ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
22 - ربيع الآخر - 1431 ک
08 - 03 - 2010 مـ
10:56 ئێواره‌
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
ــــــــــــــــــ

به‌یانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد يه‌مانی ده‌رباره‌ی پیلانی شه‌یتانه‌كان به‌درێژایی سه‌رده‌مه‌كان..


بسم الله الرحمن الرحيم
والصلاة والسلام على جدي خاتم الأنبياء والمُرسلين وآله الطيبين الطاهرين والتابعين للحق إلى يوم الدين.
سه‌لامی اللە تان له‌سه‌ر ئه‌ی ئه‌و پرسیاركارانه‌ی‌ به‌دوای حه‌ق و ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن له‌په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه..

اللە ی گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی:
{ كَذَٰلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ ﴿٥٢﴾ أَتَوَاصَوْا بِهِ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ﴿٥٣﴾ } صدق الله العظيم [الذاريات]
واته‌/ هه‌ر به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێک له‌پێش ئه‌ماندا نه‌هاتووه‌ كه‌وا پێیان نه‌وتبێت جادووگه‌ره‌ یان شێته ﴿٥٢﴾ ئایا ده‌ڵێی به‌گوێی یه‌کدا خوێندوویانه و یه‌کتریان ڕاسپاردووه‌ (له‌سه‌ركردنی ئه‌و قسه‌یه‌) به‌ڵکو ئه‌وانه ‌هه‌ر قه‌ومێکی سته‌مکارو سه‌رکه‌شن ﴿٥٣﴾.

‌جا ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌وا ئاڕاسته‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌: ئایا ئه‌وه‌ له‌به‌رچی سه‌رجه‌می بێباوه‌رو كافرانی ‌ئومه‌ته‌كان وه‌ڵامیان بۆ پێغه‌مبه‌رو نێردراوی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان یه‌ک وه‌ڵام بووه‌ به‌یه‌كگرتووییی وه‌كو اللە له‌محكمی كتێبه‌كه‌یدا فه‌توای بۆ داوین وپێی ڕاگه‌یاندووین به‌وه‌ی كه‌وا هیچ پێغه‌مبه‌رو نێردراوێكی نه‌ناردووه‌ له‌ پێش محمد صلى الله عليه وآله وسلم كه‌ ‌پێیان نه‌وتبێت جادووگەر یا شێت هه‌روه‌كو بڵێی ئه‌م وه‌ڵامه‌یان بۆ یه‌كتری جێ ده‌هێشت و ئه‌م وه‌ڵامه‌یان به‌یه‌كگرتوویی به‌یه‌كتر ڕاسپاردووه؟!
جا لەپاش ئه‌وه‌ هۆكاری ئه‌م وه‌ڵامه‌ یه‌كگرتووه‌ی ئه‌وانتان پێده‌ڵێین وه‌به‌حه‌ق قسه‌ده‌كه‌ین به‌وه‌ی كه‌وا باسه‌كه‌ ئه‌وه‌ نی یه‌ ئه‌م ئومه‌تانه‌ ئه‌م وه‌ڵامه‌یان به‌یه‌‌كتر ڕاسپاردبێت به‌ڵكو ئه‌وه‌ شه‌یتانه‌ جن وئینسانه‌كان به‌وانیان ڕاسپاردبوو‌ (واتە ئه‌وان وایان لێكردبوون كه‌هه‌ر ئومه‌تێک له‌م ئومه‌تانه‌ هه‌مان ئه‌و وه‌ڵامه‌‌ له‌به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كان بده‌نه‌وه‌) له‌هه‌ر زه‌مان وكات وشوێنێكدا به‌ پیلانێكی‌ ئاشكراوه‌‌ تاوه‌كو خه‌ڵكی نێردراوو پێغه‌مبه‌ری لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ڕاست دانه‌نێن جا وه‌رن پێتان بڵێین ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌كرو پیلانه‌ به‌رده‌وامه‌ی شه‌یتانه‌كان بەوەی ئه‌وان دێن وه‌سوه‌سه‌ ده‌كه‌ن بۆ هه‌ندێک كه‌س به‌وه‌ی بڵێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌‌ هه‌تا ئه‌ویش دێت خۆی ده‌رده‌خات به‌وه‌ی گوایه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ ئینجا پاش ئه‌وه‌ مه‌س و زیانی شه‌یتانه‌كه‌ نه‌خۆشی ده‌كات ئه‌و شه‌یتانه‌ی كه‌وا ده‌ستی لێوه‌شاندووه‌ جاوه‌كو شێتی لێده‌كات هه‌تاكو شێتیه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی ڕوونده‌بێته‌وه‌ ئینجا لەپاش ئه‌وه‌ خه‌ڵكی ده‌زانن كه ‌ئه‌و شێته‌و پێغه‌مبه‌ر نی یه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌ وه‌كو به‌م شێوه‌یه‌ خۆی ناساندبوو‌! وه‌حیكمه‌ته‌ پیسه‌كه‌ش له‌م پیلانه‌دا ئه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئەگه‌ر هاتوو اللە پێغه‌مبه‌رێكی حه‌قی ڕه‌وانه‌كرد له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ جا یه‌كه‌م وەڵامی خەڵکی بۆی ئه‌وه ‌بێت قه‌ومه‌كه‌ی پێی بڵێن ئه‌و‌ شێته‌ و پێغه‌مبه‌ر نی یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌ به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌مان دیارده‌ له‌پێشتردا (به‌وه‌ی خه‌ڵكانی تریش هه‌بوون بانگه‌شه‌یان كردووه‌ به‌ڵام دواتر ده‌رچوون ئه‌وان شێت بوون نه‌وه‌ک پێغه‌مبه‌ر)، جا لەپاش ئه‌وه‌ خه‌ڵكی پشت له‌پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌رگاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و به‌شێت وه‌سفی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رده‌م شه‌یتانه‌كان كۆسپێک‌ مایه‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو باشه ئه‌ی ‌ئه‌گه‌ر هاتوو اللە پشتگیری پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كه‌ی كرد به‌ئایه‌ت ونیشانه‌یه‌كی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه‌ به‌ ‌موعجیزه‌یه‌ک له‌لایه‌ن اللە وە به‌قودره‌ت و توانای اللە خۆی جا شه‌یتانه‌كان زانیان كه‌وا به‌م شێوه‌یه‌ بۆخه‌ڵكی ڕوونده‌بێته‌وه‌ كه‌وا ‌ئه‌و شێت نی یه‌ به‌ڵكو ئه‌و پێغه‌مبه‌ری اللە یە له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌ ‌بۆیه‌ش اللە پشتگیری كردووه‌ به‌موعجیزه‌یه‌ک كه‌ له‌سه‌رووی توانا‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ تا بزانن كه ‌ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌‌، جا له‌ پاش ئه‌وه‌ شه‌یتانه‌كان هه‌ڵسان به‌داهێنانی سیحرو جادووی خه‌یاڵ جا ئه‌و خه‌ڵكانه‌یان فێرده‌كرد كه‌وا شه‌یتان هه‌ڵیانی خه‌ڵه‌تاندووه‌ وه ‌ده‌ستی خراپه‌ی خۆی لێوه‌شاندوون جا ئه‌مریان پێده‌كه‌ن كه‌وا ئه‌م موعجیزه‌ سحریانه‌ به‌خه‌ڵكی نیشان بده‌ن، وه‌حیكمه‌تی پیسی شه‌یتانیش له‌داهێنانی جادووی‌ خه‌یاڵ ئه‌وه‌یه هه‌تا ئه‌گه‌ر هاتوو اللە پشتگیری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كرد به‌ئایەت ونیشانه‌ی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه‌ له‌ په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ ئه‌وه‌ دواتر خه‌ڵكی به‌پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌رگاره‌كه‌یان بڵێن ئا به‌دڵنیایی یه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئێستا زانیمان كه‌ تۆ شێت نیت وه‌كو پێشبینیمان ده‌كرد به‌ڵكو ئه‌تۆ ساحیرو جادوگه‌ری! وه‌به‌هۆی ئه‌م پیلانه‌ پیسه‌وه‌ له‌حیكمه‌تی شه‌یتانی گه‌وره‌ ئیبلیس له‌هه‌موو زه‌مان وكات وشوێنێكدا ئومه‌ته‌كان پێغه‌مبه‌رو نێردراوی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ڕاست دانه‌ناوه‌ جا یه‌كه‌م شتێک کەدەوترا‌ به‌و پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌ی‌ اللە ده‌ینارد بۆ گه‌له‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه‌ پێیان دەوت شێت‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ی كه‌ له‌پێشتردا هه‌بوو وه‌به‌ كه‌سێكیان‌ زانیبوو‌ كه‌ پێشتر وتوویه‌تی گوایه‌ پێغه‌مبه‌ری اللە یە و پاشانیش ڕوونبوویه‌وه‌ بۆخه‌ڵكی كه‌وا ئه‌و شێت بوو هه‌تا ئه‌مجاره‌‌ اللە پشتگیری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات به‌موعجیزه‌یه‌كی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه‌ تاببێت به‌ئایه‌ت ونیشانه‌یه‌ک بۆ به‌ڕاستدانانی له په‌روه‌ردگارەکەیەوە بۆ قه‌وم وگه‌له‌كه‌ی ‌‌جا لەپاش ئه‌وه‌ قه‌وم و گه‌له‌كه‌ی پێی ده‌ڵێن كه‌واته‌ تۆ شێت نیت به‌ڵكو تۆ ساحیرێكی شاره‌زای! وه‌هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش كاتێک اللە پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی موسای ڕه‌وانه‌كرد عليه الصلاة والسلام بۆلای فیرعه‌ون وه‌ڵامی فیرعه‌ون به‌م شێوه‌یه‌ بوو کەوا وتی: { قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ الَّذِي أُرْسِلَ إِلَيْكُمْ لَمَجْنُونٌ } [الشعراء]
واته‌/ فیرعه‌ون وتی: به ڕاستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی كه‌ بۆ ئێوه ڕه‌وانەکراوه شێته.‌

