقورئانی گەورە؛ بەڵکو پێشوەختەش حوکمتدا لەسەر خۆت بەوەی ئەگەر بێتو ئێمە تۆمان بەزاند لەیەک باس و مەسەلەشدا لەماڵەکەی خۆت بەقورئانی گەورە ئەوا ئەوکاتە نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشت لەسەر بێت". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ئا ئەوەیە لەبەرئەوەی دەزانم بەڕاستی من درۆو بوختانم ھەڵنەبەستووە لەسەر اللە بەوەی دەڵێم من مەھدی ناصر محمد خەلیفەی اللە ی پەروەردگاری هەموو جیھانم بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم بەڵێنەی کەوا اللە و پێغەمبەرەکەی دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی پێان داون کاتێک فەرموویەتی: [أبشركم بالمهدي يبعثه الله على اختلافٍ فيملأ الأرض عدلاً كما ملئت جوراً وظلماً] صدق رسول الله.
واتە [مژدەتان پێدەدەم بە مەھدی کە اللە ڕەوانەی دەکات لەسەر دووبەرەکی و جیاوازی و ناکۆکیەکان جا زەوی پڕ دەکات لە دادگەری ھەروەکو چۆن پڕ بووە لە جەورو ستەم].

جا وەرن با سەیری ئەم مژدەیە بکەین لەلایەن اللە وە لەسەر زمانی پێغەمبەرەکەی لە سوننەتی نەبەوی حەق تاکو دەرکەوێت ئایا حەقە لە لایەن اللە و پێغەمبەرەکەیەوە؟ وە لەپێش نیشاندانی فەرموودە حەقەکە بە مەحکەمی قورئانی گەورە پرسیارێک ڕووبەڕووی سەرجەم موسڵمانان دەكەمەوە ئەویش ئەوەیە: ئایا نابینن ئێوە بەڕاستی جیاوازو ناکۆک بوون لە ئایینداو شەڕ دەکەن لەگەڵ یەکترداو ھەندێکتان خوێنی ھەندێکتان دەڕێژن؛ چۆن بە بەش و پارچەو حزبە جیاوازەکانەوە ھەندێکتان شەڕدەکەن لەگەڵ ھەندێک؟ وەڵامەکەشی لەسەر ئەرزی واقعدا دەبینن لەسەردەمی ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی بۆتان؟ وە چۆن سەرسەخترینی دوژمنەکانتان یەکیان گرت لەسەر بنبڕکردنتان وە لەسەر بنبڕکردنی ئایینەکەتان و وێرانکردنی پیرۆزیەکانتان، جا چۆن وا اللە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ڕەوانە دەکات بۆ موسڵمانە باوەڕدارەکان لە حزبە جۆر بەجۆرە شەڕکەرەکان لەنێوان یەکتریدا جا لەپاش ئەوە بانگی سەرجەم حزبە باوەڕدارە شەڕکەرەکان لەنێوان یەکتر دەکات بۆ چوونە ناو ئاشتی نێوانیان بۆ یەکخستنی ڕیزەکانیان لەدوای جیاواز بوون و دووبەرەکی و شەڕو کوشتار لەگەڵ یەکتریان، جا اللە فەرمانی پێکردوون بە وەڵامدانەوەی بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی بۆ وەستاندنی شەڕکردن لەنێوان سەرجەم حزبە باوەڕدارەکان و چوونە ناو ئاشتی بە سەرجەمیانەوە وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە بۆ باوەڕدارە شەڕکەرەکان لەگەڵ یەکتری بەوەی شەڕو کوشتار بوەستێنن لەنێوان یەکتریداو سەرجەمیان ئاشتەوایی بکەن، وە اللە ش ووریاتان دەکاتەوە کە ئەگەر بێتو لاتانداو سەرپێچی فەرمانەکەی اللە و خەلیفەکەی مەھدیتان کرد لەدوای ئەوەی بۆی ڕەوانەکردوون لەسەردەمی گەورەترین دووبەرەکی و جیاوازی جا ئەگەر لاتانداو سەرپێچیتان کرد لەدوای ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی بۆتان ئەوا بزانن اللە زاڵ و بەدەسەڵات و داناو کاربەجێیە دواتر خەلیفەکەی بەسەر ئێوەو بەسەر دوژمنەکانیشتاندا دەردەخات بە نیشانەیەکی سزا لەلایەن خۆیەوە بە هێزو تواناو شکۆو دەسەڵاتەکەی خۆیەوە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّـهِ ۗ وَاللَّـهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ ﴿٢٠٧﴾ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ﴿٢٠٨﴾ فَإِن زَلَلْتُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٢٠٩﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا ھەرچەندە اللە ش ڕەوانەی کردووم بۆتان ھێشتاش ھەر جیاوازی و دووبەرەکی فیقھیتان ھەیە وە بانگیشتان دەکەم بۆ حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە بۆ ئەوەی حوکم بکەین لەنێوانتان لەسەر ئەو شتانەی جیاوازو ناکۆکن لەسەری، جا ئەگەر ڕووتان وەرگیڕا ئەوا ووریام کردوونەتەوە لە سزای پلەی سێ کە بریتی یە لە گەشەسەندنی دووبەرەکی جیاوازی و ناکۆکیە مەزھەبیەکانتان بۆ جەنگێکی خوێناوی جا اللە ھەندێکتان بەدەستی ھەندێک سزا دەدات، وە ووریاشمان کردنەوە لەپێش ڕووداوەکە کە ئەگەر بێتو پشتھەڵکردنەکەتان بەردەوام بێت لە بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەوا دواتر اللە دووبەرەکی و جیاوازیەکەی نێوانتان زیاتر دەکات جا دەتانکات بە دەستە دەستەو پارچە پارچە جا ھەندێکتان بە خراپەی ھەندێک سزا دەدات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَىٰ أَن يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًا مِّن فَوْقِكُمْ أَوْ مِن تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًا وَيُذِيقَ بَعْضَكُم بَأْسَ بَعْضٍ ۗ انظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ ﴿٦٥﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

