ئیمام ناصر محمد یەمانی
05 - 01 - 1431 ک
22 – 12 - 2009 م
10:55 ئێوارە
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=6419
ــــــــــــــــــــ


ئەی (ئەوکەسەی لەهەڕەشەکانی اللە دەترسی) اللە ی خۆشەویستی خاوەن عەرشی شکۆدار خۆشتی بوێ ئەو اللە یەی کەوا هەرچی بیەوێت ئەنجامی دەدات..

بسم الله الرحمن الرحيم
ئەی (ئەوکەسەی لەهەڕەشەکانی اللە دەترسی) اللە ی خۆشەویستی خاوەن عەرشی شکۆدار خۆشتی بوێ ئەو اللە یەی کەوا هەرچی بیەوێت ئەنجامی دەدات، وە ئەی اللە لەگەڵ ئەوانیش لەبەندەکەت خۆشبە، ئەی اللە هەموو بەسەرخەرەکانمت خۆشبوێت و وایان لێبکە پێشبڕکێ بکەن لەگەڵ بەندەکەت لەسەر خۆشەویستی و نزیکبوونەوە لێت، ئەی اللە لەهەموو بەسەرخەرەکانم ڕازی بەو ڕێزیان لێ بنێ، ئەی اللە ڕێز بنێ لەوەی کەوا ڕێز لە بەندەکەت دەنێت تۆش بەخشندەترین و ڕێزدارترین کەسی، ئەی اللە هەموومان کۆبکەوە لەگەڵ ئەوکەسەی کەوا خۆشمان ویستووە لەپێناوت محمد پێغەمبەری اللە صلَّى الله عليه وآله وسلَّم، ئەی اللە بەرزترین پلەی پێبدە لە نیعمەتەکانی بەهەشت جا ئەو خۆشەویسترە لەناخمان لەباوکانمان و دایکانمان و لەخۆشمان وەلەهەموو خەڵکیش زیاتر، ئەی اللە بمان کە بەوانەی کەوا پێشبڕکێ دەکەن لەسەر خۆشەویستیەکەت و نزیکیەکەت لەبەرئەوەی تۆ خۆشەویستری لەناخماندا لە بەندەکەت محمد عليه الصلاة والسلام، ئەی اللە ئێمە دەتوانین تەنازول بکەین لە بەرزترین پلە مادیەکان لەبەهەشتەکەت بۆ محمد پێغەمبەری اللە- صلَّى الله عليه وآله وسلَّم - لەبەر حەزو تەماحی پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستیەکەت لە زاتی نەفست پاک و بێگەردی بۆت، وەئەوەی کەوا غیرەت لەسەر نەکات لەناو بەندەکات جا ئەوە هەرگیز ناگات بە گەورەترین خۆشەویستیەکە هەتا ئەو کاتەی هەست بەوە نەکات کەوا ئەو غیرە لەسەر اللە ی خۆشەویست دەکات لەبەرامبەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەهدی چاوەڕوانکراو.

