ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
15 - 06 - 1432 کۆچی
19 - 05 - 2011 زایینی
09:14 ئێواره‌
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=3450
ـــــــــــــــــــ


ئایا كامه‌یان پێشتر ڕووده‌دات هه‌ڵهاتنی خۆر له‌ خۆرئاوا یان ده‌ركه‌وتنی ئیمام؟

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر درودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان لە مرۆڤ و جن وە سڵاو لەسەر باوەڕدارە شوێنکەوتووەکانی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان وە سوپاس و ستایش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

ئه‌ی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشه‌ویسته‌كانم له‌ سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ر له‌ ده‌ركه‌وتن هه‌موو نێردراوێک كه‌ اللە بۆ گه‌له‌كه‌ی ڕەوانەی کردووە بانگەوازی كردووه‌ بۆ په‌رستنی اللە به‌ ته‌نها بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌ریک و هاوه‌ڵێکی بۆ دابندرێت وه‌ بۆ شوێنکەوتنی ئەو كتێبەی اللە كه‌ به‌سه‌ریدا دابه‌زێندرابوو وه‌ بۆ باوەڕهێنان به‌ كتێبه‌كانی وه‌ به‌‌ پێغه‌مبه‌رو نێردراوەکانی پێش خۆی جا كاتێک پشتیان هه‌ڵكرد ئه‌وا لە پاش ئه‌م پشتهه‌ڵكردنه‌ ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌ له‌ هاتنی سزایەکی بڕیاردراو بۆیان له‌ كتێبەکەی اللە ئەگه‌ر هاتوو بێباوه‌ڕبون به‌ بانگه‌وازی حه‌قی لای په‌روه‌ردگارەکەیان تا ئه‌و كاته‌ی به‌ڵێنەکەی اللە هات بۆیان به‌ سزادان جا لە پاشان‌ هه‌ر هه‌موویان باوەڕیان هێنا له‌كاتێكدا ئه‌م باوەڕ هێنانه‌‌‌یان بە اللە و نێردراوه‌كه‌ی له‌ كاتی ڕوودانی سزاكه‌دا هیچ سودێكی پێنه‌گه‌یاندوون له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ ڕێساو سوننه‌تی اللە یە بۆ ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕبوون له‌ كتێبدا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: ‏{اقْتَرَ‌بَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ مُّعْرِ‌ضُونَ ﴿١﴾ مَا يَأْتِيهِم مِّن ذِكْرٍ‌ مِّن رَّ‌بِّهِم مُّحْدَثٍ إِلَّا اسْتَمَعُوهُ وَهُمْ يَلْعَبُونَ ﴿٢﴾ لَاهِيَةً قُلُوبُهُمْ وَأَسَرُّ‌وا النَّجْوَى الَّذِينَ ظَلَمُوا هَلْ هَـٰذَا إِلَّا بَشَرٌ‌ مِّثْلُكُمْ أَفَتَأْتُونَ السِّحْرَ‌ وَأَنتُمْ تُبْصِرُ‌ونَ ﴿٣﴾ قَالَ رَ‌بِّي يَعْلَمُ الْقَوْلَ فِي السَّمَاءِ وَالْأَرْ‌ضِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿٤﴾ بَلْ قَالُوا أَضْغَاثُ أَحْلَامٍ بَلِ افْتَرَ‌اهُ بَلْ هُوَ شَاعِرٌ‌ فَلْيَأْتِنَا بِآيَةٍ كَمَا أُرْ‌سِلَ الْأَوَّلُونَ ﴿٥﴾ مَا آمَنَتْ قَبْلَهُم مِّن قَرْ‌يَةٍ أَهْلَكْنَاهَا أَفَهُمْ يُؤْمِنُونَ ﴿٦﴾ وَمَا أَرْ‌سَلْنَا قَبْلَكَ إِلَّا رِ‌جَالًا نُّوحِي إِلَيْهِمْ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ‌ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿٧﴾ وَمَا جَعَلْنَاهُمْ جَسَدًا لَّا يَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَمَا كَانُوا خَالِدِينَ ﴿٨﴾ ثُمَّ صَدَقْنَاهُمُ الْوَعْدَ فَأَنجَيْنَاهُمْ وَمَن نَّشَاءُ وَأَهْلَكْنَا الْمُسْرِ‌فِينَ ﴿٩﴾ لَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ كِتَابًا فِيهِ ذِكْرُ‌كُمْ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿١٠﴾وَكَمْ قَصَمْنَا مِن قَرْ‌يَةٍ كَانَتْ ظَالِمَةً وَأَنشَأْنَا بَعْدَهَا قَوْمًا آخَرِ‌ينَ ﴿١١﴾ فَلَمَّا أَحَسُّوا بَأْسَنَا إِذَا هُم مِّنْهَا يَرْ‌كُضُونَ ﴿١٢﴾ لَا تَرْ‌كُضُوا وَارْ‌جِعُوا إِلَىٰ مَا أُتْرِ‌فْتُمْ فِيهِ وَمَسَاكِنِكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْأَلُونَ ﴿١٣﴾ قَالُوا يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ ﴿١٤﴾ فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَاهُمْ حَتَّىٰ جَعَلْنَاهُمْ حَصِيدًا خَامِدِينَ ﴿١٥﴾ وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاءَ وَالْأَرْ‌ضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَاعِبِينَ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

