ئیمام ناصر محمد یەمانی
25 - 09 - 1430 ک
15 - 09 - 2009 مـ
05:00 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=7693
ـــــــــــــــــــــ

سوننەت و یاساو ڕێسای کتێب بۆ تاقیکردنەوەو دەرخستنی مەودای ئیمان بەحەق لە سنگەکانتاندا..

بسم الله الرحمن الرحيم، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ وَزُلْزِلُوا حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ}صدق الله العظيم [البقرة:214].
واتە/ ئایا وا حسابتان کردووە هه‌روا به ئاسانی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه؟ مه‌گه‌ر نموونه‌ی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نه‌کراوه‌ که تووشی شه‌ڕو ناخۆشی و ته‌نگانه‌ ھاتوون وە کەوتوونە دڵە لەرزە هه‌تا پیغه‌مبه‌ره‌که‌یان و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له‌گه‌ڵیدا، ده‌یانوت که‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رکه‌وتن ده‌به‌خشێت؟ ئاگاداربن و دڵنیابن به‌ڕاستی سەرکەوتنی اللە نزیکه‌.

سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت، جا ئەم سوننەت و یاساو ڕێسایە بۆ بەسەرخەرەکان لەھەموو کات و شوێن و زەمانێکدا ھەیە ئەی محمد، نەوەک تایبەت بێت بە بەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو وە نە بەتەنھا بۆ بەسەرخەرەکانی محمد پێغەمبەری اللە ش -صلى الله عليه وآله وسلم- لەسەردەمی دابەزینی قورژاندا؛ بەڵکو ووردببەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ}.
واتە/ مه‌گه‌ر نموونه‌ی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نه‌کراوه‌ که تووشی شه‌ڕو ناخۆشی و ته‌نگانه‌ ھاتوون.

بەو مانایەی کەوا ئەوە سوننەت و یاساو ڕێسایەکە لەکتێبدا بۆ تاقیکردنەوەو دەرخستنی مەودای ئیمانەکە بەحەق لە دڵەکانتاندا، وە بۆ ئەوەی اللە ھەواڵ و دەنگوباسەکەتان تاقی بکاتەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ حَتَّى نَعْلَمَ الْمُجَاهِدِينَ مِنْكُمْ وَالصَّابِرِينَ وَنَبْلُوَ أَخْبَارَكُمْ (31)} صدق الله العظيم [محمد:31].
واتە/ سوێند بێت ئێمه ده‌تانخه‌ینه به‌ر تاقیکردنه‌وه‌ تا له‌جیهانی واقعدا تێکۆشه‌ر و خۆگرانتان ده‌ربکه‌وێت و ئاشکرا ببێت بۆما، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌واڵی ئێوه‌مان بێته ده‌ست و تاقیبکەینەوە.

جا ھەرچی ئەوانەن کەوا لەدڵەکانیاندا نەخۆشی ھەیە و دڵنیاش نین جا ھەر بە تەنھا ئازارێکی پێبگات لەلایەن ئەوانەی کەوا ڕقیان لەحەق دەبێتەوە ئەوا دواتر ڕووی وەردەگێڕێت و پاشگەز دەبێتەوە جا ئەوە دەڵێت کەوا ھەمان ئەوانەی پێشتر وتویانە: {يَقُولُونَ لَوْ كَانَ لَنَا مِنَ الأَمْرِ شَيْءٌ مَا قُتِلْنَا هَاهُنَا قُلْ لَوْ كُنْتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقَتْلُ إِلَى مَضَاجِعِهِمْ وَلِيَبْتَلِيَ اللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ} صدق الله العظيم [آل عمران:154].
واتە/ ده‌یانوت ئایا ئێمه له‌م کاره‌دا هیچ شتێکمان هه‌یه‌؟! (ئه‌وپشتیوانه‌ی کە اللە به‌ڵێنی پێدابووین بۆ نه‌هات؟!) پێیان بڵێ بێگومان هه‌موو شتێک به‌ده‌ست اللە یە ئه‌وانه هه‌ندێک شت ده‌شارنه‌وه له ده‌روونی خۆیاندا و بۆ تۆی ده‌رناخه‌ن هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر (به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتن ڕاست بوایه‌) ئێمه شتێکمان به‌ده‌ست بوایه ئا لێره‌دا نه‌ده‌کوژراین پێیان بڵێ ئه‌گه‌ر له‌ماڵی خۆشتاندا بوونایه‌ ئه‌وانه‌ی که بڕیاره بکوژرانایه‌ ده‌بوا هه‌روایان به‌سه‌ر بهاتایه‌و له شوێنی کوژرانیاندا ڕاکشانایه بێگومان اللە ئه‌م شتانه‌تان به‌سه‌ر ده‌هێنێت تا ئه‌وه‌ی له ده‌روونتاندا هه‌یه تاقی بکاته‌وه و چی له‌دڵه‌کانتاندا هه‌یه خاوێنی بکاته‌وه و حه‌قیقه‌تی ده‌ربخات وە اللە زانایه به‌وه‌ی که له ناخی سینه‌کاندا حه‌شار دراوه‌.

وەئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان، بەڕاستی ئازاری خەڵکی بۆ ئێوە سوکترە لەسزایەکەی اللە بەزۆرتر لەوەی کەوا ئێوە چاوەڕێی دەکەن جا ڕاوەستاوو جێگیربن، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ فَإِذَا أُوذِيَ فِي اللَّهِ جَعَلَ فِتْنَةَ النَّاسِ كَعَذَابِ اللَّهِ}صدق الله العظيم [العنكبوت:10].
واتە/ هه‌ندێک له‌خەڵكی هه‌ن كه ده‌ڵێن باوه‌ڕمان بە اللە هێناوه‌ جا كاتێک یه‌كێک له‌وانه له به‌ر اللە و له پێناوی اللە دا تووشی ئازار و ناخۆشی كرا، واده‌زانێت سزاو ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكی وه‌ک سزای اللە وایه (وه‌ك چۆن له دۆزه‌خدا په‌شیمانه لێره‌ش به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكیه‌وه له دینپه‌شیمان ده‌بێته‌وه ).

وەئەی گەلی بەسەرخەرەکان لەوساتەی کەوا یەکێک لەئایەتە محکەمەکانی کتێبتان بۆ دەھێنم تا جێگیرو ڕاوەستاوتان بکەم پێی بەحەق جا چیتانە کەوا ھەندێکتان وا گومان دەبەن بەوەی ئەم ئایەتە تایبەتە بە بەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو! بەڵکو چیرۆک و گێڕانەوەی ئەوانەی پێش ئێوەن ؛ ھەروەکو چۆن اللە بۆ پێغەمبەرەکەی و ئەوانەی لەگەڵی بوون ھەواڵ و دەنگوباسی ئەوانەی پێش ئەوانی بۆ دەگێڕانەوە.اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَكُلاًّ نَّقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنبَاء الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ وَجَاءكَ فِي هَذِهِ الْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ}صدق الله العظيم [هود:120].
واتە/ هه‌موو ئه‌وانه‌شت بۆ ده‌گێڕینه‌وه له چیرۆک و هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ران ئه‌وه‌ی که دڵی تۆی پێ دابمه‌زرێنین و دڵنیات بکه‌ین دڵنیاش به که له‌م هه‌واڵانه‌دا حه‌ق و ڕاستیت بۆ هات و بۆت ڕوونکرایه‌وه‌ هه‌روه‌ها ئامۆژگاری و بیرخسته‌وه‌ی باشی تێدایە بۆ ئیمانداران.

جا لەوساتەی کەوا ئایەتێکتان بۆ دەھێنمەوە مەبەستم ئەوە نی یە کەوا ئەوە تەنھا تایبەتە بە ئێوە جا لە نەزانان مەبن؛ بەڵکو ئەوە نموونەیەکە بۆ ئیماندارانی بەحەق لەسەرەتای کارو فەرمان و بانگەوازەکە لەھەموو کات و زەمان و شوێنێکدا، کەوا ئازاردەدرێن لەوساتەی کەوا شوێنی ئەو حەقە دەکەون کەوا لەلای خەڵکی غەریب و نامۆیە، جا ئەوانەی کەوا نازانن ئازاریان دەدەن ئەگەر اللە بیەوێت تاقیان بکاتەوە تا ئەوکاتەی کەوا اللە دەیەوێت، پاشان سەرکەوتنی اللە یان بۆ دێت ھیچ گۆڕینەوەیەکیش بۆ وشەکانی اللە نی یە بەڕاستی اللە پێچەوانەی وەعدو بەڵێنەکانی خۆی ناکات، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين..

جا ئەوە بڵێن کەوا ئەوانەی پێش ئێوە دەیانوت: {وَمَا لَنَا أَلَّا نَتَوَكَّلَ عَلَى اللَّهِ وَقَدْ هَدَانَا سُبُلَنَا وَلَنَصْبِرَنَّ عَلَى مَا آذَيْتُمُونَا وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُتَوَكِّلُونَ}صدق الله العظيم [إبراهيم:12].
واتە/ جا ئه‌وه چیمان هه‌یه ئێمه ئه‌گه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری مه‌زن نه‌به‌ستین له‌کاتێکدا که به‌ڕاستی ئه‌و زاته هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردووین بۆ ئەو ڕێگه‌و ڕێبازە چاکە مه‌رج بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشی و ئازاره‌وه که ئێوه بۆ ئێمه‌تان پێش هێناوە خۆگرو به‌ئارام بین ده‌با ئه‌وانه‌ی که پشتیوانیان پێویسته هه‌ر پشت بە اللە ببه‌ستن.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