ئەی اللە هیچ بوغزو کینەیەک نە حەقدو ڕقیش مەخە دڵمانەوە لەبەرامبەر ئەوانەی ئیمانیان هێناوە، ئەی اللە جێگیرو ڕاوەستاومان بکە لەسەر پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی و نزیکبوونەوەت، ئەی اللە ئێمە دەزانین بەوەی تۆ ئێمەت دروست نەکردووە لەپێناوی بەهەشتەکەت، بەڵکو بەهەشتت دروستکردووە بۆ ئێمەو ئێمەشت دروست کردووە بۆ ئەوەی کەوا تۆ بپەرستین بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەشێکت بۆ دابنێین بۆ ئەوەی پێشبڕکێ بکەین لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەت، ئەی اللە بەڕاستی تۆ فێرت کردووین بەوەی کەوا هیچ جیاوازیەک نیە لەلای تۆ لەنێوان بەندەکانتدا؛ جا هەموویان بەندەی پێشبڕکێکارن لەسەر خۆشەویستی پەروەردگارە پەرستراوەکەیان، ئەی اللە زێدەڕەویکردن بۆ بەندەکان لەدڵی بەندەکان لابدە، ئەی اللە بەڕاستی من شاهێدی دەدەم بەوەی هۆکاری بەهیلاک چوونی ئومەتەکان بریتیە لە زێدەڕەوی کردن دەربارەی بەندەکانت، جا هەرکاتێک بە ڕێزلێگرتنێکی تۆیان زانیبێت بۆ یەکێک لەبەندەکانت لە نێردراوو پێغەمبەرەکان و چاکەکاران ئەوا هەر خۆیان بە گۆڕەکەیدا خشاندووەو تەوەسولیان پێ کردووە بۆلات و لەلای پاڕاونەتەوەو سوژدەیان بۆت بردووە لەسەر خۆڵەکەی جا شەریک و هاوەڵیان داناوە لەبەندایەتیەکانیان بۆ پەروەردگارەکەیان، بەڵام بەندەکەت فەتوای بۆ داون بەوەی تۆ اللە یەکی تاک و تەنهای بۆ هەمووان وەهەمان ئەو مافەش بۆ هەموو بەندەکانت هەیە لەپێشبڕکێ کردن لەسەر خۆسەویستی و نزیکیەکەت.

ئەی اللە بەڕاستی من زانایانی موسڵمانانم بینی بەوەی کەوا بەڕاستی نێردراوو پێغەمبەرەکانتیان بە هێڵێکی سور داناوە لەنێوان بەندەکانت و اللە ی پەرستراودا وەفەتوایان داوە بۆ ئیمانداران بەوەی پێغەمبەرەکان بەڕێزترینی بەندەکانتن وەبۆ چاکەکارەکان ڕەوانیە بەڕێزتربن لەوان لەلای تۆ یان خۆشەویستر بن لەوان لەلای تۆ، وەبەهۆی ئەم بیروباوەڕە بەتاڵە شوێنکەوتووان بێئومێدبوونە لەوەی پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەت وەئەوەیان تایبەت کردووە بە نێردراوو پێغەمبەرەکان بەبێ چاکەکارەکان بەبەهانەی ئەوەی تۆ ئەوانت هەڵبژاردووە بۆ پەیامەکەت، وە لەوە تێنەگەیشتوون کەوا تۆ فەرمانت بە جبریل و هەموو فریشتەکانیش کردووە بەوەی کەوا سوژدە ببەن بۆ بەشەرێک کەوا دروستت کردووە لە قوڕ هەرچەندە کەوا فریشتەکانت بریتین لەبەندە نزیکەکانت لەپێش ئەوەی کەوا ئادەمیش دروست بکەی عليه وعليهم الصلاة والسلام، ئایا نازانن بەوەی کەوا تۆ زۆرلێخۆشبوو خۆشەویستی و هەرچی بتەوێت ئەنجامی دەدەی جا تۆ ئەوەت کردووە بەهۆی ئەوەی کەوا فریشتەکانت واگومانیان بردووە لەناخی خۆیان بەناحەق بەوەی ئەوان خۆیان بەڕێزترینی بەندەکانن بەڕەچاوکردنی ئەوەی ئەوان فریشتە نزیکەکانی تۆن کەوا لەنور دروستت کردوون، وەبیروباوەڕیان وابووە بەوەی کەوا ڕەوانیەو نابێت لەناو بەندەکانتدا کەسێک هەبێت لەوان بەڕێزتر بێت جا لە هەڵگرانی عەرشەکەت بێت؟ پاشان پەروەردگارم ویستی وانەیەکیان فێربکات دەربارەی بیروباوەڕ، پاشان ئادەمت دروست کرد لەقوڕ تاکو بیاندوێنێت بەوەی کەوا لەناخیاندا هەیە لەوەی کەوا شاردبوویانەوە لە سەرسامبوون بەخۆیان، وەهەرلەبەرئەوەش وتیان: {أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ} صدق الله العظيم [البقرة:30].