جا‌ وردببنه‌وه‌ له‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {وَكَمْ قَصَمْنَا مِن قَرْ‌يَةٍ كَانَتْ ظَالِمَةً وَأَنشَأْنَا بَعْدَهَا قَوْمًا آخَرِ‌ينَ ﴿١١﴾ فَلَمَّا أَحَسُّوا بَأْسَنَا إِذَا هُم مِّنْهَا يَرْ‌كُضُونَ ﴿١٢﴾ لَا تَرْ‌كُضُوا وَارْ‌جِعُوا إِلَىٰ مَا أُتْرِ‌فْتُمْ فِيهِ وَمَسَاكِنِكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْأَلُونَ ﴿١٣﴾ قَالُوا يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ ﴿١٤﴾ فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَاهُمْ حَتَّىٰ جَعَلْنَاهُمْ حَصِيدًا خَامِدِينَ ﴿١٥﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

جا ئایا به‌یانی ئه‌مه‌ چیه‌ کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {قَالُوا يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ ﴿١٤﴾ فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَاهُمْ حَتَّىٰ جَعَلْنَاهُمْ حَصِيدًا خَامِدِينَ ﴿١٥﴾} صدق الله العظيم؟

ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ی په‌شیمان بوونه‌وه‌ له‌سه‌ر بێباوه‌ڕبوونه‌كه‌یان بە اللە و نێردراوه‌كه‌ی وه‌ دانیان نا به‌وه‌ی ئه‌وان سته‌مكاربوون جا ئه‌م باوەڕهێنان و دان نانه‌یان به‌ سته‌مكردنه‌كه‌یان هیچ سودی پێنه‌گه‌یاندن به‌هۆی به‌درۆ زانینی نێردراوانی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَكَأَيِّن مِّن قَرْ‌يَةٍ عَتَتْ عَنْ أَمْرِ‌ رَ‌بِّهَا وَرُ‌سُلِهِ فَحَاسَبْنَاهَا حِسَابًا شَدِيدًا وَعَذَّبْنَاهَا عَذَابًا نُّكْرً‌ا ﴿٨﴾ فَذَاقَتْ وَبَالَ أَمْرِ‌هَا وَكَانَ عَاقِبَةُ أَمْرِ‌هَا خُسْرً‌ا ﴿٩﴾} صدق الله العظيم [الطلاق].

ئه‌مه‌ كاتی ڕوودانی سزابوو کە باوەڕیان هێنا بە اللە و نێردراوه‌كه‌ی وه‌ ئه‌م باوەڕهێنانه‌یان له‌ كاتی ڕوودانی سزاكه‌دا هیچ سودێکی پێنه‌گه‌یاندن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَوْلاَ كَانَتْ قَرْيَةٌ آمَنَتْ فَنَفَعَهَا إيمانهَا إِلاَّ قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آمَنُوا كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الخِزْيِ فِي الحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَى حِينٍ} صدق الله العظيم [يونس:98].