جا لەپاش ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری اللە موسا سه‌ڵاوات وسه‌لامی اللە له‌سه‌رخۆی و براكه‌ی هارون و كه‌س وكاریان وه‌ڵامی دایه‌وه‌و به‌فیرعه‌ونی وت: { قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكَ بِشَيْءٍ مُّبِينٍ ﴿٣٠﴾ قَالَ فَأْتِ بِهِ إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ﴿٣١﴾ فَأَلْقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعْبَانٌ مُّبِينٌ ﴿٣٢﴾ وَنَزَعَ يَدَهُ فَإِذَا هِيَ بَيْضَاءُ لِلنَّاظِرِينَ ﴿٣٣﴾ قَالَ لِلْمَلَإِ حَوْلَهُ إِنَّ هَٰذَا لَسَاحِرٌ عَلِيمٌ ﴿٣٤﴾ يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ ﴿٣٥﴾ قَالُوا أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَابْعَثْ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ ﴿٣٦﴾ يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٍ ﴿٣٧﴾ } صدق الله العظيم [الشعراء]
واته‌/ ئه‌مجار موسا وتی باشه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڵگەو شتێکی ئاشکرات پیشان بده‌م ﴿٣٠﴾ فیرعه‌ون وتی ئاده‌ی بیھێنە ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت ﴿٣١﴾ ئه‌ویش عه‌ساكه‌ی ده‌ستی فڕێدا ده‌ستبه‌جێ بوو به ئه‌‌ژدیهایه‌کی (گه‌وره‌ی) ئاشکرا ﴿٣٢﴾ وه‌ده‌ستیشی (خستە بن باڵی) و ده‌ریهێنا بوو به سپی و ده‌دره‌وشایه‌وه له به‌ر چاوی ته‌ماشاکاران ﴿٣٣﴾ فیرعه‌ون وتی به‌ڕاستی‌ ئه‌و كه‌سه‌ جاودووگه‌رێکی زاناو شاره‌زایه ﴿٣٤﴾ ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر زه‌وی خۆتان ده‌رتان بکات به هۆی جادووه‌که‌یه‌وه‌ جا فه‌رمانتان به چی‌یه و چی بکه‌ین باشه ﴿٣٥﴾ دارو ده‌سته‌كه‌‌ی فیرعه‌ون وتیان مۆڵه‌تێک بده به موساو براکه‌ی فه‌رمان بنێره بۆ کاربه‌ده‌ستانی هه‌موو شاره‌کان تا خه‌ڵکی کۆبکه‌نه‌وه ﴿٣٦﴾ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی جادووگه‌ری شاره‌زا هه‌یه بۆت بهێنن ﴿٣٧﴾.

ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كه‌سانێک كه‌وا خه‌ڵكی موعجیزاته‌ سیحریه‌كانیان لێ ده‌بینین به‌‌خه‌یاڵی چاوه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا هیچ بنەمایەکیشیان نه‌بوو له‌حه‌قیقه‌ت و ڕاستی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعدا به‌ڵام شه‌یتانه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا به‌م پیلانه‌یان جا ئومه‌ته‌كان پێغه‌مبه‌رو نێردراوی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ڕاست دانه‌ده‌نا، جا كاتێک اللە پێغه‌مبه‌رێکی خۆی ڕه‌وانه‌ده‌كرد بۆ لای گه‌له‌كه‌ی ئه‌وا یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌بوو ‌ پێیان ده‌وت شێت، وه‌‌هۆكاری ئه‌و قسه‌یه‌شیان به‌هۆی پیلانی شه‌یتانه‌كان بوو كه‌ وه‌سوه‌سه‌یان ده‌كرد بۆ یه‌كێک له‌كه‌سه‌كان به‌وه‌ی گوایه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ جا لەپاش ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رێتی ده‌كرد ئینجا له‌دوای ئه‌م بانگه‌شه‌ كردنه‌ شێت ده‌بوو له‌ ڕوانگه‌ی خه‌ڵكیه‌وه‌ به‌هه‌ندێک هه‌ڵسوكه‌وتی غه‌ریب ونامۆ جا بۆیان ڕوونده‌بوویه‌وه‌ كه‌وا ئه‌و شێته‌ جا به‌م شێوه‌یه‌ش كاتێک کەوا اللە پێغه‌مبه‌رێكی ده‌نارد بۆ گه‌له‌كه‌ی ئه‌وا یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌بوو‌ پێیان ده‌وت شێت‌ هه‌تاوه‌كو اللە ئه‌مجاره‌ پشتگیری ده‌كرد به‌ئایه‌ت ونیشانه‌یه‌كی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ جا حوكم وبڕیاره‌كه‌یان ده‌گۆڕا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ئه‌مجاره‌ ده‌یانوت به‌ڵكو تۆ ساحیرێكی شاره‌زای! وه‌به‌هۆی ئه‌م پیلانه‌ به‌رده‌وامەوە‌ له‌حیكمه‌تی شه‌یتانه‌كان ئه‌وا اللە هیچ پێغه‌مبه‌رێكی نه‌ناردووه‌ مه‌گه‌ر هه‌ر قه‌وم وگه‌له‌كه‌ی پێیان وتووه‌ شێت یان ساحیر‌ به‌هۆی ئه‌م پیلانه‌ به‌رده‌وامه‌وه‌ به‌درێژایی تێپه‌ربوونی سه‌رده‌مه‌كان. وه‌هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌یان و ڕوونکردنەوەی ڕاست و دروست و حه‌قی ئه‌وه‌یه‌ کەوا‌ اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ كَذَٰلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ ﴿٥٢﴾ أَتَوَاصَوْا بِهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ﴿٥٣﴾ } صدق الله العظيم [الذاريات]
واته‌/ هه‌ر به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێک له‌پێش ئه‌ماندا نه‌هاتووه‌ كه‌وا پێیان نه‌وتبێت جادووگه‌ره‌ یان شێته ﴿٥٢﴾ ئایا ده‌ڵێی به‌گوێی یه‌کدا خوێندوویانه و یه‌کتریان ڕاسپاردووه‌ (له‌سه‌ركردنی ئه‌و قسه‌یه‌) به‌ڵکو ئه‌وانه ‌هه‌ر قه‌ومێکی سته‌مکارو سه‌رکه‌شن ﴿٥٣﴾.