بەڵام منی مەهدی چاوەڕوانکراو شاهێدی دەدەم بە اللە بەشاهێدی حەقی یەقین و دڵنیاییەوە بەوەی کەوا خەریک بوو ئەوە خۆبەگەورەزانی بەگوناه بیان گرێت بەناخی خۆیان نەک لەبەرئەوەی ئەوان دەترسان لەوەی ئەو فەسادو خراپەکاری بکات تێیدا یان خوێن بڕێژێت، بەڵکو مەبەستیان ئەوەبوو ئەوان چاکترن لەئەو وەئەوان شایستەترن پێت لەبەندەکانت. وەهەرلەبەرئەوەش بوو وتیان: {وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ} صدق الله العظيم.

جا سەرسام بوون بە نەفسی خۆیان ئەوانی سەرلێشێواو کرد هەتا گەیشتە ئەوەی هەڵەیان کرد دەرحەق بەپەروەردگارەکەیان هەروەکو بڵێی ئەوان زاناترن لە اللە، بەڵام اللە توڕەییەکەی لەنەفسی خۆیدا شاردەوەو بۆی دەرنەبڕین هەتا ئەوکاتەی ئادەمی دروستکرد عليه الصلاة والسلام پاشان دەسەڵاتی ئەوی بەزانست زیاد کرد بەسەریاندا، وەبەفریشتەکانی فەرموو: {وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَـٰؤُلَاءِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا لێرەدا فریشتەکان درکیان بەوە کرد کەوا پەروەردگارەکەیان لەسەریان ڕازی نیە وەئەوان بە ڕاستگۆیی نەماونەتەوە لەڕوانگەی پەروەردگارەکەیان وەئەوان سنورەکەی خۆیان تێپەڕاندووە لەقسەکردن لەگەڵ پەروەردگارەکەیان بەوەی کەوا حەقی ئەوان نیە جا ئەوان هیچ شتێکیان بۆ نیە لە فەرمانی خەلافەتدا؛ بەڵکو فەرمان تەنها بۆ خاوەنی موڵک و مەلەکوتە بەتەنها لەسەرەتاو دواییدا نەوەک بۆ فریشتەکانی هیچ فەرمانێک هەبێت، وەلەو ساتەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرمووی: {أَنبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَـٰؤُلَاءِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم.

جا لەپاش ئەوە بۆ فریشتەکان ڕوون بوویەوە بەوەی پەروەردگارەکەیان ڕازی نیە لەنەفسەکەی لەسەریان جا تۆبەیان کردو گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی و بەپاک ڕاگرتنی پەروەردگارەکەیان بەتۆبەکاری، جا وتیان: {قَالُوا سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا ۖ إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

وەسەرەڕای ئەوشتەی کەوا لەنەفسی ئەواندابوو لە نەفسی ئیبلیسیشدا بوو کەوایان دەبینی بەوەی خۆیان چاکترین دروستکراوی اللە و بەڕێزترینی بەندەکانی اللە ن جا ئەوان بەندە نزیکەکانی اللە ن جا ئەوان لەنزیک عەرشەکەی ئەون و هەشیانە کەوا عەرشەکەیان هەڵگرتووە هەرلەبەرئەوە واگومانیان برد بەوەی ئەوان چاکترین بەندەکانی اللە و بەڕێزترینیانن لەکتێبدا، وە واگومانیان دەبرد بەوەی کەوا ڕەوانیەو نابێت بەندەیەک هەبێت لە ڕەگەزێکی تر بەڕێزتر بێت لەوان، جا سوێند بە اللە ئەوان خەریکبوو لابدەن و بترازێن لەڕێگای ڕاست ئەگەر بهاتبا سورو پێداگیر بوان لەسەر ئەوەی کەوا لەناخیاندا بوو، بەڵام ئەوان تۆبەیان کردو گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی جا ملکەچ بوون بۆ یاساو فەرهەنگی بەندەکان جا هیچ زیادە ڕێزێک نیە لەنێوان بەندەکان لەکتێبدا جا هەرچ دروستکراوێک بێت یان ڕەگەزێک یان قەبارەکەی تەنها بەتەقوا نەبێت لەکتێبی پەروەردگاری هەموو جیهاندا، وەهەرچی ئیبلیس بوو ئەوا ئەو بەگوناه خۆ بەزل و گەورەزانی گرتی و وتی: {قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ ۖ قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِّنْهُ خَلَقْتَنِي مِن نَّارٍ وَخَلَقْتَهُ مِن طِينٍ ﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

