ئیمام ناصر محمد یەمانی
17 - جەمادى یەکەم - 1439 کۆچی
03 - 02 - 2018 زایینی
11:08 بەیانی
(بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=280667
__________


بەیادھێنانەوەو ئامۆژگاری لەمە ھدی چاوەڕوانکراوەوە بۆ پێشەواو سەرکردەکانی موسڵمانان بە عەرەب و عەجەم و سەرجەم سەرکردەکانی بەشەرەوە ..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، سڵاوو دروود لە محمد دواهەمینی پێغەمبەرەکان بۆ بەندەکان و هەموو موسڵمانان..
ئەی کوردە خۆشەویستەکانم تەنها ئێوە ستەملێکراو نین؛ بەڵکو زەوی موسڵمانان پڕ بووە لە ستەم و زۆرداری لەلایەن ئەو فەرمانڕەوایانەی ستەمیان لەخۆیان و گەلەکانیان کردووە ،جا ئێمە تەنها ھانیان دەدەین بە قسەی نەرم و چاک لەوانەی دەمانەوێت لەناویان وە وەسفی دەکەین بە چاک بەڵکو دڵەکەی چاک بێت، وە ھانی ھەموو ئەوانەش دەدەین کە بوێری و غیرەتیان لەسەر ئیسلام و موسڵمانان و پیرۆزیەکانی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیھان هەیە وەکو ڕەجەب تەيب ئەردۆغان ئەوکەسەی لەپێناو ھەڵوێست وەرگرتن بۆ مزگەوتی ئەقسا داوای بەڕێوەچوونی لوتکەیەکی بەپەلەی کرد لە تورکیا. جا چۆن ھانی نەدەم لەسەر بەرگریکردن لە مزگەوتی ئەقساو ئەوەشی لە دەوروبەریەتی وە چۆن ھانی سەرکردەکانی موسڵمانان بە عەرەب و عەجەمیشەوە نەدەم ھەرچەندە ھەڵسوکەوتەکانی ڕەجەب تەيب اللە پێی ڕازی نیە بەڵام ئەو نکۆڵی لە فرەیی حزبە تایەفیەکان دەکات، جا بەڵکو اللە دڵەکەی بە نوری بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان ڕووناک بکاتەوە، جا بە قسەو گوفتاری نەرم و نیان قسەی لەگەڵ دەکەین بەڵکو تێبگات یان لە پەروەردگارەکەی بترسێت جا اللە بەڕاست دابنێت و ئەویش بەڕاستی دابنێت.

وە ناوەکەشی ڕەجەب تەیبە، جا ھەرچی (الطيبة - چاکەکەیە) بەحەق ئەوا تا ئێستا ھیچ پیاوێکی چاکم لە کاربەدەست و فەرمانڕەواکانی موسڵمانان بەتەواوی نەبینیوە؛ کە دڵی چاک بێت و شوێنی بانگەوازکاری حەق بۆ لای حوکم کردن و شوێنکەوتنی کتێبی پەروەردگارەکەی کەوتبێت، ھەموویان گۆرانی بۆ لەیلاکەیان دەڵێن، وە ھەموویان سورن لەسەر عەرشی کورسیەکەیان، وە لە پیلانی اللە ی خاوەنی موڵک بێ باکن ئەو اللە یەی موڵک دەدات بەھەرکەسێک بیەوێت وە موڵکیش دادەماڵێت لەھەرکەسێک بیەوێت وە دواتریش ئەوە دەزانن ئەگەر ھاتوو تۆبەیان نەکردو نەگەڕانەوە بۆ لای پەروەردگارەکەیان، جا ئەگەر تۆبەیان کردو گەڕانەوە بۆ لای پەروەردگارەکەیان ئەوا حەقە لەسەر اللە شکۆمەندیان زیاتر بکات لەسەر شکۆمەندیەکەیان وە ھێزیان زیاتر بکات لەسەر ھێزەکەیان وەکو ئامۆژگاریەکەی پێغەمبەری اللە ھود بۆ گەلەکەی کە ئەوکات لەسەردەمەکەی خۆیاندا توندترین ھێزیان ھەبوو لەسەر زەوی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ وَلَا تَتَوَلَّوْا مُجْرِمِينَ ﴿٥٢﴾} صدق الله العظيم [هود].

جا کوفریان بە بەڵێنەکەی اللە کرد لە مەحکەمی کتێبەکەی: {وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ ۖ وَلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [إبراهيم].

تا ئەو کاتەی ڕەتیان کردەوەو خۆیان بە گەورەو زل گرت و پشتیان لە بانگەوازکارە حەقەکەی لای پەروەردگارەکەیان هەڵکرد اللە ش لەناوی بردن ئیتر لەجێگای اللە ھیچ که‌سێکیان ده‌ست نەکه‌وت پشتیوانیان لێ بکات و سه‌ریان بخات جا ئەمە ڕێساو یاساو سوننەتی اللە یە لەکتێب بۆ ئوممەتە پشتھەڵکەرەکان لەکتێبەکەی اللە، وە ھەرگیزیش بۆ سوننەتی اللە گۆڕانکاریەک نیە، وە ھەرگیزیش لادان لە سوننەت و ڕێساکەی اللە نیە، جا لە اللە بترسن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بە گەورەکانتان و شوێنکەوتوانتان، بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نیە شوێنی ھەواو ئارەزووەکانتان بکەوێت تا ڕازی بن؛ بەڵکو شوێنکەوتەی کتێبی پەروەردگارەکەم قورئانی گەورەم وە ئەو سوننەتە حەق و ڕاست و دروستەی (پێغەمبەریش) کە پێچەوانەو دژی مەحکەمی کتێبەکەی اللە نیە وە ھەر بۆ ئەوەش بانگتان دەکەم ئەگەر ئێوە باوەڕدارن، وە ئەگەر پشتیشتان ھەڵکرد؛ ئەوا ئایا اللە چاکترین و دادپەروەرینی فەرمانڕەوایان نیە؟ وە دواتریش دەزانن اللە کێ شکۆمەند دەکات و کێش ڕیسوا دەکات وە موڵکەکەشیان لە ھەموو وڵاتە موسڵمانەکان و ھەموو جیھان لێ دادەماڵێت، وە دواتریش دەزانن من ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە م لەزەوی، بەڵام لەوە دەترسم دان بەحەقی لای پەروەردگارەکەتان نەنێن تەنھا لەدوای ئەوەی اللە ئەوەی بیەوێت لە ئێوە لەناو ببات وە ئەوەشی بیەوێت لەئیوە سزا بدات بە سزایەکی سەخت جا لەپاش ئەمە گەردنتان بۆ خەلیفەی اللە کەچ بکات لەکاتێکدا شەرمەزارو زەلیل دەبن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
______________