جا ئایا كێ ده‌توانێت ئه‌م جۆره‌ به‌یان و ڕوونكردنه‌وه‌ تێروته‌سه‌له‌تان بۆ بهێنێت له‌محكمی كتێبه‌كه‌ی اللە جگه‌ له‌ئینسانێک نه‌بێت كه‌وا اللە به‌یان و ڕوونکردنەوەی ڕاست و دروست و حه‌قی بۆ قورئانی گه‌وره‌ی‌ فێركردبێت كه‌ ئه‌ویش ئیمام مه‌هدی حه‌قه‌ له‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەتانەوە‌ به‌ڵام به‌ داخ و ئه‌سه‌فه‌وه‌‌ هێشتا خه‌ڵكی پشت هه‌ڵده‌كه‌ن له‌مه‌هدی چاوه‌‌ڕوانكراوی حه‌ق له‌ په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ له‌وانه‌ی كه‌وا اللە به‌سه‌رماندا ئاگاداری كردوون لەم تۆڕە جیهانیە مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێكردبێت، وه‌هۆكاری پشت هه‌ڵكردنه‌كه‌یان له‌به‌ڕاست دانانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق له‌لایەن پەروەردگارەکەیانەوە وه به‌هه‌مان شێوه‌‌ به‌هۆی مه‌كرو پیلانی شه‌یتانه‌كانه‌وه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌سوه‌سه‌ ده‌كه‌ن له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا بۆ كه‌سانێک له‌به‌شه‌ر تا بڵێن گوایه‌ ئه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه‌! جا ناو به‌ناو مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوێكی نوێ بۆ موسڵمانان ده‌رده‌كه‌وێت تاوه‌كو موسڵمانان ماندوو بوون له‌م دیارده‌یه‌ به‌فێڵ كردن له‌کەسایەتی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا، وه‌حیكمه‌تی پیسی شه‌یتانی گه‌وره‌ش له‌وه‌دا ئه‌وه‌یه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر هاتوو اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی بۆ به‌شه‌ر ڕه‌وانه‌كرد لەپەروەردگاریانەوە‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌یان و ڕوونکردنەوەی ڕاست و دروست و حه‌قیان بۆ زیكری کتێبەکەی فێربكات وه‌ئاگاداریان بكاته‌وه‌ له‌وه‌ی داخڵی سه‌رده‌می مەرج و نیشانه‌ گه‌وره‌كانی ھەڵسانی قیامه‌ت بوون جا له‌پاش ئه‌وه‌‌ وەڵامی موسڵمانان بۆ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه‌ ته‌نها ئه‌‌وه‌بێت پێی بڵێن به‌ڵكو تۆ درۆزنێكی خۆبه‌گه‌وره‌زانی خراپی ‌وێنه‌ت وه‌كو وێنه‌ی ھەمان ئه‌و وبانگه‌شه‌كا‌رانه‌یه‌ کەوا‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئیمام مه‌هدین له‌پێش تۆو سه‌رده‌می تۆشدا! ئینجا لەپاش ئه‌وه‌ پشت ده‌كه‌نه‌ ‌بانگه‌وازی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق لەلایەن په‌روه‌ردگارەکەیانەوە مه‌گه‌ر ته‌نها خاوه‌ن ژیری وهۆشمه‌نده‌كان نه‌بن ئه‌وانه‌ی كه‌وا حوكم و بڕیار له‌سه‌ر ناصر محمد یه‌مانی ناده‌ن له‌پێش بیركردنه‌وه‌و تێفكرین و لێ ووردبوونه‌وه ‌له‌ئه‌ساس و بنه‌مای ده‌عوه‌و بانگه‌وازه‌كه‌ی و‌ ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی به‌ڵكو گوێ له‌بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌گرن وه‌ وورد ده‌بنه‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی به‌عه‌قڵ و مه‌نتق ئینجا لەپاش ئه‌وه‌ بۆیان ڕوونده‌بێته‌وه‌ كه‌وا به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سێكی درۆزنی فێڵبازی بوختانكا‌ر نی یه‌ به‌ڵكو به‌ڵگه‌ دەھێنێته‌وه‌و‌ قسه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌ئایەته‌‌ محكمه‌كانی قورئان ئەو ئایەتانەی کەوا بریتین له‌ دایک و بنچینه‌ی كتێبه‌كه‌ی اللە جا مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو له‌تاریكاییه‌كان ده‌ریانده‌هێنێت بۆ نورو ڕۆشنایی وه‌ اللە دڵ و ده‌روون و سینه‌یان گوشادو ئاسووده‌ ده‌كات وه‌دڵیان ئارام وئۆقره‌ ده‌گرێت وه‌ بیناو بەرچاو ڕوون ده‌بن بۆ حه‌ق و ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه‌ وه‌هۆكاری هیدایه‌تدرانیان ئه‌وه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و عه‌قڵه‌یان به‌كارهێنا كه‌وا اللە به‌نیعمه‌ت پێی به‌خشیون وه‌ ده‌ڵێن ‌ له‌به‌رچی به‌دوای بانگه‌وازی حه‌قی لای په‌روه‌ردگاری جیهانمان‌‌ نه‌كه‌وین جا چۆن به‌دوای ئیمام مه‌هدی حه‌ق له‌لایه‌ن ‌په‌روه‌رگاری جیهانه‌وه‌‌ نه‌كه‌وین له‌كاتێكدا به‌ڵگه‌مان به‌سه‌ردا ده‌هێنێته‌وه‌ به‌ئایەته‌ رۆشن وئاشكراكان كەوا دایک و‌ بنچینه‌ی كتێبن له‌قورئانی گه‌وره‌دا له‌كاتێكدا ئێمه‌ له‌م ئایه‌تانه‌ غافڵ وبێئاگاین؟! به‌ڵكو هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌مرۆ دابه‌زیون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كەوا ‌بوونیشیان هه‌بووه‌‌ له‌قورئانی گه‌وره‌دا!! جا چۆن بانگه‌وازی ناصر محمد یه‌مانی به‌درۆبخه‌ینه‌وه‌ كەوا‌ به‌ڵگه‌مان به‌سه‌ردا ده‌هێنێته‌وه‌و ‌قسه‌مان له‌گه‌ڵده‌كات به‌ئایەته‌ ڕۆشن وئاشكراكان له‌قورئانی گه‌وره‌دا جا ئه‌وه‌ی به‌درۆی خسته‌وه‌ ئه‌وا ناصر محمد یه‌مانی به‌درۆ نه‌خستۆته‌وه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ اللە و ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی به‌درۆ خستۆته‌وه‌ كەوا ‌به‌م قورئانه‌ گه‌وره‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی كردووه‌‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ناصر محمد یه‌مانی نابینین لێی كه‌وا بڵێت ئیمام مه‌هدی وتوویه‌تی به‌ڵكو ده‌ڵێت اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌فه‌رموون، وه‌ كوفریش به‌ كتێبی اللە و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ناكات به‌ڵكو ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا سوننه‌تی محمد پێغه‌مبه‌ری اللە صلى الله عليه وآله وسلم جیاده‌كاته‌وه‌و پاڵفته‌ی ده‌كات له‌فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان جا به‌ئایه‌تی محكمی ڕوون وئاشكرا له‌قورئانی گه‌وره‌دا ئه‌م فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ ڕاده‌‌ماڵێت وه‌به‌م جۆره‌ ده‌ست به‌جێ داغانی ده‌کات له‌م كاته‌شدا ڕوونده‌بێته‌وه بۆخه‌ڵكی كه‌وا ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وآله وسلم له‌م حەدیس و فه‌رموودانه‌ی كه‌وا پێغه‌مبه‌ری اللە نه‌یوتون عليه الصلاة والسلام وه‌كو چۆن پێشتر‌ چۆنیه‌تی ڕێگای شه‌یتانه‌ جن و ئینسانەکان بۆ ڕێگاگرتن له‌موسڵمانان له‌به‌دواكه‌وتنی قورئانی گه‌وره‌ی بۆ سه‌لماندین‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا ناصر محمد یه‌مانی هێشتا بوونیشی نه‌بوو له‌سه‌رده‌می مه‌كرو پیلانی شه‌یتانه‌كان به‌ڵكو ئه‌و له‌جیل و نەوەی ئه‌م ئومه‌ته‌ی ئێمه‌یه‌ به‌ڵام مه‌كرو پیلانی‌ شه‌یتانه‌كانی پێوتین له‌ كات و زه‌مانی كۆنیانەوه‌ جا ئه‌وه‌ی بۆ باسكردووین به‌تێروته‌سه‌لی جا سه‌لماندنی ئه‌مه‌ی‌ نه‌ به‌ڕیوایەته‌ گوماناویه‌كانه‌‌وه‌یه‌ نه‌ به‌فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو نه‌ به‌سه‌روسه‌ربرده‌و به‌سه‌رهاته‌ بێ سه‌روبنه‌‌‌كان نه‌به‌ كتێبی قه‌یس وله‌یلا وه‌ نه‌به‌كتێبی زه‌‌یری سالمی ئه‌بو له‌یلای موهه‌لهه‌ل ‌وه‌ نه‌به‌ كتێنی میشیل عه‌فله‌ق،‌ به‌ڵكو به‌محكمی كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره‌‌ به‌ڵكو به‌ته‌واوی و تێرو ته‌سه‌لی چۆنیه‌تی مه‌كرو پیلانی شه‌یتانه‌كانی بۆ باسكردووین تا به‌م پیلان ومه‌كرانه‌یان ڕێبگرن له‌به‌شه‌ر هه‌ر له دێرزه‌مان و ئه‌زه‌لی قه‌دیمه‌وه‌‌ به‌یه‌ک پیلانی یه‌كگرتوو وه‌هیچ كه‌سێک مه‌كرو پیلانه‌كه‌ی ئه‌وانی ئاشکرا نه‌كردووه‌و بۆخه‌ڵكی به‌ته‌واوی باس نه‌كردووه‌ ته‌نها ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی نه‌بێت، وه ‌ئه‌م باسكردنه‌ی به‌ته‌واوی و به‌تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ری خۆیه‌وه‌ نه‌هێناوه‌ به‌گومانێک كه‌وا هیچ سودێکی نیە لەزانینی حەق و ڕاستیدا به‌ڵكو له‌كتێبه‌كه‌ی اللە وە هێناویه‌تی به‌ ته‌واوی و تێروته‌سه‌لی باسیكردووه‌ به‌ئایاته‌ محكەمە ڕوون و ئاشكراكان بۆ زانایان و نه‌زانانی ئومه‌ت، هه‌تاوه‌كو ناصر محمد یه‌مانیمان خسته‌ نێوان دوو هه‌ڵبژارده‌وه‌‌ كه‌وا سێیه‌می نه‌بوو‌ جا یان ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌یه‌ به‌ڕاستی دابنێین به‌وه‌ی كه‌وا ئەو مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قه‌ له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌‌ یا ده‌بێت كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره‌ به‌درۆ بخه‌ینه‌وه، جا چۆن پشت هه‌ڵبكه‌ین له‌كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره‌ كه‌وا ناصر محمد یه‌مانی پێوه‌ی رێنماییمان ده‌كات بۆ ڕێگای ڕاست‌ وه ‌ئێمه‌ش خۆ به‌قورئان باوه‌ڕداربووین له‌پێش ئه‌وه‌ی اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی بنێرێت جا ئایا بۆ به‌دوای حه‌ق و ڕاستی نه‌كه‌وین؟ له‌كاتێكدا له‌دوای حه‌ق و ڕاستی هیچیتر نی یه‌ جگه‌ له‌گومڕایی نه‌بێت.. وه‌ هه‌رگیزیش پشت له‌بانگه‌وازی حه‌ق له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگار‌ی جیهانه‌وه‌‌ ناكه‌ین به‌هۆی مه‌كرو پیلانی شه‌یتانه‌ بوختانكا‌ره‌كان‌ به‌ کەسایەتی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو وه‌هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وانه‌ی كه‌وا بیرناكه‌نه‌وه‌و تێنافكرن له‌ بانگه‌وازو ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی واگومان ده‌به‌ن كه‌وا وێنه‌ی ناصر محمد یه‌مانی وه‌كو وێنه‌ی مه‌هدیه‌ بوختانكاره‌كانه‌‌ جا ئه‌وانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ داوی شه‌یتانه‌كان و بوون به‌نێچیریان وه‌ ئەەان به‌پیلانه‌كه‌ به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتوو بوون جا پشتیان كرده‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی حوكم و بڕیاری خۆیان له‌سه‌ردا به‌ر له‌وه‌ی کەوا گوێ له‌قسه‌كانی ئه‌و بگرن وه‌ بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی بكه‌نه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌خاوه‌ن ژیری وهۆشمه‌نده‌كان نه‌بوون له‌وانه‌ی كه‌وا گوێ بۆقسه‌ ده‌گرن ئینجا به‌دوای چاكترینی ده‌كه‌ون جا ئەگه‌ر هاتوو حه‌ق و ڕاست بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌ ئه‌وا عه‌قڵه‌كانیان قبوڵی ده‌كات ئه‌مه‌ش‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی شێت بێت ئه‌وا اللە عه‌قڵ و مێشكی لێده‌سه‌نده‌وه‌ جا وا اللە عه‌قڵی لێنه‌سه‌ندووینه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو بیرمان كرده‌وه‌ له‌بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌عه‌قڵ، جا له‌كاتێكدا وا مه‌نتقه‌كه‌ی عه‌قڵ و مه‌نتق قبوڵی ده‌كات ده‌ی كه‌واته‌ ئه‌و شێت نی یه به‌ڵكو به‌حه‌ق و ڕاسته‌وه‌ قسه‌ ده‌كات وه‌ بۆ رێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان رێنمایی ده‌كات جا حه‌مدو سوپاس بۆ ئه‌و اللە یەی كه‌وا ئێمه‌ی گێرا له‌خاوه‌ن ژیری وهۆشمه‌نده‌كان له‌وانه‌ی كه‌وا حوكم و بڕیار ناده‌ن له‌پێش لێ ووردبونه‌وه‌و تێفكرین وبیركردنه‌وه‌ وه‌ ناصر محمد یه‌مانی ومه‌هدیه‌ بوختان كاره‌كان بۆ کەسایەتی مه‌هدی له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا به‌دوو ده‌سته‌ی جیا ئیعتباریان بۆ ده‌كرێت، جا ئایا ئێمه‌ چۆن له‌نێوانیان حوكم وبڕیار بده‌ین تا بۆمان ده‌ركه‌وێت كامه‌یان له‌سه‌ر حه‌قه‌ له‌پێش ئه‌وه‌ی گوێ له‌وه‌ بگرین كه ‌له‌لایانه‌ وه ‌زۆرێک له‌وانه‌ی كه‌وا به‌دوای ناصر محمد یه‌مانی كه‌وتوون پێشتر وورد بوونه‌ته‌وه‌‌ له‌ ده‌عوه‌و بانگه‌وازی ئه‌و كه‌سانه‌ی تر له‌وانه‌ی هه‌ریه‌كێكیان بانگەشەی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراون جا لەپاش ئه‌وه‌ سه‌یری ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئه‌وانمان كرد جا بینیمان كه‌وا هه‌موو ئه‌وانه‌ی بوختانیان كردووه‌ بۆ کەسایەتی مه‌هدی چاوه‌روانكراو ‌اللە پشتگیری نه‌كردبوون به‌ده‌سه‌ڵاتی زانستی ڕازیكارو ئیقناعكا‌رو و ڕاشكاوی به‌به‌ڵگه‌ و سه‌لمێندراو بۆئه‌وانه‌ی كه‌وا حیوارو گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن له ‌ئه‌هلی زانست به‌ڵكو به‌گومان‌ به‌ناوی اللە وە قسه‌ ده‌كه‌ن گومانیش ھیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا‌، جا له‌پاش ئه‌وه‌ زانستی ئه‌وان و ده‌سه‌ڵاتی زانستی ناصر محمد یه‌مانیمان خسته‌ به‌راوورده‌وه‌ جا جیاوازی نێوانیانمان تێدا وه‌كو جیاوازی نێوان نورو تاریكاییه‌كان به‌دی كرد، جا له‌پاش ئه‌وه‌ بۆمان ڕوونبوویه‌وه‌ كه‌وا به‌ڕاستی و به‌دڵنیاییه‌وه‌ ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیه‌ وه‌ بانگ ده‌كات بۆ حه‌ق وه ‌ڕێنمانی ده‌كات بۆ رێگای ڕاست له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ‌به‌سه‌رخه‌رەکان هه‌بوو چه‌ندین ساڵ بوو کەوا هیوای به‌ڕاست دانانی ناصر محمد یه‌مانی ده‌كرد به‌ڵام ده‌ترسا له‌وه‌ی نه‌وه‌ک بانگه‌وازه‌كه‌ی له‌ئیمام مه‌هدیه‌وه‌ بگۆڕێت بۆ پێغه‌مبه‌رێتی یان بۆ پەرستن و پەروەردگارێتی جا ‌بینی ده‌عوه‌و بانگه‌وازه‌كه‌ی وا هه‌ر جێگیره‌و‌ له‌سه‌ر بنەمایەکی پته‌وو بنەمای ته‌قوای پەروەردگاری ھەموو جیھانە،‌ جا چه‌نده‌ خۆمان وهه‌موو موسڵمانانی ئاگاداركرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌وا هیچ نه‌ڵێین لەسەر اللە كاتێک بەدڵنیایی تەواوەوە نازانین وه‌ فه‌توای بۆ داین كه‌وا ئه‌م‌ كاره‌ له‌شه‌یتانه‌وه‌یه‌ به‌وه‌ی قسه‌یه‌ک لەسەر اللە بڵێن له‌كاتێكدا شاره‌زاییان لێی نی یه‌و نازانن بەدڵنیایی تەواوەوە، وه‌ ئه‌مه‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئاشكراوه‌ پێداین ده‌رباره‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ی شه‌یتان به‌وه‌ی كاتێک اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: { إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿١٦٩﴾ } صدق الله العظيم [البقرة]
واته‌/ بێگومان ئه‌و شه‌یتانه هه‌ر فه‌رمان به خراپه‌و داوێن پیسی و گوناهو تاوان ده‌كات و هه‌روه‌ها فه‌رمانتان پێده‌كات بۆ ئەوەی قسە بکەن لەسەر اللە بێ ئه‌وه‌ی بەدڵنیایی تەواوەوە‌ بزانن (له‌كاتێكدا گومانتان لێ ی هه‌یه‌و ھێشتا دوودڵن لێی‌).

