ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
‏‎26 - 02 - 1433 کۆچی
‏‎20 - 01 - 2012 زایینی
‏05:50 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=5565
‏‎ــــــــــــــــــــــــــــــــ


‏‎ئه‌سه‌ف (خەفەتبار) ی اللە - پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی - بۆ سه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌ی ‌ستەمیان لە خۆیان كرد وه‌ پشتیان له‌ بانگه‌وازی ڕاست و دروست هەڵکرد ..

‏‎بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی، وە هەموو بەسەرخەرێکی اللە ش تا ڕۆژی‌ دوایی، لەدوای ئەمە..

‏‎ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی پرسیار له‌ حاڵی ئه‌و اللە ڕەحمانە ده‌كه‌ن‌ کە له‌سه‌رووی عه‌رشی گه‌وره‌وه‌ ئیستیوای کردووە‌‌ به‌وه‌ی ‌ئایا خۆشحاڵ و ئاسوده‌یه‌ یان خەفەتبار؟ وه پرسیارده‌كه‌ن له‌وه‌ی ‌ئه‌م شته‌ چیه‌ کە اللە پێی خۆشحاڵ ده‌بێت تا هه‌وڵ بۆ به‌ جێهێنانی ئه‌وه‌ی اللە پێی ئاسوده‌ ده‌بێت بدەین وە خۆشحاڵ ده‌بێت لە نەفسیداو خه‌فەتباریه‌كه‌ی نامێنێت و ده‌ڕوات؟ جا ئەگه‌ر ئێوه‌ اللە تان خۆشده‌وێت ئه‌وا شوێنم بکەون بۆ به‌جێهێنانی ئاسوده‌یی و خۆشحاڵی له‌ نه‌فسی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی جا له‌وه‌یه‌ یه‌كێک له‌ پرسیاركاران بمپچرێنێت و بڵێت: "ئێمه‌ ده‌زانین اللە توڕه‌ ده‌بێت و ڕازیش ده‌بێت، جا به‌ڵگه‌ی ئاشكرامان بۆ بھێنه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی اللە به‌ ئه‌سه‌ف و خه‌فەتباریش ده‌بێت، وه ‌بۆچی خه‌فەتبار ده‌بێت؟ وه ‌له‌سه‌رچی خه‌فەتبار ده‌بێت؟" جا دواتر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی وه‌ڵامی پرسیاركاران ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: وه‌رن سه‌ره‌تا با بزانین ئه‌سه‌ف چیه له‌ ڕووی زمانه‌وانی و شه‌رعه‌وه‌، جا وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌ مەحكەمی كتێبدا ده‌بینن بەوەی ئه‌سه‌ف بریتیه‌ له‌ خه‌م و په‌ژاره‌ی قوڵ له‌ نه‌فسدا بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:‌ ‏‏‎{وَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا أَسَفَى عَلَى يُوسُفَ وَابْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ الْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌ} صدق الله العظيم [يوسف:84].

‏‎له‌وه‌یه‌ یه‌كێک له‌ پرسیاركاران بمپچرێنێت و بڵێت: "به‌ڵام ئایا ئه‌م ئه‌سه‌ف و‌ خه‌فه‌ته‌‌ چیه‌ کە له ‌نه‌فسی اللە دا هه‌یه‌، وه‌ له‌‌سه‌ر‌كێ یه‌و بۆ كێیه‌؟" پاشان ئیمام مه‌هدی وه‌ڵامتان ده‌داته‌وەو‌ ده‌ڵێم: له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە بۆیه‌ بێگومان ده‌بینن اللە خه‌فەتبارو به‌ ئه‌سه‌ف ده‌بێت بۆ ئه‌و به‌ندانه‌ی سته‌میان له‌ خۆیان كردووه‌ وه‌ پشتیان له‌ بانگه‌‌وازی نێردراوه‌كان كردووه‌ جا كاتێک نێردراوەکانی اللە دوعایان لێكردوون‌، ‌پاشان اللە وه‌ڵامی دوعای نێردراوه‌كانی داوه‌ته‌وه‌ وه‌کو وه‌فایه‌ک بۆ به‌ڵێنه‌كه‌ی، ئینجا تۆڵه‌ی له‌ دوژمنه‌كانیان سه‌ندۆته‌وه‌ جا لەپاش تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌كەو له‌ناوبردنیان به‌ ئه‌سه‌ف و خه‌فەتبار ده‌بێت له‌ نه‌فسی خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی اللە ئه‌و كاته‌ ڕازی ده‌بێت کە به‌نده‌كانی ڕێگای سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر وه‌ ڕازی نابێت به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن.

