ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 04 - 1431 ک
18 - 03 - 2010 م
04:53 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشـاركـــــــــة الأصليَّة للبيــــــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=4451
ـــــــــــــــــــ


مەهدی چاوەڕوانکراو مەعسوم نیە لەهەڵە، بەڵام مەعسومە لەقسە هەڵبەستان لەسەر اللە بەناحەق..

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ، وَسَلامٌ علَى المرسلين وَالْحَمْدُ لِلَّهِ ربّ الْعَالَمِينَ.

برای بەڕێزم بەڕاستی مەهدی چاوەڕوانکراو مەعسوم نیە لەهەڵە بەڵام مەعسومە لە قسە هەڵبەستان لەسەر اللە بەناحەق، هەرلەبەرئەوەش هیچ باوەڕدارێک نیە کەوا گفتوگۆو قسەی لەگەڵدا بکات بەقورئان ئەوا هەر ئەو بەدەسەڵاتی بەیان و ڕوونکردنەوە بۆ قورئان بەسەریدا زاڵ دەبێت، وەبۆ هەموو بانگەشەیەکیش بەڵگە هەیە، مێزی گفتوگۆش مەیدانە، بەبەرزکردنەوەی قورئانی گەورە لەسەر نوکی تیژی ڕمەکەم ‌ بۆ بانگەوازی حوکم کردن بۆلای کتێبەکەی اللە تا حوکم و دادوەری بکەین لەنێوان جیاوازو ناکۆکەکان لەدین لە نەصاراو یەهودو موسڵمانان، جا حوکم و دادوەری دەکەم لەنێوانیان بەحەق، وە بەسەریاندا زاڵ دەبم بە دەسەڵاتی زانست جا لە محکەمی قورئانی گەورە بۆیان دەردەهێنم، هەتا ئەوانەی حەقیان دەوێت هیچ سەغلەتیەکیان لەدڵدا نەمێنێت لەناخەکانیاندا لەدان نان بەحەق و بەتەواوی تەسلیم دەبن.

وَسَلامٌ عَلَى المرسلين وَالْحَمْدُ لِلَّهِ ربّ الْعَالَمِينَ .
براتان ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_____________