جا لەپاش ئه‌وه‌ زانیمان به‌راستی ئه‌مه‌‌ قه‌ده‌غەو حه‌رامكراوه‌‌ به‌وه‌ی قسە بکەین لەسەر اللە له‌كاتێكدا نه‌زانین بەدڵنیایی تەواوەوەو و گومانمان لێی هه‌یه‌ ھێشتا دوودڵین له‌سه‌ری ئه‌وه‌شی به‌ڵگه‌ی به ‌ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئاشكرا پێداین، وه‌کو اللە ی گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: { قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَن تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٣٣﴾ } صدق الله العظيم [الأعراف]
واته‌/ بڵێ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم هه‌رچی گوناهو خراپه‌و تاوان و داوێنپیسیەک هه‌یه‌ حه‌رامی کردووه چ ئه‌وانه‌ی ئاشکران چ ئه‌وانه‌ی شاراوەو په‌نهانن هه‌روه‌ها هه‌موو گوناهو داخوازی و ده‌ستدرێژیه‌کیشی به‌ناحه‌قی حه‌رام کردووه‌ وه‌ حەرامی کردووە کەسان و شتێک بکه‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ اللە که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە ‌هه‌روه‌ها حه‌رامی کردووه لەسەر اللە قسە بکەن لەکاتێکدا نازانن بەدڵنیایی تەواوەوەو ھێشتا گومانتان لێی ھەیەو دوودڵن لەسەری.