وە وتی: {لَمْ أَكُن لِّأَسْجُدَ لِبَشَرٍ خَلَقْتَهُ مِن صَلْصَالٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ} صدق الله العظيم [الحجر:33].

وەبەهۆی سەرسامبوونەکەی بەخۆی و خۆبەگەورەزانین و غروریەکەی اللە نەفرەتی لێکردو دڵەکەی داماڵی و سەرلێشێواوی کرد لەڕێگای ڕاست، پەروەردگارەکەشت ستەم لەکەس ناکات.

وەئەی گەلی بەشەر لەبەسەرخەرەکان و موسڵمانان هەمووتان، جا ئەگەر اللە ڕێزی لێگرتن جا کردنی بە فریشتە ئەوا گرنگی بە ڕەگەزەکەتان مەدەن نە شانازیش بکەن بە موڵک، جا با مەلەکوتی دنیاو دوایی بەهیلاکتان نەبات هەرچەندە اللە ش ڕێزی لێ گرتن، ئەگەر اللە هیدایەتی دان جا پەروەردگارەکەتان ڕێزی لێگرتن ئەوا سەرسامی خۆتان مەبن جا غروری بتانگرێت بەناحەق.

وەمنی مەهدی چاوەڕوانکراو، سوێند دەخۆم بە اللە ی تاک و قەهار بەوەی کەوا اللە دروستی نەکردوون لەپێناوی شانازی کردن بەجوانی و ماڵ و موڵک و نیعمەتەکانی بەهەشت؛ بەڵکو نیعمەتەکانی بەهەشت لەسەرنەفسی خۆتان حەرام بکەن و شوێنم بکەون بۆ هاتنەجێی گەورەترین نیعمەتەکە کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەهەشت، بەڵام دواتر من فەتوا بۆ هەموو چاکەکارەکان دەدەم و پێیان دەڵێم: سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت هەرگیز کەس وەڵامی بانگەوازەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو ناداتەوە جا نیعمەتەکانی بەهەشت لەسەر نەفسی خۆی حەرام ناکات هەتا ئەو کاتەی اللە لەلای خۆشەویستر دەبێت لە نیعمەتەکانی بەهەشت و حۆریە چاوگەشەکان و لە پلە هەرە بڵندو بەرزەکەی بەهەشت (الدرجة العالية الرفيعة).

وەحەقیشتانە بەوەی بپاڕێنەوە لەپەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەتان اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان جا بڵێن: "ئەی پەرستراوی هەموو جیهان، بەڕاستی ئێمە زانیمان بەوەی تۆ بەڕەحم و میهرەبانتری بە بەندەکانت لە بەندەکانت جا ئێمە ئیمان دەهێنین بەوەی اللە ی بەخشندەو میهرەبان ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترە، وەبەڕاستیش بەندەکەت (ئیمام مەهدی) فێری کردین بەوەی کەوا تۆ چی دەڵێی لەوساتەی بەندە بێباوەڕەکانت بەهیلاک دەبەی لە مرۆڤ و جن وەلەهەموو ڕەگەزێکیش، جا لەوکاتەدا تۆ لەنەفستدا دەفەرمووی: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا ئەی پەروەردگار ئێمە خۆشمان دەوێی زیاتر لەبەهەشتەکەت وەزیاتر لەهەموو شتێک، هەرچەند ڕێزیشمان لێبگری و هەرچەند پایەو مەقامەکەشمان بەرزبکەیتەوە وەهەتا تەنانەت ئەگەر ئێمەشت کرد بە فریشتە. بەپشتڕاستکردنەوەی فەرموودە حەقەکەت: {وَلَوْ نَشَاءُ لَجَعَلْنَا مِنكُم مَّلَائِكَةً فِي الْأَرْضِ يَخْلُفُونَ ﴿٦٠﴾}صدق الله العظيم [الزخرف].