جا ئه‌و پرسیاره‌ی ئاڕاسته‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌: بۆچی باوەڕهێنانی خەڵکی ئه‌م ئاوه‌دانیانه‌ بە اللە و نێردراوەکانی له‌ كاتی ڕوودانی سزاكه‌ هیچ سودێكی پێنه‌گاندن له‌كاتێكدا دانیشیان نا به‌وه‌ی سته‌میان لە خۆیان كردووه‌ به‌هۆی به‌درۆزانینی نێردراوانی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان؟ جا وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌مه‌ ده‌بینن كاتێک اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {وَكَمْ قَصَمْنَا مِن قَرْ‌يَةٍ كَانَتْ ظَالِمَةً وَأَنشَأْنَا بَعْدَهَا قَوْمًا آخَرِ‌ينَ ﴿١١﴾ فَلَمَّا أَحَسُّوا بَأْسَنَا إِذَا هُم مِّنْهَا يَرْ‌كُضُونَ ﴿١٢﴾ لَا تَرْ‌كُضُوا وَارْ‌جِعُوا إِلَىٰ مَا أُتْرِ‌فْتُمْ فِيهِ وَمَسَاكِنِكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْأَلُونَ ﴿١٣﴾ قَالُوا يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ ﴿١٤﴾ فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَاهُمْ حَتَّىٰ جَعَلْنَاهُمْ حَصِيدًا خَامِدِينَ ﴿١٥﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

وه پرسیارێكی‌ تر کە ئاڕاسته‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ ‌ئایا مه‌به‌ست له‌وه‌ چیه‌ كاتێک اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَاهُمْ حَتَّىٰ جَعَلْنَاهُمْ حَصِيدًا خَامِدِينَ ﴿١٥﴾} صدق الله العظيم.

به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ (له‌ كاتی ڕوودانی سزاكه‌دا) ئه‌وان شتێكی تریان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ زیاد نه‌كرد ته‌نها ده‌یانوت (به‌ڕاستی ئێمه‌ سته‌ممان لە خۆمان كرد) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی ڕوودانی سزاكه‌ ته‌نها باوەڕیان بە اللە و نێردراوەکانی هێناو دانیان نا به‌ سته‌مكردن لە خۆیان: {قَالُوا يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ ﴿١٤﴾ فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَاهُمْ حَتَّىٰ جَعَلْنَاهُمْ حَصِيدًا خَامِدِينَ ﴿١٥﴾} صدق الله العظيم.

جا پرسیاره‌كه‌ ئەوەیە:‌ ئایا نهێننی جیاکردنەوەی گه‌لی یونس چیە له‌وانی تر‌ كاتێک ده‌فه‌رموێت: {فَلَوْلاَ كَانَتْ قَرْيَةٌ آمَنَتْ فَنَفَعَهَا إيمانهَا إِلاَّ قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آمَنُوا كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الخِزْيِ فِي الحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَى حِينٍ} صدق الله العظيم.

وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌ مەحكەمی كتێبدا ده‌بینن به‌وه‌ی ئه‌مه‌ هه‌مان نهێنی ئوممه‌تەکەی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه‌ له‌ سه‌رده‌می ئه‌و كه‌ دواتر اللە سزاو به‌ڵاكه‌یان له‌سه‌ر لاده‌دات به‌هۆی باوەڕهێنان به‌ حه‌قی لای په‌روه‌ردگارەکەیان و دان نان به‌ سته‌م كردن له‌ خۆیان جا لەپاش ئه‌مە‌ ده‌ڵێن: {رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [الدخان:12].

ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی اللە به‌ڵێنی داوە بە به‌نده‌كانی به‌ به‌ڵێنێک کە هه‌تا هه‌تاییه‌و ‌بێ هیچ مەرج و دانانی هیچ سنورێكه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ وه‌ڵامی ئه‌م دوعاو پاڕانەوەیە ده‌داته‌وه‌ كه‌ به‌ دڵسۆزیه‌وه‌ له‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی ده‌كرێت بەبێ شەریک و ھاوبەشدانان بۆی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَالَ ربّكم ٱدْعُونِى أَسْتَجِبْ لَكُمْ} صدق الله العظيم [غافر:60].

به‌و مه‌رجه‌ی به‌نده‌كان داوا لە پەروەردگارەکەیان بکەن (بە دڵسۆزی لە ئاییندا به‌بێ دانان و بڕیاردانی هیچ شەریک و هاوه‌ڵێک بۆی له‌ دوعاو پاڕانەوەکە به‌هۆی ‌به‌نده‌ نزیكه‌كانیه‌وه‌) - واته‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌نده‌یه‌كی نزیكی اللە له‌ پێغه‌مبه‌ران و چاكه‌كاران بكه‌نه‌ هاوبه‌شی اللە - اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنّي فإنّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِ} صدق الله العظيم [البقرة:186].

وه ‌به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی ئه‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {أُجِيبُ دَعْوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِ} صدق الله العظيم.