جا‌ لەپاش ئه‌وه‌ زانیمان كه‌وا قسه‌كردن لەسەر اللە به‌گومانه‌وه‌ كه‌هیچ سودێکی نیە لەزانینی حەق و ڕاستیدا حه‌رام وقه‌ده‌غه‌كراوه‌ كه‌‌ یا ئه‌گه‌ری ڕاستی هه‌یه‌ یا ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌ ئه‌مه‌ش له‌ فه‌رمانی شه‌یتانه‌ نه‌وهک له‌ فه‌رمانی اللە ی میھرەبان، وه‌ لەپاش ئه‌وه ناصر محمد یه‌مانی ئه‌وه‌ی پێناساندین كه‌ ئیجتیهاد چی یه‌و وتی ئیجتیهاد ئه‌وه‌ نی یه‌ کەوا‌ قسه ‌لەسەر اللە بكه‌ن بێ ئەوەی بزانن بەدڵنیایی تەواوەوەو ھێشتا دوودڵن‌ لەسەری وه‌كو چۆن بوختانكاره‌كان ئه‌وه‌ ده‌ڵێن كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو پێكاتان ئه‌وا دوو ئه‌جرو پاداشتان بۆ هه‌یه‌ وه ئە‌گه‌ر هه‌ڵه‌شتان كرد لێی ئه‌وه‌ یه‌ک ئه‌جرو پاداشتان بۆ هه‌یه‌!! به‌ڵكو ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌تان له‌لایه‌ن جگە لە اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ بۆ هاتووه‌ به‌ڵكو له‌لایه‌ن شه‌یتانی نه‌فره‌تلێكراوه‌وه‌یه تاوه‌كو لەسەر اللە و به‌ناوی اللە وە قسه‌بكه‌ن له‌كاتێكیشدا نازانن بەدڵنیایی تەواوەتیەوەو ‌گومانتان هه‌یه‌ لەسەری و ھێشتا دوودڵن لێی جا واده‌زانن ئه‌مه‌یه‌ ئیجتیهاد! جا لەپاش ئه‌وه‌ ئیمامی حه‌ق ناصر محمد یه‌مانی فه‌توای بۆ داین ده‌رباره‌ی ئیجتیهادو وتی: ئیجتیهاد ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا هه‌وڵبده‌ی له‌ گه‌ڕان به‌دوای حه‌ق و ڕاستیدا هه‌تاكو ئه‌و كاته‌ی کەوا اللە هیدایه‌تت ده‌دات بۆ حه‌ق و ڕاستی به‌زانست وده‌سه‌ڵاتێكی ئاشكراوه‌ كه‌وا ئه‌گه‌ری ڕاست و هه‌ڵه‌ له‌خۆی نه‌گرێت، به‌ڵكو حه‌ق و ڕاست و دروست بێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری ھەموو جیهانه‌وه‌‌ به‌زانست وده‌سه‌ڵاتێكی ئاشكراوه‌ لە اللە ی میھرەبانەوە،‌‌‌ ‌جا له‌پاش ئه‌وه‌ بانگی خه‌ڵكی بكه‌ی له‌سه‌ر بینایی و بەرچاوڕوونی و بنچینه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا له‌ په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌ جا به‌حه‌ق قسه‌و گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دەمەدەمێ و موجاده‌له‌و گفتوگۆتان له‌گه‌ڵدا ده‌كات جا به‌زانست وده‌سه‌ڵاتی ئاشكراوه‌ له‌په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌‌ به‌سه‌ریدا زاڵ ببن ئەگه‌ر ئاوا نه‌بێت ئەی ئایا چۆن خه‌ڵكی قه‌ناعه‌ت پێدەھێنن به‌شتێک كه‌وا ئێوه‌ خۆتان گومانتان لێی هه‌بێت و نه‌زانن به‌یه‌قین ودڵنیاییه‌وه‌ كه‌وا ئه‌وه‌‌ حه‌قه‌ له‌په‌روه‌ردگاری ھەموو جیهانه‌وه‌‌، وه ‌هه‌ركه‌سێکیش بڵێت نازانم ئه‌وه‌ فه‌توای داوه‌و اللە پاداشته‌كه‌ی وه‌كو پاداشتی زانایه‌كی موفتی ده‌داته‌وه‌ به ‌زانست و ڕێنمایی ئه‌مه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی پاراست و لە اللە ترسا وه ‌قسه‌ی نه‌كرد لەسەر اللە له‌كاتێكدا نازانێت بەدڵنیایی تەواوەوەو ھێشتا گومانی له‌ڕاست و دروستیه‌كه‌ی هه‌یه،‌ وه ‌به‌هه‌مان شێوه‌ ناصر محمد یه‌مانی فه‌توای بۆ داین به‌وه‌ی کەوا ئه‌وانه‌ی
لەسەر اللە قسه‌ ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا نازانن بەدڵنیایی تەواوەوەو ھێشتا گومانیان له‌قسه‌كه‌ هه‌یه‌ به‌ هه‌وڵدانێكیان كه‌وا ئه‌گه‌ری ڕاست و ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌ هه‌ڵده‌گرێت ئه‌وا باری تاوانی خۆیان و ئه‌وانه‌شی کەوا گومڕایان كردوون به‌بێ زانست هه‌ڵده‌گرن وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی کەوا ده‌فه‌رموێت:
{ لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ ﴿٢٥﴾ } صدق الله العظيم [النحل]
واته‌/ ئه‌وانه ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵی گوناهو تاوانی خۆیان به ته‌واوی هه‌ڵگرن هه‌روه‌ها گوناهو تاوانی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن که گومڕایان کردوون به‌بێ زانست و زانیاری ئاگاداربن چه‌ندە خراپ و ناشیرینه ئه‌وباره گرانه‌ی که هه‌ڵی ده‌گرن

ئه‌مه‌ش‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیلله‌ت وهه‌ڵه‌ی زاناكه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری گومڕابوونی ئومه‌ته‌كان به‌ته‌واوی له‌وانه‌ی كه‌وا به‌دوایان ده‌كه‌ون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا اللە ئه‌مرو فه‌رمانی به‌ زانست خوازو داواكاری زانست كردووه‌ كه‌وا به‌كوێرایی وهه‌ڕه‌مه‌كی به‌دوای زانایه‌كه‌ نه‌كه‌وێت به‌ڵكو اللە فه‌رمانی به‌ داواكاری زانست و زانست خوازه‌كان كردووه‌ كه‌وا عه‌قڵی خۆیان به‌كاربھێنن له‌پێش به‌دواكه‌وتنەکە به‌وه‌ی كه‌ ئایا ئه‌و بانگه‌وازكاره‌ به‌حه‌ق قسه‌و ڕێنمایی ده‌كات بۆ ڕێگای ڕاست له‌سه‌ر بینایی و بەرچاوڕوونی و به‌ڵگه‌و بنچینه‌و بناغه‌یه‌كی ڕوونی لای په‌روه‌ردگاری؟ وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ی بۆ زانست خوازه‌كان دووپات و پشتڕاست كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی کەوا اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: { وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا ﴿٣٦﴾ } صدق الله العظيم [الإسراء]
واته‌/ له سه‌ر شتێک مه‌وه‌سته‌و لێی مه‌دوێ و شوێنی شتێک مه‌که‌وه که زانست و زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه چونکه به‌ڕاستی ده‌زگاکانی بیستن و بینین و تێگه‌یشتن هه‌ر هه‌مووی به‌ر پرسیاره له به‌رامبه‌ریه‌وه‌ ﴿٣٦