لەبەرئەوەی بانگەوازەکەم بۆتان ماوەی پانزە ساڵ دەبێت لەکاتێکدا من بەردەوام بانگتان دەکەم بۆ حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە وە ووریاتان دەکەمەوە لە تووڕەییەکەی اللە بۆ کتێبەکەی بەھۆی پشتھەڵکردن لە بانگەواز بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی لەکاتێکدا ئێوەش باوەڕدارن پێی جا چۆن دەبن بەیەکەمی پشتھەڵکەرەکان لە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە لەکاتێکدا ئێوە باوەڕتان پێی ھەیە ئەی گەلی موسڵمانان! ئایا تێناگەن؟

وە ووریاشتان دەکەمەوە لە شوێن کەوتنی ھەنگاوەکانی شەیتان تڕامپ ئەو کەسەی دەیەوێت شەڕو کوشتاری نێوان موسڵمانان بەردەوامی ھەبێت بۆ لاوازکردنی ھەندێکیان بە ھەندێکیان بۆ ھاتنەجێی پیلانە دارێژڕاوەکەی دەوڵەتە گەورەکەی سەھیۆنی، ئێوەش دەزانن ئەی گەلی موسڵمانان ھەمووتان بەوەی دوژمنی اللە شەیتان دۆناڵد تڕامپ دوژمنێکی ئاشکراو ڕوونە بۆتان بەبێ ھیچ پێچ و پەناو نادیاریەک لەسەر دوژمنایەتیەکەی بۆ ئیسلام و موسڵمانان، وە ھەر لەبەرئەمەش اللە ووریای کردوونەتەوە لە شوێنکەوتنی ھەنگاوەکانی شەیتان تڕامپ لە بەردەوامبوونی شەڕی نێوان یەکتریتان وە اللە فەتوای بۆ داون بەوەی ئەو ھاتنەجێی ئاشتی نێوانتانی ناوێت بەڵکو ئەو بۆ ئێوە دوژمنێکی ئاشکراو ڕوونە بێ ھیچ پێچ و پەناو نادیاریەک لەسەری، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ﴿٢٠٨﴾ فَإِن زَلَلْتُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٢٠٩﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