؛ئه‌مه‌ به‌ مانای ئەگه‌ر هاتوو لە اللە پاڕایه‌وه‌ به‌ ته‌نها به‌ دڵسۆزی (ئیخلاسی) بۆی به‌بێ بڕیاردانی هیچ شەریک و هاوبەشێک، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تەنانەت اللە وه‌ڵامی دوعاو پاڕانه‌وه‌ی بێباوه‌ڕانیش ده‌داته‌وه‌ ئەگه‌ر هاتوو دڵسۆز بوون بۆ اللە له‌ دوعاكه‌ بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان بەبێ دانانی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێک بۆی جا له‌م كاته‌دا بێگومان اللە وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.‌ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ حَتَّى إِذَا كُنتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِرِيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَرِحُواْ بِهَا جَاءتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءهُمُ الْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّواْ أنّهم أُحِيطَ بِهِمْ دَعَوُاْ اللّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَـذِهِ لَنَكُونَنِّ مِنَ الشَّاكِرِينَ} صدق الله العظيم [يونس:22].

جا لە پاش ئه‌مه‌ اللە وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م كا‌ته‌دا هیچ شەریک و هاوبه‌ش دانانێک له‌ دوعاكردنه‌كه‌یاندا نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا ئه‌م په‌رستراوانه‌یان له‌یادکردووە كه‌ ده‌یانكردن به‌ شەریک و هاوبه‌ش بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان بۆیه‌ سەرەڕای ئەمەش اللە وه‌ڵامی دوعاكه‌ی ده‌داته‌وه‌ اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [العنكبوت:65].

وه‌ اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوْجٌ كَالظُّلَلِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ فَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍ كَفُورٍ} صدق الله العظيم [لقمان:32].

كه‌واته‌ ئه‌ی خەڵکینە به‌ڕاستی اللە وه‌ڵامی دوعاو پاڕانەوەی باوه‌ڕداران و بێباوەڕو هاوبه‌شدانه‌رو بێدینەکانیش هه‌موویان ده‌داته‌وه‌ ئەگه‌ر هاتوو مه‌رجی دوعاكردنه‌كه‌ی تێدابوو كه‌ بریتیه‌ له‌ دڵسۆزی (ئیخڵاسی) بەبێ شەریک و ھاوبەشدانان بۆی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [العنكبوت:65].

ئایا نازانن اللە لە کتێبەکەی فه‌توای بۆ داون به‌وه‌ی سزای ئه‌و كه‌سه‌ نادات کە ملكه‌چ ده‌بێت و بەدڵسۆزی لێی دەپاڕێتەوەو حه‌ز له‌ هیدایەت ده‌كات و داوای لێخۆشبوونی لێده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆلای ته‌نانه‌ت له‌كاتی ڕوودانی سزاشدا، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا كَانَ الّلهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ} صدق الله العظيم [الأنفال:33].

كه‌واته‌ باوەڕو دان نان به‌ سته‌مكردن له‌ كاتی ڕوودانی سزادا هیچ سودێكی نابێت ئەگه‌ر له‌گه‌ڵیدا ئه‌م دوعاكردن و داوای لێخۆشبوونه‌ش نه‌كرێت و بڵێن: {رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:23].

وه ‌ئای سەرسامیم بۆ گه‌لێک له‌كاتێكدا ‌ده‌زانن هۆكاری هه‌ڵهاتنی خۆر له‌ خۆرئاوا به‌هۆی هاتنی سزایه‌كه‌ جا لەدوای ئه‌مه‌ش فه‌توای ئه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی ده‌ده‌ن بێئومێد بن له‌ ڕه‌حمه‌ت و میھرەبانی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان جا دواتر ئه‌م فه‌رمووده‌یەی اللە ی پایەبەرز دەهێننه‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا أَنْ تَأْتِيَهُمُ الْمَلائِكَةُ أَوْ يَأْتِيَ رَبُّكَ أَوْ يَأْتِيَ بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ لا يَنفَعُ نَفْسًا إيمانهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِي إيمانهَا خَيْرًا قُلِ انتَظِرُوا إِنَّا مُنتَظِرُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:158].