وه‌ پاک وبێگه‌ردی بۆ اللە ی گه‌وره‌ نه‌مان بینی كه‌وا ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌رخه‌ڵكی دینه‌كه‌ قورس و توند بكات به‌ڵكو وه‌كو ئه‌وه‌یە کەوا اللە فەرمانی كردووه، وه‌‌ ‌فێری كردووین و پێی ڕاگه‌یاندووین به‌وه‌ی كه‌وا اللە بۆ ئیمه‌ ئاسانی ده‌وێت و قورس وگرانكردنی‌ ناوێت، به‌ڵام بینیمان ناصر محمد یه‌مانی له‌توندترین وتوندرترینی ئه‌وانه‌یه‌ له‌دیندا كه‌وا هه‌رگیز شتێک نا‌ڵێن لەسەر اللە كه نه‌زانێت بەدڵنیایی تەواوەوەو ھێشتا به‌گومان و دوودڵ بێت لەسەری‌‌ جا زانایانی سه‌رمینبه‌ره‌كانی نه‌هی كردووه‌ له‌وه‌ی کەوا قسه‌ بۆ ئومه‌ت بكه‌ن به‌زانستی گوماناویه‌وه‌ لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی نیە لەزانینی حەق و ڕاستیدا هه‌تا ئه‌وكاته‌ی کەوا وتاربێژه‌كه‌ وتاره‌كه‌ كۆتایی پێده‌هێنێت لەپاشان ده‌ڵێت والله‌ اعلم جا ئەگه‌ر ڕاستم كردبێت ئه‌وه‌ له‌نه‌فسی خۆمه‌وه‌یه‌، جا ناصر محمد یه‌مانی ده‌ڵێت كه‌واته‌ باری گوناھو تاوانی هه‌ڵه‌ی خۆت و هه‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌شی کەوا به‌زانسته‌كه‌ت گومڕات كردن هه‌ڵده‌گری ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وا له‌دینی اللە دا قسه‌ ده‌كه‌ی له‌كاتێكدا نازانیت به‌دڵنیایی و به‌زانستی یه‌قینه‌وه‌ كه‌وا ئه‌م قسه‌یه‌ حه‌قه‌ له‌په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه ‌‌.. وه‌ ‌ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌وا ئاڕاسته‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌‌ ئایا به‌عه‌قڵ و مه‌نتق ڕه‌وایه‌ ناصر محمد یه‌مانی له‌لایه‌ک ڕێمان لێبگرێت له‌وه‌ی كه‌وا قسه‌ بكه‌ین لەسەر اللە له‌كاتێكدا نه‌زانین و گومانمان لێی هه‌یه و ‌پاشانیش ئه‌و مخالف و پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌ بكات له‌و ڕێ لێگرتنه‌مان جا بڵێت ئه‌و‌ له‌لایه‌ن اللە وە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه‌ جا به‌نه‌زانیه‌وه‌ لەسەر اللە بڵێت كه‌ ئه‌و‌ له‌ڕاستگۆیانە‌و ئیمام مه‌هدی حه‌قه‌ له لایەن ‌په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌‌ ‌جا ئایا چۆن نورو تاریكاییه‌‌كان له‌گه‌ل یه‌كتردا كۆده‌بنه‌وه‌؟!! ئه‌مه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ناصر محمد یه‌مانی له‌نه‌زانان نیه‌ تاوه‌كو به‌درۆ لەسەر اللە بڵێت اللە هه‌ڵیبژاردووه‌ به‌مه‌هدی چاوه‌رڕانكراوی خەلیفەو جێنشینی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان له‌كاتێكیشدا خۆی ده‌زانێت پاداشتی ئه‌وانه‌ چیه‌ كه‌وا‌ لەسەر اللە قسه‌ ده‌كه‌ن له‌كاتێكیشدا نازانن بەدڵنیایی تەواوەوەو ھێشتا گومانیان لێی هه‌یه‌ جا ئایا چۆن پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌ ده‌كات له‌وشته‌ی كه‌وا خۆی ڕێی لێگرتووین و درۆو بوختان بكات به‌وه‌ی كه‌وا ئه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قه‌ له‌لایەن په‌روه‌ردگاری ھەموو جیهانه‌وه‌ جا ئایا ئه‌مه‌ عه‌قڵ قبوڵی ده‌كات؟!! وه‌به‌ڕاستی بۆشمان ڕوون بوویه‌وه‌ كه‌وا اللە ده‌سه‌ڵاتی به‌زانست زیادكردووه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌می زانایانی ئومه‌تدا، وه‌زانستیش نورو ڕۆشناییه،‌ جا چۆن تاریكاییه‌كان و نورو ڕۆشنایی له‌گه‌ل یه‌كتردا كۆ ده‌بنه‌وه‌؟! وه‌ ئه‌گه‌ر زانا فیقهیه‌كه‌ هه‌ڵه‌ی كرد له‌فه‌تواكان ئه‌وه‌ ده‌ره‌نجامی نه‌زانیه‌كه‌یه‌تی وه ‌ده‌ره‌نجامی به‌ڕاست دانانی ئه‌وه‌ بۆ فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كه‌‌ كه‌وا به‌ڕاستی داناوه‌ گوایه‌ (پێغه‌مبه‌ری اللە فه‌رموویه‌تی) بۆ هه‌موو موجته‌هیدێک به‌شێک هه‌یه‌ له‌ئه‌جرو پاداشت، جا ئەگه‌ر هاتوو پێكای ئه‌وه‌ دوو ئه‌جرو پاداشتی بۆ هه‌یه‌ وه‌ ئەگه‌ر هاتوو هه‌ڵه‌ی كرد ئه‌وه‌ یه‌ك ئه‌جرو پاداشتی بۆ هه‌یه‌، وه‌هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش زانایانی ئومه‌ت وریا نین له‌فه‌تواكانیان یان ووردببنه‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كانیان به‌وه‌ی كه ‌ئایا عه‌قڵ ومه‌نتق قبوڵی ده‌كات ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی متمانه‌یانه‌ به‌ڕیوایات و فه‌رمووده‌كان به‌وه‌ی كه‌وا ئه‌وان خه‌ڵكانێكی جێی متمانه‌ بوون هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نایه‌ن ئه‌م فه‌رموودانه‌ به‌كتێبه‌كه‌ی اللە نیشان بده‌ن تا ده‌ركه‌وێت‌ ئایا ئه‌م فه‌رموودانه‌ مخالف ودژو پێچه‌وانه‌یه‌تی له‌شتێكدا؟! به‌ڵام ناصر محمد یه‌مانی زیره‌كه‌ نه‌وه‌ک گه‌مژه‌ جا چۆن ده‌كرێت بڵێت ئه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌كه‌م و دادوه‌ره‌ له‌نێوان زانایانی ئومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا له‌سه‌ری جیاوازو ناكۆكن، وه ‌فه‌توا بدات و ڕایبگه‌یه‌نێت كه‌وا هیچ زانایه‌ک نیه‌ بێت موجاده‌له‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكات له‌قورئاندا ئه‌وه‌ هه‌رده‌م به‌حه‌ق ده‌یبه‌زێنێت جا چۆن ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی متمانه‌ی ته‌واوی تاكو سه‌رئێسقان به‌ته‌واوی ئه‌و فێركاره‌ی نه‌بێت كه‌وا پشت ناكاته‌ فێركردنی ناصر محمد یه‌مانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناصر محمد یه‌مانی ده‌بینن به‌متمانه‌وه‌‌‌ به‌و په‌ڕی هه‌موو دڵنیاییه‌كه‌وه زاڵه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م زانایانی ئومه‌تدا له‌موسڵمانان و یه‌هودو نه‌صارا به‌ده‌سه‌ڵاتی به‌یانی حه‌ق بۆ قورئان .. وه‌ ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌وا ئاڕاسته‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ جا‌ ئایا ناصر محمد یه‌مانیمان بینیوه‌ مه‌غرور بێت" وه‌كو ئه‌و زۆرانبازه‌ی كه‌وا داخلی حه‌له‌به‌‌ ده‌بێت له‌كاتێكدا ماسولكه‌كانی ده‌رده‌خات ‌واده‌زانێت كه‌وا ئه‌و كه‌سێكه‌ نابه‌زێت وه‌ خێرا په‌له‌ده‌كات له‌وه‌ی كه‌سێكی له‌و توندتری به‌هێزتر بێت تا زۆرانبازی له‌گه‌ڵدا بكات؟! جا ئه‌مه‌ دواتر‌‌ ڕوویده‌دا ئەگه‌ر‌ ناصر محمد یه‌مانی مه‌غرور بووایه‌ ئه‌وه‌ ده‌ماندی كه‌وا ته‌نها زانایه‌كیش به‌سه‌ر ناصر محمد یه‌مانی دا زاڵ ده‌بوو له‌یه‌ک باس و مه‌سه‌له‌شدا یان له‌چه‌ندین باس و مه‌سه‌له‌دا‌ جا ده‌هات زانستێكی باشتر له‌زانستی ناصر محمد یه‌مانی ده‌هێنا وه قسه‌یه‌كی ڕاسترو ته‌ئویل ولێكدانه‌وه‌یەکی چاكتری ده‌كرد و باشتریش ڕێنمایی ده‌كرد، وه‌ئه‌نجامه‌كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا ڕوونبوویه‌وه‌ به‌وه‌ی هه‌رجارێک كه‌وا زانایه‌ک ده‌هاته‌ سه‌رمێزی حیوارو گفتوگۆو ده‌مه‌قاڵێی له‌گه‌ڵ ده‌كرد له‌مه‌سه‌له‌یه‌كدا ئه‌وا هه‌ر ئیمام ناصر محمد یه‌مانی به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بوو به‌ده‌سه‌ڵاتی زانست له‌محكمی قورئاندا وه‌هه‌ر ئه‌مه‌ش‌ باشترین و چاكترین لێكدانه‌وه‌یه‌، وه‌بۆمان ڕوون بوویه‌وه كه‌وا به‌ڕاستی اللە روئیاكه‌ی ناصر محمد یه‌مانی به‌راست گێراوه‌ به‌هه‌ق به‌وه‌ی كه‌وا به‌راستی هیچ كه‌سێك نی یه‌ موجاده‌له‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكات له‌قورئانی گه‌وره‌دا ئه‌وا هه‌رده‌م ناصر محمد یه‌مانی به‌سه‌ریدا زال ده‌بێت به‌به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ ‌خودی قورئاندا، وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا اللە روئیای به‌نده‌كه‌‌ی به‌ڕاست گێرا به‌حه‌ق له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ئه‌وا به‌ڕاستی بوو به‌به‌ڵگه‌و حوججه‌یه‌ک له‌دوای به‌ڕاست گه‌ڕانی له‌په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعدا وه‌بۆمان ڕوون بوویه‌وه‌ كه‌وا ئه‌و ڕاستی كرد له‌وه‌ی محمد پێغه‌مبه‌ری اللە صلى الله عليه وآله وسلم فه‌توای بۆ داوه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌وا ئه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه‌ وه‌هیچ كه‌س نی یه‌ له‌قورئاندا موجاده‌له‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكات ئه‌وا هه‌رده‌م به‌حه‌ق ئیمام ناصر محمد یه‌مانی ده‌یبه‌زێنێت..لێره‌دا قسه‌ دانراوە بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی به‌سه‌رخه‌ره‌كان‌ كۆتایی هات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێن باشه‌ چۆن بڕواتان كرد كه‌وا ‌ئیمام مه‌هدی به‌ڕاستی بریتی یه‌ له‌ ناصر محمد یه‌مانی..جا ئه‌م به‌یانه‌ له‌به‌ربگرنه‌وه‌ ئه‌ی خۆشه‌ویستانی دڵم وه باسیبكه‌ن و بیده‌ن به‌ئه‌وانه‌ی كه‌وا ئه‌و پرسیاره‌تان لێده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌وا چۆن بڕواتان به‌ئیمام ناصر محمد یه‌مانی كرد وبه‌ڕاستتان دانا؟! ‌