جا ئێمە تەنازولکارین لە ڕێزلێگرتن بۆ فریشتەکانت لەبەرئەوەی سودی نیە جا لەوەدا نیعمەتێک نیە، جا ئێمە هەر بەندەین جا ئەگەر بەشەر بین یان فریشتە یان لە جن جا لەلامان گرنگ نیە بەوەی کەوا ڕێز لە ڕەگەزەکەمان بگری، جا چ سودێک لە ڕێزلێگرتن هەیە وە چ سودێک لە دنیادا هەیە وە چ سودێک لە نیعمەتی دوایی هەیە هەرچەندبێت و بگاتە هەر چەندیش؟ جا چۆن ئێمە ئاسودە بین تێیدا لەکاتێکدا بەڕاستی بە مەودای حەسرەتی خەفەتباریەکەتمان زانیوە لەسەر ئەوبەندانەت کەوا ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە، جا چۆن ئاسودەبین بە نیعمەتەکان و حۆریە چاوگەشەکان و کۆشک و تەلارەکانی نیعمەتەکانی بەهەشت، چۆن..چۆن..چۆن ئەی پەرستراوی هەموو جیهان لەکاتێکدا تۆش ڕازی نیت لەنەفستدا؟ بەڵکو متحسرو خەفەتباری لەسەر ئەو بەندانەت کەوا ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە.

ئەی اللە بەڕاستی ئێمە بەندەکانی تۆین لەبەشەر بەڕاستی شوێنی مەهدی چاوەڕوانکراو کەوتووین و نیعمەتەکانی بەهەشتمان لەسەر نەفسی خۆمان حەرام کردووە جا بگاتە هەرچەندو هەرچەندەش بێت هەتا ئەوکاتەی گەورەترین نیعمەتەکەمان بۆ دەهێنیتەجێ ئەو نیعمەتەی کەوا گەورەترە لە بەهەشت جا تۆ ڕازی بیت لەنەفستدا چیتر نە متحسر نەخەفەتبار، ئەی اللە تۆ فەرمووتەو فەرموودەی تۆش حەقە: {وَوُضِعَ الْكِتَابُ فَتَرَى الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَـٰذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا ۚ وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا ۗ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا ﴿٤٩﴾} صدق الله العظيم [الكهف].