یان ئێوە بەم ووریاکردنەوەیە بۆ باوەڕداران بە اللە و پێغەمبەرەکەی نازانن کە ئەگەر بێتو لاتاندا لەدوای ڕەوانەکردنەکەی ئیمام مەھدی بۆ ئێوە بۆ چارەسەرکردنی دووبەرەکی و جیاوازی و ناکۆکیەکانتان جا ئەگەر ڕووتان وەرگیڕا بەوەی شەڕی نێوانتان ھەر بەردەوامبێت و هەمووتان چوونە ناو ئاشتی نێوانتان ڕەت کردەوە ئەوا ئەوکاتە اللە بەڵێنی پێداون بۆ ئەوەی تۆڵە لە دوژمنەکەی بکاتەوەو سزاتان بدات بەسزایەکی بەئێش وە خەلیفەکەشی دەردەخات بەسەرتاندا بە نیشانەیەکی سزا لەلایەن خۆیەوە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ﴿٢٠٨﴾ فَإِن زَلَلْتُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٢٠٩﴾} صدق الله العظيم؟

یان واگومان دەبەن ئەم دواندنە تایبەتە بەو گەلەی کە اللە محمد پێغەمبەری اللە ی لەناودا ڕەوانەکردن دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟ بەڵام ئێوە دەزانن اللە دواھەمین نێردراوو پێغەمبەرەکەی ڕەوانەکردووە بە قورئانی گەورە بۆ گەلێکی بێباوەڕ کەوا بتەکانیان دەپەرست بەڵام دواندنەکەی ئەم ئایەتە گرنگیەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیە لە کۆتا زەماندا کە اللە ڕەوانەی دەکات بۆ گەلێکی باوەڕدار بە اللە و پێغەمبەرەکەی وە بەقورئانی گەورە جا بانگەوازی سەرجەم باوەڕداران دەکات بۆ چوونە ناو ئاشتی لەدوای جیاوازبوون و دووبەرەکی و ناکۆکیەکەیان، جا ئایا ئەم ئایەتە بێباوەڕەکان بە اللە و پێغەمبەرەکەی و بەقورئانی گەورە دەدوێنێت یان اللە پێی لەزانستی غەیب و شاراوەدا گەلێکی باوەڕدار بە اللە و پێغەمبەرەکەی و قورئانی گەورە دەدوێنێت؟ جا ئەو ئیمام مەھدیەی کە اللە لەلوتکەی جیاوازی و ناکۆکی و دووبەرەکیەکانیان بۆی ڕەوانەکردوون سەرجەمیان بانگ دەکات بەوەی داخڵی ناو ئاشتی بن وە ووریایان دەکاتەوە لە شوێنکەوتنی ھەنگاوەکانی شەیتان تڕامپ ئەوەی وایدادەنێت سورە لەسەر ئاشتەوایی نێوان موسڵمانان، لەکاتێکدا ئەوانیش بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانن ئەو دوژمنێکی ئاشکراو ڕوونە بۆیان بەبێ ھیچ پێچ و پەناو نادیاریەک وە ھەوڵ دەدات بۆ ھاتنەجێی دەوڵەتی سەھیۆنی گەورە، ئێستاش دەست دەکەن بە ھێنانەجێی ئەمە لەدوای ئەوەی عەرەبیان لاوازکرد بە فیتنەی شەڕو کوشتاری ھەندێک بەھەندێکیان، وە دەیەوێت بیانخاتە ناو شەڕی ئێرانەوە ئێستا تاکو سەرقاڵیان بكات بە شەڕی ئێران وە ھەر لەمیانەی ئەوە دەست دەکات بە فراوانکردنی سەھۆنیەت، جا فەڵەستینیەکان دەگرێت و دەیانکوژێت وە ماڵ و خانووی ھەموویان وێران دەکات وە ئەوەی ماوەتەوە لە زەوی فەڵەستین دەیبەن وە ئەوەشی لەگەلی فەڵەستینی ماوەتەوە دەیکوژن و دەریدەکەن، وە مزگەوتی ئەقساش دەتەقێننەوە بەتەقاندنەوەیەکی گەورە، جا ھەروەکو بڵێی وا گومەزەکەی مزگەوتی ئەقسا دەبینم دەفڕێت لەبەر توندی تەقاندنەوەکەی جا دەکەوێتە خوارەوە بەرەو دەریا یان ڕووبار.