وه‌ئه‌ی پرسیاركاری به‌ڕێز به‌خێرهاتی بۆ سه‌ر مێزی حیوارو گفتوگۆی جیهانی ئازادی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی .. به‌ڵام برای به‌رێزم ئایا لەمنت ده‌‌وێت كه‌وا له‌سفره‌وه‌ له‌گه‌ڵتدا ده‌ست پێبكه‌م! وه‌ پێت بڵێم كه‌وا چۆنم زانی من مه‌هدیم وه‌كه‌ی و له‌چ كاتێكدا زانیم من مه‌هدیم له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ت له‌بیركردووه‌ كه‌وا له‌پێش تۆدا سه‌ده‌ها پرسیاركاری تر پێشت كه‌وتوون به‌م پرسیاركردنه‌‌، جا به‌م شێوه‌یه‌ ‌به‌سه‌رخه‌ران نایانه‌وێت به‌وەڵامێکی نوسراو وه‌ڵامت بده‌نه‌وه‌ كه‌وا له‌پێشتردا وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌ش سه‌رقاڵمان بكه‌ی به‌وەلامێکی تازه‌ (بۆ هه‌مان پرسیار)!‌ جا ئایا ته‌كلیف له‌خۆت ناكه‌ی و ئه‌وه‌نده‌ توانایه‌شت نی یه‌ كه‌وا وشه‌ی گه‌ڕانه‌كه‌ت بنوسیتو ووردبیته‌وه‌ له‌به‌یان و ڕوونکردنەوەکانی ناصر محمد یه‌مانی وه‌له‌ وه‌ڵامه‌كان بۆی وه‌ ببینی كه‌وا چۆن زاڵ بووه‌ به‌ده‌سه‌ڵاتی زانست له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا وه‌ هێشتا هه‌ر زاڵیشین به‌ده‌سه‌ڵاتی زانست له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌ جا ئایا چۆن ئه‌و كه‌سه‌ ده‌به‌زێت كه‌وا فێركاره‌كه‌ی اللە یە.!! حاشا لله‌ هه‌رگیز یه‌كێک نیه‌ بتوانێت به‌سه‌ریدا زاڵ بێت وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ ئه‌مه‌ پشت ڕاست ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنكُمْ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ﴿٥٩﴾ } صدق الله العظيم [النساء]
واته‌/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایه‌ڵی اللە و پێغه‌مبه‌رو وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی خۆتان بکه‌ن که له خودی خۆتانن (له بیروباوه‌ڕو پابه‌ندیدا) خۆ ئه‌گه‌ر له شتێکدا بوو به‌کێشه‌تان ئه‌وه ئه‌و کێشه‌یه بگێڕنه‌وه بۆ لای اللە و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان بە اللە و به ڕۆژی دوایی هه‌یه‌ ئه‌م شێوه‌یه باشترین و جوانترین لێكدانه‌وه‌یه‌

وه‌هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌وه‌یەكه‌وا ئیدعاو بانگه‌شه‌ ده‌كات گوایه‌ ئه‌و ئیمام مه‌هدیه‌ ئه‌وه‌ بزانه‌ ئه‌ی پرسیاركاری به‌ڕێز به‌ڕاستی اللە ڕوئیای له‌خه‌وه‌كاندا نه‌كردووه‌ به‌به‌ڵگه‌و‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستی بانگه‌وازكار به‌سه‌ر خه‌ڵكی جیهاندا، ئەگه‌ر وابووایه‌ ئه‌وا‌ شه‌یتانه‌كان دینی اللە یان به‌ته‌واوی ده‌گۆڕی به‌گۆڕانكاری وده‌ستكاریكردن، به‌ڵكو بزانه‌ بۆ هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌ک به‌ڵگه‌و نیشانه‌ هه‌یه‌ وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: { قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ } صدق الله العظيم
واته‌/ بڵێ به‌ڵگه‌تان بیهێنن ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا ئێوه‌ نه‌ چاوه‌ڕوانی نێردراو نه‌ چاوه‌ڕوانی پێغه‌مبه‌رێكیش ده‌كه‌ن به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی پیاوێكن له‌چاكه‌كاران كه‌وا اللە ده‌سه‌ڵاتی زانستی به‌سه‌ر هه‌ر هه‌موو زانایانی ئومه‌تدا زیاد ده‌كات به‌قورئانی گه‌وره‌ جا به‌ڵگه‌ ئاشكراكانی تایبه‌ت له‌قورئانی گه‌وره‌ی پارێزراو له‌ده‌سكاری و شێواندنەوه‌ ده‌بێت وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: { قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ هَٰذَا ذِكْرُ مَن مَّعِيَ وَذِكْرُ مَن قَبْلِي بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الْحَقَّ فَهُم مُّعْرِضُونَ } صدق الله العظيم [الأنبياء:24]
واته‌/ بڵێ به‌ڵگه‌تان بهێنن من دڵنیام که ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ منن وه‌بۆ ئه‌وانه‌ی پێش منیش به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی حه‌ق ناناسن جا پشتی لێھەڵدەکەن.

جا له‌دوای حه‌ق هیچیتر نی یه‌ جگه‌ له‌ گومڕایی نه‌بێت وه‌بۆ حه‌ق نه‌بووه‌‌ كه‌وا به‌گوێره‌ی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ی جیاوازو ناكۆكن به‌دوای كه‌وی به‌ڵكو حه‌ق حوكم و بڕیاری عه‌دل و دادوه‌ره‌ وه‌ خاوه‌ن قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه و گاڵته‌ نی یه‌ له‌لایەن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منی ئیمام مه‌هدی به‌ڵگه‌تان به‌سه‌ردا دەھێنمه‌وە به‌ كه‌لام و قسه‌ی اللە جا ئایا قسه‌یه‌ک ھەیە کەوا ڕاستربێت له‌كه‌لام وقسه‌ی اللە و باشتر ڕێنمایی بكات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازو به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست؟!! به‌ڵكو حوكم و بڕیار ده‌ده‌م له‌نێوان ئه‌وانه‌ی جیاوازو ناكۆكن له‌دیندا به‌حوكم و بڕیاری اللە و له‌محكمی قورئاندا بۆیان ده‌ردەھێنم وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی کەوا تێیدا ده‌فه‌رموێت: { وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ } صدق الله العظيم [المائدة:50]
واته‌/ وه‌کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر اللە حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت بۆ ئه‌و گه‌له‌ی که به‌وردیی سه‌رنج ده‌ده‌ن و یه‌قین ودڵنیان له‌ دینه‌كه‌ی اللە