جا نەخێر ئەی پەرستراوی هەموو جیهان، ئەی اللە سەرمان بخە بەئایەت و نیشانەی هیدایەت نەک بەئایەت و نیشانەی سزا، ئەی اللە بەڕاستی هەرتۆ نێوانی بەندەکانت و دڵەکانیان دەگۆڕی ئەی اللە جا هیدایەتی دڵەکانیان بدە بۆ ئەوەی کەوا ئێمەت هیدایەت داوە بۆلای بەڕەحمەتەکەی خۆت ئەی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر جا وایان لێبکە نیعمەتی ڕازیبوونەکەت بپەرستن تاکو هەموویان چێژ دەبینن لە نیعمەتی ڕازی بوونەکەت جا ئەوکاتە ئامانجەکە لەدروستکردنەکەیان دێتەجێ، جا ئەی بۆچی دروستت کردوون؟ ئایا لەپێناوی ئەوەی بیانخەیە ناو بەهەشتەکەتەوە یان لەپێناوی ئەوەی سزایان بدەی بەئاگرەکەت؟ بەڵکو بەندەکانت دروست کردووە تاکو نیعمەتی ڕازی بوونەکەت بپەرستن جا چێژ وەربگرن بەخۆشەویستیەکەت و نیعمەتی ڕازی بوونی نەفست، ئەی اللە بەندەکانت بکە بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای نیعمەتی ڕازی بوون و خۆشەویستیەکەت، جا نێوان دڵەکانیان پەیوەست بەیەک بکە جا کۆببنەوە لەسەر خۆشەویستی و نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسەکەت یەک ئومەت کەوا یەک پەروەردگار بپەرستن ئەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایەو پەروەردگاری عەرشی گەورە؛ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
________________
کۆتایی هات..

وەئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان دوعا لەبەشەر مەکەن بەموسڵمانان و کافرانیانەوە ئەگەر ئێوە نیعمەتە هەرە گەورەکە دەپەرستن -النّعيم الأعظم- (ئەو نیعمەتەی کەوا گەورەترە لەنیعمەتەکانی بەهەشت کەبریتیە لە نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەنەفسی خۆی بەوەی کەوا اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی و چیتر نەمتحسرو خەفەتبار بێت نەتوڕە) جا لەخەڵکی خۆش بن اللە ش لێتان خۆشدەبێت، وەلێیان ببورن لەپێناوی اللە اللە ش لێیان دەبورێت لەبەر ئامانجەکەی ئێوە لەبەرامبەر مافەکانتان جا هیدایەتیان دەدات و نیعمەتە هەرە گەورەکەتان بۆ دەهێنێتەجێ.

وەئەی گەلی موسڵمانان بەنێرو مێتانەوە ئەی براو خوشکەکانم، سوێندتان دەدەم بە اللە ی گەورەی چاکەکاری میهرەبان چۆن دەتوانن ئارام بگرن بە نیعمەتەکان و حۆریە چاوگەشەکان (کەوا اللە دایناوە بۆ پیاوان) و نەوجەوانە پێگەیشتووە نەمرەکان -ولدان المخلدين-(کەوا اللە دایناوە بۆ ئافرەتان) و کۆشک و تەلارەکانی بەهەشت لەکاتیکیشدا خۆشەویستەکەتان اللە ڕازی نەبێت لەنەفسی خۆی بەڵکو متحسری خەفەتباربێت لەسەر ئەو بەندانەی کەوا ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە؟ جا بەڕاستی ئەوەمان فێرکردن کەوا اللە چی دەڵێت لەنەفسی خۆی هەرچەندە ئەو هیچ ستەمێکیشی لێنەکردوون بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووەو پشتیان هەڵکرد لە بانگەوازی پێغەمبەرەکانی تا اللە لێیان خۆشبێت- هەروەکو ئێوە کەوا چۆن پشتهەڵکەرن لە بانگەوازەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو- پاشانیش اللە بەهیلاکی بردن بە یەک کارەسات لەلایەن خۆیەوە لەئاسمان یان لەزەوی جا لەوکاتەدا ئەوان لەناوچوون و خامۆش بوون، پاشان سەیربکەن اللە چی دەڵێت لەنەفسی خۆیدا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾}صدق الله العظيم [يس].