له‌وه‌یه‌ یه‌كێک له ‌پرسیاركاران بمپچرێنێت و بڵێت: "به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرامان بۆ بهێنه‌ له‌سه‌ر ته‌ئه‌سوف و خه‌فەتباری اللە بۆ بێ باوه‌ڕان." جا دواتر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: ‏‎{فَلَمّآ آسَفُونَا انتَقَمْنَا مِنْهُمْ} ‏‎صدق الله العظيم [الزخرف:55].

‏‎له‌وه‌یه‌ یه‌كێک له‌ خۆشه‌ویستانی اللە له‌ هه‌ر شوێنێکی جیهان بێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئه‌گه‌ر ته‌ئه‌سوف و خه‌فەتباری له ‌نه‌فسی اللە بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ی اللە تۆڵه‌یان لێده‌ستێنێت به‌هۆی کوفرکردنیان بێت به‌ حه‌قی لای په‌روه‌ردگارەکەیان، ئایا ئه‌م حه‌سره‌ت و خه‌فەتباریه‌ی اللە به‌رده‌وامه‌ له‌ نه‌فسی اللە بۆ ته‌واوی هەموو ئەم ئوممەتانەی نێردراوانی‌ لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆزانیوە؟" وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌ مەحكەمی كتێبدا ده‌دۆزنه‌وه‌ لەوەی كاتێک اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: ‏‎{يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

‏‎وه‌ ئه‌ی خۆشه‌ویستانی اللە ی لە ھەموو میهره‌بان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر له‌ جیهان ئه‌ی ئه‌و گه‌له‌ی اللە خۆشیده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت، به‌ڕاستی حه‌سره‌ت و خه‌فەتباری له‌ نه‌فسی اللە له‌و كاته‌دا دێت له‌دوای ئه‌وه‌ی اللە تۆڵه‌یان به‌ حه‌ق لێده‌ستێنێت تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌وان له‌ نه‌فسی خۆیان ده‌گه‌نه‌ ئه‌وه‌ی حه‌سره‌تی په‌شیمانی ده‌كێشن له‌سه‌ر ئه‌و لادان و سەرپێچیانەی له‌ فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکردو نێردراوه‌كانی اللە یان به‌درۆزانی جا هه‌ریه‌كێک له‌م سزادراوانه‌ ده‌ڵێت: ‏‎{يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

‏‎جا لەپاش ئه‌مه‌ حه‌سره‌تی خه‌فەتباری له‌ نه‌فسی اللە دێت بۆ ئه‌م به‌نده‌ سزادراوانه‌، له‌م به‌ندانه‌ش:‌ هه‌موو ئەو ئوممەت و گەلانەی نێردراوەکانی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ درۆزانیوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:‌ ‏‎{يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس]‏‎.

‏‎كه‌واته‌ ئه‌ی خۆشه‌ویستانی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان، ئامانجه‌كه‌تان بكه‌ن به‌ ئامانجی هیدایه‌تدرانی هه‌موو خه‌ڵكی جیهان تا اللە خه‌ڵكی بكات به‌ یه‌ک ئوممه‌ت له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست، جا ئه‌م اللە خۆشه‌ویست و میھرەبانەشمان کە له‌سه‌رووی عه‌رشی گه‌وره‌وە ئیستیوای کردووە‌ ڕازی ده‌بێت لە‌به‌ر ئه‌وه‌ی اللە ئه‌و كاته‌ ڕازی ده‌بێت کە به‌نده‌كانی ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنە به‌ر وه‌ ڕازی نابێت به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: ‏‏‎{إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ} صدق الله العظيم [الزمر:7].

‏‏‎كه‌واته‌ ئه‌ی خۆشه‌ویستانی اللە ی ڕەحمان ئه‌ی ئەوگەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، شوێنکەوتنی ئامانجی ڕازیبوونی اللە هه‌وڵ و كۆششتان بێت وه‌ دواهه‌مین و ‌ئه‌وپه‌ڕی ویستان بێت له‌ دنیاو دوایی، جا نه‌فستان ڕازی نه‌بێت تا ئەوکاتەی اللە کەتان ڕازی ده‌بێت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی، جا ببن به‌ به‌نده‌ی سوپاسگوزار، وە سست و بێتواناو بێئومێد مه‌بن له‌ بانگه‌وازكردن و ڕاگه‌یاندن به‌ خه‌ڵكی بۆ ڕێگای ڕاست.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
‏‎براتان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
_____________