وه‌هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژی سزاكه‌یه‌ ئه‌وا ئایا نازانن كه‌وا بەرواری ڕۆژێكی مانگ سی رۆژ ده‌گرێته‌ خۆی له‌ بەرواری ڕۆژه‌كانی به‌شه‌ر؟!‌ وه‌‌به‌هه‌مان شێوه‌‌‌ ڕۆژێكی اللە له‌حسابدا له‌محكمی كتێب ده‌بینن بەرواری یه‌ک ڕۆژ له‌ ڕۆژه‌كانی اللە ٣٦٠٠٠٠ ڕۆژ ده‌گرێته‌ خۆی له‌ڕۆژه‌كانی بەرواری به‌شه‌ردا جا ‌ئه‌مه‌ هیچ نی یه‌ جگه‌ له ‌ته‌نها یه‌ک ڕۆژ نه‌بێت له‌‌بەرواری ڕۆژه‌‌كانی اللە وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی تێیدا ده‌فه‌رموێت: { وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ ﴿٤٧﴾ } صدق الله العظيم [الحج]
واته‌/ وه‌په‌له‌ت لێده‌که‌ن له‌ سزایه‌كه‌ بێگومان هه‌رگیز اللە له به‌ڵێنی خۆی لانادات وە به‌ڕاستی ڕۆژێک له‌لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌ت وه‌كو هه‌زار ساڵ وایه له‌وه‌ی کەوا ئێوە ده‌یژمێرن.

وه‌هه‌تا ئەگه‌ر هاتوو اللە ڕۆژی ڕوودانی سزایه‌كه‌شم پێبڵێت و فێربكات به‌گوێره‌ی بەرواری ڕۆژه‌كانی به‌شه‌ر ئه‌وا نایبینم چاكه‌ی ئێوه‌ی تێدابێت ئەگه‌ر هاتوو به‌رواری ڕوودانی ته‌واوه‌كه‌شتان پێبڵێم له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكات ٩٩٩ له‌هه‌زاری موسڵمانان دواتر چاوه‌ڕوانی به‌ڕاستگه‌رانی ئه‌مه‌ بۆ خەلیفەو جێنشینی په‌روه‌رگاره‌كایان و به‌دواكه‌وتنی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌كه‌ن هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌وا به‌روارە دیاریكراوه‌ زانراوه‌كه‌ دێت تا سه‌یربكه‌ن ئایا سزای به‌ئێش و ئازاریان بۆ دێت جا له‌پاش ئه‌وه‌ ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان ئه‌م سزایه‌مان له‌سه‌ر لابده‌و له‌كۆڵمان بكه‌ره‌وه به‌ڕاستی‌‌ وائیمه‌ باوه‌ڕمان ھێنا ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لێكن ‌تێناگه‌ن، اللە ی گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: { أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ آمَنتُم بِهِ آلْآنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ ﴿٥١﴾‏ } صدق الله العظيم [يونس]
واته‌/ ئایا دوای ئه‌وەی که ڕوویدا باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن؟ پێیان ده‌وترێت ئا ئێستا باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن خۆ به‌ڕاستی کاتی خۆی په‌له‌تان ده‌کرد له پێش هاتنی.

ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا دڵه‌كانیان هێشتا ئاماده‌ نه‌بووه‌ بینابێت بۆ حه‌ق مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێكردبێت، به‌ڵكو وێنه‌ی دڵی زۆرێک له‌موسڵمانان وه‌كو وێنه‌ی دڵی ئه‌و قه‌وم وگه‌له‌یه‌ كه‌وا وتیان: { وَإِذْ قَالُوا اللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٣٢﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال]
واته‌/ بێنه‌وه‌ یادت كاتێک وتیان ئەی اللە ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ حەق و ڕاستەو‌ له‌لایه‌ن تۆوەیە‌ ئه‌وه به‌رد له ئاسمانه‌وه .ببارێنه به‌سه‌رماندا یان سزایه‌کی به‌ئێشمان بۆ بهێنه‌

جا ئایا ده‌بینن ئه‌وانه‌ی كه‌وا داوا له‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌م دوعاو پاڕانه‌وه‌یه‌‌ ئه‌وه‌ اللە حیكمه‌ت ودانایی پێ دابن تاوه‌كو پێڕەوو به‌رنامه‌كه‌یان بكه‌ن بە پێڕەوو و به‌رنامه‌ی خۆتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌وا چاوه‌رێی به‌ڕاستدانانی بانگه‌وازی ئیمام مه‌هدی حه‌ق له پەروه‌ردگارتانەوە‌ ده‌كه‌ن هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی كه‌وا هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر‌تان وه‌كو باران به‌به‌ردی له‌ئاگر له‌دوكه‌ڵێكی ئاشكراوه‌ به‌سه‌ردا داده‌بارێت جا پاش ئه‌وه‌ ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان ئه‌م سزایه‌مان له‌سه‌ر لابده‌ به‌ڕاستی ئێمە باوەڕمان ھێنا.. جا ئایا ئه‌مه‌یه‌‌ حیكمه‌ت ودانایی ڕاست‌ له‌ڕوانگه‌ی ئێوه‌دا؟! به‌ڵكو وه‌رن تا حیكمه‌تی حه‌قتان پێ بڵێم وفێرتان بكه‌م جا بڵێن:
[په‌روه‌ردگارمان ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێماندا نه‌یه‌ته‌وه‌ ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانین په‌روه‌ردگارمان ئێمه‌ هیچ زانستێكمان نی یه‌و هیچ نازانین جگه‌ له‌وه‌ی كه‌وا تۆ خۆت فێرت كردووین به‌ڕاستی تۆ زۆر زاناو دانایت، ئه‌ی اللە ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی ئیمام مه‌هدی چاوەڕوانكراو بوو ئه‌وه‌ی كه‌وا محمد پێغه‌مبه‌ری اللە صلى الله عليه وآله وسلم مژده‌ی هاتنی دابوو ئه‌وا بمانگێڕه‌ له ‌به‌سه‌رخه‌ره‌ پێشبڕکێکارە پێشكه‌وتووه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان له‌سه‌رده‌می گفتوگۆی به‌ر له‌ده‌ركه‌وتن هه‌تاكو دۆزینه‌وه‌و پێزانینی ئه‌و نه‌بێت به‌حه‌سره‌تی په‌شیمانی بۆمان جا پەشیمانی بكێشین له‌دوای ده‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی جیهاندا هه‌تاكو ئه‌وه‌ نه‌ڵێین كه ‌سوێند بە اللە، اللە به‌سه‌ریدا ئاگاداری كردین ودۆزیمانه‌وه‌ش وپێشمانزانی له‌سه‌رده‌می گفتوگۆو حیواریدا به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی به‌ڵام له‌سوپاس گوزاران و شوكرانه‌ بژێران نه‌بووین، ئه‌ی اللە ئەگه‌ر هاتوو ناصر محمد یه‌مانی له‌ڕاستگۆیان بوو ئه‌وا به‌ڕاستی تۆ منه‌تت كردووه‌ به‌سه‌رماندا به‌وه‌ی کەوا ئیمام مه‌هدیت ڕه‌وانه‌كردووه‌ له‌ئومه‌ته‌كه‌ی ئێمه‌دا‌ جا بمانگێڕه‌ له‌وانه‌ی كه‌وا شوكرانه‌ بژێری و سوپاست ده‌كه‌ن به‌ڕه‌حمه‌ت و میھرەبانی خۆت ئەی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر وه ‌مه‌مان گێڕه‌ له‌وانه‌ی كه‌وا پشت ده‌كه‌نه‌ حه‌ق و ڕاستی له‌لایه‌ن تۆوه‌، ئه‌ی اللە تۆ فه‌رمووته‌و فەرموودەی تۆش حه‌قه‌ به‌وه‌ی په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی داوام لێبكه‌ن منیش وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه‌ ئه‌ی اللە وه‌ڵامی دوعاكه‌مان بده‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆت گه‌ڕاینه‌وه‌و ته‌وبه‌مان كردو بۆت ملكه‌چ بووین بەدڵسۆزی بۆت تا دڵه‌كانمان بینا بێت به‌حه‌ق و به‌نورێک له‌لایه‌ن خۆته‌وه‌ جا بێگومان ئه‌وه‌ی اڵڵە نوری پێ نه‌به‌خشێت و پێنه‌دات ئه‌وا هه‌رگیز نوری ده‌ست ناکه‌وێت].

وسلامُ على المُرسلين والحمدُ لله رب العالمين ..

برای به‌سه‌رخه‌ره‌ پێشبڕکێکارە پێشكه‌وتووه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی
ـــــــــــــــــــــــــ ـ




رابط البيان الاصلي

https://mahdialumma.com/showthread.php?t=14927