کەواتە ئەی خۆشەویستانی اللە ئەی ئەوانەی اللە تان خۆشدەوێت زیاتر لە بەهەشتەکەی و زیاتر لە موڵک و مەلەکوتەکەی و زیاتر لە نیعمەتەکانی دنیاو دوایی، بە اللە ی گەورە پرسیارتان لێدەکەم چۆن دەتوانن ئارام بگرن بەم نیعمەتانە جا بگاتە هەرچەندو هەرچەندێکیش بێت لە نیعمەتەکانی بەهەشت و پەروەردگارەکەشتان متحسرو خەفەتباربێت لەسەر ئەو بەندانەی کەوا ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە؟ وەئایا دەزانن لەبەرچی پەروەردگاری هەموو جیهان دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾}؟

ئەمە لەبەرئەوەی ئەو بەڕاستی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترە جا هیچ کەسێک نیە بەڕەحم و میهرەبانترو بەبەزەییتر بێت لە اللە بۆ بەندەکانی وە ڕەحم و میهرەبانی و بەزەییەکەی اللە ش ناڕوات لەنەفسەکەی هەرچەندە کەوا ستەمیش لەبەندەکانی ناکات بەڵکو ئەوان خۆیانن کەوا ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە جا ئەی چۆن اللە پێغەمبەرەکانی بۆ ناردوون تا بانگەوازیان بکەن بۆ لای تا لێیان خۆشبێت جا ئەوانیش پشتیان هەڵکردووە لە لێخۆشبوونی اللە بۆیان و نیعمەتی ڕازیبوونەکەی! جا وەڵامی هەموویان هیچ نەبووە تەنها ئەوە نەبێت وتوویانە: {وَإِنَّا لَفِي شَكٍّ مِّمَّا تَدْعُونَنَا إِلَيْهِ مُرِيبٍ ﴿٩﴾ قَالَتْ رُسُلُهُمْ أَفِي اللَّـهِ شَكٌّ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ يَدْعُوكُمْ لِيَغْفِرَ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ} صدق الله العظيم [إبراهيم:9-10].

جا پشتهەڵدەکەن لە بانگەوازی لێخۆشبوون و نیعمەتی ڕازی بوون جا لەپاش ئەوە اللە خەفەتبار دەبێت بە توڕەبوون لەسەریان پاشان بەهیلاکیان دەبات پاشانیش خەفەتبار دەبێت لەسەریان، اللە ی بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {فَلَمَّا آسَفُونَا انتَقَممْنَا مِنْهُمْ} صدق الله العظيم [الزخرف:55].

وەئەی گەلی بەسەرخەرەکان، بەڕاستی من بە حەسرەتی خەفەتباریەکەتان دەزانم لەسەر خەڵکی یان لەسەر ئەو کەس و کارانەتان کەوا بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیان بەڕاست دانانێن، بەڵام بیر لەحەسرەتی خەفەتباری ئەو کەسە بکەنەوە کەوا بەڕەحم و میهرەبانترە بۆ بەندەکانی لەئێوە کە اللە ی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترە، جا بگەڕێنەوەو داوای لێبکەن بەملکەچی و دڵسۆزی بۆلای تا هیدایەتی بەندەکانی بدات و ڕەحمەتەکە لەسەر کەس و کاری ماڵەکانتان کورت مەکەنەوە جا ئەگەر ئەوەتان کرد ئەوا بەڕاستی ڕەحم و میهرەبانیەکەی خۆتان تووشی فیتنەی کردوون؛ بەڵکو حەسرەتی خەفەتباری ئەو کەسە بەیاد خۆتان بهێننەوە کەوا بەڕەحم و میهرەبانترە لەئێوە بۆ بەندەکانی و بگەڕێنەوە لای و بپاڕێنەوە لێی بەملکەچی و دڵسۆزی بۆی تا هیدایەتی هەموو بەندەکانی بدات، وەیارمەتیم بدەن لەچاک کردنی بەشەر اللە یارمەتیتان بدات، جا دوعایان لێ مەکەن ئەگەر ئێوە دەتانەوێت اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی، جا بزانن هەرگیز ئەوە نایەتەجێ هەتا ئەوکاتەی هەموو ئومەتەکان دەخاتە ناو ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی خۆیەوە، جا ئاگاداربن سوێند بە اللە بەڕاستی مەهدی چاوەڕوانکراو دایکەکەی خۆشی وەکو بەشێک لە ئامانجەکەی دادەنێت لەسەرتاپای ئومەتەکاندا (لەکاتێکدا دایکیەتی)، وەبشزانن بەوەی اللە زاڵ و بەتوانایە بەسەر هەموو شتێکدا.