وەئەی گەلی موجاھیدە فەڵەستینیەکان ئەگەر ھاتوو اللە سەریخستن بەسەر سوپای سەھیۆنیدا ئەوا بە تێکشان یان پیلانێک لەدژتاندا بچۆنەوە جا ئاگادار بن نەکەن و نەکەن نوێژی سەرکەوتن بکەن لەمزگەوتی ئەقسا نە لە نزیکیەوەش لێی لەبەرئەوەی پیلانەکەیان ھەر لەمێژەوە بە دانانەوەی تەقینەوەکان داناوە لەژێر مزگەوتی ئەقسادا -ئەوەش ئەگەر بێتو سەربکەون بەسەریاندا- جا ئەوان دەزانن ئێوە دواتر دەڕۆن بۆ ئەوێ بۆ کردنی نوێژی سەرکەوتن جا لەپاش ئەوە وێرانی دەکەن بە دینامێتە تەقێنەرەوەکان لە ژێریدا جا لاشەکانتان لەت لەت دەکەن سەرجەم نوێژخوێنەکان لەنوێژی سەرکەوتن لەپاش شكان بەڕاوەدونانیان یان پیلانێک جا ووریا بن ھەتا ئەوکاتەی ئەو چەندین تۆنە تەقینەوانە لەژێر مزگەوتی ئەقسادا دەردەھێنن تاکو سەرکەوتنەکە نەگۆڕێت بۆ دۆڕان -ئەگەر اللە سەریخستن-، جا سەرپێچی ئەم فەرمانە مەکەن.

وە ھێشتا ئێمە بانگەوازی سەرجەم دەوڵەتە موسڵمانە شەڕکەرەکان لەگەڵ یەکتریدا دەکەین بۆ چونە ناو ئاشتی نێوانیان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی دوژمنی اللە و سەرجەم دوژمنەکانیان بۆ ھەرەس پێھێنانی پیلانە دارێژڕاوەکەو ھاتنەجێی ئەم دەوڵەتە سەھیۆنیە گەورەیەی خەونی پێوە دەبینن، وە خەریکە بەڵێنی شەیتان دۆناڵد تڕامپیش بەسەر بچێت و ھیچ فرسەتێکی تریشیان نیە (جگە لەم ماوەیە) بۆ جێبەجێکردنی ئەمە ئێوەش ئەوە دەزانن، وە پیلانەکەیان ئاشکراو ڕوون بۆتەوە بۆ سەرجەم خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، کەسیش تێناگات و پەندو ئامۆژگاری وەرناگرێت تەنھا خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نەبن.
ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاھێد بە.

ئەم بەیانەش لەسەرجەم بەشە تایبەتکراوەکان لەلامان بۆ موفتی دەوڵەتە موسڵمانەکان دادەبەزێنرێت وە بەھەمان شێوە بۆ خەلکی جیھانیش بڵاو دەکرێتەوە، سەرەنجامیش هەر بۆ لە اللە ترسانە ، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.

بەندەی اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________