جا لەپاش ئه‌مه‌ یه‌كێک له‌ زانایانی موسڵمانان ده‌ڵێت: "ئه‌ی ناصر محمد یه‌مانی، ئایا ئه‌مه‌ فه‌توایه‌ک نیه‌ له‌لایه‌ن اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھانەوە‌ له‌كاتی ‌ڕوودانی سزای شه‌وی هه‌ڵهاتنی خۆر له‌ خۆرئاواوه‌ به‌وه‌ی باوەڕهێنانی بێباوه‌ڕ له‌م كاته‌دا سودی نابێت وە باوەڕهێنانی موسڵمانیش له‌م كاته‌دا سودی نابێت ئەگه‌ر هاتوو كرده‌وه‌ی چاكی له‌گه‌ڵدا نه‌كردبێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ لا يَنفَعُ نَفْسًا إيمانهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِي إيمانهَا خَيْرًا} صدق الله العظيم؟".

لە پاش ئەمە ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی وەڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: اللهم به‌ڵێ، وانازانم باوەڕهێنان سودی هه‌بووبێت بۆ بێباوه‌ران له‌كاتی هاتنی سزادا وه به‌هه‌مان شێوه‌ باوەڕهێنانی موسڵمانیش له‌پێشتردا ئەگه‌ر هاتوو كرده‌وه‌ی چاکی له‌گه‌ڵ باوەڕهێنانه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت پاشان به‌دوای حه‌قی لای پەروەردگارەکەی نه‌كه‌وتبێت، جا ئایا باوەڕهێنانی ئه‌م خه‌ڵک و ئاوه‌دانیانه‌ی ‌پێشوتر هیچ سودێكی هه‌بووه‌ له‌ سه‌رده‌می ناردنی سه‌رجه‌م نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان؟ ده‌بینین باوەڕهێنان له‌كاتی ڕوودانی سزاكه‌دا هیچ سودێكی نه‌بووه‌ بۆیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ ڕێساو سوننه‌تی اللە یە له‌ كتێبدا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَفَلَمْ يَسِيرُ‌وا فِي الْأَرْ‌ضِ فَيَنظُرُ‌وا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ كَانُوا أَكْثَرَ‌ مِنْهُمْ وَأَشَدَّ قُوَّةً وَآثَارً‌ا فِي الْأَرْ‌ضِ فَمَا أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَكْسِبُونَ ﴿٨٢﴾ فَلَمَّا جَاءَتْهُمْ رُ‌سُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَرِ‌حُوا بِمَا عِندَهُم مِّنَ الْعِلْمِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٨٣﴾ فَلَمَّا رَ‌أَوْا بَأْسَنَا قَالُوا آمَنَّا بِاللَّـهِ وَحْدَهُ وَكَفَرْ‌نَا بِمَا كُنَّا بِهِ مُشْرِ‌كِينَ ﴿٨٤﴾ فَلَمْ يَكُ يَنفَعُهُمْ إِيمَانُهُمْ لَمَّا رَ‌أَوْا بَأْسَنَا سُنَّتَ اللَّـهِ الَّتِي قَدْ خَلَتْ فِي عِبَادِهِ وَخَسِرَ‌ هُنَالِكَ الْكَافِرُ‌ونَ ﴿٨٥﴾} صدق الله العظيم [غافر].

جا لەپاشان به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی ئه‌مه‌تان بۆ ڕووندبێته‌وه‌ كه ‌اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ لا يَنفَعُ نَفْسًا إيمانهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِي إيمانهَا خَيْرًا} صدق الله العظيم [الأنعام:158].

جا ئه‌مه‌ ڕێساو سوننه‌تی اللە یە له‌ كتێب له‌ سه‌رده‌می بێباوه‌ڕه‌ پێشینه‌كان و پاشینه‌كان کە هه‌رگیز باوەڕهێنان سودی پێنه‌گه‌یاندوون له‌كاتی ڕوودانی سزادا‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ ڕێساو سوننه‌تی اللە یە له‌ كتێبه‌كه‌ی به‌ڵام دوعاو نزاكانیان له‌گه‌ڵ باوەڕهێنانه‌كه‌یان (به‌ یه‌كه‌وه‌) سودی پێگه‌یاندوون بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {حم (1) وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ (2) إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ (3) فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ (4) أَمْراً مِّنْ عِندِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ (5) رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ أنّه هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (6) رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ (7) لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ربّكم وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ (8) بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ (9) فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاء بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النّاس هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ (14) إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلاً إنّكم عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان].