وەهەرچی ئەوانەن کەوای دەبینن بەوەی ئەمە شتێکی ئاساییە سەبارەت بەوان جا گرنگترین شت لەلای ئەوان ئەوەیە اللە لێیان ڕازی بێت تا بیان خاتە ناو بەهەشتەکەی و لەئاگرەکەشی بیان پارێزێت جا ئەوەشیان بۆ هەیە، بەڵام پرسیارەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو بۆیان ئەوەیە: ئایا دەبینن بەوەی کەوا دواتر ئێوە چێژ وەربگرن لە نیعمەتی بەهەشت و کۆشک و تەلارەکان لەکاتێکدا پەروەردگارەکەشتان کەوا ئیستیوای کردووە لەسەر عەرشەکەی لەسەرووتانەوە متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر ئەوبەندانەی کەوا ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە؟ جا ئەگەر وەڵامەکەتان بەڵێ بوو، ئەوا منیش پێتان دەڵێم: کەواتە ئێوە هەر لەبنەڕەتدا خۆتان خۆشدەوێت، بەڵام پەروەردگارەکەم بەڵێنی پێداوم بە گەلێک کەوا اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش اللە یان خۆشدەوێت (قوم يحبهم ويحبونه).

ئەی اللە پەلەبکە بۆ بەندەکەت بۆ ئەوان بەڕەحم و میهرەبانیەکەت ئەی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر جا هەیانە هاتۆتە ڕیزی وەفدە ڕێزلێگیراوەکە وەهەیانە هێشتا نەیزانیوە بەهەبوونی مەهدی چاوەڕوانکراو، جا چەندە دڵی ئیمامەکەیان بەپەرۆشە بۆ دیداریان لەدوای بەڕاستدانان لە ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە)ٚ.

ئەی اللە بەڕاستی بەندەکەت مەهدی چاوەڕوانکراو داوات لێدەکات بەحەقی ئەوەی کەوا هیچ پەرستراوێک نیە تەنها تۆ نەبی وەبەحەقی ئەو ڕەحمەت و میهرەبانیەت کەوا لەسەر نەفسی خۆتت نوسیوە وەبەحەقی گەورەیی و مەزنی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفست کەوا وەڵامی دوعا لێکردنەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو نەدەیەوە لەسەر بەندەکانت بۆ بەهیلاک چونیان ئەگەر ئارامم نەما، وەبەوەی وەڵامی دوعالێکردنی دایک و باوکان نەدەیەوە لەسەر منداڵەکانیان، وە وەڵامی دوعالێکردنی هەر مرۆڤێکیش نەدەیەوە لەسەر برا مرۆڤەکەی؛ بەڵکو وەڵامی دوعاکردنەکەیان بەڕەحمەت و میهرەبانی و هیدایەت بدەیەوە، بەڵێنەکەشت حەقەو هەرخۆت ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتری.

ئەی اللە بەڕاستی بەندەی نیعمەتە هەرە گەورەکە (عبد النّعيم الأعظم) تۆی خۆشتر دەوێت زیاتر لەهەرشتێک وە لەهەموو شتێکیش زیاتر جا هەرچەندە بێت و بگاتە هەرچەندیش تاکو هەموو نیعمەتەکە ببێتە ئەوەی کەوا تۆ ڕازی بیت لە نەفسی خۆت، وەهەرگیز ڕازی بوونی نەفسی تۆش نایەتە جێ تاکو هەموو بەندەکانت دەخەیە ناو ڕەحمەتەکەت بەڵێنەکەشت حەقەو هەرتۆ ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتری.

وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربِّ العالمين ..
خزمەتکاری بەشەر؛ مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
_______________