به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی قیامه‌تیشیان به‌سه‌ردادێت ئەگه‌ر هاتوو لەگەڵ باوەڕهێنانەکەیان گه‌ڕانه‌وه‌و دوعاكردن بەدڵسۆزی لێی (بەبێ شەریک و ھاوبەشدانان بۆی) هەبێت ئه‌وا اللە وه‌ڵامی دوعاكه‌یان ده‌داته‌وه‌و هاتنی قیامه‌تیان له‌سه‌ر لاده‌دات تا كاتێكی تر بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:‌ {قُلْ أَرَ‌أَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّـهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ‌ اللَّـهِ تَدْعُونَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٤٠﴾ بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِن شَاءَ وَتَنسَوْنَ مَا تُشْرِ‌كُونَ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

‏به‌ڵام حه‌سره‌ت و په‌شیمانی به‌ ته‌نها به‌بێ داوای لێخۆشبوون و ملكه‌چ بوون و دوعاكردن هه‌رگیز هیچ سودێک به‌وانه‌ ناگه‌یه‌نێت کە قیامه‌تیان به‌سه‌ردا دێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِلِقَاء اللَّهِ حَتَّى إِذَا جَاءَتْهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً قَالُواْ يَا حَسْرَتَنَا عَلَى مَا فَرَّطْنَا فِيهَا وَهُمْ يَحْمِلُونَ أَوْزَارَهُمْ عَلَى ظُهُورِهِمْ أَلاَ سَاء مَا يَزِرُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:31].

جا ئه‌و پرسیاره‌ی ئاڕاسته‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌: له‌به‌رچی ئه‌وان هێشتا هه‌ر باری گوناهو تاوانه‌كانیان له‌سه‌ر پشتیان و كۆڵیان هه‌ڵده‌گرن؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌: ئه‌وان هێشتا ملكه‌چ نه‌بوون و داوای لێخۆشبوونیان نه‌كردووه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی بێ ئومێدبوونیان له‌ ڕه‌حمه‌ت و میهرەبانیەکەی اللە ی لە ھەموو میھرەبانان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، ئایا نازانن اللە به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا زاڵ و به‌توانایه؟ سوێند بە اللە بێ ئومێدبوون له‌ ڕه‌حمه‌ت و میهرەبانیەکەی اللە كوفرێكه‌ تاوان و گوناهه‌كه‌ی گه‌لێک گه‌وره‌یه له‌ كتێبدا. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: ‌{وَلَا تَيْئَسُوا مِنْ رَوْحِ اللَّهِ أنّه لَا يَيْئَسُ مِنْ رَوْحِ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ ‏} صدق الله العظيم [يوسف:87].

وە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: ‏{وَمَن يَقْنَطُ مِن رَّحْمَةِ ربّه إِلاَّ الضَّآلُّونَ‏‏} صدق الله العظيم [الحجر:56]

ئه‌ی اللە ئه‌وه‌ ڕامگه‌یاند.. ئه‌ی اللە شاهێد به‌.

جا ئایا اللە باوەڕهێنانی به‌ حه‌قی لای په‌روه‌ردگارەکەتانی لێ قه‌ده‌غه‌كردوون تا چاوه‌رێی ئه‌م كاته‌ بكه‌ن کە خۆر له‌ خۆر ئاواوه‌ هه‌ڵدێت؟ به‌ڵكو ئه‌مه‌ شه‌وی ده‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تیه‌‌ به‌سه‌ر سەرجەمی به‌شه‌ر کە (له‌م شه‌وه‌دا) اللە خه‌لیفه‌كه‌ی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی پێ ده‌رده‌خات ئەگه‌ر هاتوو پشتیان هه‌ڵكرد له‌ شوێنکەوتنی زیكری كتێبەکەی اللە و حوكم كردن پێی وه‌ پشتیان هه‌ڵكرد له‌ كوفركردن به‌وه‌ی دژو پێچەوانەی مەحكەمه‌كه‌یه‌تی له‌ كتێبه‌كه‌ی (قورئانی گه‌وره‌) لە ‌هه‌موو كتێبه‌كانی پێش خۆی، ئه‌ی اللە ئه‌وه‌ من ڕامگه‌یاند.. ئه‌ی اللە شاهێد به‌.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
برای به‌شه‌ر له‌ خوێن له‌ حه‌واو ئاده‌م مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو خەلیفەی اللە و به‌نده‌كه‌ی ئیمام ناصر محمد یه‌مانی.
ـــــــــــــــــــــ